عەربەت

شارۆچکەی عەربەت Arbat Town

عەربەت شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی تانجەرۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]

عەربەت
Arbat
دیمەنی شارۆچکەی عەربەت
دیمەنی شارۆچکەی عەربەت
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای سلێمانی(ناوەند)
ناحیەناحیەی تانجەرۆ
بەرزایی
٧١٢ مەتر (٢٬٣٣٦ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی تانجەرۆیە.

جوگرافیا دەستکاری

عەربەت لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی چوارتاق و لە باشوور لەگەڵ گوندی باریکە، عەربەت و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی خرابە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی یەخیماڵی.[٣][٤]

ناو دەستکاری

  • دەگێڕنەوە کاتی خۆی ئاینی زەردەشتی بڵاوبووە و شوێنێک ھەبووە بۆ ئاگر پەرستی کە شوێنکەووتوانی ئایینی زەردەشت وەک ڕەمزێکی ئیینی بەکاریان ھێناوە ئەویش سەر قەڵای عەربەتی کۆن بووە کەئێستاش پاشماوە ی ئەوقەڵایە ماوەو کەوتۆتەعەربەتی کۆنەوە و گەڕەکێکی خنجیلانەی لێدروستکراوە و ناونراوە گەڕەکی قەڵا، ئەم قەڵایە بەکارھاتووە لەشێوەی پەرستگەیەک بۆ ئاگرپەستی، وەناونراوە (ئاورپەرست) بەواتای ئاگرپەرست، دوای چەند ساڵێک ئەوزاراوەیە گۆڕاوە لەئاورپەرست بۆئاوری ڕەبەت تاوایلێھاتووە بووە بە شاری ڕەبەت و دوای چەند سەدەیەک بووە بە شاری عەربەت.
  • کە لەوشەی (عقرب)ی عەرەبییەوە ھاتبێت بەواتای دووپشک، عەربەت لەکۆندا دووپشکی زۆر بووە تائەو ڕادەیەی کەلەزۆربەی ھۆنراوەی شاعیر و نوکتەبازەکانی کوردستاندا ڕەنگی داوەتەوە، بۆیە گومانی تەواو ئەوەیە کە زاراوەی (عقرب) ڕاست تربێت کەبە ڕۆیشنی ڕۆژگار و ئەو نەھامەتیانەی کەبەھۆی داگیرکاری و گۆڕینی زمانی ڕەسەنی کوردی ئەو ناوە لە عقرب وە بوبێت بە عربت.

سەرچاوەکان دەستکاری