ناحیەی تانجەرۆ

ناحیەی عەربەت Arbat Town
ئەمە وەشانی جێگرتووە، لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٥دا تاوتوێ کراوە.

ناحیەی تانجەرۆ کە لە ئێستادا پێی دەوترێت ناحیەی عەربەت یەکێکە لە سێ ناحیەی قەزای سلێمانی لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی عەربەتە.[٢] [٣][٤]

ناحیەی تانجەرۆ
بە عەرەبی: ناحیة تانجرو
بە ئینگلیزی: Tanjaro Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی تانجەرۆ
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی تانجەرۆ لە قەزای سلێمانی
(سەوز)
Map
ناحیەی بازیان
پۆتانەکان: 35°25′33″N 45°35′06″E / 35.42585°N 45.585°E / 35.42585; 45.585پۆتانەکان: 35°25′33″N 45°35′06″E / 35.42585°N 45.585°E / 35.42585; 45.585
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای سلێمانی
مەڵبەندعەربەت
ژمارەی گوندەکان٧١
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەردابان عارف
ڕووبەر
 • سەرجەم٥٩٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٢٩ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٧٠٣ مەتر (٢٬٣٠٦ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٤٥٦ مەتر (٤٬٧٧٧ پێ)
نزمترین بەرزایی
٥٣٥ مەتر (١٬٧٥٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٠٩٤٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

هەرچەندە لە ئێستادا زاراوەی ناحیەی تانجەرۆ بەکارنایەت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە بەرواری (٢٣ ی ئابی ساڵی ٢٠٢٣) بە فەرمی ناوی (ناحیەی تانجەرۆ) گۆڕدرا بە (ناحیەی عەربەت)،هێشتا گرنگی خۆیی هەیە لە زاراوەناسی و بنچینەناسی وشەکان لە زمانی کوردیدا. [٥]. ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوی چەمی تانجەرۆوە ھاتووە کە بە ناو ئەم ناحیەیەدا تێپەڕ دەبێت. لێکدانەوەی وشەی تانجەرۆ چەند بۆ چوونێک ھەڵدەگرێت:

  • تانج+ڕۆ گوایە ئاوی ئەم ڕووبارە ئەوەندە خێرایە وەک تانجی(تاژی) خێرا دەڕوات. ڕۆ بەواتای ڕۆیشتن دێت.
  • تەنکەڕۆ گوایە لەم وشەیەوە ھاتووە لەبەرئەوەی ئەم ڕووبارە بە شوێنێکی تەسکدا دەڕوات، یان ئەم ڕووبارە قوڵ نییە، بە پێی کات گۆڕدراوە و بووەتە تانجەرۆ.
  • گوایە شازادەیەک لە ڕۆژی نەورۆزدا بۆ گەشت چووەتە سەر ئەم ڕووبارە و تاجەکەی لەسەر کەوتووەتە خوارەوە و ڕووبارەکە بردوویەتی و لەو دەمەدا وتوویەتی تاجەکەم ڕۆ، ئیتر بە پێی کات بووەتە تانجەرۆ.[٦]

جوگرافیا

دەستکاری

ناحیەی تانجەرۆ ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم ناحیانەدا؛ لە باکوورەوە لەگەڵ ناحیەی سرۆچک و ناحیەی سیتەک، لە باشوورەوە لەگەڵ ناحیەی زەڕایەن و ناحیەی ناوەندی قەزای قەرەداغ، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ناحیەی سەید سادق، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ناحیەی بەکرەجۆ.

  • وشەی تانجەرۆ لە ھەموو بەڵگە عوسمانییەکاندا وەکو یەکەیەکی ئیداری نەھاتووە بەڵکو وەکو ناوی ڕووبارێک ھاتووە، لەو بەڵگەنامانەدا ئاماژە بە سەرچاوەکانی درووستبوونی ئەم ڕووبارە دەکات کە لە یەکگرتنی ئاوەکانی(ھەناران، سەرچنار و کەنەکەوە)وە کە لە خاکی ناحیەی سەرچناری ڕۆژاواوە ھەڵدەقوڵێت و ڕوودەکاتە دەشتی شارەزوور.[٧]
  • تانجەرۆ دەکەوێتە سنووری ناحیەی سەرچناری ڕۆژھەڵاتەوە کە ناحیەیەکی ناوەندی لیوای سلێمانی بوو، لە سەردەمی پاشایەتیدا حکومەت ناوی ئەم ناحیەیەی گۆڕی بە تانجەرۆ، ئەمڕۆ چەند کەرت و گوندێکی ئەم ناحیەیە دەکەونە سنووری شارەوانی سلێمانییەوە وەک(قڕگە ، ھۆمەرەکوێر، زێڕینۆک، قەرەتۆغان ، ھوانە ، چەقلاوا ، ژاڵەی سەروو ، ژاڵەی خواروو ، ڕازیانە ، شێخ وەیساوا و کۆڵەبی).
  • بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٥٨) لە ٢٠\١١\١٩٧٩دا (١١) کەرتی ئەم ناحیەیە دابڕێندرا و لکێندرا بە ناحیەی وارماواوە، لە دەستپێکی پڕۆسەی خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعس و کۆکردنەوەی گوندنشینان لە ئۆردوگا زۆرەملیەکاندا لەوانە ئۆردوگای (الاخوة-برایەتی) لە کەرتی(١٩/باریکە)ی سەر بەم ناحیەیە، ئەم ئۆردوگایە کرا بە ناوەندی قەزای الاخوة و ناحیەی تانجەرۆ خرایە سەر ئەم قەزا تازەیە.[٨]
  • بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣١١) لە ٢\٦\١٩٨٩دا ناوی قەزای الاخوةی گۆڕی بۆ قەزای صدامیة حلبجة و ناوەندەکەی گواستەوە بۆ ھەڵەبجەی تازە و ناوی عەربەت و ناحیەی تانجەرۆشی گۆڕی بۆ (الاخوة) و ناوەندەکەی لە ئۆردوگای برایەتییەوە گواستەوە بۆ عەربەت و لە ھەمان ساڵدا ئەم ناحیەیە خرایە سەر قەزای سلێمانی.[٩]

کارگێڕی

دەستکاری

ئەم ناحیەیە لە ٧١ گوند پێکھاتووە:[١٠]

 
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی تانجەرۆ

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ https://ckb.wikipedia.org/wiki/
  4. ^ http://krso.net/Default.aspx?page=article&id=836&l=3
  5. ^ ناوی ناحیەی تانجەرۆ گۆڕدرا بە ناحیەی عەربەت= ئێستا نیوز https://esta.krd/265634/ .
  6. ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  7. ^ «سالنامة ولایت موصل» (بە عەرەبی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  8. ^ محمود فھمی درویش. «الدلیل العراقی الرسمی لسنة ١٩٣٦» (بە عەرەبی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  9. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  10. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)