ناحیەی سرۆچک یەکێکە لە دوو ناحیەی قەزای سەید سادق لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی بەرزنجەیە.[٢] [٣]

ناحیەی سرۆچک
بە عەرەبی: ناحیة سوجک
بە ئینگلیزی: Srochk Sub-District
وێنەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی سرۆچک
وینەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی سرۆچک لە قەزای سەید سادق
Map
ناحیەی سرۆچک
پۆتانەکان: 35°32′43″N 45°41′38″E / 35.54523°N 45.69392°E / 35.54523; 45.69392پۆتانەکان: 35°32′43″N 45°41′38″E / 35.54523°N 45.69392°E / 35.54523; 45.69392
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای سەید سادق
مەڵبەندبەرزنجە
ژمارەی گوندەکان٣٥
بوون بە ناحیە١٨٥٦
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرڕێبین عومەر مەحموود
ڕووبەر
 • سەرجەم٤٤٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٧١ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٢٧٥ مەتر (٤٬١٨٣ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٢١٥٩ مەتر (٧٬٠٨٣ پێ)
نزمترین بەرزایی
٦٣٩ مەتر (٢٬٠٩٦ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی سرۆچک تاوەکو بەرواری ٢ی١٢ی٢٠٠٧ سەر بە قەزای شارباژێڕ بووە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان قەزای سەید سادق دروستکرا و لە دوو ناحیە پێکھات؛ کە ناحیەی سەید سادق بوو کرایە ناوەندی قەزا و ناحیەی سرۆچک لە قەزای شارباژێڕ دابڕێنرا و خرایە سەر قەزای سەید سادق.[٤]

ناو دەستکاری

ناوی ناحیەی سرۆچک لە ناوی قەڵای سرۆچکەوە وەرگیراوە کە قەڵایەکی دێرینە دەکەوێتە چەمی گەڵاڵەوە، دەکەوێتە نێوان ھەردوو گوندی مۆریاس و قەویلەوە، سێ بۆ چوونیش ھەیە لە سەر ناوی سرۆچک؛

  • ناوی شاژنی فەرمانڕەوای قەڵاکە (سرۆچ جوان) یان (سرۆچ خان) بووە. گوایە ناوی ناوچەی سرۆچک لە ناوی ئەو شاژنەوە ھاتووە.
  • مامۆستا جەمیل ڕۆژبەیانی دەنووسێت کە ناوی سرۆچک لە ناوی (سروج) ی ڕۆژاوای کوردستانەوە ھاتووە کە ئەو کاتە لەترسی زووڵمی عوسمانیەکان چەند ھۆزێکی ناوچەی سروچ کۆچیان کردووە بۆ سرۆچک و لەوێ ماوونەتەوەو پییان وتوون سرووچیەکان ئێدی وردە ووردە ناوەکە گٶڕاوەو بووە بەسرۆچکی ئەمڕۆ.[٥]
  • وشەی سرۆچک وشە یەکی تورکیە و لە دوو بڕگە پێک ھاتووە (سوە) واتا ئاو، (چک) واتا ئاوی دڵۆپ دڵوپ یان جۆرە چۆڕ ئەمەش لە ناوی کانی قە ڵاکەوە ھاتووە و کە ئاوێکی کەمی چۆڕە چۆڕی ھە یە.

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی سرۆچک لە باکوورەوە ھاوسنورە لەگەڵ ناحیەی زەلان، لە باشوورەوە لەگەڵ ناحیەی سەید سادق، لەڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ناحیەی ناڵپارێز، لەڕۆژاواوە لەگەڵ ناحیەی سیتەک و ناحیەی تانجەرۆ.[٦][٧]

مێژوو دەستکاری

  • ناوی سرۆچک لە پاڵ ناوی(قزڵجە، تەڕاتەوەن، چەوتان و پێنجوێن)دا لەنێو قەزایەکدا جێگای دەگرتەوە. لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩) لیوای سلێمانی لە (١٧) قەزا پێکھاتبوو کە یەکەی کارگێڕی ئەوکاتە پێکھاتبوو لە ناوەندی لیوا و قەزا، ناحیە نەبووە و ناوی قەزاکانیش فرە ناو بوو، ناوی چەند ناوچەیەک یان چەند ھۆزێک بووە بۆیە سرۆچک لە پاڵ ئەو ناوانەدا ھاتووە. ناوەندەکەی گوندی گێڵدەرە بووە.[٨]
  • لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)دا:

قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە:

  1. ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان: بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا.
  2. کۆکردنەوەی قەزاکان: بەشێک لە قەزاکان کۆکرانەوە لە یەک قەزادا، و یەک ناوی بۆ داندرا.
  3. دابەشکردنی قەزاکان: بەھۆی فراوانبوونی ڕووبەری قەزای(سرۆچک، قزڵجە، تەڕاتەوەن، چەوتان، پێنجوێن) حکومەت ئەم قەزاییەی دابەشکردە سەر ھەردوو قەزای سرۆچک و قزڵجە. لەم قۆناغەدا سرۆچک ناوی خۆی پاراست و وەک قەزا مایەوە. ناوەندەکەی گوندی گێڵدەرە بووە.[٩]
 
نەخشەی لیوای سلێمانی لە ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)
  • لە نێوان ساڵانی(١٨٧٣-١٩١٨)دا؛

لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. لەم قۆناغەدا قەزای سرۆچک بووە ناحیە و سەر بە قەزای گوڵعەنبەر بوو، ناوەندەکەی گوندی گێڵدەرە بووە.[١٠]

 
نەخشەی سنجاغی(پارێزگا) سلێمانی لە ساڵی ١٨٧٥دا
 
نەخشەی سنجاغی(پارێزگا) سلێمانی لە ساڵی ١٨٩٤دا
 
نەخشەی سنجاغی(پارێزگا) سلێمانی لە ساڵی ١٩١٢دا
  • لە نێوان ساڵانی(١٩١٨ - ١٩٣٦)دا، لە سەردەم دەسەڵاتی ئینگلیز و حکوومداری شێخ مەحموودی حەفید و دەسەڵاتی پاشایەتیدا، ناحیەی سرۆچک خرایە سەر قەزای شارباژێڕ تاوەکو ساڵی ١٩٣١ ناوەندەکەی گوندی گێڵدەرە بوو لەدوای ئەم بەروارەوە ناوەندەکەی گواسترایەوە بۆ گوندی بەرزنجە.[١١]
 
نەخشەی کارگێڕی لیوای سلێمانی لە ساڵی ١٩٣٦دا

سەردەمی کۆماری لەنێوان ساڵانی (١٩٥٨ - ١٩٩٠) دەستکاری

  1. دابڕانی (١٤) کەرت لە ناحیەی سرۆچکی سەر بە قەزای شارباژێڕ و لکاندنیان بە ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێنەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٢١) لە ١٦\١٠\١٩٧٩دا.[١٢]
  2. دابڕانی (٢) کەرت لە ناحیەی سرۆچکی سەر بە قەزای شارباژێڕ و لکاندنیان بە ناحیەی شارەزووری سەر بە قەزای ھەڵەبجەوە.
 
نەخشەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٩دا

بەڕێوبەرەکان دەستکاری

لە سەردەمی میرنشینی ئەردەڵان دا ناحیەی سرۆچک ناوچەیەکی فراوان بووە. ھەر لە چەناخچیانەوە ھەتاوەکو (پاش کێو) بووە (شاری کۆن) شارێکی گەورە بووە… قەڵای سرۆچکیش قەڵایەکی قایم و سەخت بووە کەم کەس وێرابێتی خۆی لێ بدات. بەڵام کاتێک عوسمانییەکان ئەم وڵاتەیان داگیرکرد و لە ساڵی (١٨٥١) ی زایینی کۆتاییان بە میرنشینی بابان ھێناوە، سرۆچکیش بوو بە بەشێک لە دەوڵەتی عوسمانی و کاربەدەست و مدیرناحیەکانیشی لەلایەن سوڵتانەوە دانراوە.

لەم سەردەمەدا گێڵدەرە بووە بە ناوەندی ناحیە. زۆر لە بەڕێوبەرانی ناحیەکە کە زۆربەیان کورد بوون بەرپرسی ناحیەی سرۆچک بوون لە گێڵدەرەدا، لەوانە:

  1. مصطفی ئاغای کوڕی سەلیم ئاغای شیوەکەڵ کە لە دەوروبەری ساڵانی (١٨٨٠) بەرپرس بووە
  2. حسێن ناظم بەگ

کاتێک ئینگلیزەکان ھاتنە سلێمانی ئەوانیش چەند بەڕێوبەرێکیان داناوە:-

  1. عبدلرحمان بەگ
  2. محمد فؤاد بەگ
  3. سەعید بەگی حاجی ڕەسوڵ بەگ
  4. ئیسماعیل حەقی ئەفەندی
  5. محمد فوئاد بەگ (بۆ جاری دووەم)
  6. سەید ئەحمەدی حاجی مامەند لە ساڵی ١٩٢١–١٩٣١

لە ساڵی (١٩٣١) ناوەندی ناحیە گوێزرایەوە بۆ بەرزنجە یەکەم بەڕێوبەری ناحیە لە بەرزنجەدا (ڕشید صدقی بەگ) بووە.

کارگێڕی دەستکاری

لە ١٢-٠٢-٢٠٠٧ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەم ناحیەیە خراوەتە سەر قەزای سەید سادق. لە ٣٥ گوند پێکھاتووە و ناوەندی ناحیەکە بەرزنجەیە.[١٣]

 
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی سرۆچک لە ساڵی ١٩٤٧دا.
 
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی سرۆچک لە ساڵی ١٩٧٩دا.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ پێشبینی دانیشتوان بۆ ساڵی ٢٠١٩. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  4. ^ https://drive.google.com/drive/folders/1QtFtteAJ4P2mEXtpEVWDclTvEJkJdRW5
  5. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  6. ^ http://wikimapia.org/
  7. ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ ‎عباس العزاوی. عشائر العراق(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 1-11-2022.
  9. ^ ‎شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  10. ^ سالنامة ولایت بغداد(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  11. ^ ‎محمود فھمی درویش. الدلیل العراقی الرسمی لسنة ١٩٣٦(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  12. ^ https://moj.gov.iq/upload/pdf/4617.pdf
  13. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.