ناحیەی زەلان یەکێکە لە پێنج ناحیەی قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی زەلانە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی زەلان لە ساڵی ٢٠١٩دا (١،٨٩٥)کەسە.[٣]

ناحیەی زەلان
بە عەرەبی: ناحیة زلان
بە ئینگلیزی: Zalan Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی زەلان
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی زەلان لە قەزای شارباژێڕ
(سەوز)
Map
ناحیەی زەلان
پۆتانەکان: 35°40′40″N 45°41′25″E / 35.67789°N 45.69037°E / 35.67789; 45.69037پۆتانەکان: 35°40′40″N 45°41′25″E / 35.67789°N 45.69037°E / 35.67789; 45.69037
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای شارباژێڕ
مەڵبەندزەلان
ژمارەی گوندەکان٥١
بوون بە ناحیە٢٠٠٥
ڕووبەر
 • ناحیە٢٣٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٢ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٩٥٥ مەتر (٣٬١٣٣ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٢٠٣٦ مەتر (٦٬٦٨٠ پێ)
نزمترین بەرزایی
٨٩٩ مەتر (٢٬٩٤٩ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە١٨٩٥
 • چڕی٧٫٩ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
١٨٠
 • لادێیی
١٧١٥
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناو دەستکاری

ناوی ناحیەی زەلان لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی زەلانە.

  • زەلان کۆی وشەی (زەل)ە، زەل(قامیش، چیتک، کامر) گیایەکی لق درێژی سێ پەلە لە گوێ ئاو دەڕوێت، شوێنی شارەدێی زەلان لە سەر چەمی قەڵاچوالانە و گوێ چەمەکە زەلێکی زۆری لێیە لەوەیە لەوەوە ناوی گوندەکە سەرچاوەی گرتبێت.

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی زەلان ھاوسنوورە لەگەڵ، لە باکوورەوە ناحیەی سیوەیل، لە باشوورەوە ناحیەی سرۆچک، لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی ناڵپارێز و ناحیەی گەرمک، لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناوەندی قەزای شارباژێڕ و ناحیەی سیتەک.[٤]

مێژوو دەستکاری

مێژووی ناحیەی زەلان کۆن نییە، ئەم ناحیەیە لە ساڵی (٢٠٠٥)دا بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای سلێمانی بۆ ئاسانکردنی پڕۆسەی کارگێڕی لە سنووری قەزای شارباژێڕدا، (٣) ناحیە درووستکران بە ناوەکانی ناحیەی سیتەک(سیتەکناحیەی زەلان(زەلان) و ناحیەی گاپیڵۆن(گاپیڵۆن). بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارە(٥٥٤٦) لە (٢٩ - ١٢ - ٢٠٠٤). بە دابڕانی گوندەکان لە ناحیەی سیوەیل و ناحیەی ناوەندی قەزای شارباژێڕ و ناحیەی سرۆچک ئەم ناحیە پێکھێنرا.[٦]

کارگێڕی دەستکاری

ئەم ناحیەیە لە ٥١ گوند پێکھاتووە:[٧]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ پێشبینی دانیشتوان بۆ ساڵی ٢٠١٩. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  4. ^ https://www.openstreetmap.org/?query=35.7037%2C45.8051#map=11/35.6601/45.7189
  5. ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
  6. ^ ‎غەریب عەلی سەلیم. ڕۆڵی گەشتوگوزار لە پەرەپێدانی دێهاتەکانی شارباژێڕدا(کوردی).
  7. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.