ناحیەی ناڵپارێز یەکێکە لە سێ ناحیەی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی ناڵپارێزە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناڵپارێز لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٧٬٣١٣)کەسە.[٣]

ناحیەی ناڵپارێز
بە عەرەبی: ناحیة نالباریز
بە ئینگلیزی: Nalparez Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی ناڵپارێز
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی ناڵپارێز لە قەزای پێنجوێن
(شین)
Map
ناحیەی ناڵپارێز
پۆتانەکان: 35°34′29″N 45°51′25″E / 35.57477°N 45.85698°E / 35.57477; 45.85698پۆتانەکان: 35°34′29″N 45°51′25″E / 35.57477°N 45.85698°E / 35.57477; 45.85698
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای پێنجوێن
مەڵبەندناڵپارێز
ژمارەی گوندەکان٥٥
بوون بە ناحیە١٩٧٨
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرھێمن ئیبراھیم
ڕووبەر
 • ناحیە٣٠٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٨ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١١٣٣ مەتر (٣٬٧١٧ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٢٥٥٥ مەتر (٨٬٣٨٣ پێ)
نزمترین بەرزایی
١٠٠٧ مەتر (٣٬٣٠٤ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٧٣١٣
 • چڕی٢٣٫٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٢ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٦٠٥
 • لادێیی
٦٧٠٨
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناو دەستکاری

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارەدێی ناڵپارێزە.

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی ناڵپارێز ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن، لە باشوورەوە ناحیەی خورماڵ و ناحیەی ناوەندی قەزای سەید سادق، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارستانی مەریوان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لە ڕۆژاواوە ناحیەی زەلان و ناحیەی سرۆچک.[٤]

مێژوو دەستکاری

ئەم ناحیەیە مێژوویەکی کۆنی نییە، لە ساڵی ١٩٧٨دا درووستکرا پاش ئەوەی ڕژێمی بەعس بە قوڵایی ٣٠کم گوندەکانی سنووری باشووری کوردستانی ڕاگوێزا، بۆ ئەوەی چالاکی جوڵانەوەی چەکداری و ڕامیاری کورد لەناو بەرێت یان لاوازی بکات، کە ئەوکات گوندەکان پشت و پەنای شۆڕشەکان بوون. ڕاگواستنی گوندەکانی قەزای پێنجوێن ناحیەی گەرمکی بە تەواوەتی گرتەوە و ڕایگواستنە گوندی ناڵپارێز کە ئەم گوندەی کردە کۆمەڵگەی زۆرەملێ کە ناوی نا بوو (گوندی ھاوچەرخ)، ھەروەھا کردییە ناوەندی ناحیە و ناحیەکەشی ھەر بەو ناوەوە ناونا.

سەردەمی کۆماری دەستکاری

  • لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا:
  1. دابڕاندنی ھەموو کەرتەکانی ناحیەی گەرمک و لکادنیان بە ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێنەوە و گۆڕینی ناوی ناحیەی ناوبراو بۆ ناحیەی ناڵپارێز و گواستنەوەی ناوەندەکەی لە گوندی گەرمکەوە بۆ گوندی ناڵپارێز و لکاندنی (٢٦) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن بە ناحیەی ناڵپارێزەوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی ژمارە(٢٤٧٩٦)ی ساڵی ١٩٧٩.
  2. دابڕانی (١٤) کەرت لە ناحیەی سرۆچکی سەر بە قەزای شارباژێڕ و لکاندنیان بە ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێنەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٢١) لە ١٦\١٠\١٩٧٩دا.[٦]
 
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی ناڵپارێز
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٨٨ - ١٩٩٠)دا:

ھەڵوەشاندنەوەی قەزای پێنجوێن و ھێنانەکایەی ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن و بەستنەوەی بە (قەزای الاخوة).[٧]

 
نەخشەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٩دا

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم دەستکاری

  • لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

  • لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
  1. لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[٨]
  2. قەزای پێنجوێن دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٣) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن، ناحیەی گەرمک و ناحیەی ناڵپارێز.

کارگێڕی دەستکاری

ئەم ناحیەیە لە ٥٥ گوندپێکھاتووە:[٩]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=11/35.5914/45.8920
  5. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  6. ^ https://moj.gov.iq/upload/pdf/4617.pdf
  7. ^ https://uomustansiriyah.edu.iq/books/94357.html
  8. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  9. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.