ناحیەی گاپیڵۆن یەکێکە لە پێنج ناحیەی قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی سیتەکە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی گاپیڵۆن لە ساڵی ٢٠١٩دا (٤،٣١٠)کەسە.[٣]

ناحیەی گاپیڵۆن
بە عەرەبی: ناحیة کابیلون
بە ئینگلیزی: Gapillon Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی گاپیڵۆن
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی گاپیڵۆن لە قەزای شارباژێڕ(قاوەیی)
Map
ناحیەی گاپیڵۆن
پۆتانەکان: 35°47′55″N 45°21′07″E / 35.79865°N 45.35193°E / 35.79865; 45.35193پۆتانەکان: 35°47′55″N 45°21′07″E / 35.79865°N 45.35193°E / 35.79865; 45.35193
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای شارباژێڕ
مەڵبەندگاپیڵۆن
ژمارەی گوندەکان٢٠
بوون بە ناحیە٢٠٠٥
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرڕەفعەت فاتیح ڕەشید
ڕووبەر
 • ناحیە١٨٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧١ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٩١٨ مەتر (٣٬٠١٢ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٢١٧٨ مەتر (٧٬١٤٦ پێ)
نزمترین بەرزایی
٧٨٦ مەتر (٢٬٥٧٩ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٤٣١٠
 • چڕی٢٣٫٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٥٤٩
 • لادێیی
٣٧٦١
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناو دەستکاری

ناوی ناحیەی گاپیڵۆن لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە، کە ناوەندەکەی شارەدێی گاپیڵۆنە.

  • سەبارەت بەناوی گاپیڵۆن چەن بۆچوونێکی لەسەرە، لە ھەموویان درووستر ئەوەیە ئەم ناوە ناوێکی تورکییە و لەسەردەمی عوسمانییەکاندا ئەو ناوەیان لێناوە، ئیتر نازانرێ پێشتر نای چی بووە یان بە کوردیش ھەمان ناو بووە و کردویانەتە تورکی یان دەسەڵاتدارانی ئەوکاتە خۆیان ئەم ناوەیان بۆ داناوە. ناوەکە لە وشەی (قاپی+لۆن)ی تورکی وەرگیراوە کە واتای (دەرگا یان دەرگاکە یان دەروازە) دەگەیەنێت، واتای دەروازە دەگەیەنێت بۆ دۆڵی جافایەتی و لەملاشەوە بۆ ناوچەی شارباژێڕ.[٤]

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی گاپیڵۆن ھاوسنوورە لەگەڵ، لە باکوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای ماوەت، لە باشوورەوە ناحیەی بەکرەجۆ، لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی سیتەک و ناحیەی ناوەندی قەزای ماوەت، لە ڕۆژاواوە ناحیەی سورداش.[٥]

مێژوو دەستکاری

مێژووی ناحیەی گاپیڵۆن کۆن نییە، ئەم ناحیەیە لە بەرواری (١٩-٩-٢٠٠٥)دا بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای سلێمانی بۆ ئاسانکردنی پڕۆسەی کارگێڕی لە سنووری قەزای شارباژێڕدا، (٣) ناحیە درووستکران بە ناوەکانی ناحیەی سیتەک(سیتەکناحیەی زەلان(زەلان) و ناحیەی گاپیڵۆن(گاپیڵۆن). بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارە(٥٥٤٦) لە (٢٩ - ١٢ - ٢٠٠٤). بە دابڕانی گوندەکان لە ناحیەی ناوەندی قەزای شارباژێڕ ئەم ناحیە پێکھێنرا.[٧]

کارگێڕی دەستکاری

ناحیەی گاپیڵۆن لە ٢٠ گوند پێکھاتووە:[٨]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ پێشبینی دانیشتوان بۆ ساڵی ٢٠١٩. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  4. ^ https://m.facebook.com/SharbazherMagazine/
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=11/35.7827/45.3330
  6. ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
  7. ^ ‎غەریب عەلی سەلیم. ڕۆڵی گەشتوگوزار لە پەرەپێدانی دێھاتەکانی شارباژێڕدا(کوردی).
  8. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.