ناحیەی سورداش یەکێکە لە شەش ناحیەی قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی سورداشە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی سورداش لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٧٬٠٥٨)کەسە.[٣]

ناحیەی سورداش
بە عەرەبی: ناحیة سورداش
بە ئینگلیزی: Surdash Sub-District
نەخشەی سەرەوە:
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی سورداش
نەخشەی ناوەڕاست:
نەخشەی ناحیەی سورداش لە قەزای دووکان
(مۆر)
نەخشەی خوارەوە:
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی سورداش
Map
ناحیەی سورداش
پۆتانەکان: 35°51′42″N 45°06′12″E / 35.86174°N 45.10325°E / 35.86174; 45.10325پۆتانەکان: 35°51′42″N 45°06′12″E / 35.86174°N 45.10325°E / 35.86174; 45.10325
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای دووکان
مەڵبەندسورداش
ژمارەی گوندەکان٣٦
بوون بە ناحیە١٩٢٣
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەردەرباز قادر
ڕووبەر
 • ناحیە٢٨٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٢ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٠٢٣ مەتر (٣٬٣٥٦ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٢٦١١ مەتر (٨٬٥٦٦ پێ)
نزمترین بەرزایی
٤٧١ مەتر (١٬٥٤٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٧٠٥٨
 • چڕی٢٤٫٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٣ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٣٣٥
 • لادێیی
٦٧٢٣
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناو دەستکاری

ناوی ناحیەی سورداش لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی سورداشە. چەند بۆچوونێک ھەیە لە سەر ناوی سورداش:

  • ناوی سورداش لەوەوە ھاتووە کە (سەر+دەشت)ەوە ھاتووە و بەپێی کات گۆڕاوە بووەتە سورداش.
  • بۆچوونێکی تر دەڵێت لە زەردەشتەوە ھاتووە دامەزرێنەری ئاینی زەردەشتی.
  • سوورئاش گوایە ئاشێکی لێبووە سوور بووە.
  • گوایە لە (صولی طاش)ی تورکییەوە ھاتووە کە بە واتای ئاو و بەردی زۆردێت.
  • سێ ھەزار و سەد و سی ساڵێک لەمەوبەر، ئاشوورییەکان ھێرشیانکردە سەر دۆڵی سورداش لە رۆژھەڵاتی زێی بچووک، ئەوکات ئەوێ پێی ئەوترا (سارادائوش)، کۆشک و خانووی لۆلۆبییەکان تاڵانکران و سوتێندران، کەلوپەل و گەنجینەیەکی زۆریان بەتاڵانبرا! ناوی سورداش نە تورکی یە و نە کوردی یە، بەڵکو ناوێکی کۆنی لۆلۆبییەکانە و واتاکەی نازاندرێت، و بەپێی سەردەم و زمانی تۆمارەکان گۆڕانکاری بەسەرداھاتووە.[٤]

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی سورداش ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە ناحیەی بنگرد و ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان، لە باشوورەوە ناحیەی پیرەمەگروون، لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی گاپیڵۆن و ناحیەی بەکرەجۆ، لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان و ناحیەی ئاغجەلەر.[٥]

مێژوو دەستکاری

  • ئەشکەوتی قزقاپان: لە ناحیەی سورداش، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردینی کۆن ٣٥ ھەزار ساڵ پێش زانین.
  • سێ ھەزار ساڵێک لەمەوبەر، ئاشوورییەکان ھێرشیانکردە سەر دۆڵی سورداش لە رۆژھەڵاتی زێی بچووک، ئەوکات ئەوێ پێی ئەوترا (سارادائوش)، کۆشک و خانووی لۆلۆبییەکان تاڵانکران و سوتێندران، کەلوپەل و گەنجینەیەکی زۆریان بەتاڵانبرا.
  • بابانییەکان ماوەیەک سورداشیان کردە پایتەختی میرنشینەکەیان.

سەردەمی عوسمانی دەستکاری

  • لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩):
  • لە نێوان ئەم ساڵانەدا دابەشی کارگێڕی عوسمانی لە ویلایەت و لیوا و قەزا پێکھاتبوو، سورداشیش یەکێک بوو لە ١٧ قەزاکەی لیوای سلێمانی.[٧]
  • لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)دا:

قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە:

  1. ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان: بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا.
  2. کۆکردنەوەی قەزاکان: بەشێک لە قەزاکان کۆکرانەوە لە یەک قەزادا، و یەک ناوی بۆ داندرا.
  3. لەم گۆڕانکارییەی مەدحەت پاشادا سورداش وەک قەزا مایەوە.
 
نەخشەی لیوای سلێمانی لە ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)
  • لەنێوان ساڵانی(١٨٧٣-١٩١٨)دا:
  1. لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی (مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ. لەم قۆناغەدا قەزای سورداش بچووککرایەوە و کرایە ناحیە و خرایە سەر قەزای پشدەر. [٨]
  2. لە ڕۆژی (٢١شەعبانی ١٣٠٥ک-١/٦/١٨٨٨ز) دەرچووە، بڕیارەکە ئاراستەی والی ویلایەتی مووسڵ کراوە، تێدا ھاتووە: (محمد فکری ئەفەندی) وەک بەڕێوەبەری ناحیەی سورداشی سنجاقی سلێمانی دانراوە. لە ڕۆژی دەست بەکاربونیەوە، مووچەی (٥٠٠) قوروشی پی دەدرێت، ھەروەھا مانگانە بری دیاریکراوی بۆ صندوقی خانەنشینی لێوەردەگیرێت، ھەروەھا کرێی ڕێگا (١٨٦٠) قوروشی پێ دەدرێت، ھەموو ئەمانە بە گوێرەی ڕێنومایی دارایی ڕێکدەخرێت، بەڕێوەبەری پێشوو (عەبدوڵا ئاغا) ئاگادار دەکرێتەوە لەم بڕیارە. ھیمەت بکرێت بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بریارە.
 
نەخشەی سنجاغی(پارێزگا) سلێمانی لە ساڵی ١٨٧٥دا
  • لە ڕۆژی (٦ ڕەبیعی یەکەم ١٣١٠ک-٢٨/٩/١٨٩٢ز) دەچووە، ئاراستەی والی ویلایەتی مووسڵ کراوە، تێدا ھاتووە: لە سنجاقی سلێمانی (عبدالفتاح ئاغا) بەڕێوەبەری (ناحیەی ڕۆژئاوای سەرچنار)، ئەرکەکەی بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سورداش دەگوێزرێتەوە، لە شوێنی ئەویش (فەتحوڵا بەگ) دادەمەزرێت، بۆ ئەم مەبەستە نوسراو بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت.[٩]
  • لە ساڵی ١٨٩٤دا ناحیەی سورداش سەر بە قەزای پشدەر بوو.
 
نەخشەی سنجاغی(پارێزگا) سلێمانی لە ساڵی ١٨٩٤دا
 
نەخشەی سنجاغی(پارێزگا) سلێمانی لە ساڵی ١٩١٢دا

سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨) دەستکاری

لەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، بۆ چەند ساڵێک ئیدارەی لیوای سلێمانی ڕاستەوخۆ لە ژێر ھەژموونی ئینگلیزدا بوو، بە پێچەوانەی لیواکانی تر کە سەر بە بەغدا بوون، بەڵام دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا.

  • لە نێوان ساڵانی(١٩١٨ - ١٩٣٦)دا:

لەم مێژووەدا ناحیەی سورداش سەر بە قەزای سلێمانی بوو.[١٠]

 
نەخشەی کارگێڕی لیوای سلێمانی لە ساڵی ١٩٣٦دا


  • لە نێوان ساڵانی(١٩٣٦ - ١٩٤٧)دا:

حکومەت لەم قۆناغەدا سەرلەنوێ قەزای پشدەری ھێنایە کایەوە بە دابڕانی لە قەزای شارباژێڕ، بەم شێوەیە ئەم لیوایە لە (٤)قەزا و (١٠) ناحیە پێکھاتبوو، لە پڕۆسەی سەرژمێری ساڵی ١٩٤٧دا زانیاری ورد و تایبەت بە ڕەوشی کارگێڕی لیواکانی عێراق تۆمارکرا، وەکو یەکە کارگێڕییەکان، ڕووبەر و دانیشتوانەکەی، ئەمە لەلایەک و لەلایەکیترەوە پێویستی یەکە کارگێڕییەکان لە دوای تەواو بوونی پرۆسەی یەکلاکردنەوەی مافی زەوییەکانی ھەریەک لەلایەن فەرمانگەکانی تەسوییەوە کێشرا.[١١]

 
نەخشەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٤٧دا
 
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی سورداش
 
نەخشەی لیوای سلێمانی لە ساڵی ١٩٥٨دا
 
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی سورداش لە ساڵی ۱۹٥۷دا

سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا دەستکاری

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان. ئەم سەردەمە دابەشی پێنج قۆناغ دەکرێت.[١٣]

  • لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥):
  • ناحیەی سورداش وەک خۆی مایەوە ھەر سەر بە قەزای سلێمانی بوو.
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا:
  1. دابڕاندنی (٤) کەرت لە ناحیەی سورداش و (٧) کەرت لە ناحیەی چناران و لکاندنیان بە ناوەندی قەزای دووکانەوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(٢٣٣) لە ساڵی ١٩٧٨دا.
  2. گواستەوەی ناوەندی ناحیەی سورداش لە گوندی سورداشەوە بۆ گوندی سوسێی سەیدان بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی ژمارە(٤١٠٦)ی ساڵی ١٩٨١. [١٤]

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم دەستکاری

  • لە نێوان ساڵی (١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:

لەم قۆناغەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

  • لە نێوان ساڵی (١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا
  1. لەم قۆناغەدا یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی بە پێی ئاوەدانکردنەوە نوێ کرانەوە و یەکە کارگێڕییەکان چوونەوە جێی خۆیان و ناوی کوردییان لێنرانەوە، ھەرچەندە شەڕی براکوژی کاریگەری خۆی لەسەر ئەم ئاواکردنەوەیەش دانا و ھەرێمی کوردستان بووە دوو حکومەتی جوودا و تاوەکو ئێستاش کاریگەری لەسەر پڕۆسەی حکومداری جێھێشتووە.
  2. لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٥]
  3. لە ١٥\١\٢٠٠٥ دا ناحیەی پیرەمەگروون ھاتە کایەوە و لە ٤٦ کەرتی ناحیەی سورداش و ناحیەی بەکرەجۆ درووستکرا.

بەڕێوبەری ناحیە دەستکاری

ناوی ھەندێک لە بەرێوەبەرەکانی ناحیەی سورداش:

سەردەمی دەولەتی عوسمانی دەستکاری

  • حاجی ڕەسول بەگ
  • تۆفیق بەگ باوکی سلێمان بەگی گێچینە
  • کەریمە تورکە(تورکمان بووە)

سەردەمی دەولەتی عێراقی دەستکاری

  • شێخ یوسف شەدەڵەیی یەکەم بەرێوە بەری ناحیەی سورداش لەسەردەمی دەولەتی عێراقی
  • سەعید بەگی گێچینە
  • حەمەکاکەی کوری سەعید بەگ
  • کەریم ئەفندی(لەلایەن شێخ مەحموودەوە بەند کراوە)
  • شەفیق بەگ
  • ئەمین یاموڵکی
  • عیزەت نەجیب
  • ئەحمەد فەخری
  • عومەر ئاغا
  • جەمیل ئاغای شەقلاوەیی
  • حەمە سەعید فەقێ مەحموود
  • ڕۆییتەن

کارگێڕی دەستکاری

ئەم ناحیەیە لە ٣٦ گوند پێکھاتووە:[١٦]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=11/35.8340/45.1662
  6. ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
  7. ^ عباس العزاوی. عشائر العراق(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 1-11-2022.
  8. ^ سالنامة ولایت بغداد(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  9. ^ سالنامة ولایت موصل(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  10. ^ د.عثمان علی. الکورد فی الوثائق البریطانیة(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  11. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  12. ^ http://buratha.com/librory/books.php?books=11229
  13. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  14. ^ https://moj.gov.iq/upload/pdf/4510.pdf
  15. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  16. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.