قەزای دووکان
قەزای دووکان یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی دووکانە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە ٨٤،٧٥٠ کەسە.[٣]
قەزای دووکان | |
---|---|
بە عەرەبی: قضاء دوکان بە ئینگلیزی: Dolan District | |
پۆتانەکان: 35°54′35″N 45°02′25″E / 35.90979°N 45.04027°Eپۆتانەکان: 35°54′35″N 45°02′25″E / 35.90979°N 45.04027°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
مەڵبەند | دووکان |
ژمارەی ناحیەکان | ٦ |
ژمارەی گوندەکان | ١٩٢ |
بوون بە قەزا | ١٩٧١ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | سیروان سەرحەد |
ڕووبەر | |
• قەزا | ١٧٨٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٨٨ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٤٢٣ مەتر (١٬٣٨٨ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٢٥٧٩ مەتر (٨٬٤٦١ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٤٠٣ مەتر (١٬٣٢٢ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• قەزا | ٨٤،٧٥٠ |
• شاری | ٥١٦٨٧ |
• لادێیی | ٣٣٠٦٣ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
قەزای دووکان لە ساڵی ١٩٧١دا درووستکرا لە کەرت و گوندەکانی ناحیەی سورداش و ناحیەی چنارانی سەر بە قەزای سلێمانی. ئەم قەزایە پێکھاتووە لە شەش ناحیە:[٤]
- ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان
- ناحیەی بنگرد
- ناحیەی خدران
- ناحیەی خەلەکان
- ناحیەی سورداش
- ناحیەی پیرەمەگروون
کەوتووەتە نێوان چیاکانی ئاسۆس و کۆسرەت و شاخی گەورەی قەرەسرد، لە خۆرئاوای قەزاکەش چیای ھەیبەت سوڵتان لەگەڵ سنوری قەزای کۆیە جیایان دەکاتەوە، چیاکانی سارا و دابان ھەلاج و جاسەنە و پیرەمەگروون کەوتونەتە خۆرھەڵاتی قەزاکەوە، قەزای دووکان ھەڵکەوتووە لەسەر بەنداوی دووکان و زێی بچووک ، خاوەنی ھەردوو دەشتایی بە پیتی مەرگە و پیرەمەگروونە، بەوەش بێجگە لە سروشتە جوان و دڵڕفێنەکەی کە کردوویەتییە ناوچەیەکی گەشتیاریی، سنورێکی بەرفراوانی کشتوکاڵییش لەخۆدەگرێت.
ناو
دەستکاریناوی قەزای دووکان لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە، کە ئەویش شارۆچکەی دووکانە.
چەند بۆچونێک ھەیە لەسەر ناوی دووکان کە لە چییەوە ھاتووە:
جوگرافیا
دەستکاریقەزای دووکان ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە قەزای ڕانیە و قەزای پشدەر، لە باشوورەوە قەزای سلێمانی و قەزای بازیان، لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای پشدەر و قەزای ماوەت و قەزای شارباژێڕ، لە ڕۆژاواوە قەزای کۆیە و قەزای چەمچەماڵ.[٦]
- ڕووبەری ئەم قەزایە (١٧٨٢کم٢)ە لە (٨٫٨٣٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.[٧]
مێژوو
دەستکاری- لێکۆڵینەوە مێژووییەکان دەریدەخەن، کە سەرجەم ناوچەکانی باشووری کوردستان جێگای ژیان بوون، ئەگەر ژیانی کۆچەری بێ یاخود ژیانی بە کۆمەڵ، لە چوارچێوەی گوندێک وەک گوندی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری، سنوری قەزای دوکانیش بەھۆکاری ئەوەی ناوچەیەکی چیایی پڕ ئەشکەوتە، بەگوێرەی توێژینەوەکان لە ٨٠٠٠ ساڵ پێش زایینەوە ژیانی مرۆڤی تێدابووە، بە تایبەت لە ئەشکەوتی قزقاپان و ئەشکەوتی جاسەنە و چەندین ئەشکەوتی تر. لەلایەکی تر مێژوو ئەوە دەسەلمێنێت، کە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی مادەکاندا، سنوری قەزای دووکان لە گرنگترین ناوچەکانیان بووە و شوێنی کارگێڕی و سەربازییان بووە، بە تایبەت لە دوای ساڵی ٦١٢ پێش زایین، کە بەرامبەر بە ئاشوورییەکان جەنگاون و ئەو کاتە ئاشوورییەکان سنووری دەسەڵات و قەڵەمڕەوییان لە نەینەوادا بووە، دواتر سنووری دەسەڵاتی فەرمانڕەوایی مادەکان گەیشتە نەینەوا و بەسەر ئاشوورییەکاندا سەرکەوتن، یەکێک لە ھۆکارەکانی سەرکەوتنی مادەکانیش بەسەر ئاشورییەکاندا، شوێنی مانەوەیان بووە لە ئەشکەوتی قزقاپان، کە بۆ ھەمیشە چیاکان و ئەشکەوتەکان ھۆکاری سەرکەوتنی مادەکان و نەوەکانیان بوون.[٨]
- سەرەتا دووکان گوندێکی بچووک بوو سەر بە ناحیەی سورداش و ھەندێک جار سەر بە چناران بووە، لەگەڵ دەستپێکردنی بەنداوی دووکان لە ساڵی ١٩٥٦دا ئیتر وردە وردە ئەم گوندە گەورەبوو، تاوەکو بووە ناوچەیەکی گەشتیاری لە پارێزگای سلێمانی و عێراقدا، لەگەڵ فراوانبوونی بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٤٧) لە ١٦/٦/١٩٧١دا کە لە فەرمانەکەدا ھاتووە کە جێکەوتی ناوەندی ئەم قەزایە لە گوندی دووکانە و ھەردوو ناحیەی سورداش و ناحیەی چناران خراوەتە سەری کە لە قەزای سلێمانی دابڕێنران. حکوومەت بە ھۆی بەنداوەکانەوە گرنگی زیاتری دا بە ھەردوو قەزای دووکان و قەزای دەربەندیخان.
سەردەمی کۆماری
دەستکاری- لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥ - ١٩٧٧):
ھێنانە کایەی قەزای دووکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ناوەندەکەشی لە جێکەوتی بەنداوی دووکان، لە کەرتی (٤٧/تۆپزاوا) و ھەردوو ناحیەی سورداش و ناحیەی چناران بەستران بەم قەزایەوە بەپێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٤٧) لە ١٦\٦\١٩٧١دا.
- لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا:
- دابڕاندنی ناحیەی مەرگە لە قەزای ڕانیە و لکاندنی بە قەزای دووکانەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٦) لە ٢٨\١\١٩٧٨دا.
- دابڕاندنی (٤) کەرت لە ناحیەی سورداش و (٧) کەرت لە ناحیەی چناران و لکاندنیان بە ناوەندی قەزای دووکانەوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(٢٣٣) لە ساڵی ١٩٧٨دا.
- گواستەوەی ناوەندی ناحیەی سورداش لە گوندی سورداشەوە بۆ گوندی سوسێی سەیدان بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی ژمارە(٤١٠٦)ی ساڵی ١٩٨١.
- لە نێوان ساڵانی(١٩٨٦ - ١٩٨٨)دا:
لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان دەستی کرد بە ھەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەکی زۆری ناحیەکان، ناحیەی مەرگە بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١/٦/١٩٨٧دا و ھەردوو ناحیەی سورداش و ناحیەی چناران بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٩١١) لە ١٦/١١/١٩٨٧دا ھەڵوەشێنرانەوە و ھەموو کەرتەکانیان بەسترانەوە بە ناوەندی قەزای دووکانەوە.[٩]
سەردەمی حکوومەتی ھەرێم
دەستکاری- لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:
لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
- لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
- لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٠]
- قەزای دووکان دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٤) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان، ناحیەی سورداش، ناحیەی بنگرد و ناحیەی خەلەکان.
- لەساڵی ١٩٩٩ یەکێک لە دەسکەوتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ناحیەی خدران کراوە بە ناحیە بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران بەبریاری ٢٥٦ لە بەرواری ١٩٩٩/١٠/٢ ناحیەی خدران بریاری لەسەر درا کە سنوری گوندەکانی جیاکرایەوە بە ٢٣گوند بەڵام ناحیەکە لە ٢٠٠٢ دەست بەکاربوو.[١١]
- قەزای دووکان لە ئێستادا سەر بە پارێزگای سلێمانییە و لە سەرەتای بە قەزابوونیشی ھەر سەر بە پارێزگای سلێمانی بووە و یەکەم قائیمقامیش کە لە دووکان دەستبەکار بووە (جەمال ڕەمزی مەعروف) بووە لە نێوان ساڵانی ١٩٧١ تا ١٩٧٤، دواتر چەندین قائیمقام و بەڕێوەبەر و فەرمانبەری تر خزمەتیان کردووە، لە ئێستادا لە سنوری قەزای دوکان (١١٩) فەرمانگەی جۆراوجۆر خزمەت بە ھاووڵاتیانی سنورەکە دەکەن، کە دابەش بوون لە ناوەندی قەزاکە و ھەر پێنج ناحیەکەدا و سەر بە پارێزگای سلێمانی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانن.
گەشتیاری
دەستکاریبەھۆی بوونی زێی بچووک و بەنداوی دووکان، کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە ناوچە جیاجیا کانی باشووری کوردستان و عێراق و دەرەوە ڕووی تێ دەکەن، ئەوەش دروستکردنی زۆر شوێنی گەشتیاریی لە خۆ دەگرێ، کە ھەلیکاری بۆ سەدان کەس لە دانیشتوانی قەزاکە دابین کردووە، ھەروەھا بووەتە ھۆی بژێوی بۆ خاوەن شوێنە گەشتیارییەکان و کارمەندانی ئەو شوێنانە، کە خۆی دەبینێتەوە لە (قەشقۆڵی، بەنداوی دووکان، چەمی ڕێزان، زێوێ و دەربەندی بنگرد).[١٢]
شوێنەوار
دەستکاریشوێنەوارەکان لە ھەر جێگایەک بن، ئەبن بە شوێنی گەشتیاریی و سەرنجڕاکێش، ھەڵکەوتەی قەزای دووکان و ناوچەکانی سەر بەو قەزایەش، زۆر شوێنی گەشتیارییان لەخۆ گرتووە وەک ( ئەشکەوتی قزقاپان، ئەشکەوتی جاسەنە، ئەشکەوتی گەچکار و قەڵای ڕەبەنە لە شاخی پیرەمەگروون، قەڵای پاشا کوێرە)، بۆیە ئەو شوێنەوارە مێژووییانە گرنگی زیاتریان داوە بە ناوچەکە، بەھۆی سەردانیکردنی ھەزاران گەشتیار و شوێنەوارناس و مامۆستا و خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگاکان، کە بۆ لێکۆڵینەوەکانی خۆیان سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن، ھەر ئەو لێکۆڵینەوانەش وایانکردووە بزانین، کە سەدان ساڵ پێش ئێستا ژیان لەو جێگایانەدا ھەبووە.
سامانی ماسی
دەستکاریبەھۆی بوونی بەنداوی دووکان و زێی بچووک، گرنگیی زیاتر بە سامانی ماسی دراوە لە سنورەکەدا و بە سەدان خێزان بژێوییان لەسەر بەخێوکردن و ڕاوکردنی ماسییە، ئەوەش خۆی دەبینێتەوە لە ماسی جۆراوجۆر کە بۆ بازاڕەکانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و ھەندێکجار بۆ باشوری عێراق و دەرەوەش دەنێردرێ، کەواتە قەزای دووکان لەڕووی سامانی ماسییەوە گرنگییەکی زۆری ھەیە بۆ ئابوریی ھەرێمی کوردستان.[١٣]
کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی
دەستکاریبەرز و نزمیی بان و چیا و دەشت و ئەشکەوت و بوونی سەرچاوە ئاوییەکان، سنووری قەزای دووکانی کردووە بە ناوچەیەکی کشتوکاڵیی و شوێنی بە خێوکردنی ئاژەڵ، وەک بەھێزکردنی لایەنی ئابوریی و بژێوی بۆ دانیشتوانەکەی، کشتوکاڵ لەو سنورە بەو شێوەیە دابەش بووە، زۆربەی میوە و سەوزە و دانەوێڵە لە ناوچە دەشتە بە پیتەکاندا دەچێنرێ، سەبارەت بە میوەکانی وەک (ترێ، سێو، ھەڵوژە، بەڕوو، چوالە، گێوژ، سماق و... ھتد)ش لە بەرزایی و ناوچە چیاییەکاندا دەڕوێنرێن و زۆر لە شارەزایانی کەرتی کشتوکاڵ و جوتیاران بەرھەمیان دەھێنن، کە دەینێرنە بازاڕەکانەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆیان. لەلایەکی ترەوە لە پیشەی زۆربەی دانیشتوانی ئەو سنورەدا، بەھۆی بوونی ئەشکەوت و ئاو و لەوەڕگای زۆر، کە ئاو و ھەوایەکی گونجاوی ھەیە بۆ بەخێوکردنی (مەڕ، بزن، مانگا و گامێش)، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر ناوچەی پەلەوەری کراونەتەوە بۆ زیادکردنی بەرھەمی گۆشتی سپی بەشێوەیەکی تەندروست، زۆر کات دانیشتوانی گوندەکانی سنوری قەزای دووکان لە پاڵ کاری کشتوکاڵی، ئاژەڵدارییش دەکەن کە دوو کاری تێھەڵکێشی یەکن.[١٤]
بەنداوی دووکان
دەستکاریبەنداوی دووکان ساڵی ١٩٥٤ بە بڕیاری حکومەتی عێراق دەستکراوە بە دروستکردنی، ئەوەش دوای پشکنینی خاکی ناوچەکە، کە زانراوە ئەو جێگایە گونجاوە بۆ دروستکردنی بەنداو، بەھۆی نزیکبوونەوەی کۆتایی ھەردوو چیای کۆسرەت و سارا، کە وەک تەنگەبەرێک ھەڵکەوتبوو، ھەروەھا ھەبوونی پانتاییەکی زۆر لە سەرووی ئەو جێگایەی کە بەنداوەکەی لێدراوە و دروستکراوە.[١٥]
بۆ کۆکردنەوەی ئاو، بەنداوی دووکان لەسەر زێی بچووک دروستکراوە بە دووری ٦٥ کیلۆمەتر و لە خۆرئاوای پارێزگای سلێمانی ھەڵکەوتووە، ئەو بەنداوە ساڵی ١٩٥٩ تەواو کراوە، بە تەواوبوونیشی گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکەدا دەستی پێکردووە، کە بەرزترین ئاستی پڕبوون لەو دەریاچەیەدا (٥١١)مەترە و نزمترین ئاستیش بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا (٤٧٩)مەترە، ھەروەھا نزمترین ئاستی ئاوی دەریاچەکە، کە ناتوانرێت سەرف بکرێت (٤٦٩)مەترە، دەریاچەکە دەرچەیەکی بۆ دروستکراوە لە کاتی سەرڕێژبوون، ئاوە زیادەکە دەچێتەوە خوارەوە و (بە بێل ماوس) ناسراوە، ئەو دەریاچەیە دەیان سوودی سروشتی و مرۆیی ھەیە، لەوانەش ژینگەیەکی لەبارەی رەخساندووە بۆ ھەزاران جۆر ماسی و باڵندەی کێویی و ئاویی و ئاژەڵی تر.[١٦]
بەوتەی شارەزایان و لێکۆڵیاران، بەنداوی دووکان سوودی کشتوکاڵی و ئاژەڵداریی گەورەی ھەیە، لەلایەکی ترەوە سەرچاوەی زیادبوونی ئاوی ژێرزەوییە، کە بەھۆی گونجاویی شوێن و بوونی ئاوی بەھێز، زۆر گرنگە بۆ بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا، وێستگەی کارەبای دووکان ڕۆڵی زۆری ھەیە لە پڕکردنەوەی پێداویستیی کارەبا بۆ ھەرێمی کوردستان.[١٧]
کارگێڕی
دەستکاریناوەندی قەزا شارۆچکەی دووکانە. قەزای دووکان قەزایەکی پارێزگای سلێمانییە کەوتۆتە باکووری ڕۆژاوای. لەڕووی کارگێڕییەوە لە قەزای دووکان و ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان(ناوەند) و ناحیەی سورداش و ناحیەی پیرەمەگروون و ناحیەی بنگرد و ناحیەی خدران و ناحیەی خەلەکان پێکھاتووە، لەگەڵ ١٩٢ گوند.[١٨]
ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان
دەستکاریلە ١٤ گوندپێکھاتووە.
ناحیەی سورداش
دەستکاریلە ٣٦ گوند پێکھاتووە.
- سورداش(ناوەند)
- بیران
- پێدارە
- تیمار، سورداش
- جاسەنە
- چاڵاوا
- خوردەلوکی خواروو
- خوردەلوکی سەروو
- دەرەنار
- دولکان
- زەرزی
- زەلێن
- سردی بچوک
- سردی گەورە
- سەرگەڵو، سورداش
- سێکانیان
- سێکانیانی شێخ باخ
- شاقوڵی
- شەدەڵە
- شێخ باخ
- شێخ زەینەڵ
- عیسابەگی
- قەرەنگوێ
- قومەرغان
- کانی خان
- کانی شۆک
- کانی ھەنجیری خواروو
- کانی ھەنجیری سەروو
- کەڵەباش
- گوێزیلە، سورداش
- گێچینە
- مەولان
- مەیدان، سورداش
- مێرگەپان
- ھەڵەدن
- ھۆمەرقەوم
- یاخسەمەر
ناحیەی پیرەمەگروون
دەستکاریلە ٤٧ گوند پێکھاتووە:
- پیرەمەگرون(ناوەند)
- باخ، پیرەمەگرون
- باوەمەندان
- بیرانی کانی قاز
- پیسکەندی
- تەڕەماری خواروو
- تەڕەماری سەروو
- تەڕەماری ناوەڕاست
- چاڵاغ
- چەرمەگا، پیرەمەگرون
- حاجی ئاوا
- حاجیتانی خواروو
- حاجیتانی سەروو
- حەسەن تەپەی خواروو
- حەسەن تەپەی سەروو
- داربەڕولە، پیرەمەگرون
- زایەر
- زێوێ
- سابوراوا
- سوسێی ئاڵەمەرە
- سوسێی سەیدان
- سوسێی کۆن
- شورناخ
- شیلەخان
- عەواڵان، پیرەمەگرون
- قازان، پیرەمەگرون
- قازیاوا، پیرەمەگرون
- قالاوا
- قایکەند
- قەرەچەتان
- قۆچ بڵاخ
- کارێزی سەعید
- کانی چنار، پیرەمەگرون
- کانی میران
- کانی ھەنجیری عەواڵان
- کرژە
- کەڵاباشی قادربەگ
- کەڵەشێرە
- کەندەشین
- کۆکە، پیرەمەگرون
- گردەبۆر
- گەبەی تازە
- گەبەی کۆن
- گورگەدەر، پیرەمەگرون
- گولیجە
- موغاغ
- یارانبەگی
- یاڵانقۆز، پیرەمەگرون
ناحیەی بنگرد
دەستکاریلە ٥٥ گوند پێکھاتووە.
- بنگرد(ناوەند)
- ئاوەژێ
- بناویلە، مەرگە
- بەردەشانی خواروو
- بەردەشانی سەروو
- بەردەکۆز
- بێترخە
- بێخڕێ
- بێگمە
- بێموشە
- بێوەکە
- پاشکێش
- پەڵکۆ
- تەنگژە
- چنارنە
- خانەڵێ
- خوڕخوڕە، مەرگە
- خۆشاو
- دۆڵەبی، مەرگە
- دۆڵەگۆم
- دێلێژە، مەرگە
- ڕەبەن، مەرگە
- سەرتەنگ
- سەرچیا
- سەرسیان
- سۆفیان، مەرگە
- سێدەرە
- سێناجیان
- سێوکان
- شارستێن، دووکان
- قەرەتەپە، مەرگە
- کانی توو، مەرگە
- کانی شینکە
- کانی کیژ
- کانی ھەنجیر، مەرگە
- کەڵەکان، مەرگە
- کونەمارە
- کوێرەکانی
- کێلەسپی، مەرگە
- گەرمکان
- گۆمەزاڵ
- لبانە
- لۆتەر
- مامەندئاوا
- مەرگە
- مەلاسافی
- ناودەشت
- نۆڵچکە
- نێزۆکە
- ھەڵۆنە
- ھەنجیرە، مەرگە
- ھەوارەبەرزە، مەرگە
- واتێ
- وەیسە، مەرگە
- وێسێ
- یاخیان
ناحیەی خدران
دەستکاریلە ٢٣ گوند پێکھاتووە.
ناحیەی خەلەکان
دەستکاریلە ١٧ گوند پێکھاتووە.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ پێشبینی دانیشتوان بۆ ساڵی ٢٠١٩. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی. «سایتی پارێزگای سلێمانی» (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.openstreetmap.org/#map=10/35.8501/45.0645
- ^ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ http://slemani.gov.krd/so/newsDetail.php?newsID=2089&secID=5
- ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
- ^ http://www.mdraparin.org/index.php/sharawanyakan/m3/xdran ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://slemani.gov.krd/so/newsDetail.php?newsID=2089&secID=5
- ^ http://slemani.gov.krd/so/newsDetail.php?newsID=2089&secID=5
- ^ http://slemani.gov.krd/so/newsDetail.php?newsID=2089&secID=5
- ^ https://archive.org/details/waterresourcesco00klio
- ^ https://web.archive.org/web/20110606031855/http://www.krg.org/pdf/WBPID_HydroPower.pdf
- ^ https://archive.org/details/encyclopediaofmo04simo
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)