سەرمۆرد
سەرمۆرد گوندێکە، کەوتووەتە _قەزای دوکان_ قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]ئەم گوندە هەر لە کۆنەوە هەبووە ، خەڵکێکی باش و بە ڕەوشت لێی نیشتە جێ بون ، بەڵام بەهۆی بەرەو پێشچونی دونیاوە ئێستا زۆر بە کەمی تیای دا ئەنیشن خەڵکەکەی زیاتر نیشتەجێی ناحیەی پیرەمەگرون بون وە سەرەڕای ئەوەش هێشتا هەر چەن ماڵێکی لێیە ، لە کۆنەوە خەباتیان هەبووە بەتایبەت لە سەردەمی ڕژێمی بەعس کەسانی بەرخۆدەر بوون و چەندەها شەهیدیان داوە ، دانیشتوانەکەی بە بەهێزی و غیرەتی ناویان هەیە چونکە هەر لە کۆنەوە بەرەوڕووی مەترسیەکان ڕۆیشتوون ، وە هەروەها خەڵکی ئەو گوندە هەموو شاخەوانن کەسانی میواندۆستن ، گوندی سەرمۆرد شاخەکانی زۆر بەرز و سەرکەشن . گوندی سەرمۆرد ناوچەیەکی بە پیتە وە بەرهەمی ترێی زۆرە ، بە هۆی دیمەنی سرووشتە جوانەکانی خەڵکی ئاسایی و بە تایبەت شاخەوانەکان ڕووی تێ ئەکەن
سەرمۆرد
Sarmord | |
---|---|
وڵات | کوردستان[١] عێراق |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای دووکان |
ناحیە | ناحیەی دووکان(ناوەند) |
بەرزایی | ١٠٣٥ مەتر (٣٬٣٩٦ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | سوننی شافعی |
جوگرافیا
دەستکاریسەرمۆرد لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قەڵام پاشا و لە باشوور لەگەڵ گوندی کانی خان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی مەیدان و لە ڕۆژاوا لەگەڵ شارۆچکەی دووکان.[٣][٤][٥]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریپەراوێزەکان
دەستکاری- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)