قەزای چەمچەماڵ
قەزای چەمچەماڵ یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی چەمچەماڵە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە ١٩٥،١٤٠ کەسە.[٣]
قەزای چەمچەماڵ | |
---|---|
بە عەرەبی: قضاء جمجمال بە ئینگلیزی: Chamchamal District | |
پۆتانەکان: 35°32′01″N 44°50′03″E / 35.53356°N 44.8343°Eپۆتانەکان: 35°32′01″N 44°50′03″E / 35.53356°N 44.8343°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
مەڵبەند | چەمچەماڵ |
ژمارەی ناحیەکان | ٧ |
ژمارەی گوندەکان | ٣١٧ |
بوون بە قەزا | ١٨٥١ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | ڕەمەک ڕەمەزان |
ڕووبەر | |
• قەزا | ٣٤٦٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٣٣٩ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٧٠٥ مەتر (٢٬٣١٣ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ١٨٤٦ مەتر (٦٬٠٥٦ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٣٣٤ مەتر (١٬٠٩٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• قەزا | ١٩٥،١٤٠ |
• شاری | ١٧١٦٩٩ |
• لادێیی | ٢٣٤٤١ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
قەزای چەمچەماڵ لە ساڵی (١٨٥١)ەوە درووستکراوە ئەوکات ناوی قەزای بازیان بووە بەڵام ناوەندەکەی شارۆچکەی چەمچەماڵ بووە. ئەم قەزایە پێکھاتووە لە حەوت ناحیە:[٤]
ناو
دەستکاری- ئەم قەزایە ھەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە ناوی قەزای بازیان بووە و ناوەندەکەی شارۆچکەی چەمچەماڵ بووە، تاوەکوو سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی قەزاکە کرایە دوو بەش لە ساڵی ١٩٢٣دا کە ناحیەی بازیان خرایە سەر پارێزگای سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ خرایە سەر پارێزگای کەرکووک، ئیتر لەم ساڵەوە ئەم قەزایە ناوی بووە قەزای چەمچەماڵ. ناوی قەزاکە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارۆچکەی چەمچەماڵە، چەند بۆچوونێک ھەیە لەسەر ناوی چەمچەماڵ:
- جەمال بابان دەڵێت: لە ڕواڵەتدا ناوی چەمچەماڵ لە دوو وشە پێک ھاتووە یەکەم (چەم) واتە (ڕووبەر) یان (دارستان) دەگەیەنێت، دووەم جەمال کە ئەمەش ناوی کەسێک بووە کە کۆی ھەردوو وشەکەش دەبێتە (چەمی جەماڵ) کە لە دوایدا بۆتە چەمچەماڵ.[٥]
- بۆچوونێکی تر دەڵێت چەمچەماڵ لە دوو وشەی (چەم+ جەمال) پێک ھاتووە (چەم) بەمانای (دۆل) یان ڕووبەر وە جەمالیش واتە (جوان) دەگەیەنێت ھەردوو وشەکەش بەسەر یەکەوە واتە چەم و (دارستانی جوان).
- بۆچونێکی تر پێی وایە چەمچەماڵ لە مەوە ھاتووە (چەم چەم مال ) شوێنی ئەم شارە لە سەرەتادا بریتی بووە لە قەڵایەک، لەڕاستیدا دووچەم ھەبووە کە یەکێکیان کەوتوەتە ڕۆژھەڵات و ئەوەی تریان کەوتوەتە ڕۆژئاواوە، ماڵەکان لەناو ئەم دووچەمەدا دروستکراون.
- بۆچوونی زۆرینە وایە وەک ئەوەی باس دەکرێت لە سەردەمانێکی زوو ئەو ناوچەیە ڕەز و باخی زۆری تێدا بووە، ھەر ماڵێک لەسەر ڕەز و باخی خۆیان بوون و ژیاون، بەڵام بە ھۆی لافاوێکی گەورەوە ھەموو ڕەز و باخەکان ڕاماڵراون و خاپور بوون، بۆیە بە ناوچەی ڕاماڵراو بوەتە ناونیشان ناوچەکە، بەپێی کات ئەو ناونیشانەی بەسەردا بڕاوە و بوەتە چەمچەماڵ.[٦]
جوگرافیا
دەستکاریقەزای چەمچەماڵ ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە قەزای کۆیە.
- لە باشوورەوە قەزای کەلار و قەزای کفری.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای دووکان، قەزای بازیان و قەزای قەرەداغ.
- لە ڕۆژاواوە قەزای کەرکووک و قەزای داقووق.[٧]
- ڕووبەری ئەم قەزایە (٣٤٦٩کم٢)یە لە (١٧٫١٩٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.[٨]
مێژوو
دەستکاریقەزای چەمچەماڵ لە کاتی فەرمانڕەوایی بابانەکان بەشێک بووە لە خاکی سلێمانی و ئەوان ھەڵیان سوڕاندووە تا ساڵی ١٨٥١ کە دەوڵەتی عوسمانی سلێمانی داگیردەکات.
لە سەردەمی عوسمانیدا:(١٨٥١-١٩١٨)
دەستکاریپارێزگای سلێمانی تا نیوەی سەدەی نۆزدەھەم خوودی میرنشینی بابان بوو لە سنووری ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، ناوەندی ئەم میرنشینە سەرەتا لە قەڵاچوالان بوو. پاشان لە ساڵی (١١٩٩ک - ١٧٨٤ز)دا ئیبراھیم پاشای بابان فەرمانی دروستکردنی ناوەندێکی تازەی بۆ میرنشینەکەدا، پایتەختی گواستەوە بۆ شارە تازەکە و ناوینا سلێمانی، ئەم میرنشینە لە ساڵی ١٨٥١ز دا کۆتایی پێھات و بچووککرایەوە بۆ لیوا و لکێندرا بە ئەیالەتی شارەزوورەوە. لەم کاتەدا ڕووبەری قەزای چەمچەماڵی ئێستا سەر بە سلێمانی بوو.[٩]
- لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩)
سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، سنووری ئەم لیوایە و لیوا ھاوسنوورەکانی میراسی ناکۆکی نێوان ھەردوو میرنشینی بابان و میرنشینی سۆران بوو، لەکاتێکدا دەسەڵاتی میر محەممەدی ڕەواندوز ھەردەھات فراوانتر دەبوو تاگەیشتە سنووری کۆیە و ڕانیە و دەربازی دەستە چەپی زێی بچووکیش بوو. چەندین ناحییەی ئەیالەتی شارەزووری خستە سەر میرنشینەکەی لەوانە ناحیەکانی(عەسکەر، ئاغجەلەر، کێوەچەرمەڵە، چیاسەوز، گڵناغاج، قەسرۆک، گردخەبەر، جبق قلعە و شوان) لەگەڵ مەنگوڕایەتیدا.
دوای لە ناوچوونی ھەردوو میرنشینەکە(سۆران لە ١٨٣٦) و (بابان لە ١٨٥١)دا ئەم سنوورە وەک خۆی مایەوە و لیوای سلێمانی (١٧)قەزای لە خۆدەگرت، ئەمەش لە ھەرسێ ساڵنامەی عوسمانی ژمارە(١١-١٢-١٣)دا دەردەکەوێت.[١٠]
لەم سەردەمەدا قەزاکان فرە ناوەند بوون، قەزای چەمچەماڵی ئێستا ئاوھا ناودەبرا(بازیان، چەمچەماڵ، نورە، ھۆزی ھەمەوەند).
- لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)دا
قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە:
- ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان: بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا. لەوانە ناوی قەزای بازیان لە جیاتی قەزای(بازیان، چەمچەماڵ، نورە، عەشرەتی ھەمەوەند).
- کۆکردنەوەی قەزاکان: بەشێک لە قەزاکان کۆکرانەوە لە یەک قەزادا، و یەک ناوی بۆ داندرا، بۆ نموونە کۆکردنەوەی ھەر سێ قەزای(پیرحەیاتی، چیاسەوز)، (سەرچنار، گڵناغاج، قەسرۆک، گدخەبەر، جبق قلعە) و (قەڵاسێوکە، ئاغجەلەر، عەسکەر، عەشرەتی سمایل عوزێری) لە ناو قەزای قەڵاسێوکەدا.[١١]
- لەنێوان ساڵانی(١٨٧٣-١٩١٨)دا
لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی(مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ.[١٢]
- لەم قۆناغەدا قەزای چەمچەماڵ لە دوو ناحیە پێکھاتبوو، ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی قەڵاسێوکە.
- لەم قۆناغەدا قەزای چەمچەماڵ لە سێ ناحیە پێکھاتبوو، ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی قەڵاسێوکە و ناحیەی سەنگاو.
لەسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)
دەستکاریلەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، بۆ چەند ساڵێک ئیدارەی لیوای سلێمانی ڕاستەوخۆ لە ژێر ھەژموونی ئینگلیزدا بوو، بە پێچەوانەی لیواکانی تر کە سەر بە بەغدا بوون، بەڵام دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی(٥) ئەندام وەکو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێراقدا(المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نیوان عێراق - تورکیا لە سەر دواڕۆژی ویلایەتی مووسڵ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی ١٩٢٥ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق،[١٣]
- لە نێوان ساڵانی(١٩١٨ - ١٩٣٦)دا
- ڕێکخستنەوەی سنوری نێوان ھەردوو لیوای کەرکووک و سلێمانی بە شێوەیەک زنجیرە چیای قەرەداغ و بازیان بوو بە سنووری نێوانیان، بەمەش قەزای بازیان کە ناوەندەکەی چەمچەماڵ بوو، کرا بە دوو بەشەوە بەشی یەکەم قەزای چەمچەماڵ بە ھەردوو ناحیەی(قەڵاسێوکە و سەنگاو) و بەشی دووەم ناحیەی بازیان، یەکەم بەشیان لە لیوای سلێمانی دابڕێنرا و خرایە سەر لیوای کەرکووک، دووەمیان لەسەر لیوای سلێمانی مایەوە، ھەروەھا بەشی خواری ناحیەی وارماواش کە دواتر بوو بە ناحیەی پێباز خرایە سەر قەزای کفری.[١٤]
- لە نێوان ساڵانی(١٩٣٦ - ١٩٥٨)دا
لەم ماوەیەدا قەزای چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای کەرکووک، لە سێ ناحیە پێکھاتبوو ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی سەنگاو و ناحیەی ئاغجەلەر، وەھیچ گۆڕانکارییەک لە کەرتەکان و یەکە کارگێڕییەکانیدا نەکرا.
سەردەمی کۆماری(١٩٥٨-١٩٩٠)
دەستکاریئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم قەزایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١٥]
- لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨ - ١٩٧٥)دا
قەزای چەمچەماڵ لەم ماوەیەدا سەر بە پارێزگای کەرکووک بوو لە ڕووی کارگێڕییەوە ھیچ گۆڕانکارییەک ڕووی نەدا لە کەرت و ناحیە و گوندەکانیدا.
- لە نێوان ساڵانی(١٩٧٥ - ١٩٨٦)دا
- دابڕانی ھەردوو قەزای کەلار و قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای کەرکووک و بەستنەوەیان بە پارێزگای سلێمانییەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٨) لە ٦\١١\١٩٧٥دا.
- دابڕانی (٦) کەرت لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی و لکاندنیان بە ناحیەی قەرەحەسەنی سەر بە قەزای کەرکووک بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢) لە ٢٤\١\١٩٧٦دا.
- دابڕاندنی کەرتێک لە قەزای چەمچەماڵ و لکاندنی بە ناحیەی قەرەھەنجیری سەر بە قەزای کەرکووک بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٣) لە ٦\٥\١٩٧٩دا.
- لە نێوان ساڵانی(١٩٨٧ - ١٩٩٠)دا
- لەگەڵ پڕۆسەی خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان، ڕژێمی بەعس ھەستا بە دروستکردنی ئۆردوگایەکی زۆرەملێ بە ناوی (موجەمەعی شۆڕش) لە نزیک شارۆچکەی چەمچەماڵ، بۆ نیشتەجێکردنی دانیشتوانی گوندە خاپوورکراوەکانی ئەم قەزایە. لەو ماوەیەدا بە فەرمانی کۆماری لە ١٢\٥\١٩٨٧دا ھەردوو ناحیەی ئاغجەلەر و ناحیەی سەنگاو ھەڵوەشێنرایەوە و ھەموو کەرتەکانیان لکێندران بە ناوەندی قەزاکەوە.
- ڕژێمی بەعس چۆن ئامانجی لە دابڕاندنی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای کەرکووک بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای پارێزگای کەرکووک بوو ھەمان کرداری لە سەر قەزای دووزخورماتوو جێبەجێکرد، بە فەرمانی ژمارە(٣٦٨) لە ٣٠\٦\١٩٨٧دا ناحیەی قادرکەرەمی لە قەزای دووزخورماتوو دابڕاند و لکاندی بە قەزای چەمچەماڵە.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٠٨) لە ٣\٨\١٩٨٧دا ناحیەی قادرکەرەمی ھەڵوەشاندەوە و ھەموو کەرتەکانی لکاند بە ناوەندی قەزای چەمچەماڵەوە.[١٦]
سەردەمی حکوومەتی ھەرێم
دەستکاری- لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:
لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
- لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
- لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٧]
- قەزای چەمچەماڵ دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٣) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی سەنگاو و ناحیەی ئاغجەلەر.
- ھێنانە کایەی ھەردوو ناحیەی شۆڕش و ناحیەی تەکیەی کاکەمەند لەساڵی ٢٠٠٠دا بە دابڕانیان لە کەرتەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی ئاغجەلەر بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(ئیدارەی سلێمانی).
- لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٣ - ٢٠١٥)دا:
- ھێنانە کایەی ناحیەی تەکیەی جەباری بە دابڕانی لە کەرتەکانی ناحیەی قادرکەرەم لە ساڵی ٢٠٠٤دا بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(ئیدارەی سلێمانی).
- بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی شارۆچکەی کەلار بوو، قەزای چەمچەماڵ یەکێک بوو لە قەزاکانی ئیدارەی گەرمیان.
- بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٤دا قەزای چەمچەماڵ لە ئیدارەی گەرمیان دابڕاو خرایەوە سەر پارێزگای سلێمانی.
شاڵاوی ئەنفال
دەستکاریئەوەی لە شاڵاوی ئەنفالدا ڕوویدا تەنھا ھەوڵێک نەبوو بۆ لەناوبردن و کوشتنی تاکی کوردی، بەڵکو ھەوڵێک بوو بۆ سڕینەوەی تەواوی مۆرکی نەتەواویەتی گەلی کورد، بەو پێیەی ئەنفال پرۆسەیەکی پلان بۆ دارێژاوی پێش وەختەبوو، بەوەی پلانی پێشوەختەی بۆ دارشتبوو پرۆسەکەی دابەشکردبوو بەسەر (٨)قۆناغدا و لە (٦) ناوچەی جوگرافیای جیاوازدا سەرجەمی ئەو قۆناغانە لە ٢٣ی شوباتی ١٩٨٨ دەستی پێکردوو لە ٦ی ئەیلولی ١٩٨٨ پاش روخاندنی ھەموو گوندەکانی باشووری کوردستان کۆتایی ھات.
قۆناغەکانی ئەنفال لە ٢٣ی شوباتی ١٩٨٨ بۆ ٦ی ئەیلولی ١٩٨٨. (٨)قۆناغ لە (٦) ناوچەی جوگرافیادا:
- قۆناغی یەکەم بۆ سەر ناوچەی دۆڵی جافایەتی.
- قۆناغی دووەم بۆ سەر قەزای قەرەداغ.
- قۆناغی سێیەم بۆ سەر ناوچەی گەرمیان.
- قۆناغی چوارەم بۆ سەر ناوچەی قەڵاسێوکە و دۆڵی زێی بچووک.
- قۆناغی پێنج و شەش و حەوت بۆ سەر ناوچەکانی قەزای شەقڵاوە و قەزای ڕەواندز.
- قۆناغی ھەشتەم و کۆتایی بۆسەر ناوچەی بادینان.
سەرجەم ئەم قۆناغانەش لە ٦ ی ئەیلولی ١٩٨٨ پاش روخاندنی ھەموو گوندەکانی باشووری کوردستان کۆتایی ھات .
- لێرەدا ئاماژە بە قۆناغی سێ و چواری شاڵاوی ئەنفال دەدەین لەبەرئەوەی قەزای چەمچەماڵ بەر ئەم دوو قۆناغەی شاڵاوی ئەنفال کەوت.
قۆناغی سێیەمی ئەنفال(٧/٤ تا ٢٠/٤/١٩٨٨)
دەستکاریئەم قۆناغە لە ٧ی نیسان بەبۆنەی جەژنی شومی دامەزراندنی حیزبی بەعسەوە دەستی پێکرد ئەم ھێرشە بەکاریگەرترین و کوشندەترین و بەزیانترین ھەڵمەت دادەنرێت بۆ سەر ناوچەکانی (قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی سەنگاو، ناحیەی قادرکەرەم، قەزای دووزخورماتوو، قەزای کفری، قەزای کەلار، ناحیەی پێباز، ناحیەی ڕزگاری)، ئەم ناوچانە سەر بە ھەر سێ پارێزگای (پارێزگای کەرکووک، پارێزگای سلێمانی، پارێزگای دیالە)بوون، ئەمەش فراوانترین ھێرشی ئەنفال بوو کە پتر لە (٥٠٠)گوندی گرتەوە سەرەڕای تەختکردنی (٤) ناحیە.
- زیانەکانی ئەم قۆناغە
- نزیکەی (٥٠٠) گوندی گەرمیان وێران کرا.
- پتر لە (٣٠٬٠٠٠) گەنج و ژن و مناڵ وپیری بێسەروشوێن کرد.
- سنووری قەزای چەمچەماڵ (٥٬٦٤٥)کەسی بێسەرو شوێن کراوە.
- ناحیەی قادرکەرەم (١٤٬٨٦٣) کەسی بێسەرو شوێن کراوە.
- قەزای کەلار (٤٬٥٦٧) کەسی بێسەرو شوێن کراوە.
- ناحیەی سەنگاو (٤٬٩٢٢) کەسی بێسەرو شوێن کراوە.
- ناحیەی ڕزگاری (٣٬٦٨٠) کەسی بێسەرو شوێن کراوە.
- ناحیەی پێباز (٤٤٢٠) کەسی بێسەرو شوێن کراوە.
قۆناغی چوارەمی ئەنفال لە(٣\٥ تا ١٥/٥/١٩٨٨)
دەستکاریقۆناغی چوارەمی شاڵاوی ئەنفال بۆ سەر ناوچەکانی (ناحیەی ئاغجەلەر، ناحیەی شوان، چەمی ڕێزان، قەزای کۆیە، ناحیەی تەقتەق) لە سنووری ھەرسێ پارێزگای (پارێزگای ھەولێر، پارێزگای سلێمانی، پارێزگای کەرکووک) بوو، ئەم ھێرشەش بە کیمیابارانکردنی گوندی گۆپتەپەی (٣٠٠)ماڵە دەستی پێکرد. ئەم ھێرشەشە بووە ھۆی کوشتنی نزیکەی (٣٠٠)کەسی ئەم گوندە، وە بە دووەم ھێرشی زیان بەخش دائەنرێ لە دوای شاری ھەڵەبجە.
- سەر لە بەیانی رۆژی ٤ی مایس ھێزی پیادەی رژێم لە ھەموو لایەکەوە دەستی پێکرد ئەم ھێرشە بە فەرماندەی لیوا روکن (سوڵتان ھاشم) بوو بەشێک لەم ھێرشە لە چەمچەماڵ و تەکیەی کاکەمەندەوە بەرەو ناحیەی ئاغجەلەر کەوتە ڕێ ئەم ناحیەیە سالێک لەوەو پێش روخابوو.
- پاشان ھێرشێکی تر لە سوسێی سەیدانەوە بەرەو سورقاوشان کەوتە ڕێ و ھێرشێکی دیکە لە ناحیەی تەقتەقەوە بۆ گوندەکانی لێواری زێی بچووک و شێخ بزێنی و گۆپتەپە، ھێرشێکی دیکە بەرەو گوندەکانی نزیک قەزای کۆیە بەرێکەوت.
- زیانەکانی ئەم قۆناغە
سوپا لە رۆژی ١٥\٥ سەرجەم گوندەکانی ئەم ناوچەیەی ڕووخاند و تەنھا لە ناحیەی ئاغجەلەر کە (٦٧) گوندی تیدا بوو (٢،٨١٣)خانووی تێدا بوو (١٤،٨٦٤)کەسی تێدا دەژیا نزیکەی (٧،٢٠١) کەس ئەنفال کراون.[١٨]
شوێنەوار
دەستکاریگوندی چەرمۆ
دەستکاریشوێنەواری ژیان لە سنوری قەزای چەمچەماڵ، ئەو سنورە سەدان شوێنەواری تێدایە کە کنە و پشکنینیان تێدا کراوە، گرنگترینیان گوندی چەرمۆ، کە مێژووی ژیان لەو شوێنەوارانەدا دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردین. شوێنەواری گوندی چەرمۆ یەکێکە لە کۆنترین شوێنەوارەکانی جیھان، بە پێی لێکۆڵینەوەکان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی (حەوت ھەزار) ساڵ پێش زایین، ئەو گوندە مێژووییە یەکەمین گوند و شوێن بووە کە تیایدا مرۆڤ دەستی کردووە بە کشتوکاڵکردن و قۆناغی نیشتەجێبوون و خاوەندارێتیی زەوی.
شوێنەواری گوندی چەرمۆ لە ئێستادا کەوتۆتە سنوری گوندی کانی سارد و نزیکەی یانزە کیلۆمەتر لە شارۆچکەی چەمچەماڵەوە دوورە و ڕووبەرەکەی ١٢٠٠٠ تا ١٦٠٠٠ مەتر دووجا دەبێت، (٨٠٠) مەتر واتە ٢٥٠٠ پێ لەسەر ڕووی ئاستی دەریاوە بەرزە، بە پێی لێکۆڵینەوەی شوێنەوارناسان لە گوندی چەرمۆ ١٥٠ کەس لە چوارچێوەی ٢٥-٣٥ خیزاندا ژیاون و کاری سەرەکییان ئاژەڵداریی و ڕاوکردن و کشتوکاڵکردن بووە، پڕۆفیسۆر (ڕۆبەرت جۆن برەیدوود) پێی وابووە (٤٠٠) ساڵ ژیان لەو گوندەدا بەردەوام بووە، ئەو پاشماوانەی لە گوندی چەرمۆدا دۆزراونەتەوە بریتی بوون لە (گەنم، جۆ، فستق، نۆک، نیسک، بەڕوو، ئێسکی مانگای کێوی، ئاسک، پڵنگ، ورچ، بزنە کێوی، مەڕ و بزن و بەراز)، قەد و گەڵای ڕووەک و دارەکانیشیان لە بری ئالیک بۆ ئاژەڵەکانیان بەکارھێناوە، ھەروەھا ملوانکە و موور و بازنگ و مستیلەی لە قوڕ دروستکراو و ئامێری ھاڕینی دانەوێڵە و بەردی شوشەی چاککراو دۆزراونەتەوە.
بۆ یەکەمجار لە ماوەی ساڵانی (١٩٤٨- ١٩٥٥) لەلایەن پەیمانگەی ڕۆژھەڵاتی سەر بە زانکۆی شیکاگۆی ئەمریکییەوە پڕۆفیسۆر (ڕۆبەرت جۆن برەیدوود) پشکنینی لەو شوێنەدا ئەنجامداوە، ھەموو ئەو پاشماوانەی دۆزیوەتەوە کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێدرا، (پڕۆفیسۆر برەیدوود) لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیدا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو شوێنەوارە لە شانزە چینی مێژوویی پێکھاتووە، یانزە چینی ژێرەوەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چاخی بەردین، بەڵام لە پێنج چینەکەی سەرەوەیدا گلێنە دۆزراوەتەوە لە قوڵایی حەوت مەتر واتە بیست و سێ پێ.[١٩]
قەڵای سپی حەسار
دەستکاریقەڵای چەمچەماڵ(سپی حەسار) دەکەوێتە ناوجەرگەی شارۆچکەی چەمچەماڵەوە مێژووی گردەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چاخی بەردین، بەڵام بەھۆی ئەنجام نەدانی پشکنینی وورد بەتایبەت لە چینەکانی خوارەوەیدا تاکو ئێستا نەتوانراوە بەشێوەیەکی زانیستیانە تەمەنەکەی دەسنیشان بکرێت قەڵاکە ئێجگار دەوڵەمەندە بەکەرەستەی شوێنەواری ھەرئەوەش وایکردە کە کاری کنە و پشکنین تیایدا ھێندە کارێکی قورس و بەئاستەنگ بێ (کلەودیوس جەیمز ڕیچ) تەنھا بۆیەک شەو ڕێ کەوتۆتە چەمچەماڵ تیادا ماوەتەوە لە میانەی پشکینینێکی سەرپێیی قەڵاکەدا وەک خۆی دەڵێت توانیویەتی چەندین لەتە گۆزەو دیزە بدۆزێتەوە دانێشتوانە کۆنەکانی نیشتەجێی دەوروبەری قەڵاکەش باش لەوە دەکەن کەلەمیانەی ھەڵکەندن و بەکارھێنانی خۆڵی قەڵاکەدا بۆدروست کردن و چاکردنەوەی خانۆکانیان لە چەندین بۆنەدا کەرەستەی شوێنەواری جۆراوجۆر تەنانەت ئێسک و پروسکی مرۆڤیشیان دۆزیوەتەوە کەیەک لەوانە ئیسکەپەیکەری مرۆڤێک بوو لە بڕبڕەی پشتیدا ڕم ھەبووە و کەسەکە بەھۆی ئەو ڕمەوە گیانی لەدەست داوە.
لە ساڵی ٢٠١٠ تیمێکی ئەڵمانی پشکنینی بۆ کرد و چەندین پارچە گۆزە و پارچەی شوێنەواری تێدا دۆزرایەوە. (د.کۆزاد محەممەد)، سەرۆک بەشی شوێنەوار لە زانکۆی سلێمانی دەڵێ "جێی داخە تاوەکو ئێستا ئەو کنە و پشکنینانەی کراون بۆ ئەم قەڵایە زۆر کەم و کورتخایەن بوون. نەتوانراوە کنەوپشکنینی تەواوی تێدابکرێت و بەڵگەی زیاتر بدۆزرێتەوە، بۆ ئەوەی بزانین بەڵگە بیناسازییەکانی و نووسینەکانی چین، لە کۆندا چ ئاوەدانییەک ھەبووەو چ قەومێک لێرە ژیاون؟".[٢٠]
قەزای چەمچەماڵ و ناوەندی قەزاکە بەھێزکەری بازرگانیی و ئابووریی ھەرێمی کوردستانە، ھەروەھا ماددە سروشتی و کانزاییەکان لە سنوری ئەو قەزایەدا یاریدەدەرە بۆ بەھێزکردنی لایەنی ئابوریی ھەرێمی کوردستان.
لە کۆندا سوود لە بەردە بەنرخەکانی ئەم سنورە وەرگیراوە بۆ دروستکردنی خانوبەرە، ئەوەش بەشێوەی بەردی چاککراو و بەردە گەچ و بەردی چیمەنتۆ، دواتر لە ڕووی سامانی سروشتی وەک نەوت و گاز بە تایبەتی گازی سروشتی، ئەو سنورە دەوڵەمەندە بە یەدەگی گاز و لە ئێستادا بەرھەمھێنانی زیادیکردووە لە ڕێگەی چەند کۆمپانیایەک کە تایبەتن بە بەرھەمینانی گازی سروشتی لەو سنورەدا و پێداویستیی ناوخۆ دابین دەکەن.
بۆ یەکەم جار لە ھەرێمی کوردستاندا کۆمپانیای (دانە گاز) لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٠٧، ڕێکەوتنێکی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا مۆرکرد بەمەبەستی گەشەپێدانی سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی لە گاز.
(دانە گاز) و شەریکەکانی دادەنرێن بە گەورەترین وەبەرھێنی بیانی کەرتی تایبەت لە ھەرێمی کوردستاندا، ھەڵدەستێت بە گەشەپێدان و چارەسەرکردن و گواستنەوەی گازی سروشتی لە (کێڵگەی کۆرمۆر) و ھەروەھا ھەڵدەستێت بە ھەڵسەنگاندنی تواناکانی (کێڵگەی گازی چەمچەماڵ) لە پێناو دابینکردنی گازی سروشتی بۆ ئیشپێکردنی وێسگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا کە لە نزیک ھەردو شاری ھەولێر و سلێمانیدان. کە لە ئێستادا پێداویستی کارەبای نزیکەی ٤ ملیۆن کەس دابین دەکەن.[٢١]
کارگێڕی
دەستکاریناوەندی قەزا شارۆچکەی چەمچەماڵە. قەزای چەمچەماڵ قەزایەکی پارێزگای سلێمانییە کەوتۆتە ڕۆژاوای. لەڕووی کارگێڕییەوە قەزای چەمچەماڵ لە ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ(ناوەند) و ناحیەی شۆڕش و ناحیەی سەنگاو و ناحیەی ئاغجەلەر و ناحیەی تەکیەی کاکەمەند و ناحیەی تەکیەی جەباری و ناحیەی قادرکەرەم پێکھاتووە، لەگەڵ ٣١٧ گوند.[٢٢]
ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ(ناوەند)
دەستکاریلە ٢٥ گوند پێکھاتووە:
- چەمچەماڵ(ناوەند)
- ئەحمەدلەوەند
- ئیبراھیم ئاغا
- باسەڕە
- بانگرد
- باینجانی خواروو
- باینجانی سەروو
- چاڵاو، چەمچەماڵ
- دانەسۆفی
- زەنان
- ژاڵەی دەربەند
- سۆفی حەسەن
- عەلی زەنگەنە
- قولە، چەمچەماڵ
- کانی کەوە، چەمچەماڵ
- کانی کوچەڵە
- کونەکۆتر، چەمچەماڵ
- گورگەیی چاوسوور
- گورگەیی شامار
- گورگەیی فەتاح
- گورگەیی کاک عەبدوڵا
- مەحمودێ
- مەلاحسێن
- ھەکزی خواروو
- ھەکزی سەروو
- ھەمزە، چەمچەماڵ
ناحیەی شۆڕش
دەستکاریلە ٢٦ گوند پیکھاتووە:
ناحیەی سەنگاو
دەستکاریلە ١٠١ گوند پێکھاتووە:
- سەنگاو(ناوەند)
- ئاوەبۆرەکەی خواروو
- ئاوەبۆرەکەی سەروو
- ئۆغلیجە
- باجگە
- باخەگردەڵە
- بانی مۆرد
- پنگڵەی دووەر
- پنگڵەی دووەری تازە
- پونگڵە
- پێنج ئەنگوستی خواروو
- پێنج ئەنگوستی سەروو
- تەپەسپی خواروو
- تەپەسپی سەروو
- تەپەسوورە
- تەپەعارەبی حاجی مارف
- تەپەعارەبی نەریمان
- تیلەکۆی حەمە ڕەزا
- تیمار، سەنگاو
- جامڕێزی خواروو
- جامڕێزی سەروو
- جنۆکەی حەمەتاڵیب
- جنۆکەی غەیدان
- جنۆکەی فەتاحەسور
- جنۆکەی قازی شەل
- حەسەن کەنۆشی خواروو
- حەسەن کەنۆشی سەروو
- حەمەی بارام، سەنگاو
- خدری خواروو
- خدری سەروو
- خوێڵینی ئاوەلێڵەکە
- خوێڵینی قەڵای باسەڕە
- خوێڵینی کەوەڵە
- خێڵی ئاخە
- داربەڕوو، سەنگاو
- درۆزنە
- دلکە
- دەرزیلە
- دەروارەی خواروو
- دەروارەی سەروو
- دەروێشانی بچوک
- دەروێشانی گەورە
- دووەر
- دۆبڕاو
- دێی ڕەشە
- ڕەبات، سەنگاو
- زالواو
- زەلەسوتاو
- زینانە
- ژاڵەی بچووک
- ژاڵەی کرپچنە
- ژاڵەی گەورە
- سەرقەڵا، سەنگاو
- سەیوەی
- سێ گۆمەتان
- شاحەسەن
- شەریف ئاوا
- شەلەیی
- شیوەباز
- عزەت ئاوا
- عەینەکەی حەمەشاسوار
- عەینەکەی سەعیدەڕەش
- فاتکە
- فەقێ حاجی
- قادرئاوا، سەنگاو
- قەڵاگە
- قەڵای شێخ ڕەشید
- کارێزەی ڕەبات
- کارێزەی دەلۆ
- کانی پەیتەش
- کانی خاکی
- کانی مامە
- کچان
- کرپچنە
- کەریمەجەل
- کەلان
- کەڵەڕەشی بچووک
- کەڵەڕەشی حەمەسڵێمان
- کەڵەڕەشی گەورە
- کەوەڵە
- کێلەبەرزە
- گەڕاو، سەنگاو
- گەڕاوی حاجی شەریف
- گەڕەچیا
- گۆمەزەرد
- گۆیژە، سەنگاو
- مامران
- مەسۆیی بچووک
- مەسۆیی بەرگەچ
- مەسۆیی ڕەحیم
- مەملەحەی خوێڵین
- مەملەحەی خوێڵینی گۆم
- میراولی، سەنگاو
- میرەیی حەمەحەسەن
- میرەیی حەوزەوار
- ھەزارکانی، سەنگاو
- ھەشەزینی
- ھەمزەڕۆمی
- ھەنارەی خوارو
- ھەنارەی سەرو
- ھەنجیرە، سەنگاو
- ھێلانەقەل، سەنگاو
ناحیەی تەکیەی کاکەمەند
دەستکاریلە ٢٧ گوند پێکھاتووە:
- تەکیەی کاکەمەند(ناوەند)
- باوەفەتی خواروو
- باوەفەتی سەروو
- تەشکە
- تەکیەی حەمەبایز
- تەکیەی کاکە عەبدوڵا
- تورکە، تەکیە
- چاڵگە، تەکیە
- چۆڵەمەکی خواروو
- چۆڵەمەکی سەروو
- حاجیاوا، تەکیە
- خاڵدان، تەکیە
- خوامراد
- ڕەئوف ئاوا
- شۆراوا
- شێخ وەیس
- فەریق ئاوا
- قشڵاخ
- کانی بناو، تەکیە
- کانی چنار، تەکیە
- کانی سارد، تەکیە
- کانی مستەفا
- کۆچک نەخشینە
- لکاوەی تازە
- لکاوەی کۆن
- ماروولە
- مەنزەرئاوا
- ھەراوا
ناحیەی تەکیەی جەباری
دەستکاریلە ٢٠ گوند پێکھاتووە:
ناحیەی ئاغجەلەر
دەستکاریلە ٦٥ گوند پێکھاتووە:
- ئاغجەلەر(ناوەند)
- ئازادی، ئاغجەلەر
- ئاوبارە، ئاغجەلەر
- ئەسکەندەربەگ
- بلوکێن
- بەردەعازەبان
- بۆڵقامیش
- بێدەر
- تلیان، ئاغجەلەر
- تەقتەق، ئاغجەلەر
- تەکباسان
- تەوەکەڵی بچوک
- تەوەکەڵی قەسرکان
- تەوەکەڵی گەورە
- توتەقەل
- تیژە
- جلمۆرد
- چنارتوو
- چوخلیجە
- چیاسەوز، ئاغجەلەر
- حەیدەرەبەگ
- خرج حرج
- خڕبەندەلوو
- دارەقوتە
- داڵاواڕووتە
- داڵاواشێخ ساڵەح
- داڵاواکوردان
- سەرچنار، ئاغجەلەر
- سۆتکە، ئاغجەلەر
- شۆڕجە
- شێخ پاڵەوان
- شێخ محەمەد، ئاغجەلەر
- شێخان سورقاوشان
- شێخان شێخ بزێنی
- عەسکەر
- قامیشە، ئاغجەلەر
- قەسرۆک، ئاغجەلەر
- قەڵاچوغەی شێخ سەلام
- قەڵاچوغەی شێخ کەریم
- قوچلەر
- قوچەبڵاخ
- قودرەتە، ئاغجەلەر
- قوڕاوە
- کانی بۆگەنە
- کانی بی شێخ عەبدوڵا
- کانی بی، ئاغجەلەر
- کانی سپیلکە
- کانی عارەبان
- کانی گەوھەر
- کانی ھەنجیرەی ساڵحۆک
- کانی ھەنجیرەی شێخ بزەینی
- کۆزەبۆرە
- گردخەبەر
- گڵناغاجی بچوک
- گڵناغاجی گەورە
- گەڕاو، ئاغجەلەر
- گەڕگەڕ
- گەزەڵان
- گەورەدێ، ئاغجەلەر
- گۆپتەپە
- ماملێسی
- مایلە
- محەمەدخان
- مۆتلیجە
- مۆردخواردی خواروو
- مۆردخواردی سەروو
ناحیەی قادرکەرەم
دەستکاریلە ٥٣ گوند پێکھاتووە:
- قادرکەرەم(ناوەند)
- ئالیاوە
- ئاوایی جەلال
- ئاوایی عەزیزبەگ
- ئاوایی عەلی مستەفا
- ئاوباریک، قادرکەرەم
- ئیبراھیم غوڵام
- بنەکە
- بەکرباجەلان
- بەھرام بەگی شێخ حەمید
- پاریاوڵە
- تازەشار، قادرکەرەم
- تەپەسپی، قادرکەرەم
- تەختەمینە
- تەختەمینەی خواروو
- تەختەمینەی سەروو
- چاڵەودوانە
- چنگنی
- چەم سورخاو
- خدرڕیحان
- داربەسەرە
- دارەتوو، قادرکەرەم
- دارەتووی زەنگەنە
- ژاژ
- سۆفی ڕەزا
- شاوک
- قایتەوەنی بچوک
- قایتەوەنی گەورە
- قەرەچێوار
- قەشقە
- قەڵامیکائیلی بچوک
- قەڵامیکائیلی گەورە
- قەیتول
- قیرچە
- کانی قادری سەعدون
- کانی قادری شێخ محەمەد فازل
- کانی قادری مەجید
- کوڕە
- کۆرمۆری بچووک
- کۆرمۆری گەورە
- کۆشکی خوارو
- کۆشکی سەرو
- کۆشکی ناوەڕاست
- گەڕاوی
- گوڵباخی خواروو
- گوڵباخی سەروو
- گۆلەمە
- لەک ھیدایەت
- مامیسک
- مشکیبان
- نەورۆز، قادرکەرەم
- ھەرێنە
- وەستاخدر
- یۆڵە
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ پێشبینی دانیشتوان بۆ ساڵی ٢٠١٩. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی. «سایتی پارێزگای سلێمانی» (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: نرخی|ناونیشان=
بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ https://www.openstreetmap.org/relation/10837863
- ^ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ محەممەد ئەمین زەکی بەگ. «سەرجەمی بەرھەمەکانی ئەمین زەکی بەگ» (PDF) (بە کورد). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ عباس العزاوی. «عشائر العراق» (بە عەرەبی). لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «سالنامة ولایت بغداد» (بە عەرەبی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ محمود فھمی درویش. «الدلیل العراقی الرسمی لسنة ١٩٣٦» (بە عەرەبی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ د.عثمان علی. «الکورد فی الوثائق البریطانیة» (بە عەرەبی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://uomustansiriyah.edu.iq/books/94357.html
- ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
- ^ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=369
- ^ http://slemani.gov.krd/so/newsDetail.php?newsID=2020&secID=5
- ^ https://www.rudaw.net/sorani/onair/tv/episodes/episode/features/18062022103813
- ^ http://radiodeng.net/details.aspx?kodtech=70
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)