ناحیەی شۆڕش، چەمچەماڵ

ناحیەی شۆڕش یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی شۆڕشە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی تەکیەی شۆڕش لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٦١٬٢٧٧)کەسە.[٣]

ناحیەی تەکیەی شۆڕش
بە عەرەبی: ناحیة شورش
بە ئینگلیزی: Shorsh Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی شۆڕش
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ
(زەرد)
Map
ناحیەی شۆڕش
پۆتانەکان: 35°30′35″N 44°50′25″E / 35.50975°N 44.84031°E / 35.50975; 44.84031پۆتانەکان: 35°30′35″N 44°50′25″E / 35.50975°N 44.84031°E / 35.50975; 44.84031
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای چەمچەماڵ
مەڵبەندشۆڕش
ژمارەی گوندەکان٢٦
بوون بە ناحیە٢٠٠٠
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەریادگار عەبدولکەریم حسێن
ڕووبەر
 • ناحیە٣٣٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٢٩ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٧١٩ مەتر (٢٬٣٥٩ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٧٣٠ مەتر (٢٬٤٠٠ پێ)
نزمترین بەرزایی
٤٦٤ مەتر (١٬٥٢٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٦١،٢٧٧
 • چڕی١٨٢٫٩١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٧٣٫٧ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٥٩،٢٨٠
 • لادێیی
١،٩٩٧
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

لە سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا، ناوی دوو ناحیە ھەیە بەھەمان ناو. ناحیەی شۆڕش کە دەکەوێتە قەزای کۆیە لە پارێزگای ھەولێر کە ناوەندەکەی شارەدێی دێگەڵەیە، ناحیەی شۆڕش، چەمچەماڵ کە دەکەوێتە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی ناوەندەکەی شارەدێی شۆڕشە.

شارەدێی شۆڕش لە سەرەتادا کۆمەڵگا(مجمع)ی زۆرەملێ بوو بۆ دانیشتوانی گوندە خاپوور و ئەنفال کراوەکان درووستکرا، بەڵام بە ھۆی فراوان بوون و گەشەکردنییەوە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کرایە شارەدێ و ناوەندی ناحیە.

ناو دەستکاری

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی شۆڕشە.

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی شۆڕش ھاوسنوورە لەگەڵ؛

مێژوو دەستکاری

ئەم ناحیەیە مێژوویەکی کۆنی نییە، ھێنانە کایەی ھەردوو ناحیەی شۆڕش و ناحیەی تەکیەی کاکەمەند لەساڵی ٢٠٠٠دا بە دابڕانیان لە کەرتەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی ئاغجەلەر بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(ئیدارەی سلێمانی).

ناوەندی ئەم ناحیە شارەدێی شۆڕشە، لە سەرەتادا زەوی کشتوکاڵی ھۆزی ھەمەوەند بوو، لە ساڵی ١٩٨٧دا ڕژێمی بەعس ئۆردووگای زۆرەملێ(مجمع)ی لەسەر دروستکرد و ناوی نا موجەمەعی شۆڕش، لە ساڵ ١٩٨٨دا کە شاڵاوی ئەنفال دەستی پێکرد ئەم ئۆردووگایە بۆ دانیشتوانی گوندە وێرانکراوەکان و ئەنفالکراوەکانی ناوچەی گەرمیان بەتایبەتی ناحیەی قادرکەرەم و ناحیەی سەنگاوی تیا نیشتەجێکرا، لە دوای ڕاپەڕین ئەم ئۆردووگایە مایەوە و گەشەی کرد، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردییە شارەدێ، لە ساڵی ٢٠٠٠دا ناحیەی شۆڕشی پێکھێنا و شارەدێی شۆڕشی کردە ناوەندی.

کارگێڕی دەستکاری

ئەم ناحیەیە لە ٢٦ گوند پیکھاتووە:[٦]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11068390
  5. ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
  6. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.