چەرمۆ
چەرمۆ (لە ئینگلیزیدا بە Jarmo دەنووسرێت) پێگەیەکی شوێنەوارناسییە کە لە نزیکی دێی «کانی سارد» لە ڕۆژھەڵاتی شاری چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانیدایە. یەکێک لە کۆنترین کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکانە کە تا ئێستا دۆزراوەتە کە کۆنترین ئاسەوارەکانی دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی ٧٠٩٠ی پێش زایین. ڕووبەرەکەی ١٢٠٠ بۆ ١٦٠٠ مەتری چوارگۆشەیە و لە ٨٠٠ مەتر بەرزتر لە ئاستی دەریاکاندایە [١] .
چەرمۆ | |
---|---|
دامەزران | ٧٠٩٠s BCE |
Culture | شارستانی نیۆلیسیک |
وڵات | عێراق |
دابەشکاریی کارگێڕی | چەمچەماڵ |
پۆتانی شوێن | ٣٥°٣٣′٢١″N ٤٤°٥٥′٤٩″E |
ڕووداوە بەرچاوەکان | archaeological excavation، archaeological excavation، archaeological excavation |
کۆتاییھاتن | ٤٩٥٠ BCE |
Director of archaeological fieldwork | Robert John Braidwood |
دۆزینەوە و دەرخستنی
دەستکاریلە ساڵی ١٩٤٠ دا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسەواری عێراقی دۆزیویەتەوە و لە ساڵانی ١٩٤٨ بۆ ١٩٥٥ لە لایەن شوێنەوارناسی زانکۆی شیکاگۆی ئەمریکا «ڕۆبێرت برێدوود» (Robert Braidwood) بە شێوەی زانستی و لە سێ وەرزدا پشکنینی تێدا کراوە.[٢] بەڵام وەرزی چوارەمی پشکنینەکان کە بڕیار بوو لە ١٩٥٨دا بکرێت بە ھۆی شۆڕشی ١٤ی تەمموز لە عێراقدا ئەنجام نەدراوە.
گوندی چەرمۆ
دەستکاریپشکنینەکان گوندێکی بچووکی دەرخستووە کە ڕووبەرەکەی ١٢٠٠ بۆ ١٦٠٠ مەتری چوارگۆشەیە کە مێژووی ئاوەدانییەکەی بە تاقیکردنەوە carbon-14 لە کۆنترین شوێنیدا ٧٠٩٠ی پێش زایین و لە دوایین بەشیشیدا بۆ ٤٩٥٠ی پێش زایین دیاری کراوە. لە سەرانسەری پێگەکەدا شوێنەواری ١٢ خولی شارستانییەت دۆزراوەتەوە. زۆربەی شوێنەوارەکانی گوندی چەرمۆ ھی دوو خولی کۆنتری ئەو پێگەیەن کە ھاوکات بووە لەگەڵ شارستانییەتی شانەدەر.
گوندەکە ٢٥ ماڵی ھەبووە کە بە کاگڵ و بەرد درووست کراون. لەوانەیە نزیکەی ١٥٠ کەس دانیشتووی ھەبووبێت. چەند ئامرازێکییان بەکارھێناوە کە لە جۆرە بەردێک دروست کراوە کە لە لای دەریاچەی واندا دەست دەکەوێت و ھەروەھا ھەندێ شتیش دۆزراوەتەوە کە لە کەنداوی فارسەوە ھاتوون، کە ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە بازرگانی و مامەڵەیان لەگەڵ ناوچەکانی تردا ھەبووە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Othman، Didar. «( چەرمۆ) لە ئاوێنەی مێژوودا». History Of Kurdistan. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ [١] ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. L. S. Braidwood et al., Prehistoric Archeology Along the Zagros Flanks, Oriental Institute Publications 105, 1983, ISBN 0-918986-36-2
- R.J. Braidwood, Jarmo: A village of early farmers in Iraq, Antiquity, vol. 24, pp. 189–195, 1950,
- J. M. Adovasio, The Textile and Basketry Impressions from Jarmo, Paléorient, vol. 3, iss. 3, pp. 223–230, 1975
گرێدان بۆ دەرەوە
دەستکاری- شوێنەواری گوندی چەرمۆ ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - وێبسایتی دەستەى گشتى گەشت و گوزارى كوردستان-عێراق
- Link to letters from the archeologist ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- Maison de l'Orient et de la Méditerranée details on Jarmo
- University of Cologne Radiocarbon CONTEXT database dates for Jarmo ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
پۆتانەکان: 35°34′N 44°55′E / 35.567°N 44.917°E
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چەرمۆ تێدایە. |