ناحیەی قەرەھەنجیر
ناحیەی قەرەھەنجیر یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووک لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان(ناوچە جێناکۆکەکان) لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی قەرەھەنجیرە.[٣][٤]
ناحیەی قەرەھەنجیر | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة قرةهنجیر بە ئینگلیزی: Qarahanjir subdistrict | |
پۆتانەکان: 35°29′41″N 44°38′29″E / 35.49474°N 44.64139°Eپۆتانەکان: 35°29′41″N 44°38′29″E / 35.49474°N 44.64139°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (باشووری کوردستان) (ناوچە جێناکۆکەکان) [١] |
پارێزگا | کەرکووک |
قەزا | قەزای کەرکووک |
مەڵبەند | قەرەھەنجیر |
ژمارەی گوندەکان | ٤٥ |
بوون بە ناحیە | ١٩٧٧ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەری ناحیە | ئاڤێستا شێخ محەمەد |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٧٥٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٩٠ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٧٨٤ مەتر (٢٬٥٧٢ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٩٤٠ مەتر (٣٬٠٨٠ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٤٦٩ مەتر (١٬٥٣٩ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢١) | |
• سەرجەم | ١٣،٢١٧ |
• چڕی | ١٢٫٦٩ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٢٫٩ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[٢] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.kirkuk.gov.iq/ku/ |
ناو دەستکاری
ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارەدێی قەرەھەنجیرە. سەرەتا کە ئەم ناحیەیە درووستکرا ناوی (ناحیة الربیع) بوو.
- بەناوبانگە بە باخەکانی کە جوانترین جۆرەکانی ھەنجیر بەرھەم دەھێنن، بەتایبەتی ھەنجیری ڕەش، قەرە لەزمانی تورکیدا بە واتای ڕەش دێت، وشەی قەرەھەنجیر لێکدراوی دوو وشەی قەرە+ھەنجیر کە یەکیان کوردییە و ئەوی تریان تورکییە.[٥]
- لە کۆندا پێیان وتووە (خان جاڕ)[٦]
جوگرافیا دەستکاری
ناحیەی قەرەھەنجیر ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە ناحیەی شوان.
- لە باشوورەوە ناحیەی لەیلان.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی شۆڕش و ناحیەی تەکیەی جەباری.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک.[٧]
ڕووبەر دەستکاری
ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٧٥٢کم٢)یە لە (٧٫٢٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (٢٢٫٧٪) قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٨]
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (یەکەم)ە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووکدا.
دانیشتوان دەستکاری
دانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە کورد پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (١٣،٢١٧)کەسە. لە (٠٫٧٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (١٫١١٪)ی دانیشتوانی قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٩][١٠]
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (شەشەم)ە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووک.
مێژوو دەستکاری
مێژووی ئەم ناحیە زۆر کۆن نییە لە ساڵی ١٩٧٧دا ھاتووەتە کایەوە، بە ناوی ناحیەی ئەلڕەبیع، بەڵام دوای پرۆسەی ئازادی عێراق، ناوی ناحیەکە بووە ناحیەی قەرەھەنجیر.
لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧-١٩٨٦)دا دەستکاری
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٥٢) لە ٣-١١-١٩٧٧دا، (٢١)کەرتی ناحیەی قەرەحەسەن و (٩)کەرتی ناحیەی شوان دابڕێنران بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی ئەلڕەبیع و ناوەندەکەی گوندی قەرەھەنجیرە و بە قەزای کەرکووکەوە گرێدران.[١١]
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٢) لە ٦-٥-١٩٧٩دا، کەرتێکی ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ بە ناحیەی ئەلڕەبیعەوە بەسترا.
لە نێوان ساڵانی(١٩٨٧-١٩٩٠)دا دەستکاری
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١-٦-١٩٨٧دا، ناحیەکانی(قەرەحەسەن، شوان، یایچی، ئەلڕەبیع و ئەلقودس)ی سەر بە پارێزگای کەرکووک ھەڵوەشێنران.
لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە دەستکاری
- دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق گوندەکانی ئەم ناحیەیە کە لە شاڵاوی ئەنفال دا وێران کرابوون، سەرلە نوێ ئاوادان کرانەوە و ناحیەکەش پێکھاتەوە بە ناوی ناحیەی قەرەھەنجیر.
ئەمانەش ببینە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
- ^ "Sub-national HDI – Area Database – Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
- ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
- ^ https://reliefweb.int/map/iraq/iraq-kirkuk-district-reference-map-2020-15-july-2020
- ^ جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول (عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
- ^ http://www.hewalname.com/ku/wp-content/uploads/2020/12/مذکرات-مامون-بک-بن-بیگەبک.pdf
- ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11069469
- ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
- ^ https://cosit.gov.iq/ar/2018-12-19-08-39-42
- ^ مەحموود إسماعیل محمد شھاب. إمکانیة الوصول و الأتصال لعقد شبکة طرق السیارات فی محافظة کرکوک (عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-١٠-٢٠٢٣.
- ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/9609.html