ناحیەی شوان
ناحیەی شوان یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووک لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان(ناوچە جێناکۆکەکان) لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی ڕێدارە.[٣][٤]
ناحیەی شوان | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة شوان بە ئینگلیزی: Shwan subdistrict | |
پۆتانەکان: 35°44′06″N 44°28′02″E / 35.7351°N 44.46725°Eپۆتانەکان: 35°44′06″N 44°28′02″E / 35.7351°N 44.46725°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (باشووری کوردستان) (ناوچە جێناکۆکەکان) [١] |
پارێزگا | کەرکووک |
قەزا | قەزای کەرکووک |
مەڵبەند | ڕێدار |
ژمارەی گوندەکان | ٦٧ |
بوون بە ناحیە | ١٩٢٣ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەری ناحیە | بەهجەت واحید |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٧٠٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٧٣ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٧٨٣ مەتر (٢٬٥٦٩ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٨٨١ مەتر (٢٬٨٩٠ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٢٨١ مەتر (٩٢٢ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢١) | |
• سەرجەم | ١٢،٥٥٥ |
• چڕی | ١١٫١٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٩٫٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[٢] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.kirkuk.gov.iq/ku/ |
ناو
دەستکاریناوی ئەم ناحیەیە لە ناوی ھۆزی شوانەوە وەرگیراوە، کە زۆری دانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە ھۆزی شوانن، لە بەرئەوە ھەر لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە بەم ناوچەیە وتراوە ناوچەی شوان، تەنانەت لە ئێستادا بەناوەندی ئەم ناحیەیەش دەوترێت شوان کە خۆی ناوی ڕێدارە. چەندین بۆ چوون ھەیە لەسەر ناوی ھۆزی شوان.
- شەھید مامۆستا جەمیل ڕۆژبەیانی دەڵێت:(خێڵی شوان بەشێکە لەم شوانکارەیەی کەلە سەدەی پێنجەمدا خاوەن دەوڵەتێکی بەھێزبوون ھەر لەکەناری کەنداو تا شیرازیان بەدەستەوە بوو پایتەختەکەیان لە قەلای (دارالامان) ی چیای ئیگ بووە لەسەدەی یانزە ودوانزە ی زاینەوە پەرتەوازەبوون، ئەم بەشەیان لەسەر ڕێگەی کەرکووک - پردێ گەورەترین گوندی خۆیان بەناوی (دارەمان)ەوە دروستکردووە.[٥]
- د.رەفیق شوانی دەڵێت: (ڕەنگە لە (شوھان)ی ھۆزی کوردی (پشتکوە)ەوە ھاتبێت و وشەکەیان لە (شوھان) یان لە(شوان)ەوە بۆ (شاەوان)سەر وبن کردووە).[٦]
جوگرافیا
دەستکاریناحیەی شوان ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای تەقتەق و ناحیەی سێگردکان.
- لە باشوورەوە ناحیەی قەرەھەنجیر و ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی ئاغجەلەر.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی پردێ.[٧]
ڕووبەر
دەستکاریڕووبەری ئەم ناحیەیە (٧٠٧کم٢)یە لە (٨٫٨٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (٢١٫٣٪) قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٨]
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (سێیەم)ە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووکدا.
دانیشتوان
دەستکاریدانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە کورد پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (١٢،٥٥٥)کەسە. لە (٠٫٧٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (١٫٠٥٪)ی دانیشتوانی قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٩][١٠]
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (حەوتەم)ە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووک.
مێژوو
دەستکاریسەردەمی عوسمانی(١٥٥٤-١٩١٨)
دەستکاری- لە ساڵی ١٥٥٤ کە عوسمانییەکان ئەو ناوچەیەیان داگیر کرد، دەسەڵاتی ناوچەکەیان بەخشی بەو میرە کوردانە کە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عوسمانییەکاندا ھاوکارییان ھەبوو. ھەروەھا ئەیالەتی شارەزووریان درووستکرد. کە ئێستا. بەنزیکەیی سنووری باشووری کوردستان دەناسرێت. کەرکووک پایتەختی ئەم ئەیالەتە بووە. بۆیە ڕاستەوخۆ نەخراوەتە ناو سیستەمی کارگێڕی عوسمانیەوە. فەرمانڕەواکان ئەندامی ھۆزە کوردییەکان بوون و تەنیا بە دەگمەن سەربازی عوسمانی لە ئەیالەتەکەدا ھەبوون.[١١]
- لە سەدەی ١٨ و نۆزدەھەمدا، ئەیالەتەکە کەوتە ژێر دەستی بنەماڵەی بابان. ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە توانیان بە گەرەنتیکردنی ئاسایشی سنوورە ناجێگیرەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەگەڵ ئێران لە بەرامبەر ئۆتۆنۆمی تەواودا، دەسەڵاتی خۆیان بپارێزن. سنجاقی بابان کە شاری کەرکووکی لەخۆگرتبوو، بەناوی ئەو بنەماڵەیەوە ناونراوە.[١٢]
- بابانەکان چاویان لە میرە کوردەکانی میرنشینی ئەردەڵان دەکرد کە بەشەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان لە ژێر دەستدابوو، بۆ ئەوەی ببنە ڕکابەری سروشتییان، و لە ساڵی ١٦٩٤ سلێمان بەگ ھێرشی کردە سەر ئێران و شکستی بە میری ئەردەڵانی ھێنا. دوای ساڵی ١٧٨٤،بابانەکان پایتەختەکەیان گواستەوە بۆ شاری نوێی سلێمانی کە بەناوی دامەزرێنەری خانەدانەکەوە ناونرا. لە ساڵی ١٨٥٠دا دواجار دەسەڵاتی بابانەکان کۆتایی پێھات. ھەرێمەکە لە ساڵی ١٨٦٢دا خرایە ژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی ئەیالەتی بەغداوە، کەرکووک بووە سنجاقێکی ئەم ئەیالەتە.
قۆناغی یەکەم: لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩)
دەستکاریسیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، سنووری ئەم لیوایە و لیوا ھاوسنوورەکانی میراسی ناکۆکی نێوان ھەردوو میرنشینی بابان و میرنشینی سۆران بوو، لەکاتێکدا دەسەڵاتی میر محەممەدی ڕەواندوز ھەردەھات فراوانتر دەبوو تاگەیشتە سنووری کۆیە و ڕانیە و دەربازی دەستە چەپی زێی بچووکیش بوو. چەندین ناحییەی ئەیالەتی شارەزووری خستە سەر میرنشینەکەی لەوانە ناحیەکانی(عەسکەر، ئاغجەلەر، کێوەچەرمەڵە، چیاسەوز، گڵناغاج، قەسرۆک، گردخەبەر، جبق قلعە و شوان) لەگەڵ مەنگوڕایەتیدا.[١٣]
ئەیالەتی شارەزوور(١٥٥٤-١٨٦٢) لە چوار لیوا پێکھاتبوو، لیوای کەرکووک، لیوای زەنگاباد، لیوای ڕەواندز و لیوای سلێمانی. لیوای کەرکووک لەم سەردەمەدا لە (٨) قەزا پێکھاتبوو (قەزای کەرکووک، قەزای ئاڵتون کۆپری و ھۆزی عوبێد، کە ئەم ھۆزە دەوارنشین بوون، قەزای ئەربیل، قەزای بالیسان، قەزای کۆیە، ھۆزی سن و ئاکۆ و خۆشناو، ھۆزی بڵباس).
لەم قۆناغەدا ناحیەی شوان سەر بە قەزای کەرکووک بوو وەک ناحیە.
قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)دا
دەستکاریقۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی ویلایەتی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا.
- ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان: بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا.
- کۆکردنەوەی قەزاکان: بەشێک لە قەزاکان کۆکرانەوە لە یەک قەزادا، و یەک ناوی بۆ داندرا.
- ئاڵوگۆڕی نێوان ھەرسێ لیواکانی سلێمانی، کەرکووک و ڕەواندز. قەزای پشدەر لە لیوای سلێمانی دابڕێندراو خرایە سەر لیوای ڕەواندز و لەبری ئەو قەزای شوان لە لیوای کەرکووک دابڕێندراو خرایە سەر لیوای سلێمانی، ھەر سێ (قەزای ئەربیل، قەزای کۆیە و قەزای ڕانیە) لە لیوای کەرکووک دابڕێنران و خرانە سەر لیوای ڕەواندز.[١٤]
قۆناغی سێیەم لەنێوان ساڵانی(١٨٧٣-١٩١٨)دا
دەستکاریلەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی(مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ.
لەم سەردەمەدا قەزای شوان کرایە ناحیە و لە سنجاقی سلێمانی دابڕێنراو خرایەوە سەر قەزای کەرکووک لە سنجاقی شارەزوور. گوندی حاجی بەیخانی خواروو ناوەندی بوو.[١٥]
لە سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)
دەستکارییەکێک لە ئەنجامەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، دەوڵەتی عوسمانی زۆربەی ویلایەتەکانی لەدەست دا، لەوانە ویلایەتی بەسڕە، ویلایەتی بەغدا و ویلایەتی مووسڵ، ئینگلیزەکان لە ماوەی ئەو جەنگەدا توانیان خاکی ئەم ویلایەتانە کۆنتڕۆڵ بکەن. لە دەوڵەتی نوێی عێراقدا کۆیان بکەنەوە و حکومەتێک دابمەزرێنن. حکومەتی تازە پێکھێنراو ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عێراق، یەکە کارگێڕییەکانی لیوای کەرکووک وەک پێشووی خۆی بوو بە دەستکارییەکی کەمەوە.
قۆناغی یەکەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩١٨-١٩٢٥)دا
دەستکاری- لەم قۆناغەدا گۆڕانکاری بە سەر ناحیەی شواندا نەھات، وەک ناحیەیەک لە قەزای کەرکووکدا مایەوە.
- ناوەندی ناحیەی شوان لە ساڵی ١٩٢٣دا لە گوندی حاجی بەیخانی خوارووە وە گواسترایەوە بۆ گوندی ڕێدار.
قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٢٦-١٩٣٦)دا
دەستکاریبە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٢٠٠) لە ٢٩\٦\١٩٣٣دا ناحیەی شوان لە قەزای کەرکووک و ناحیەی سەنگاو لە قەزای گل دابڕێنران و بە قەزای چەمچەماڵەوە لکێندران. ناحیەی داقووق لە قەزای کەرکووک دابڕێنراو بە قەزای گلەوە لکێنرا، ھەروەھا ناوەندی قەزای گل لە قادرکەرەمەوە گواسترایەوە بۆ لەیلان.
قۆناغی سێیەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٣٦-١٩٤٧)دا
دەستکاریبە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٥٦٤) لە ٢٧\١١\١٩٤٥دا، ناحیەی شوان خرایەوە سەر قەزای کەرکووک.
قۆناغی چوارەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٤٧-١٩٥٨)دا
دەستکاریلەم قۆناغەدا ناحیەی شوان، گۆڕانکاری بەسەردا نەھات.
لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا
دەستکاریسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[١٦]
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٥٢) لە ٣-١١-١٩٧٧دا، (٢١)کەرتی ناحیەی قەرەحەسەن و (٩)کەرتی ناحیەی شوان دابڕێنران بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی ئەلڕەبیع و ناوەندەکەی گوندی قەرەھەنجیرە و بە قەزای کەرکووکەوە گرێدران.[١٧]
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٢) لە ٦-٥-١٩٧٩دا، کەرتێکی ناحیەی شوان بە ناحیەی ئاڵتون کۆپرییەوە بەسترا و (٣)کەرتی ناحیەی ئاڵتون کۆپریش بە ناحیەی شوانەوە بەسترا.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١-٦-١٩٨٧دا، ناحیەکانی(قەرەحەسەن، شوان، یایچی، ئەلڕەبیع و ئەلقودس)ی سەر بە پارێزگای کەرکووک ھەڵوەشێنران.
- لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣دا گوندەکانی ئەم ناحیەیە ئاوەدانکرانەوە و ناحیەی شوان پێکھاتەوە لە ناو قەزای کەرکووکدا.
کارگێڕی
دەستکاریناحیەی شوان لە ڕووی کارگێڕییەوە پێکھاتووەلە (٦٩) گوند.[١٨]
- ڕێدار(ناوەند)
- ئۆمەر بەگ
- ئۆمەرمەندانی خواروو
- ئۆمەرمەندانی سەروو
- ئیبراھیم زانا
- ئیلنجاخ
- بیراڵک
- پاپیلان
- پەڵکانە، شوان
- پەڵکەڕەش، شوان
- تەپەکوڕەی خواروو
- تەپەکوڕەی سەروو
- تەرەقە
- تورکمان باخ
- توڕکە
- توڵکی
- تۆراغ، شوان
- تۆمار
- جانقزی خواروو
- جانقزی سەروو
- جگیلە
- جەوەجەوە
- جولحان
- چەڵتووکە
- حاجی بەیخانی خواروو
- حاجی بەیخانی سەروو
- حەساری تەھا
- حەساری سەعدوون
- حەسەن قەباغ
- خاڵخاڵان
- خدر شیرین
- دارئیختیار
- داربەسەرە، شوان
- دەرماناو
- دووبزنی
- دووشیوان
- سماقە، شوان
- سمایل بەگی
- شەوگێڕ، شوان
- عەلی بەیان
- عەلی مووسا
- عەمدۆن
- فەقێ میرزا
- قادر زمە
- قادر عەلی
- قزلقایە
- قەرەناو، شوان
- قەمەر، شوان
- قوڵیبەگ
- کارێز و دووخڕ
- کارێزەی خاڵخاڵان
- کانی ڕەش، شوان
- کانی قوڕە
- کاولەسوار
- کەپەنەک
- کەرەدێ
- گەنیاک
- گورزەیی، شوان
- گورگان، شوان
- مام ڕەش
- مەرزیخەی خواروو
- مەرزیخەی سەروو
- مەمان
- مۆرد
- ناڕوجەی بچووک
- ناڕوجەی جەرجیس
- ناڕوجەی گەورە
- ناسر و میسر
- نەیبەسەرە
- وەلی پاشا
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Sub-national HDI – Area Database – Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
- ^ https://reliefweb.int/map/iraq/iraq-kirkuk-district-reference-map-2020-15-july-2020
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: نرخی|ناونیشان=
بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ https://www.historyofkurd.com/2016/07/27/لێکۆلینەوەیەکی-مێژوویی-دەربارەی-ھۆز/[بەستەری مردوو]
- ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11069468#map=11/35.7362/44.5386
- ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
- ^ https://cosit.gov.iq/ar/2018-12-19-08-39-42
- ^ مەحموود إسماعیل محمد شھاب. «إمکانیة الوصول و الأتصال لعقد شبکة طرق السیارات فی محافظة کرکوک» (بە عەرەبی). لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://archive.org/details/bub_gb_66hCAAAAcAAJ
- ^ https://books.google.iq/books?id=QjzYdCxumFcC&pg=PA70&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
- ^ عباس العزاوی. «عشائر العراق» (بە عەرەبی). لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «سالنامة ولایت بغداد» (بە عەرەبی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/9609.html
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)