ناحیەی پردێ یەکێکە لە سێ ناحیەی قەزای دووبز لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان(ناوچە جێناکۆکەکان) لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی پردێیە.[٣][٤]

ناحیەی پردێ
بە عەرەبی: ناحیة التون کوبري
بە ئینگلیزی: Prde subdistrict
Map
ناحیەی پردێ
پۆتانەکان: 35°45′12″N 44°08′50″E / 35.75344°N 44.14727°E / 35.75344; 44.14727پۆتانەکان: 35°45′12″N 44°08′50″E / 35.75344°N 44.14727°E / 35.75344; 44.14727
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(باشووری کوردستان)
(ناوچە جێناکۆکەکان) [١]
پارێزگاکەرکووک
قەزاقەزای دووبز
مەڵبەندپردێ
ژ.گوندەکان٣٨
بوون بە ناحیە١٨٥٠
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەری ناحیەعەبدولموتەڵیب نەجمەددین
ڕووبەر
 • سەرجەم٤٥١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٧٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٢٥٧ مەتر (٨٤٣ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٣٩٤ مەتر (١٬٢٩٣ پێ)
نزمترین بەرزایی
٢٤٨ مەتر (٨١٤ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٤٥،٥٨٢
 • چڕی١٠١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٦٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی) و تورکمانی
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[٢]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.kirkuk.gov.iq/ku/

ناو دەستکاری

ئەم ناحیەیە ناوەکەی لە ناوەندەکەیەوە وەرگرتووە کە ئەویش شارەدێی پردێیە، دوو ناو بۆ ئەم ناحیەیە بەکاردێت:

  • لەلایەن کوردەکانەوە بە پردێ ناودەبرێت، ئەمەش لەوەوە ھاتووە ئەم شارەدێیە کەوتووەتە نێوان شاری ھەولێر و شاری کەرکووکەوە، وەلەسەر زێی بچووکە، پردێکی دێرینی لێبووە کە لەوێوە پەڕیونەتەوە و ھاتووچۆیان کردووە و لە ناوی ئەو پردەوە ناویان ناوە پردێ.
  • لەلایەن تورکمانەکانەوە پێی دەوترێت (ئاڵتوون کۆپری، "altın köprü") واتا (پردی زێڕین) ئەمانیش ھەر لە ناوی پردەوە وەریانگرتووە بە ھۆی گرنگی ئەو پردەوە بۆ پەڕینەوە بەسەر زێی بچووکدا.[٥]
  • بۆ ناوی شارۆچکەکە بۆچوونی جیاواز ھەیە. ھەندێک پێیان وایە 'پردی زێڕین' ئاماژەیە بۆ ژنێکی تورک یان کورد بەو ناوە، ھەندێکیش پێیان وایە ئاماژەیە بۆ ئەو کاروانە ڕەنگاوڕەنگانەی کە بە شارۆچکەکە و پردەکەیدا تێپەڕیوون لە ڕێگەی نێوان مووسڵ و بەغدا.[٦]

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی پردێ ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر دەستکاری

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٤٥١کم٢)یە لە (٤٫٣٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (٢٥٫٦٪) قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٨]

دانیشتوان دەستکاری

دانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە کورد و تورکمان پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٤٥،٥٨٢)کەسە. لە (٢٫٦٤٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (٣٧٫٣٤٪)ی دانیشتوانی قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٩][١٠]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (دووەم)ە لە سێ ناحیەی قەزای دووبزدا.
  • لە ناو ئەم ناحیەیەدا کەمێک دانیشتوانی عەرەبی لێیە بەڵام ئەمانە لە پڕۆسەی عەرەباندندا ھاتوون و ھێشتا نەگەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.

مێژوو دەستکاری

سەردەمی عوسمانی(١٥٥٤-١٩١٨) دەستکاری

  • لە ساڵی ١٥٥٤ کە عوسمانییەکان ئەو ناوچەیەیان داگیر کرد، دەسەڵاتی ناوچەکەیان بەخشی بەو میرە کوردانە کە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عوسمانییەکاندا ھاوکارییان ھەبوو. ھەروەھا ئەیالەتی شارەزووریان درووستکرد. کە ئێستا. بەنزیکەیی سنووری باشووری کوردستان دەناسرێت. کەرکووک پایتەختی ئەم ئەیالەتە بووە. بۆیە ڕاستەوخۆ نەخراوەتە ناو سیستەمی کارگێڕی عوسمانیەوە. فەرمانڕەواکان ئەندامی ھۆزە کوردییەکان بوون و تەنیا بە دەگمەن سەربازی عوسمانی لە ئەیالەتەکەدا ھەبوون.[١١]
  • لە سەدەی ١٨ و نۆزدەھەمدا، ئەیالەتەکە کەوتە ژێر دەستی بنەماڵەی بابان. ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە توانیان بە گەرەنتیکردنی ئاسایشی سنوورە ناجێگیرەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەگەڵ ئێران لە بەرامبەر ئۆتۆنۆمی تەواودا، دەسەڵاتی خۆیان بپارێزن. سنجاقی بابان کە شاری کەرکووکی لەخۆگرتبوو، بەناوی ئەو بنەماڵەیەوە ناونراوە.[١٢]
  • بابانەکان چاویان لە میرە کوردەکانی میرنشینی ئەردەڵان دەکرد کە بەشەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان لە ژێر دەستدابوو، بۆ ئەوەی ببنە ڕکابەری سروشتییان، و لە ساڵی ١٦٩٤ سلێمان بەگ ھێرشی کردە سەر ئێران و شکستی بە میری ئەردەڵانی ھێنا. دوای ساڵی ١٧٨٤،بابانەکان پایتەختەکەیان گواستەوە بۆ شاری نوێی سلێمانی کە بەناوی دامەزرێنەری خانەدانەکەوە ناونرا. لە ساڵی ١٨٥٠دا دواجار دەسەڵاتی بابانەکان کۆتایی پێھات. ھەرێمەکە لە ساڵی ١٨٦٢دا خرایە ژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی ئەیالەتی بەغداوە، کەرکووک بووە سنجاقێکی ئەم ئەیالەتە.
 
ئەیالەتی شارەزوور لە ١٦٠٩

قۆناغی یەکەم: لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩) دەستکاری

سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، سنووری ئەم لیوایە و لیوا ھاوسنوورەکانی میراسی ناکۆکی نێوان ھەردوو میرنشینی بابان و میرنشینی سۆران بوو، لەکاتێکدا دەسەڵاتی میر محەممەدی ڕەواندوز ھەردەھات فراوانتر دەبوو تاگەیشتە سنووری کۆیە و ڕانیە و دەربازی دەستە چەپی زێی بچووکیش بوو. چەندین ناحییەی ئەیالەتی شارەزووری خستە سەر میرنشینەکەی لەوانە ناحیەکانی(عەسکەر، ئاغجەلەر، کێوەچەرمەڵە، چیاسەوز، گڵناغاج، قەسرۆک، گردخەبەر، جبق قلعە و شوان) لەگەڵ مەنگوڕایەتیدا.

ناکۆکی نێوان میرانی بابان ھەر بەردەوام بوو، میر محەممەد بە ھەلی زانی ھێرش بکاتە سەر میرنشینی بابان، وەزیر (عەلی پاشا-والی بەغدا) لەگەڵ حکومەتی ئێراندا ھاوپەیمانییەکی دژی میرنشینی سۆران بەست و ھەردووکیان ھاوکاری سڵێمان پاشای بابانیان کرد، ئەمە لە کاتێکدا ھێزی سۆران لە پێشڕەویدا بوون و گەیشتبوونە سورداش سوپای ھەردوولا لە قەمچوغە گەیشتنە یەک و شەڕێکی قورس لە نێوانیاندا ڕوویدا و سوپای سۆران ناچار بوو پاشەکشێ بکات بۆ کۆیە و ھێزی سڵێمان پاشای بابان کەوتە دوای و لە نزیک کۆیە جارێکیتر شەڕ ڕوویدا، ھێزی بابان و ھاوپەیمانەکانی زیانی زۆریان بەرکەوت و ھەردوولا گەیشتنە ڕێکەوتن کە ھێڵی ڕانیە، بتوێن، خەلەکان، چناران تا زێی بچووک و دەربەند ببێتە سنووری نێوانیان. دوای لە ناوچوونی ھەردوو میرنشینەکە(سۆران لە ١٨٣٦) و (بابان لە ١٨٥١)دا ئەم سنوورە وەک خۆی مایەوە.[١٣]

ئەیالەتی شارەزوور(١٥٥٤-١٨٦٢) لە چوار لیوا پێکھاتبوو، لیوای کەرکووک، لیوای زەنگاباد، لیوای ڕەواندزو لیوای سلێمانی. لیوای کەرکووک لەم سەردەمەدا لە (٨) قەزا پێکھاتبوو (قەزای کەرکووک، قەزای ئاڵتون کۆپری و ھۆزی عوبێد، کە ئەم ھۆزە دەوارنشین بوون، قەزای ئەربیل، قەزای بالیسان، قەزای کۆیە، ھۆزی سن و ئاکۆ و خۆشناو، ھۆزی بڵباس).

دوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەیالەتی شارەزوور لە ساڵی ١٨٦٦دا ناوی لیوای کەرکووک بوو بە لیوای شارەزوور، وەئەم لیوایەش چووە سەر ویلایەتی بەغدا. لە ساڵی ١٨٦٨دا ناوی یەکەی کارگێڕی (لیوا) گۆڕدرا بە (سنجاغ).[١٤]

لەم قۆناغەدا قەزای ئاڵتوون کۆپری فرە ناوەند بوو کە لە ناوەندی ئاڵتوون کۆپری(پردێ) و مەڵحە پێکھاتبوو.

قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)دا دەستکاری

قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی ویلایەتی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە:

  1. ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان: بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا.
  2. کۆکردنەوەی قەزاکان: بەشێک لە قەزاکان کۆکرانەوە لە یەک قەزادا، و یەک ناوی بۆ داندرا.
  3. دابەشکردنی قەزاکان: بەھۆی فراوانبوونی ڕووبەری قەزای(ئاڵتون کۆپری) حکومەت ئەم قەزاییەی دابەشکردە سەر ھەردوو قەزای ئاڵتون کۆپری و مەڵحە.[١٥]

قۆناغی سێیەم لەنێوان ساڵانی(١٨٧٣-١٩١٨)دا دەستکاری

لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی(مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ. خاڵی گرنگی ئەم قۆناغە لەوەدایە کە تۆماری زانیاری وردی یەکە کارگێڕییەکان لە ساڵنامەی ویلایەتەکاندایە، لە قۆناغی دووەمی سەردەمی عوسمانیدا زێی بچووک کرابووە سنوری نێوان ھەردوو لیوای سلێمانی و ڕەواندز، لەم قۆناغەدا چەمی ژاراوە و زێی بچووک بووە سنووری نێوان سنجاغی شارەزوور و سلێمانی، بە واتایەکی تر ناحیەی پشدەر خرایە سەر لیوای سلێمانی و شوێنی ھۆزەکانی(مەنگوڕ و مامش و ڕەمەک) لە پشدەر جیاکرایەوە و خرایە سەر قەزای ڕانیە و ناحیەی شوانیش گەڕایەوە سەر سنجاغی شارەزوور، ھەرچەندە ماوەی ئەم قۆناغە درێژترە و زانیارییەکانیشی لە ئاستی بەرزدایە، گرنگترین ئەم گۆڕانکاریانە ھەڵوەشاندنەوەی سنجاغی ڕەواندز ھەروەھا سنجاغی ڕەواند بووە قەزای ڕەواندز و قەزاکانی(سیدەکان، باڵەک و ھەریر) کرانە ناحیە و خرانە سەر قەزای ڕەواندز، قەزاکانی(شوان، ئاڵتوون کۆپری، مەڵحە و دووزخورماتوو) کرانە ناحیە و خرانە سەر قەزای کەرکووک، قەزای(داودە و قەرەتەپە) کرانە ناحیە و خرانە سەر قەزای سەلاحیە لەم سەردەمەدا ناوی قەزای کفری گۆڕدرا بە قەزای صەلاحیە. [١٦]

  • یەکە کارگێڕییەکان لە ساڵی ١٨٧٥دا:
  1. یەکەی ناحیەی ھاتە ناو یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عوسمانییەوە، یەکە کارگێڕییەکان بەم شێوەیە بوون(گوند، ناحیە، قەزا، لیوا(سنجاغ) و ویلایەت).
  2. قەزای کەرکووک لە (ناحیەی شوان، ناحیەی ئاڵتوون کۆپری، ناحیەی مەڵحە، ناحیەی دووزخورماتوو و ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک) پێکھاتبوو.
  3. لەم قۆناغەدا قەزای ئاڵتوون کۆپری بووە ناحیە و لکێندرا بە قەزای کەرکووکەوە.

لەسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨) دەستکاری

یەکێک لە ئەنجامەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، دەوڵەتی عوسمانی زۆربەی ویلایەتەکانی لەدەست دا، لەوانە ویلایەتی بەسڕە، ویلایەتی بەغدا و ویلایەتی مووسڵ، ئینگلیزەکان لە ماوەی ئەو جەنگەدا توانیان خاکی ئەم ویلایەتانە کۆنتڕۆڵ بکەن. لە دەوڵەتی نوێی عێراقدا کۆیان بکەنەوە و حکومەتێک دابمەزرێنن. حکومەتی تازە پێکھێنراو ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عێراق، یەکە کارگێڕییەکانی لیوای کەرکووک وەک پێشووی خۆی بوو بە دەستکارییەکی کەمەوە.

لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا دەستکاری

سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[١٨]

ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣). کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١٩]

قۆناغی یەکەم؛ لەنێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)دا دەستکاری

بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٨٦) لە ١٤\٨\١٩٦٠دا، (١٨)کەرتی ناحیەی ئاڵتون کۆپری، (٨)کەرتی ناحیەی حەویجە و (٨)کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک، دابڕێنران بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی دووبز لە سنووری قەزای کەرکووکدا و ناوەندەکەی گوندی دووبز بوو.[٢٠]

قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥-١٩٧٧)دا دەستکاری

بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٧٢) لە ١٥-٢-١٩٧٦دا، قەزای دووبز ھاتە کایەوە و شارۆچکەی دووبز ناوەندی بوو، ھەروەھا ھەردوو(ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز و ناحیەی ئاڵتون کۆپری پێوە گرێدرا.

قۆناغی سێیەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧-١٩٨٦)دا دەستکاری

بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٢) لە ٦-٥-١٩٧٩دا، کەرتێکی ناحیەی شوان بە ناحیەی ئاڵتون کۆپرییەوە بەسترا و (٣)کەرتی ناحیەی ئاڵتون کۆپریش بە ناحیەی شوانەوە بەسترا.

قۆناغی چوارەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٨٧-١٩٩٠)دا دەستکاری

لەم قۆناغەدا بەشێکی زۆری ناحیەکانی ئەم پارێزگایە ھەڵوەشێنران، قەزای دووبز بچووک کریەوە بۆ ناحیە و ھەموو کەرتەکانی سەروو زێی بچووک بە پارێزگای ھەولێرەوە لکێندران. قەزای داقووق ھاتە کایەوە و لە سنووریدا ناحیەی ڕەشادیش درووستکرا. جێگۆڕکێی کەرتەکان لە نێوان یەکە کارگێڕییەکاندا کرا.

بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٣٤) لە ١١-٩-١٩٨٩دا، ھەموو کەرتەکانی ناحیەی ئاڵتون کۆپری، کەرتەکانی خوارووی زێی بچووک بە ناحیەی دووبزەوە لکێندران و کەرتەکانی سەرووی زێی بچووک بە پارێزگای ھەولێرەوە لکێندران.[٢١]

لە دوای ساڵی (٢٠٠٣)ەوە دەستکاری

  • دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق گوندەکانی ئەم ناحیەیە کە لە شاڵاوی ئەنفال دا وێران کرابوون، سەر لە نوێ ئاوادان کرانەوە و ناوی خۆجێییان لێنرانەوە، لەبەرئەوەی زۆرینەی ناوەکان کوردی بوون پێشتر گۆڕدرابوون ناوە کوردییەکانیان بۆ گەڕێندرایەوە.[٢٢]

کارگێڕی دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
  2. ^ "Sub-national HDI – Area Database – Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  3. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  4. ^ https://reliefweb.int/map/iraq/iraq-kirkuk-district-reference-map-2020-15-july-2020
  5. ^ https://archive.org/details/geographicalety00blacgoog
  6. ^ https://referenceworks.brillonline.com/entries/encyclopaedia-of-islam-2/altin-altun-kopru-SIM_0568
  7. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11069460#map=11/35.7535/44.2337
  8. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  9. ^ https://cosit.gov.iq/ar/2018-12-19-08-39-42
  10. ^ ‎مەحموود إسماعیل محمد شھاب. إمکانیة الوصول و الأتصال لعقد شبکة طرق السیارات فی محافظة کرکوک(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-١٠-٢٠٢٣.
  11. ^ https://archive.org/details/bub_gb_66hCAAAAcAAJ
  12. ^ https://books.google.iq/books?id=QjzYdCxumFcC&pg=PA70&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  13. ^ عباس العزاوی. عشائر العراق(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 1-11-2022.
  14. ^ سالنامة ولایت بغداد(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  15. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  16. ^ سالنامة ولایت بغداد(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  17. ^ https://lib.cihanuniversity.edu.iq/index.php?p=show_detail&id=10016
  18. ^ ‎شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  19. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  20. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/200.html
  21. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/15066.html
  22. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf