ناحیەی ناوەندی قەزای قوشتەپە
ناحیەی ناوەندی قەزای قوشتەپە (بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء قوشتبة، بە ئینگلیزی: Qushtapa Subdistrict center district ) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای قوشتەپە لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی قوشتەپەیە.[١][٢]
ناحیەی ناوەندی قەزای قوشتەپە | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
قەزا | قوشتەپە |
ناوەند | قوشتەپە |
بوون بە ناحیە | ١٨٧٥ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
لە زۆربەی یەکەی کارگێڕی قەزادا لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا، کاتێک یەکەی قەزا دێتە کایەوە، ئەوا ناحیەی ناوەندی قەزاکەش دێتە کایەوە بە ھەمان ناو.
ناو
دەستکاریناحیەی ناوەندی قەزای قوشتەپە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارۆچکەی قوشتەپەیە.
وشەی قوشتەپە وشەیەکی لێکدراوی زمانی تورکییە، لە دوو وشەی(قوش + تەپە) پێکھاتووە، قوش بە واتای باڵندە یا چۆلەکە دێت و تەپەش بە واتای گرد دێت، ناوەکە بەسەر یەکەوە دەبێتە گردی باڵندە یا گردی چۆلەکە. گردێک لە ناو شارەدێی قوشتەپەدا ھەیە کە پێشتر ئەو گردە بۆ چاودێری کردنی رێگایەکان و ھەروەھا وەک نیشانەیەک بۆ رێبوارەکان بۆ دیارکردنی رێگاکان بە کارھاتووە, گردی لەم شێوەیە لە سنوری قەزای قوشتەپە زۆرن.[٣]
مێژوو
دەستکاریجوگرافیا
دەستکاریسنوری ناحیەی ناوەندی قەزای قوشتەپە:
- لە باکوورەوە ناحیەی دارەتوو.
- لە باشوورەوە ناحیەی پردێ و ناحیەی سەرگەڕان.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی شۆڕش و ناحیەی سێگردکان.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی شەمامک و ناحیەی کەندێناوە.[٤]
دانیشتوان
دەستکاریژمارەی دانیشتووانی (٢٦٣٥٤) ھەزار کەسە.[٥]
کشتووکاڵ
دەستکاری- پێکھاتەی زەوییەکەی:
- زەوی دەشتایی.
- زەوی زورگ کە ھەندێک لەو زورگانە زەوی بەردەلانە و بۆ کشتوکال ناشیت، بەڵام وەک لەوەڕ بۆ مەرومالات بەکاردێت.
- رێژەی باران بارین لە سنوری ناحیەی قوشتەپە لە ساڵی (١٩٩٠)وە لە داکشان دایە و ساڵانە لەنێو (١٧٠ ملم تا ٣٠٠ ملم) دایە , بە تایبەت لە مانگەکانی شوبات و ئادار رێژە کە لە کەمبوون دایە.
- لە ڕووی سامانی ئاژەڵی و ڕووەکی و بەروبوومی کشتوکاڵی ناحیەی قوشتەپە لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر گوندی لە سنورەکەی دایە و بە ھۆی بوونی دەشتایێکی زۆر بەرفراوان و بە پیت و بوونی دوو زنجیرە زورگ کە لە دەوری سنووری ناحیەن، بوونی ئاوی ژێرزەوی ئەمەش وایکردوە لەڕووی کشتوکاڵی و سامانی ئاژەڵی و رووەکی گرنگیەکی زۆری ھەبێت. سالانە بەرھەمێکی زۆری گەنم و جۆ بەرھەم دەھینێت. لەڕووی ئاژەڵداریەوە کوندنشینەکان زۆربەیان ئاژەڵداری دەکەن بۆ بژێوی ژیانی خۆیان, چەندین پروژەی پەلەوەڕ و ماسی و ئاژەڵداری لە سنووری ناحیە قوشتەپەدا ھەیە.[٦]
شوێنەوار
دەستکاریکارگێڕی
دەستکاریئەمانەش ببینە
دەستکاری
سەرچاوەکان
دەستکاری
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11077988
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ https://www.hawlergov.org/app/ku/content/%D9%82%D9%88%D8%B4%D8%AA%D9%87%25E2%2580%258C%D9%BE%D9%87%25E2%2580%258C[بەستەری مردوو]