ناحیەی سەرگەڕان
ناحیەی سەرگەڕان یەکێکە لە سێ ناحیەی قەزای دووبز لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان(ناوچە جێناکۆکەکان) لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی سەرگەڕانە.[٣][٤]
ناحیەی سەرگەڕان | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة سرکران بە ئینگلیزی: Sargaran subdistrict | |
پۆتانەکان: 35°42′22″N 43°53′46″E / 35.70603°N 43.89601°Eپۆتانەکان: 35°42′22″N 43°53′46″E / 35.70603°N 43.89601°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (باشووری کوردستان) (ناوچە جێناکۆکەکان) [١] |
پارێزگا | کەرکووک |
قەزا | قەزای دووبز |
مەڵبەند | سەرگەڕان |
ژمارەی گوندەکان | ٤٩ |
بوون بە ناحیە | ١٩٧٩ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەری ناحیە | غەزوان داودی |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٦٦٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٥٨ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢٦٧ مەتر (٨٧٦ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٧٥٠ مەتر (٢٬٤٦٠ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ١٨٧ مەتر (٦١٤ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢١) | |
• سەرجەم | ٢٢،١٨٣ |
• چڕی | ٣٣٫٢٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٦٫١ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[٢] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.kirkuk.gov.iq/ku/ |
ناو
دەستکاریجوگرافیا
دەستکاریناحیەی سەرگەڕان ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای قوشتەپە و ناحیەی کەندێناوە.
- لە باشوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز و ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی پردێ.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی قەراج و ناحیەی زاب.[٥]
ڕووبەر
دەستکاریڕووبەری ئەم ناحیەیە (٦٦٧کم٢)یە لە (٦٫٤٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (٣٧٫٨٪) قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٦]
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (یەکەم)ە لە سێ ناحیەی قەزای دووبزدا.
دانیشتوان
دەستکاریدانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە کورد پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٢٢،١٨٣)کەسە. لە (١٫٢٨٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (١٨٫١٧٪)ی دانیشتوانی قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٧][٨]
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (سێیەم)ە لە سێ ناحیەی قەزای دووبزدا.
- لە ناو ئەم ناحیەیەدا کەمێک دانیشتوانی عەرەبی لێیە بەڵام ئەمانە لە پڕۆسەی عەرەباندندا هاتوون و هێشتا نەگەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.
مێژوو
دەستکاریسەردەمی کۆماری (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا
دەستکاریسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[٩]
ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣). کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١٠]
لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧-١٩٨٦)دا
دەستکاری- بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(١٧٨٠٣) لە ساڵی ١٩٧٨دا، (٤٠) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز دابڕێنرا بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی ئەلقودس، ناوەندەکەی گوندی سەرگەڕان و لە قەزای دووبز بوو.[١١]
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٢) لە ٦-٥-١٩٧٩دا، کەرتێکی ناحیەی شوان بە ناحیەی ئاڵتون کۆپرییەوە بەسترا و (٣)کەرتی ناحیەی ئاڵتون کۆپریش بە ناحیەی شوانەوە بەسترا.
لە نێوان ساڵانی(١٩٨٧-١٩٩٠)دا
دەستکاریلەم قۆناغەدا بەشێکی زۆری ناحیەکانی ئەم پارێزگایە ھەڵوەشێنران، قەزای دووبز بچووک کریەوە بۆ ناحیە و ھەموو کەرتەکانی سەروو زێی بچووک بە پارێزگای ھەولێرەوە لکێندران. قەزای داقووق ھاتە کایەوە و لە سنووریدا ناحیەی ڕەشادیش درووستکرا. جێگۆڕکێی کەرتەکان لە نێوان یەکە کارگێڕییەکاندا کرا.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١-٦-١٩٨٧دا، ناحیەکانی(قەرەحەسەن، شوان، یایچی، ئەلڕەبیع و ئەلقودس)ی سەر بە پارێزگای کەرکووک ھەڵوەشێنران.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٣٤) لە ١١-٩-١٩٨٩دا، گۆڕانکاری گەورە لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا ئەنجامدرا و بریتییەلە: أ:- قەزای دووبز ھەڵوەشێنراو لە بری ئەو ناحیەی دووبز پێکھێنرا.ب:- قەزای داقووق پێکھێنرا و لە سنووردا ناحیەی ڕەشاد ھاتە کایەوە.ت:- ھەموو کەرتەکانی ناحیەی ئاڵتون کۆپری، کەرتەکانی خوارووی زێی بچووک بە ناحیەی دووبزەوە لکێندران و کەرتەکانی سەرووی زێی بچووک بە پارێزگای ھەولێرەوە لکێندران.ج:- (٤٢) کەرتی قەزای دووبز ھەڵوەشێنران و دابڕێنران، (٣٨)کەرتی بە بە قەزای ھەولێر و (٤)کەرتی بە قەزای حەویجەوە لکێندران.ح:- (١١) کەرتی ناحیەی تازەخورماتوو و (٤)کەرتی ناحیەی ڕیاز بە ناحیەی ڕەشادەوە لکێندران.خ:- (٨١) کەرتی قەزای کەرکووک دابڕێنرا، (٢٩)کەرتی بە ناحیەی دووبز، (٤٨)کەرتی بە ناحیەی تازەخورماتوو، کەرتێکی بە ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە و (٣)کەرتی بە ناحیەی ڕیازەوە لکێندران.[١٢]
لە نێوان ساڵانی(١٩٩٠ - ٢٠٠٣)دا
دەستکاریبە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٥) لە بەرواری ١-١-١٩٩٦دا، دابڕانی (٣٨) کەرت لە پارێزگای ھەولێر و لکاندنیان بە ناحیەی دووبز لە پارێزگای کەرکووک.[١٣]
لە دوای ساڵی (٢٠٠٣)ەوە
دەستکاری- دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق گوندەکان و ناحیەکانی ئەم قەزایە کە لە شاڵاوی ئەنفال دا وێران کرابوون، سەر لە نوێ ئاوادان کرانەوە و ناوی خۆجێییان لێنرانەوە، لەبەرئەوەی زۆرینەی ناوەکان کوردی بوون پێشتر گۆڕدرابوون ناوە کوردییەکانیان بۆ گەڕێندرایەوە.[١٤]
کارگێڕی
دەستکاریناحیەی سەرگەڕان لە ڕووی کارگێڕییەوە پێکھاتووە لە (٤٨) گوند.[١٥]
- سەرگەڕان(ناوەند)
- بەرکەن
- بیرمھێدی
- پەلکانە
- تەل ھەڵاڵە
- جاستان
- چاربەردان
- چەرت
- حەسارۆک
- خازر
- خربە
- خەرابە، سەرگەڕان
- خەسرەو بوڵاق
- خۆشاو، سەرگەڕان
- داود گورگە
- درکەی گچکە
- درکەی گەورە
- دەربەندی گۆمی
- دەرماناو
- دوانزە ھەوار
- ساردک
- سڵێمان بەخشیانی گچکە
- سڵێمان بەخشیانی گەورە
- سەباح خدر
- سەربەشاخ
- سەرتوو
- سێ قوچان
- سێبیران
- شەحەل
- شەناغە
- شێخ فسقە
- عەوڵافات
- عومەر ئەفەندی
- قەبر عەلی
- قەپڵان
- قەرەبۆتک
- قەڵاتە سۆرانی بامەند
- قوچی لھێبان
- قووچ
- کەنداڵ
- کەندی بەکر
- گابەڵەکە
- گردڕەوە
- گڕاو
- گەزوەشان
- گێسمە
- مەڵحە والی
- ھەمزە ئاغا
- ھەمین مردی
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Sub-national HDI – Area Database – Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
- ^ https://reliefweb.int/map/iraq/iraq-kirkuk-district-reference-map-2020-15-july-2020
- ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11069462#map=11/35.6966/43.9295
- ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
- ^ https://cosit.gov.iq/ar/2018-12-19-08-39-42
- ^ مەحموود إسماعیل محمد شھاب. «إمکانیة الوصول و الأتصال لعقد شبکة طرق السیارات فی محافظة کرکوک» (بە عەرەبی). لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/12482.html
- ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/15066.html
- ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/2161.html
- ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)