قەزای دووبز

شارۆچکەیەکی پارێزگای کەرکووک

قەزای دووبز قەزایەکی سەر بە پارێزگای کەرکووکە لە باشووری کوردستان لە عێراق، ناوەندی قەزاکە شارۆچکەی دووبزە. نزیکەی ٢٥ کم لە باکووری شارۆچکەی حەویجەیە، لە باکوورەوە قەزای دەشتی ھەولێر و قەزای کۆیە، لە باشوورەوە قەزای حەویجە، لە رۆژھەڵاتەوە قەزای کەرکووک، لە ڕۆژاواوە بە قەزای مەخموورە. قەزای دووبز لە ساڵی ١٩٥٣ وەک گوندێکی بچووک دامەزراوە، دواتر کراوە بە ناحیەیەکی لاوەکی، پاشان فراوانتر بووە و بووە قەزا. [٢]

قەزای دووبز
بە عەرەبی: قضاء الدبس
بە ئینگلیزی: Dibis District
نەخشەی قەزاکانی پارێزگای کەرکووک
Map
قەزای دووبز
وڵات عێراق
 کوردستان
ھەرێمباشووری کوردستان
(ناوچە جێناکۆکەکان)
مەڵبەنددووبز
ژ.ناحیەکان٣
ژ.گوندەکان١٢٥
بوون بە قەزا١٩٧٦
دەسەڵات
 • قایمقامحەسەن عەبد جبوری
ڕووبەر
 • سەرجەم١٧٦١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٨٠ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٢٤٢ مەتر (٧٩٤ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٧٥٠ مەتر (٢٬٤٦٠ پێ)
نزمترین بەرزایی
١٨٤ مەتر (٦٠٤ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٢٢٬٠٤٦
 • چڕیی شاری٤٤٫٢٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٤٫٦ کەس لە میلی چوارگۆشە)
سەرناوی دانیشتوودووبزی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانیعەرەبی و تورکمانی.
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttps://www.kirkuk.gov.iq/

ڕووبەری قەزای دووبز لەناو زەوییە کشتوکاڵییەکان و ناوەندی شارۆچکەکەدا سەد ھەزار دۆنمە و ژمارەی دانیشتووانی (٩٥٬١٦٦) و ژمارەی گوندەکانی زیاتر لە ٦٥ گوند تێدەپەڕێنێت.

قەزای دووبز زۆرینەیەکی کوردن لە ناوەند و باکووری قەزای دووبز نیشتەجێیە و زۆرینەی دانیشتوانی قەزاکە لە ھۆزی ساڵەحیین، عەرەبەکان زۆرینەی دانیشتوانی گوندەکانی باشوور پێکدەھێنن، تورکمانەکان کەمینەیەکن لە ناحیەی پردێ. ناحیەی پردێ کورد و تورکمانن. ناحیەی سەرگەڕان زۆرینەی کوردی ھەیە لەگەڵ کەمینەیەکی عەرەب. ناحیەی ناوەندی دووبز زۆرینەی کوردی تێدایە کە کەمایەتی عەرەب و تورکمان و مەسیحی.[٣]

قەزای دووبز خاوەنی وێستگەیەکی کارەبای غازە کە ١٢٠ مێگاوات بەرھەم دەھێنێت و وزە بۆ تۆڕی نیشتمانی دابین دەکات، جگە لە بوونی کێڵگە نەوتییەکان، لەوانە (بای حەسەن، باکوور، باشوور، و سەرلۆ). قەزاکە بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکان دادەنرێت بۆ تێپەڕبوونی ڕووباری زێی بچووک.

ناو دەستکاری

ناوی ئەم قەزایە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارۆچکەی دووبزە.

  • وشەی دووبز وشەیەکی لێکدراوە (دوو+بز)، دوو ژمارەیە و (بز) واتای لق، شارۆچکەی دووبز لە سەر زێی بچووک ھەڵکەوتووە و لەو جێگەیەی دووبزدا زێی بچووک دەبێتە دوولق، ناوی دووبز لەوەوە وەرگیراوە.
  • لە یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتدا بە دبس ناو دەبرێت.[٤]

جوگرافیا دەستکاری

قەزای دووبز ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر دەستکاری

ڕووبەری ئەم قەزایە (١٧٦١کم٢)یە لە (١٧٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (٠٫٤٪) عێراق پێکدەھێنێت.[٦]

دانیشتوان دەستکاری

دانیشتوانی ئەم قەزایە لە کورد، تورکمان، عەرەب و کلدانی پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (١٢٢،٠٤٦)کەسە. لە (٧٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (٠٫٢٩٪)ی دانیشتوانی عێراق پێکدەھێنێت.[٧][٨]

مێژوو دەستکاری

سەردەمی کۆماری (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا دەستکاری

سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[٩]

ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣). کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١٠]

قۆناغی یەکەم؛ لەنێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)دا دەستکاری

قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥-١٩٧٧)دا دەستکاری

  1. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٨٤) لە ٤-٩-١٩٧٢دا، (٧) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک، (١١)کەرتی ناحیەی دووبز، (٨)کەرتی ناحیەی تازەخورماتوو و (٢)کەرتی ناحیەی ڕیاز دابڕێنران بۆ ھێنانەکایەی ناحیەی یایچی لە سنووری قەزای کەرکووک، ناوەندەکەی گوندی یایچی بوو.[١٢]
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٧٢) لە ١٥-٢-١٩٧٦دا، قەزای دووبز ھاتە کایەوە و شارۆچکەی دووبز ناوەندی بوو، ھەروەھا ھەردوو(ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز و ناحیەی ئاڵتون کۆپری پێوە گرێدرا.

قۆناغی سێیەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧-١٩٨٦)دا دەستکاری

  1. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(١٧٨٠٣) لە ساڵی ١٩٧٨دا، (٤٠) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز دابڕێنرا بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی ئەلقودس، ناوەندەکەی گوندی سەرگەڕان و لە قەزای دووبز بوو.[١٣]
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٢) لە ٦-٥-١٩٧٩دا، کەرتێکی ناحیەی شوان بە ناحیەی ئاڵتون کۆپرییەوە بەسترا و (٣)کەرتی ناحیەی ئاڵتون کۆپریش بە ناحیەی شوانەوە بەسترا.

قۆناغی چوارەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٨٧-١٩٩٠)دا دەستکاری

لەم قۆناغەدا بەشێکی زۆری ناحیەکانی ئەم پارێزگایە ھەڵوەشێنران، قەزای دووبز بچووک کریەوە بۆ ناحیە و ھەموو کەرتەکانی سەروو زێی بچووک بە پارێزگای ھەولێرەوە لکێندران. قەزای داقووق ھاتە کایەوە و لە سنووریدا ناحیەی ڕەشادیش درووستکرا. جێگۆڕکێی کەرتەکان لە نێوان یەکە کارگێڕییەکاندا کرا.

  1. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١-٦-١٩٨٧دا، ناحیەکانی(قەرەحەسەن، شوان، یایچی، ئەلڕەبیع و ئەلقودس)ی سەر بە پارێزگای کەرکووک ھەڵوەشێنران.
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٣٤) لە ١١-٩-١٩٨٩دا، گۆڕانکاری گەورە لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا ئەنجامدرا و بریتییەلە: أ:- قەزای دووبز ھەڵوەشێنراو لە بری ئەو ناحیەی دووبز پێکھێنرا.ب:- قەزای داقووق پێکھێنرا و لە سنووردا ناحیەی ڕەشاد ھاتە کایەوە.ت:- ھەموو کەرتەکانی ناحیەی ئاڵتون کۆپری، کەرتەکانی خوارووی زێی بچووک بە ناحیەی دووبزەوە لکێندران و کەرتەکانی سەرووی زێی بچووک بە پارێزگای ھەولێرەوە لکێندران.ج:- (٤٢) کەرتی قەزای دووبز ھەڵوەشێنران و دابڕێنران، (٣٨)کەرتی بە بە قەزای ھەولێر و (٤)کەرتی بە قەزای حەویجەوە لکێندران.ح:- (١١) کەرتی ناحیەی تازەخورماتوو و (٤)کەرتی ناحیەی ڕیاز بە ناحیەی ڕەشادەوە لکێندران.خ:- (٨١) کەرتی قەزای کەرکووک دابڕێنرا، (٢٩)کەرتی بە ناحیەی دووبز، (٤٨)کەرتی بە ناحیەی تازەخورماتوو، کەرتێکی بە ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە و (٣)کەرتی بە ناحیەی ڕیازەوە لکێندران.[١٤]

لە نێوان ساڵانی(١٩٩٠ - ٢٠٠٣)دا دەستکاری

بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٥) لە بەرواری ١-١-١٩٩٦دا، دابڕانی (٣٨) کەرت لە پارێزگای ھەولێر و لکاندنیان بە ناحیەی دووبز لە پارێزگای کەرکووک.[١٥]

لە دوای ساڵی (٢٠٠٣)ەوە دەستکاری

ناحیەکان دەستکاری

ئەم قەزایە سێ ناحیەی ھەیە:

ناحیە دانیشتوان
لە ٢٠٠٨
ناوەندی دووبز ٢٩٬٦٩٦
پردێ ٥٣٬٤٧٢
سەرگەڕان ١١٬٩٩٨
سەرجەم ٩٥٬١٦٦

کەش و ھەوا دەستکاری

کەش و ھەوای گەرم و وشکە.[١٨] تێکڕای پلەی گەرمی ٢٣ پلەی سەدییە. گەرمترین مانگ مانگی تەمموزە کە پلەی گەرمی ٣٦ پلەی سەدییە، ساردترین مانگ مانگی یەکە کە پلەی گەرمی ٧ پلەی سەدییە. تێکڕای باران بارین لە ساڵێکدا ٤٢٦ ملیمەتر دەبێت. تەڕترین مانگ مانگی نۆڤەمبەرە کە ١٠١ ملیمەتر باران باریوە، وشکترین مانگیش مانگی ئەیلول باران باریوە کە ١ ملیمەتر دەبارێت.[١٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ https://web.archive.org/web/20191227090621/https://www.geonames.org/94786/kirkuk-district.html
  3. ^ https://web.archive.org/web/20201112020354/https://www.washingtoninstitute.org/uploads/Documents/pubs/PolicyFocus102.pdf
  4. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11069457#map=10/35.5244/44.0675
  6. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  7. ^ https://cosit.gov.iq/ar/2018-12-19-08-39-42
  8. ^ ‎مەحموود إسماعیل محمد شھاب. إمکانیة الوصول و الأتصال لعقد شبکة طرق السیارات فی محافظة کرکوک(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-١٠-٢٠٢٣.
  9. ^ ‎شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  10. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  11. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/200.html
  12. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/5976.html
  13. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/12482.html
  14. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/15066.html
  15. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/2161.html
  16. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  17. ^ https://www.aa.com.tr/tr/dunya/irakin-kerkuk-kentindeki-patlamalarda-16-kisi-yaralandi-/1659894
  18. ^ https://hess.copernicus.org/articles/11/1633/2007/hess-11-1633-2007.html
  19. ^ http://neo.sci.gsfc.nasa.gov/dataset_index.php ٧ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.