قەزای ناوەندی ھەولێر یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە لە ٣ ناحیەی عەنکاوە، بەحرکە، شەمامک و ٣٧٩ گوند پێکدێت. قەزاکە دەکەوێتە ناوچەیەکی دەشتایی کە لە بەشی رۆژھەڵاتیدا زنجیرە گردێک ھەیە. لەلای رۆژھەڵاتی قەزاکەیش رووباری زێی سەروو ھەیە و بەھۆی ئەو رووبارەوە پارێزگای ھەولێر و دھۆک لەیەکتری جیادەکرێتەوە. لە وەرزی ھاویندا کەشوھەوای قەزاکە وشک و گەرمە و لە وەرزی زستانیشدا باراناویی و ساردە. بەڵام وەرزی بەھارو پایزی جوان و مامناوەندییە. لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ٨٥٢٬٣٢٩ کەس بووە.

قەزای ھەولێر
قضاء أربيل
وڵات عێراق
ھەرێم ھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٠)
 • سەرجەم٨٥٢٬٣٢٩
ناوچەی کاتیUTC+٣ (AST)

ناحیەکاندەستکاری

  • عەنکاوە: ناحیەی عەنکاوە سەر بە قەزای ناوەندی ھەولێرەو کەوتووەتە باکووری شاری ھەولێر بەدووری ٤کم. ھیچ گوندێکی نییەو لە وەرزی زستاندا ساردەو لەھاویندا گەرمە. ڕووبەر: ٤٤.٤٦ کم دووجا. ھێلی پانی و درێژی ناوەندی ناحیە: باشوور٣٦.٢٢٥٧ پلە. باکوور ٤٣.٩٩٢٨ پلە.

ژمارەی دانیشتووان: ٢٥ ھەزار کەس.

  • بەحرکە: ناحیەی بەحرکە کەوتووەتە ناوچەیەکی تەخت بەدووری ١٠ کم لە باکووری شاری ھەولێر. ئاوھەوای ئەو ناحیەیە لەوەرزی زستان ساردەو لە ھاویندا گەرمە. رووبەر: ٣٨٤.٦ (کم) دووجا.

دووری ناوەندی ناحیە لەناوەندی قەزا: ١٠ کم. مێژووی بوونی بە ناحیە: ٢٦-١٢-٢٠٠٧ ھێلێ پانی و درێژی ناوەندی ناحیە: باشوور ٣٦.٣١٦١ پلە و باکور ٤٤.٠٣٢٥ پلە. شوێنە ناسراوەکانی: کارێزی گرد ئارەق، ژمارەی گوند:٣٠، کۆمەڵگە: ٦

  • شەمامک: ناحیەی شەمامک سەر بەقەزای ناوەندی ھەولێرەو ناوچەیەکی تەختی دەشتاییە. ئەو ناحیەیەکەوتووەتە باشووری شاری ھەولێر بەدووری ٢٥ کم. ناحیەی شەمامک ناوچەیەکی کشتوکاڵییەو ئاوھەوای ناحیەکە لە وەرزی زستاندا ساردەو لەوەرزی ھاویندا گەرمە. رووبەر: ٥٥٨.٩ کم دووجا.

ژمارەی گوند: ٦٢ ھێلی پانی و درێژی ناوەندی ناحیە: باشوور ٣٦.٠٢٣٤پلە. باکوور ٤٣.٩٢٧٤ پلە. باری رووی زەوی: دەشت:٩١%. گرد:٩%

سەرچاوەکاندەستکاری