ناحیەی تازەخورماتوو
ناحیەی تازەخورماتوو یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووک لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان(ناوچە جێناکۆکەکان) لە عێراق. ناوەندەکەی شاری تازەخورماتووە.[٣][٤]
ناحیەی تازەخورماتوو | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة تازة خورماتو بە ئینگلیزی: Taza Khurmatu subdistrict | |
پۆتانەکان: 35°18′08″N 44°19′35″E / 35.30236°N 44.32637°Eپۆتانەکان: 35°18′08″N 44°19′35″E / 35.30236°N 44.32637°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (باشووری کوردستان) (ناوچە جێناکۆکەکان) [١] |
پارێزگا | کەرکووک |
قەزا | قەزای کەرکووک |
مەڵبەند | تازەخورماتوو |
ژمارەی گوندەکان | ١٨ |
بوون بە ناحیە | ١٩٦٠ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەری ناحیە | حسێن عادل |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٢٦٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٣ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢٣٥ مەتر (٧٧١ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٢٧٨ مەتر (٩١٢ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ١٩٤ مەتر (٦٣٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢١) | |
• سەرجەم | ٣٧،٤٤٣ |
• چڕی | ٥٠٫٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٣١ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی)، تورکمانی و عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[٢] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.kirkuk.gov.iq/ku/ |
ناو
دەستکاریناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی تازەخورماتووە. دوو بۆچوون ھەیە لەسەر ناوی ئەم شارەدێیە:
- جیاوازی ھەیە لە بنەچەی ناوی (خورماتوو)، دەگوترا سەرچاوەی ناوی (خورما-تی) یان (خورماتوو) لە وشەی (خورما) و (توو) وەرگیراوە، وشەیەکی کوردییە، بۆیە مانای گشتی ئەوەیە، تووەکان بە قەبارەی خورما گەورەن. لەو شوێنەی ھەرکەسێک لە باخەکانی شارەوە چاودێری دار تووەکان بکات کە زۆریان نەماوە، توو بە قەبارەی خورما ھەیە.
- جگە لەوەش بۆچوونێکی تر ھەیە کە پێی وایە بنەچەی ئەو ناوە ئاشورییەکی دێرینە، وەک چۆن ئەو شارەدێیە پێشتر ناوی (خەیر مەتی)ی لەسەر بووە، بۆیە نووسراوە و ڕۆژنامەکان بۆ (خورماتوو و خورماتی)، وە زیاد دەکرێت بۆی (توز یان دووز) دوای دۆزینەوەی خوێی تیایدا دواتر ، کەواتە مانای گشتی بریتییە لە (خوێ خەیر مەتی) یان (قەڵای خەیر ماتی).[٥]
جوگرافیا
دەستکاریناحیەی تازەخورماتوو ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک و ناحیەی یایچی.
- لە باشوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای داقووق و ناحیەی ڕەشاد.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی لەیلان.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی ڕیاز.[٦]
ڕووبەر
دەستکاریڕووبەری ئەم ناحیەیە (٢٦٨کم٢)یە لە (٢٫٦٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (٨٪) قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٧]
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (پێنجەم)ە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووکدا.
دانیشتوان
دەستکاریدانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە کورد، تورکمان و عەرەب پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٣٧،٤٤٣)کەسە. لە (٢٫١٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (٣٫١٪)ی دانیشتوانی قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٨][٩]
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (چوارەم)ە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووک.
مێژوو
دەستکاریسەردەمی کۆماری (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا
دەستکاریسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[١٠]
ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣). کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١١]
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٣٥) لە ٢٦\١٠\١٩٦٠دا، (٣٥)کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک و (١٧)کەرتی ناحیەی داقووق، دابڕێنران بۆ ھێانەکایەی ناحیەی تازەخورماتوو لە سنووری قەزای کەرکووک ناوەندەکەشی شارەدێی تازەخورماتوو بوو.[١٢]
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢٨) لە ٢٩\٦\١٩٦١دا، (١١) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک و (١٩)کەرتی ناحیەی تازەخورماتوو دابڕێنران بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی ڕیاز لە سنووری قەزای کەرکووک، ناوەندەکەی گوندی خسێفی بوو کە لە دوایدا ناوی گۆڕدرا بە ڕیاز.[١٣]
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦) لە ٢-١-١٩٧٢دا، (٨)کەرتی ناحیەی ڕیازی سەر بە قەزای حەویجە لکێندرا بە ناحیەی تازەخورماتووی سەر بە قەزای کەرکووک.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٨٤) لە ٤-٩-١٩٧٢دا، (٧) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک، (١١)کەرتی ناحیەی دووبز، (٨)کەرتی ناحیەی تازەخورماتوو و (٢)کەرتی ناحیەی ڕیاز دابڕێنران بۆ ھێنانەکایەی ناحیەی یایچی لە سنووری قەزای کەرکووک، ناوەندەکەی گوندی یایچی بوو.[١٤]
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٣٤) لە ١١-٩-١٩٨٩دا، گۆڕانکاری گەورە لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا ئەنجامدرا و بریتییەلە: أ:- قەزای دووبز ھەڵوەشێنراو لە بری ئەو ناحیەی دووبز پێکھێنرا.ب:- قەزای داقووق پێکھێنرا و لە سنووردا ناحیەی ڕەشاد ھاتە کایەوە.ت:- ھەموو کەرتەکانی ناحیەی ئاڵتون کۆپری، کەرتەکانی خوارووی زێی بچووک بە ناحیەی دووبزەوە لکێندران و کەرتەکانی سەرووی زێی بچووک بە پارێزگای ھەولێرەوە لکێندران.ج:- (٤٢) کەرتی قەزای دووبز ھەڵوەشێنران و دابڕێنران، (٣٨)کەرتی بە بە قەزای ھەولێر و (٤)کەرتی بە قەزای حەویجەوە لکێندران.ح:- (١١) کەرتی ناحیەی تازەخورماتوو و (٤)کەرتی ناحیەی ڕیاز بە ناحیەی ڕەشادەوە لکێندران.خ:- (٨١) کەرتی قەزای کەرکووک دابڕێنرا، (٢٩)کەرتی بە ناحیەی دووبز، (٤٨)کەرتی بە ناحیەی تازەخورماتوو، کەرتێکی بە ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە و (٣)کەرتی بە ناحیەی ڕیازەوە لکێندران.[١٥]
کارگێڕی
دەستکاریناحیەی تازەخورماتوو لە ڕووی کارگێڕییەوە پێکھاتووەلە (١٨) گوند.[١٦]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Sub-national HDI – Area Database – Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
- ^ https://reliefweb.int/map/iraq/iraq-kirkuk-district-reference-map-2020-15-july-2020
- ^ https://web.archive.org/web/20200928162754/https://books.google.com.sa/books?id=QsQ7DwAAQBAJ&pg=PT108&dq=معنی+طوزخورماتو&hl=en&sa=X&ved=2ahUKEwi7nuqpn4zsAhWJ2aQKHSlQAzAQ6AEwAXoECAAQAg#v=onepage&q=معنی%20طوزخورماتو&f=true
- ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11069472#map=12/35.2807/44.2643
- ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
- ^ https://cosit.gov.iq/ar/2018-12-19-08-39-42
- ^ مەحموود إسماعیل محمد شھاب. «إمکانیة الوصول و الأتصال لعقد شبکة طرق السیارات فی محافظة کرکوک» (بە عەرەبی). لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/210.html
- ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/479.html
- ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/5976.html
- ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/15066.html
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)