ناحیەی ڕەشاد یەکێکە لە دوو ناحیەی قەزای داقووق لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان(ناوچە جێناکۆکەکان) لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی ڕەشادە.[٣][٤]

ناحیەی ڕەشاد
بە عەرەبی: ناحیة الرشاد
بە ئینگلیزی: Rashad subdistrict
Map
ناحیەی ڕەشاد
پۆتانەکان: 35°08′03″N 44°05′16″E / 35.13427°N 44.08764°E / 35.13427; 44.08764پۆتانەکان: 35°08′03″N 44°05′16″E / 35.13427°N 44.08764°E / 35.13427; 44.08764
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(باشووری کوردستان)
(ناوچە جێناکۆکەکان) [١]
پارێزگاکەرکووک
قەزاقەزای داقووق
مەڵبەندڕەشاد
ژمارەی گوندەکان٧٠
بوون بە ناحیە١٩٨٩
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەری ناحیەمۆفەق نووری حائط
ڕووبەر
 • سەرجەم١٣٠٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٠٣ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٨٤ مەتر (٦٠٤ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٣٥٩ مەتر (١٬١٧٨ پێ)
نزمترین بەرزایی
١٥٣ مەتر (٥٠٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٣٠،٩٨٣
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی) و عەرەبی
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[٢]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.kirkuk.gov.iq/ku/

ناو دەستکاری

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوی شارەدێی ڕەشادەوە وەرگیراوە کە ناوەندێتی:

ناوی ڕەشاد لە ڕووەکێکەوە ھاتووە کە لە ناوچەکەدا زۆرە، ئەم ڕووەکە بە تۆوی تیژ ناسراوە، وە ڕووەکێکی گوڵدار و ڕووەکی ھەمیشەییە، بە تۆو و ڕەگی خەزانە ئاسۆییەکان زاوزێ دەکات، و بە زۆری لە کێڵگە کشتوکاڵییەکاندا دەبینرێت.[٥]

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی ڕەشاد ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر دەستکاری

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (١٣٠٢کم٢)یە لە (١٢٫٦٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (٥٠٫٥٪) قەزای داقووق پێکدەھێنێت.[٧]

دانیشتوان دەستکاری

دانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە عەرەب و کورد پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٣٠،٩٨٣)کەسە. لە (١٫٨٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (٣٠٪)ی دانیشتوانی قەزای داقووق پێکدەھێنێت.[٨][٩]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (دووەم)ە لە دوو ناحیەی قەزای داقووق.

مێژوو دەستکاری

مێژووی پێکھێنانی ئەم ناحیەیە زۆر کۆن نییە، بە پێکھێنانی قەزای داقووق ناحیەی ڕەشادیش ھاتە کایەوە.

بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٣٤) لە ١١-٩-١٩٨٩دا، قەزای داقووق پێکھێنرا و لە سنووریدا ناحیەی ڕەشاد ھاتە کایەوە.[١٠]

کارگێڕی دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
  2. ^ "Sub-national HDI – Area Database – Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  3. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  4. ^ https://reliefweb.int/map/iraq/iraq-kirkuk-district-reference-map-2020-15-july-2020
  5. ^ https://www.picturethisai.com/ar/wiki/Lepidium.html#:~:text=قنیبرة%20حادة,بکثرة%20فی%20الحقول%20الصالحة%20للزراعة.
  6. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11069475#map=10/34.8352/44.2282
  7. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  8. ^ https://cosit.gov.iq/ar/2018-12-19-08-39-42
  9. ^ ‎مەحموود إسماعیل محمد شھاب. إمکانیة الوصول و الأتصال لعقد شبکة طرق السیارات فی محافظة کرکوک(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-١٠-٢٠٢٣.
  10. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/15066.html