ناحیەی لەیلان
ناحیەی لەیلان یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووک لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان(ناوچە جێناکۆکەکان) لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی لەیلانە.[٣][٤]
ناحیەی لەیلان | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة لیلان بە ئینگلیزی: Lailan subdistrict | |
پۆتانەکان: 35°18′48″N 44°31′02″E / 35.31324°N 44.51734°Eپۆتانەکان: 35°18′48″N 44°31′02″E / 35.31324°N 44.51734°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (باشووری کوردستان) (ناوچە جێناکۆکەکان) [١] |
پارێزگا | کەرکووک |
قەزا | قەزای کەرکووک |
مەڵبەند | لەیلان |
ژمارەی گوندەکان | ٤٣ |
بوون بە ناحیە | ١٩٣٣ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەری ناحیە | محەمەد وەیس عەلی |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٧٣٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٨٣ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٣٤١ مەتر (١٬١١٩ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٨١٢ مەتر (٢٬٦٦٤ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٢٤٤ مەتر (٨٠١ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢١) | |
• سەرجەم | ٢٠،٨٥٨ |
• چڕی | ٢٣٫٨٩ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦١٫٩ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) و تورکمانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[٢] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.kirkuk.gov.iq/ku/ |
ناو
دەستکاریئەم ناحیەیە ناوەکەی لە ناوەندەکەیەوە وەرگرتووە ئەویش شارەدێی لەیلانە. پێشتر ئەم ناحیەیە پێیدەوترا ناحیەی قەرەحەسەن.
- واتای وشەی لەیلان لە زمانی کوردیدا بە(بیابان، چۆڵ و دەشت، سارای بەرپان، تراویلکە و بریقە)دێت.[٥]
جوگرافیا
دەستکاریناحیەی لەیلان ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە ناحیەی قەرەھەنجیر.
- لە باشوورەوە ناحیەی قادرکەرەم و ناحیەی ناوەندی قەزای داقووق.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی قادرکەرەم.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک و ناحیەی تازەخورماتوو.[٦]
ڕووبەر
دەستکاریڕووبەری ئەم ناحیەیە (٧٣٢کم٢)یە لە (٧٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (٢٢٫١٪) قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٧]
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (دووەم)ە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووکدا.
دانیشتوان
دەستکاریدانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە کورد و تورکمان پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٢٠،٨٥٨)کەسە. لە (١٫٢٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (١٫٧٦٪)ی دانیشتوانی قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٨][٩]
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (چوارەم)ە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووک.
مێژوو
دەستکاریناحیەی لەیلان لە سەرەتادا کە درووست بوو ناوی ناحیەی قەرەحەسەن بوو دواتر بووە ناحیەی لەیلان.
لەسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)
دەستکارییەکێک لە ئەنجامەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، دەوڵەتی عوسمانی زۆربەی ویلایەتەکانی لەدەست دا، لەوانە ویلایەتی بەسڕە، ویلایەتی بەغدا و ویلایەتی مووسڵ، ئینگلیزەکان لە ماوەی ئەو جەنگەدا توانیان خاکی ئەم ویلایەتانە کۆنتڕۆڵ بکەن. لە دەوڵەتی نوێی عێراقدا کۆیان بکەنەوە و حکومەتێک دابمەزرێنن. حکومەتی تازە پێکھێنراو ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عێراق، یەکە کارگێڕییەکانی لیوای کەرکووک وەک پێشووی خۆی بوو بە دەستکارییەکی کەمەوە.
لە نێوان ساڵانی(١٩١٨-١٩٢٥)دا
دەستکاری- ھاتنە کایەی ناحیەی قەرەحەسەن لە قەزای کەرکووک.
لە نێوان ساڵانی(١٩٢٦-١٩٣٦)دا
دەستکاری- لەم کاتەدا ناحیەی لەیلان بووە قەزا و بووە ناحیەی ناوەندی قەزای گل.
- بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٢٠٠) لە ٢٩\٦\١٩٣٣دا ناحیەی شوان لە قەزای کەرکووک و ناحیەی سەنگاو لە قەزای گل دابڕێنران و بە قەزای چەمچەماڵەوە لکێندران. ناحیەی داقووق لە قەزای کەرکووک دابڕێنراو بە قەزای گلەوە لکێنرا، ھەروەھا ناوەندی قەزای گل لە قادرکەرەمەوە گواسترایەوە بۆ لەیلان.
- دوای دروست بوونی قەزای گل، ناحیەی گل ناوی بووە ناحیەی قادرکەرەم، بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(٣٢٩) لە بەرواری ١\١\١٩٣٤دا.
- ناحیەی ناوەندی قەزای کفری و ناحیەی قەرەحەسەن بە بەیانی حکومی ژمارە(٥٣٣٥) لە ساڵی ١٩٣٣دا ھەڵوەشێنرانەوە.[١٠]
لە نێوان ساڵانی(١٩٣٦-١٩٤٧)دا
دەستکاری- قەزای گل ھەڵوەشایەوە، لە بری ناحیەی قەرە حەسەن ھاتە کایەوە و لکێندرا بە قەزای کەرکووکەوە.[١١]
لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا
دەستکاریسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[١٢]
ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣). کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١٣]
لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥-١٩٧٧)دا
دەستکاری- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢) لە ٢٤-١-١٩٧٦دا، (٦) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ بە ناحیەی قەرەحەسەنەوە لە قەزای کەرکووک بەسترایەوە.
- ھەرسێ کەرت(گوند)ی (حەسەن خانە، حەمک، حەفتاچەشمە)ی ناحیەی قادرکەرەم بە ناحیەی قەرەحەسەنەوە لکێندرا.
لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧-١٩٨٦)دا
دەستکاری- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٥٢) لە ٣-١١-١٩٧٧دا، (٢١)کەرتی ناحیەی قەرەحەسەن و (٩)کەرتی ناحیەی شوان دابڕێنران بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی ئەلڕەبیع و ناوەندەکەی گوندی قەرەھەنجیرە و بە قەزای کەرکووکەوە گرێدران.[١٤]
- بە بڕیاری حکومی مەحەلی ژمارە(٢١٤٢١) لە ساڵی ١٩٧٩دا، کەرتێکی ناحیەی قەرەحەسەن بە ناحیەی داقووقەوە لکێندرا.
لە نێوان ساڵانی(١٩٨٧-١٩٩٠)دا
دەستکاری- دابڕانی کەرتێکی ناحیەی قادرکەرەم و لکاندنی بە ناحیەی لەیلانەوە.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١-٦-١٩٨٧دا، ناحیەکانی(قەرەحەسەن، شوان، یایچی، ئەلڕەبیع و ئەلقودس)ی سەر بە پارێزگای کەرکووک ھەڵوەشێنران.
لە نێوان ساڵانی(١٩٩٠ - ٢٠٠٣)دا
دەستکاری- بە فەرمانی کۆماری لە بەرواری ١-١-١٩٩٩دا، گەڕانەوە و سەر لە نوێ پێکھێنانەوەی ناحیەی لەیلان لە قەزای کەرکووک. بە ناوی (ناحیەی أم المعارک).[١٥]
لەدوای ساڵی ٢٠٠٣وە ناوی ئەم ناحیەیە بووە ناحیەی لەیلان.
کارگێڕی
دەستکاریناحیەی لەیلان لە ڕووی کارگێڕییەوە پێکھاتووەلە (٤٤) گوند.[١٦]
- لەیلان(ناوەند)
- ئۆسمانلەکە
- بان لەیلان
- باوا، لەیلان
- بزەڵە
- بەیانلوو
- پەڵکانە، لەیلان
- ترکەشکانی بچووک
- ترکەشکانی گەورە
- تەپەسەوز، لەیلان
- تەپەلوو
- تەرجیل
- تۆپخانە
- تۆقماقلووی بچووک
- تۆقماقلووی گەورە
- چیمەنی حاجی ئەمین
- حەسەن خانە
- حەسەناوا، لەیلان
- حەفتاچەشمە
- حوسێن ئیسلام
- خدربڵاخ
- خدربەگ شێخ حوسێن
- خدربەگ شێخ موحەممەد
- ڕجێبات
- ڕزگاری، لەیلان
- زندانە
- ساری تەپەی بچووک
- ساری تەپەی گەورە
- ساڵەیی، لەیلان
- سۆلکان
- سیامەنسوور، لەیلان
- شرینجەبڵاخ
- شوانە
- شۆڕجە، لەیلان
- عەلیاوا، لەیلان
- فەرقان
- قازانبڵاخ
- قەرەلووی بچووک
- قەرەلووی گەورە
- قەیسەری، لەیلان
- مامشە
- میرەسوورە
- نزراوا
- ھەرمین
- یارمجە
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Sub-national HDI – Area Database – Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
- ^ https://reliefweb.int/map/iraq/iraq-kirkuk-district-reference-map-2020-15-july-2020
- ^ https://lex.vejin.net/ck/def/henbaneborine/لەیلان
- ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11069470#map=11/35.3356/44.5427
- ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
- ^ https://cosit.gov.iq/ar/2018-12-19-08-39-42
- ^ مەحموود إسماعیل محمد شھاب. «إمکانیة الوصول و الأتصال لعقد شبکة طرق السیارات فی محافظة کرکوک» (بە عەرەبی). لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://lib.cihanuniversity.edu.iq/index.php?p=show_detail&id=10016
- ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/9609.html
- ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/8782.html
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)