ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ

ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی چەمچەماڵە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٧٧٬٦٦٨)کەسە.[٣]

ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ
بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء جمجمال
بە ئینگلیزی: Central Chamchamal County Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ لە قەزای چەمچەماڵ
(مۆری کاڵ)
Map
ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ
پۆتانەکان: 35°32′01″N 44°50′03″E / 35.53356°N 44.8343°E / 35.53356; 44.8343پۆتانەکان: 35°32′01″N 44°50′03″E / 35.53356°N 44.8343°E / 35.53356; 44.8343
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای چەمچەماڵ
مەڵبەندچەمچەماڵ
ژمارەی گوندەکان٢٥
بوون بە ناحیە١٨٧٣
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرڕەمەک ڕەمەزان
ڕووبەر
 • ناحیە٢٤٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٥ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٧٠٥ مەتر (٢٬٣١٣ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٣٩٥ مەتر (٤٬٥٧٧ پێ)
نزمترین بەرزایی
٦٤٩ مەتر (٢٬١٢٩ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٧٧٦٦٨
 • چڕی٣١٤٫٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨١٤ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٧٤٨٤٧
 • لادێیی
٢٨٢١
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

لەگەڵ دروستبوونی قەزای چەمچەماڵ لە ساڵی ١٨٥١دا لە کارگێڕی دەوڵەتی عوسمانیدا یەکەی ناحیە بوونی نەبوو، پاش چاکسازییەکانی (مەدحەت پاشا) یەکەی ناحیە بۆ یەکە کارگێڕییەکان زیاد بوو، بە پێی یەکە کارگێڕییەکان ناوەندی قەزا دەبێتە ناحیەی ناوەند و ناوی قەزاکە ھەڵدەگرێت و لێرەدا ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ دێتە کایەوە.

ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ لەسەر نەخشەکە دەردەکەوێت کە دوو بەشی لێک جیایە ناحیەی شۆڕش دەیکات بە دوو بەشەوە.

ناو دەستکاری

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارۆچکەی چەمچەماڵە.

  • جەمال بابان دەڵێت: لە ڕواڵەتدا ناوی چەمچەماڵ لە دوو وشە پێک ھاتووە یەکەم (چەم) واتە (ڕووبەر) یان (دارستان) دەگەیەنێت، دووەم جەمال کە ئەمەش ناوی کەسێک بووە کە کۆی ھەردوو وشەکەش دەبێتە (چەمی جەماڵ) کە لە دوایدا بۆتە چەمچەماڵ.[٤]
  • بۆچوونێکی تر دەڵێت چەمچەماڵ لە دوو وشەی (چەم+ جەمال) پێک ھاتووە (چەم) بەمانای (دۆل) یان ڕووبەر وە جەمالیش واتە (جوان) دەگەیەنێت ھەردوو وشەکەش بەسەر یەکەوە واتە چەم و (دارستانی جوان).
  • بۆچونێکی تر پێی وایە چەمچەماڵ لە مەوە ھاتووە (چەم چەم مال ) شوێنی ئەم شارە لە سەرەتادا بریتی بووە لە قەڵایەک، لەڕاستیدا دووچەم ھەبووە کە یەکێکیان کەوتوەتە ڕۆژھەڵات و ئەوەی تریان کەوتوەتە ڕۆژئاواوە، ماڵەکان لەناو ئەم دووچەمەدا دروستکراون.
  • بۆچوونی زۆرینە وایە وەک ئەوەی باس دەکرێت لە سەردەمانێکی زوو ئەو ناوچەیە ڕەز و باخی زۆری تێدا بووە، ھەر ماڵێک لەسەر ڕەز و باخی خۆیان بوون و ژیاون، بەڵام بە ھۆی لافاوێکی گەورەوە ھەموو ڕەز و باخەکان ڕاماڵراون و خاپور بوون، بۆیە بە ناوچەی ڕاماڵراو بوەتە ناونیشان ناوچەکە، بەپێی کات ئەو ناونیشانەی بەسەردا بڕاوە و بوەتە چەمچەماڵ.[٥]

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ ھاوسنوورە لەگەڵ؛

مێژوو دەستکاری

سەردەمی عوسمانی دەستکاری

  • لەنێوان ساڵانی(١٨٧٣-١٩١٨)دا

لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی(مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ.[٨]

 
نەخشەی سنجاغی(پارێزگا) سلێمانی لە ساڵی ١٨٧٥دا
 
نەخشەی سنجاغی(پارێزگا) سلێمانی لە ساڵی ١٨٩٤دا
 
نەخشەی سنجاغی(پارێزگا) سلێمانی لە ساڵی ١٩١٢دا

لەسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨) دەستکاری

لەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، بۆ چەند ساڵێک ئیدارەی لیوای سلێمانی ڕاستەوخۆ لە ژێر ھەژموونی ئینگلیزدا بوو، بە پێچەوانەی لیواکانی تر کە سەر بە بەغدا بوون، بەڵام دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی(٥) ئەندام وەکو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێراقدا(المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نیوان عێراق - تورکیا لە سەر دواڕۆژی ویلایەتی مووسڵ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی ١٩٢٥ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق،[٩]

  • لە نێوان ساڵانی(١٩١٨ - ١٩٣٦)دا
 
نەخشەی کارگێڕی لیوای سلێمانی لە ساڵی ١٩٣٦دا
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٣٦ - ١٩٥٨)دا

لەم ماوەیەدا قەزای چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای کەرکووک، لە سێ ناحیە پێکھاتبوو ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی سەنگاو و ناحیەی ئاغجەلەر، وەھیچ گۆڕانکارییەک لە کەرتەکان و یەکە کارگێڕییەکانیدا نەکرا.

سەردەمی کۆماری(١٩٥٨-١٩٩٠) دەستکاری

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم قەزایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١١]

  • لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨ - ١٩٧٥)دا

قەزای چەمچەماڵ لەم ماوەیەدا سەر بە پارێزگای کەرکووک بوو لە ڕووی کارگێڕییەوە ھیچ گۆڕانکارییەک ڕووی نەدا لە کەرت و ناحیە و گوندەکانیدا.

  • لە نێوان ساڵانی(١٩٧٥ - ١٩٨٦)دا
  1. دابڕانی ھەردوو قەزای کەلار و قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای کەرکووک و بەستنەوەیان بە پارێزگای سلێمانییەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٨) لە ٦\١١\١٩٧٥دا.
  2. دابڕانی (٦) کەرت لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی و لکاندنیان بە ناحیەی قەرەحەسەنی سەر بە قەزای کەرکووک بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢) لە ٢٤\١\١٩٧٦دا.
  3. دابڕاندنی کەرتێک لە قەزای چەمچەماڵ و لکاندنی بە ناحیەی قەرەھەنجیری سەر بە قەزای کەرکووک بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٣) لە ٦\٥\١٩٧٩دا.
 
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ لە ساڵی ۱۹۷٥دا
 
نەخشەی کارگێڕی قەزای چەمچەماڵ لە ساڵی ۱۹۷٥دا
 
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ لە ساڵی ۱۹۷۹دا
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٨٧ - ١٩٩٠)دا
  1. لەگەڵ پڕۆسەی خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان، ڕژێمی بەعس ھەستا بە دروستکردنی ئۆردوگایەکی زۆرەملێ بە ناوی (موجەمەعی شۆڕش) لە نزیک شارۆچکەی چەمچەماڵ، بۆ نیشتەجێکردنی دانیشتوانی گوندە خاپوورکراوەکانی ئەم قەزایە. لەو ماوەیەدا بە فەرمانی کۆماری لە ١٢\٥\١٩٨٧دا ھەردوو ناحیەی ئاغجەلەر و ناحیەی سەنگاو ھەڵوەشێنرایەوە و ھەموو کەرتەکانیان لکێندران بە ناوەندی قەزاکەوە.
  2. ڕژێمی بەعس چۆن ئامانجی لە دابڕاندنی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای کەرکووک بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای پارێزگای کەرکووک بوو ھەمان کرداری لە سەر قەزای دووزخورماتوو جێبەجێکرد، بە فەرمانی ژمارە(٣٦٨) لە ٣٠\٦\١٩٨٧دا ناحیەی قادرکەرەمی لە قەزای دووزخورماتوو دابڕاند و لکاندی بە قەزای چەمچەماڵە.
  3. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٠٨) لە ٣\٨\١٩٨٧دا ناحیەی قادرکەرەمی ھەڵوەشاندەوە و ھەموو کەرتەکانی لکاند بە ناوەندی قەزای چەمچەماڵەوە.[١٢]
 
نەخشەی کارگێڕی قەزای چەمچەماڵ لە ساڵی ۱۹٨۷دا
 
نەخشەی قەزای چەمچەماڵ لە ساڵی ۱۹٨۷دا

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم دەستکاری

  • لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

  • لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
  1. لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٣]
  2. قەزای چەمچەماڵ دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٣) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی سەنگاو و ناحیەی ئاغجەلەر.
  3. ھێنانە کایەی ھەردوو ناحیەی شۆڕش و ناحیەی تەکیەی کاکەمەند لەساڵی ٢٠٠٠دا بە دابڕانیان لە کەرتەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی ئاغجەلەر بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(ئیدارەی سلێمانی).
  • لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٣ - ٢٠١٥)دا:
  1. ھێنانە کایەی ناحیەی تەکیەی جەباری بە دابڕانی لە کەرتەکانی ناحیەی قادرکەرەم لە ساڵی ٢٠٠٤دا بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(ئیدارەی سلێمانی).
  2. بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی شارۆچکەی کەلار بوو، قەزای چەمچەماڵ یەکێک بوو لە قەزاکانی ئیدارەی گەرمیان.
  3. بە بڕیاری لە ساڵی ٢٠١٤دا قەزای چەمچەماڵ لە ئیدارەی گەرمیان دابڕاو خرایەوە سەر پارێزگای سلێمانی.

کارگێڕی دەستکاری

ئەم ناحیەیە لە ٢٥ گوند پێکھاتووە:[١٤]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  5. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  6. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11068389
  7. ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
  8. ^ سالنامة ولایت بغداد(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  9. ^ محمود فھمی درویش. الدلیل العراقی الرسمی لسنة ١٩٣٦(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  10. ^ د.عثمان علی. الکورد فی الوثائق البریطانیة(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  11. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  12. ^ https://uomustansiriyah.edu.iq/books/94357.html
  13. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  14. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.