ناحیەی قادرکەرەم یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی قادرکەرەمە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی قادرکەرەم لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٢٬٤٧٨)کەسە.[٣]

ناحیەی قادرکەرەم
بە عەرەبی: ناحیة قادرکرم
بە ئینگلیزی: Qadrkaram Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی قادرکەرەم
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی قادرکەرەم لە قەزای چەمچەماڵ
(پەمەیی تۆخ)
Map
ناحیەی قادرکەرەم
پۆتانەکان: 35°11′49″N 44°53′22″E / 35.19702°N 44.88955°E / 35.19702; 44.88955پۆتانەکان: 35°11′49″N 44°53′22″E / 35.19702°N 44.88955°E / 35.19702; 44.88955
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای چەمچەماڵ
مەڵبەندقادرکەرەم
ژمارەی گوندەکان٥٣
بوون بە ناحیە١٩٢١
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرسدیق محەممەد باوە
ڕووبەر
 • ناحیە٧٩٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٠٨ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٣٩٧ مەتر (١٬٣٠٢ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٩٨٤ مەتر (٣٬٢٢٨ پێ)
نزمترین بەرزایی
٣٣٢ مەتر (١٬٠٨٩ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٢٤٧٨
 • چڕی٣٫١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٣٦٤
 • لادێیی
٢١١٤
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی قادرکەرەم سەرجەمی دانیشتووانەکەی کوردە، وەیەکێکە لە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق، لە مێژەوە سەر بە پارێزگای کەرکووک بووە بەڵام بەھۆکاری سیاسی و پاکتاوکردن و کەمکردنەوەی ڕێژەی کورد لە پارێزگای کەرکووک دابڕێنراوە، لە ئێستادا چارەنووسی ئەم ناحیەیە چاوەڕێی جێبەجێکردنی (ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق) دەکات.[٤]

لە شاڵاوی ئەنفالدا ئەم ناحیەیە لەسەر ئاستی ناحیەکانی باشووری کوردستان زۆرترین قوربانی داوە.[٥]

ناو دەستکاری

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارەدێی قادرکەرەمە.

  • قادر ناوێک لەگەڵ براکەیدا ناوی کەریم بووە لە سەدەکانی ڕابردوودا ئەم جێگەیان ئاوەدان کردۆتەوە بەپێی ڕۆژگار و کات ناوی کەریم کورتکراوەتەوە بووە بە کەرەم کەھەردوو ناوی قادر و کەرەم لێک دراوە و بووە بە(قادر کەرەم).[٦]

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی قادرکەرەم ھاوسنوورە لەگەڵ؛

مێژوو دەستکاری

سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی(١٩١٨-١٩٥٨) دەستکاری

سەردەمی کۆماری(١٩٥٨-١٩٩١) دەستکاری

 
نەخشەی قەزای داقووق لە ساڵی ۱۹٤۷دا
 
نەخشەی قەزای داقووق لە ساڵی ۱۹٦٥دا

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم قەزایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١١]

 
نەخشە قەزای دووزخورماتوو لە ساڵی ۱۹۷۷دا
 
نەخشەی ناحیەی قادرکەرەم ساڵی ١٩٧٧
 
نەخشەی کارگێڕی قەزای چەمچەماڵ لە ساڵی ۱۹٨۷دا
 
نەخشەی قەزای چەمچەماڵ لە ساڵی ۱۹٨۷دا

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم دەستکاری

  • لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

  • لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
  1. لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٤]
  2. قەزای چەمچەماڵ دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٣) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی سەنگاو و ناحیەی ئاغجەلەر.
  3. ھێنانە کایەی ھەردوو ناحیەی شۆڕش و ناحیەی تەکیەی کاکەمەند لەساڵی ٢٠٠٠دا بە دابڕانیان لە کەرتەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی ئاغجەلەر بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(ئیدارەی سلێمانی).
  • لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٣ - ٢٠١٥)دا:
  1. لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق ناحیەی قادرکەرەم ئاوەدان کرایەوە لەگەڵ گوندەکانی و ناحیەیەکە وەک یەکەی کارگێڕی گەڕایەوە سەر قەزای چەمچەماڵ.
  2. ھێنانە کایەی ناحیەی تەکیەی جەباری بە دابڕانی لە کەرتەکانی ناحیەی قادرکەرەم لە ساڵی ٢٠٠٤دا بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(ئیدارەی سلێمانی).
  3. بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی شارۆچکەی کەلار بوو، قەزای چەمچەماڵ یەکێک بوو لە قەزاکانی ئیدارەی گەرمیان.
  4. بە بڕیاری لە ساڵی ٢٠١٤دا قەزای چەمچەماڵ لە ئیدارەی گەرمیان دابڕاو خرایەوە سەر پارێزگای سلێمانی.

شاڵاوی ئەنفال دەستکاری

ئەوەی لە شاڵاوی ئەنفالدا ڕوویدا تەنھا ھەوڵێک نەبوو بۆ لەناوبردن و کوشتنی تاکی کوردی، بەڵکو ھەوڵێک بوو بۆ سڕینەوەی تەواوی مۆرکی نەتەواویەتی گەلی کورد، بەو پێیەی ئەنفال پرۆسەیەکی پلان بۆ دارێژاوی پێش وەختەبوو، بەوەی پلانی پێشوەختەی بۆ دارشتبوو پرۆسەکەی دابەشکردبوو بەسەر (٨)قۆناغدا و لە (٦) ناوچەی جوگرافیای جیاوازدا سەرجەمی ئەو قۆناغانە لە ٢٣ی شوباتی ١٩٨٨ دەستی پێکردوو لە ٦ی ئەیلولی ١٩٨٨ پاش روخاندنی ھەموو گوندەکانی باشووری کوردستان کۆتایی ھات.

قۆناغەکانی ئەنفال لە ٢٣ی شوباتی ١٩٨٨ بۆ ٦ی ئەیلولی ١٩٨٨. (٨)قۆناغ لە (٦) ناوچەی جوگرافیادا:

  1. قۆناغی یەکەم بۆ سەر ناوچەی دۆڵی جافایەتی.
  2. قۆناغی دووەم بۆ سەر قەزای قەرەداغ.
  3. قۆناغی سێیەم بۆ سەر ناوچەی گەرمیان.
  4. قۆناغی چوارەم بۆ سەر ناوچەی قەڵاسێوکە و دۆڵی زێی بچووک.
  5. قۆناغی پێنج و شەش و حەوت بۆ سەر ناوچەکانی قەزای شەقڵاوە و قەزای ڕەواندز.
  6. قۆناغی ھەشتەم و کۆتایی بۆسەر ناوچەی بادینان.

سەرجەم ئەم قۆناغانەش لە ٦ ی ئەیلولی ١٩٨٨ پاش روخاندنی ھەموو گوندەکانی باشووری کوردستان کۆتایی ھات .

قۆناغی سێیەمی ئەنفال(٧/٤ تا ٢٠/٤/١٩٨٨) دەستکاری

ئەم قۆناغە لە ٧ی نیسان بەبۆنەی جەژنی شومی دامەزراندنی حیزبی بەعسەوە دەستی پێکرد ئەم ھێرشە بەکاریگەرترین و کوشندەترین و بەزیانترین ھەڵمەت دادەنرێت بۆ سەر ناوچەکانی (قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی سەنگاو، ناحیەی قادرکەرەم، قەزای دووزخورماتوو، قەزای کفری، قەزای کەلار، ناحیەی پێباز، ناحیەی ڕزگاری)، ئەم ناوچانە سەر بە ھەر سێ پارێزگای (پارێزگای کەرکووک، پارێزگای سلێمانی، پارێزگای دیالە)بوون، ئەمەش فراوانترین ھێرشی ئەنفال بوو کە پتر لە (٥٠٠)گوندی گرتەوە سەرەڕای تەختکردنی (٤) ناحیە.

  • زیانەکانی ئەم قۆناغە
  1. نزیکەی (٥٠٠) گوندی گەرمیان وێران کرا.
  2. پتر لە (٣٠٬٠٠٠) گەنج و ژن و مناڵ وپیری بێسەروشوێن کرد.
  3. سنووری قەزای چەمچەماڵ (٥٬٦٤٥)کەسی بێسەرو شوێن کراوە.
  4. ناحیەی قادرکەرەم (١٤٬٨٦٣) کەسی بێسەرو شوێن کراوە.
  5. قەزای کەلار (٤٬٥٦٧) کەسی بێسەرو شوێن کراوە.
  6. ناحیەی سەنگاو (٤٬٩٢٢) کەسی بێسەرو شوێن کراوە.
  7. ناحیەی ڕزگاری (٣٬٦٨٠) کەسی بێسەرو شوێن کراوە.
  8. ناحیەی پێباز (٤٤٢٠) کەسی بێسەرو شوێن کراوە.[١٥]

ڕێگەوبان دەستکاری

  1. لە سەردەمی میرنشینی بابان و دەوڵەتی عوسمانیشدا ڕێگای کاروان بە قادرکەرەمدا تێپەر بووە بە تایبەتی ئەو ڕێگایەی لە (ئیبراھیم خانچی)یەوە دەھات و بە قادر کەرەمدا تێدەپەڕی بۆ لەیلان و لە وێوە بۆ کەرکووک، ھەروەھا ڕێگای قادرکەرەم - دووزخورماتوو و ڕێگای قادرکەرەم - سەنگاو.
  2. لە سەردەمی نوێشدا کە ئۆتۆمۆبیل پەیدا بووە شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی داوای لە حکومەتی بەریتانی کرد کە قوتابخانە بۆ قادرکەرەم و سەنگاو و قەرەداغ بکەنەوە، ھەروا داوای ڕێگای قیری بۆ کردن، بۆیە قوتابخانەکە سەری گرت، کەچی ڕێگای قیر دوا کەوت. زۆر کەس لۆمەی شێخ عەبدولکەریمیان کرد کە گوایە داوای (کفرخانە)ی کردووە، لە وەڵامدا دەیفەرموو: کاتی سوار چاکی و تفەنگچێتی نەماوە و بەسەرچووە، زەمانی زانست و فڕۆکە و پێشکەوتنە.
  3. پاش ساڵی ١٩٢٤ ڕێگای ھاتوو چۆی ئۆتۆمبیل لە نێوان قادرکەرەم - کەرکووک، قادرکەرەم - دووزخورماتوو لە پەنجاکاندا کرایەوە یەکەم کەسیش کە بە ئۆتۆمبیل چووە قادرکەرەم مەلیک فەیسەڵی دووەم بووە.
  4. ساڵی ١٩٧٦ – ١٩٧٧ ڕێگای سەرەکی نێوان قادرکەرەملەیلان - کەرکووک قریتاو کراو بۆیە جاران خەڵکی بە (٦٬٥) سەعات دەگەیشتن کە چی دوای قیرتاوەکە بە ٤٥ دەقیقە دەگەیشتنە کەرکووک.
  5. ساڵی ١٩٧٨ بە دوا ڕێگای نێوان قادرکەرەم - دووزخورماتوو قیرتاو کرا کە بە ناوچەی گل و شێخانی خواوو (قەڵغانلو)دا تێدەپەڕی تا دەگاتە سەر ڕێگای سەرەکی بەغدا، ھەروەھا لە ھەمان ساڵدا ڕێگای نێوان قادرکەرەمچەمچەماڵ کە بە ناوچەی جەباریدا و بە گوندەکانی (زەردە، مەحموود پەریزاو، تەکیە کوڵبان و قەرەوەیسدا) تێدەپەڕێ لەبان مەقان بە دووری (٥کم) لە چەمچەماڵ دەچێتە سەر ڕێگای کەرکووکسلێمانی.
  6. لە ھەمان ساڵدا ڕێگای نێوان قادرکەرەمسەنگاو دروست کرا کە بە ناوچەی شێخان زەنگنەدا تێدەپەرێ بە گوندەکانی (قەڵا مکائیل، گەراوی، قەیتول)دا گوزەر دەکات و لە سەنگاوەوە دەبەسترێتەوە بە ڕێگای سەنگاو - قەرەداغ کە بە شاخی سەگرمەدا تێدەپەرێ، بە قەرەداغیشدا بۆ سلێمانی.

سەرچاوەی ئاو دەستکاری

گرنگترین و سەرەکیترین سەرچاوەی ئاو لە ناحیەی قادرکەرەمدا ڕوباری (باسەڕە – ڕۆخانە) یە کە سەرچاوەکەی لە تەیناڵی کۆنە لەوێ ھەڵدەقووڵێ و بەدەربەند باسەڕەدا دێتە خوارەوە بە ناحیەی سەنگاودا تێدەپەرێ و ئەم گوندانەی ناحیەی قادرکەرەمی لەسەرە (قایتەوەنی گەورە، قەڵامیکائیلی گەورە، شاوک، قادرکەرەم، چەم سورخاو، قەرەچێوار، نەورۆز، داربەسەرە) لەوێوە دەچێتە سنووری ناحیەی لەیلان و قەزای داقووق، جگە لەمەش کانیاوی پێویست لە گوندەکاندا ھەیە کە بەشی ژیانی کەس و مەر و ماڵاتی ناوچەکە دەکات بەڵام زۆر بە کەمی لەو گوندانەی دووری ڕۆخانەن گشتوکاڵی بەراو دەکرێ. ھەروەھا زۆربەی خەڵکی گوندەکان لە زۆربەی ماڵاندا بیری ئاو لێ دەدەن. جگە لە باسەڕە، ڕووباری (ئاوە سپی) کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی ناحیەی قادرکەرەم کە سنووری نێوان ناحیەی قادرکەرەم و قەزای کفری جیا دەکاتەوە و چەندین دێی سەر بە ناحیەی قادرکەرەمیش دەکەوێتە سەر ئاوەسپی لەوانە (خان، لەک قادر سەرھەنگ) جگە لەو دێیانەش لە ھاویناندا زۆر لە خەڵکی دێھاتی سەر بە ناحیەی قادرکەرەم بە مەرو ماڵاتەوە دەچنە سەر ئاوەسپی و لەوێ ژیانیان بەسەر دەبەن.

دانیشتوان دەستکاری

  1. ئەدمۆنس ژمارەی ناحیەی قادرکەرەم و ئەو دێیانەی سەر بە ئەو بوونە بە (١٥) ھەزار کەسی داناوە لە کاتێکدا کە ساڵی ١٩٢٢ قادرکەرەم بەسەر سێ ناوچەی خێلەکیدا دابەشکرابوو.
  2. کاتێک کە شاکر فەتاح بەرێوەبەری ناحیەی قادرکەرم بووە، دەڵێ: لادێی ناحیەی قادرکەرەم ھێندەی لادێی ناحیەی سەنگاو و ناحیەی ئاغجەلەر پێکەوە فراوان دەبێت و (١٠٬٠٠٠) دە ھەزار کەسیش لە کورد تێیدا دەژین کە (٦) ھۆزی گەورەی (زەنگنە، جەباری، شێخانی، بەرزنجە، گل و تالەَبانی) لە ناو ئەم لادێییە کۆبوونەتەوە، کە کانی نەوت و گەچ و گەڕواو و خوێ لە ناو ئەم لا دێییانە ھەن.
  3. سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ شارەدێی قادرکەرەمی بە (٥٩١) کەس داناوە و ژمارەی خەڵکانی گوندەکانی بە (١٠٬٨٧٩) کەس داناوە کە کۆی دانیشتوانی دەکاتە (١١٬٤٧٠) کەس.[١٦]
  4. د. نوری تاڵەبانی ژمارەی دانیشتوانی لە ساڵی ١٩٨٧ – ١٩٨٨ بە (٦١،٣٨٤) کەسی داناوە هەروەها ژمارەی خێزانەکانی بە ١١،٦٩٤ خیزان داناوە.

کارگێڕی دەستکاری

ئەم ناحیەیە لە ٥٣ گوند پێکھاتووە:[١٧]

 
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی قادرکەرەم

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ http://www.com140.com/paper.php?source=akbar&mlf=copy&sid=5
  5. ^ https://web.archive.org/web/20170611001206/http://uk.gov.krd/articles/detail.aspx?lngnr=12&anr=36742
  6. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت باشتر بناسە(کوردی).
  7. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11068392
  8. ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
  9. ^ سالنامة ولایت بغداد(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  10. ^ ‎شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کەرکووک(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-5-2023.
  11. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  12. ^ ‎شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  13. ^ https://uomustansiriyah.edu.iq/books/94357.html
  14. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  15. ^ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=369
  16. ^ ‎د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا(کوردی).
  17. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.