قەزای قەرەداغ
قەزای قەرەداغ یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی قەرەداغە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە ١٢،٧٠٩ کەسە.[٣]
قەزای قەرەداغ | |
---|---|
بە عەرەبی: قضاء قرداغ بە ئینگلیزی: Qaradagh District | |
پۆتانەکان: 35°18′02″N 45°24′17″E / 35.30061°N 45.40467°Eپۆتانەکان: 35°18′02″N 45°24′17″E / 35.30061°N 45.40467°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
مەڵبەند | قەرەداغ |
ژمارەی ناحیەکان | ٢ |
ژمارەی گوندەکان | ٨٠ |
بوون بە قەزا | ٢٠٠٧ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | ڕەئووف کەمال سەعید |
ڕووبەر | |
• قەزا | ٧١٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٧٧ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٨٧٩ مەتر (٢٬٨٨٤ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ١٨٤٦ مەتر (٦٬٠٥٦ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٥١٥ مەتر (١٬٦٩٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• قەزا | ١٢،٧٠٩ |
• شاری | ٣١١٠ |
• لادێیی | ٩٥٩٩ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
قەزای قەرەداغ لە ساڵی ٢٠٠٧دا درووستکرا لە کەرت و گوندەکانی ناحیەی قەرەداغی سەر بە قەزای سلێمانی، لە سەردەمی عوسمانییەکاندا قەزا بوو بەڵام دوای کرایە ناحیە. ئەم قەزایە پێکھاتووە لە دوو ناحیە:[٤]
ناو
دەستکاریناوی ئەم قەزایە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارۆچکەی قەرەداغە، ناوی قەرەداغ چەند بۆچوونێکی لە سەر ھەیە:
- پێشتر ناوی(زەردیاوا) بوو، وەک ھێمایەک بۆ زەردی بەگ، دەلێن دەسەلاتدارێکی زەردەشتی بووە، فەرمان رەوای ناوچەکە بووە(چەمی سیروان تا میرەدێ نزیک دەربەندیخان تا سەرچنار تا شیوەسوور کۆتایی سەنگاو) مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ (٢٢٠٠)سال پێش زایین.
- قەرەداغ ناوەکە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانیەکان (قەرە) واتا ڕەش، (داغ) واتا چیا یان کێو، بەسەر یەکەوە واتای شاخەڕەش یا کێوی ڕەش.
- لە کاردۆخەوە وەرگیراوە لەگەل تێپەربونی کات و بەکارھێنان گۆرراوە بۆ قەرەداخ.
٣- کاتی خۆی جافەکان بە ئاژەڵداری ھاتونەتە ئەو ناوچە، لە پایزدا(کەرێ) یان داخ کردووە، کەرەداخ دواتر بووە بە قەرەداغ.[٥]
جوگرافیا
دەستکاریقەزای قەرەداغ ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە قەزای سلێمانی و قەزای بازیان، لە باشوورەوە قەزای چەمچەماڵ و قەزای کەلار، لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای شارەزوور و قەزای دەربەندیخان، لە ڕۆژاواوە قەزای چەمچەماڵ.[٦]
- ڕووبەری ئەم قەزایە (٧١٧کم٢)ە لە (٣٫٥٥٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.[٧]
مێژوو
دەستکاریسەردەمی عوسمانی
دەستکاریپارێزگای سلێمانی تا نیوەی سەدەی نۆزدەھەم خوودی میرنشینی بابان بوو لە سنووری ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، ناوەندی ئەم میرنشینە سەرەتا لە قەڵاچوالان بوو. پاشان لە ساڵی (١١٩٩ک - ١٧٨٤ز)دا ئیبراھیم پاشای بابان فەرمانی دروستکردنی ناوەندێکی تازەی بۆ میرنشینەکەدا، پایتەختی گواستەوە بۆ شارە تازەکە و ناوینا سلێمانی، ئەم میرنشینە لە ساڵی ١٨٥١ز دا کۆتایی پێھات و بچووککرایەوە بۆ لیوا و لکێندرا بە ئەیالەتی شارەزوورەوە.[٨]
- لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩):
سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، سنووری ئەم لیوایە و لیوا ھاوسنوورەکانی میراسی ناکۆکی نێوان ھەردوو میرنشینی بابان و میرنشینی سۆران بوو. دوای لە ناوچوونی ھەردوو میرنشینەکە(سۆران لە ١٨٣٦) و (بابان لە ١٨٥١)دا ئەم سنوورە وەک خۆی مایەوە و لیوای سلێمانی (١٧)قەزای لە خۆدەگرت، ئەمەش لە ھەرسێ ساڵنامەی عوسمانی ژمارە(١١-١٢-١٣)دا دەردەکەوێت.[٩] لەم سەردەمەدا قەزای قەرەداغ یەکێک بوو لەو ١٧ قەزایەی لیوای سلێمانی.
- لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)دا:
قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا. لەم ماوەیەدا قەزای قەرەداغ وەک خۆی مایەوە.[١٠]
- لەنێوان ساڵانی(١٨٧٣-١٩١٨)دا:
- لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی(مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ. خاڵی گرنگی ئەم قۆناغە لەوەدایە کە تۆماری زانیاری وردی یەکە کارگێڕییەکان لە ساڵنامەی ویلایەتەکاندایە، لە قۆناغی دووەمی سەردەمی عوسمانیدا زێی بچووک کرابووە سنوری نێوان ھەردوو لیوای سلێمانی و ڕەواندز، لەم قۆناغەدا چەمی ژاراوە و زێی بچووک بووە سنووری نێوان سنجاغی شارەزوور و سلێمانی، بە واتایەکی تر ناحیەی پشدەر خرایە سەر لیوای سلێمانی و شوێنی ھۆزەکانی(مەنگوڕ و مامش و ڕەمەک) لە پشدەر جیاکرایەوە و خرایە سەر ڕانیە و ناحیەی شوانیش گەڕایەوە سەر سنجاغی شارەزوور، ھەرچەندە ماوەی ئەم قۆناغە درێژترە و زانیارییەکانیشی لە ئاستی بەرزدایە، گرنگترین ئەم گۆڕانکاریانە ھەڵوەشاندنەوەی قەزای قەرەداغ و ناحیەی زەنگەنە، کە لەبری ناحیەی زەنگەنە ناحیەی گل ھاتووەتە کایەوە و خراوەتە سەر لیوای کەرکووک، بەمەش چەمی ئاوەسپی بووە سنووری نێوان ئەم ناحیەیە و ناوەندی قەزای صلاحیە(کفری). قەزای قەرەداغ لە ڕووی کارگێڕییەوە کرایە ناحیە.[١١]
- لە ساڵی ١٨٧٨دا ئەم قەزایە تووشی قاتووقڕی و گرانی بووە، دانیشتوانی ناوەندەکەشی زەردیاوا بەھۆی ئەم قەیرانەوە کەمی کرد، دواتر بە ھۆی چەندین تەنگوچەڵەمەوە بەر سووتان و ڕووخان ھات، کۆی ئەمانەش بووە ھۆی لەدەستدانی پێگەکەی وەکو قەزا، ناوەندەکەشی لە شارۆچکەوە بووە گوند و ناوەکەشی لە زەردیاواوە بووە قەرەداغ، دوای ئەو کارەساتانە کرا بە ناحیە و بەسترایەوە بە سنجاقی سلێمانییەوە.
- بەرھەمی کشتوکاڵی ئەم ناحیەیە بریتی بووە لە گەنم و جۆ و لەگەڵ کەمێک سەوزە و میوە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی دانیشتوانەکەی و تەنھا بەرھەمی تووتن ڕەوانەی بازاڕی بەغدا دەکرا.
- بەڕێوبەری ناحیەکە بەناوی (ئاکاە ئەفەندی) لە ساڵی ١٨٩٤دا لە پارێزگای سامسونەوە تۆوی تووتنی ھێناوە بۆ تاقیکردنەوە و لە ھەندێ شوێنی ئەم ناحیەیە چاندوویەتی و تووتن لەوەوە بڵاو بووەەوە بە ناحیەکەدا.
سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی
دەستکاریلەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، بۆ چەند ساڵێک ئیدارەی لیوای سلێمانی ڕاستەوخۆ لە ژێر ھەژموونی ئینگلیزدا بوو، بە پێچەوانەی لیواکانی تر کە سەر بە بەغدا بوون، بەڵام دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی(٥) ئەندام وەکو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێراقدا(المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نیوان عێراق - تورکیا لە سەر دواڕۆژی ویلایەتی مووسڵ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی ١٩٢٥ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق،[١٢] ئەم سەردەمەش دابەشی سێ قۆناغ دەکرێت.
لەم سەردەمەدا گۆڕانکاری لە ناحیەی قەرەداغدا ڕووی نەدا و وەک ناحیەیەکی قەزای سلێمانی مایەوە.
سەردەمی کۆماری
دەستکاریئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان. ئەم سەردەمە دابەشی پێنج قۆناغ دەکرێت.[١٣]
لەم سەردەمەدا ناحیەی قەرەداغ وەک ناحیەیەکی سەر بە قەزای سلێمانی مایەوە.
- لە نێوان ساڵانی(١٩٨٨ - ١٩٩٠)دا:
- ئەنفالی دووەم: ئەم پەلامارەش بۆ سەر ناوچەکانی (قەزای قەرەداغ، قەزای بازیان، قەزای دەربەندیخان) بوو. لە ٢٢/ ٣ / ١٩٨٨ گوندی (سێوسێنان) بەسەختی و بە شێوازی بەعسیانە درایە بەر راکێتی کیمیایی. بووبە ھۆی شەھیدبوونی زیاد لە (٦٦) کەس و بریندار بوونی دەیانی تر لە ناو شەھیدەکاندا (٣٠)یان منداڵ بوون.لەم قۆناغەدا:
- رووخانی ٨٠ گوند
- ٢٢٤١ خانوو
- لە کۆی ١٢٢٥٤ کەس ٥٦٣٧ کەس بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن.[١٤]
- ھەڵوەشاندنەوەی ناحیەی قەرەداغ و خستنە سەری ھەموو کەرت و گوندەکانی بۆ سەر قەزای سلێمانی.
سەردەمی حکوومەتی ھەرێم
دەستکاری- لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:
لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
- لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
- لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٥]
- ناحیەی قەرەداغ درووست بووەوە و سەر بە قەزای سلێمانی بوو.
- ساڵی (١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
- لەم قۆناغەدا یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی بە پێی ئاوەدانکردنەوە نوێ کرانەوە و یەکە کارگێڕییەکان چوونەوە جێی خۆیان و ناوی کوردییان لێنرانەوە، ھەرچەندە شەڕی براکوژی کاریگەری خۆی لەسەر ئەم ئاواکردنەوەیەش دانا و ھەرێمی کوردستان بووە دوو حکومەتی جوودا و تاوەکو ئێستاش کاریگەری لەسەر پڕۆسەی حکومداری جێھێشتووە.
- ساڵانی (٢٠٠٣ ٢٠١٤)دا:
- ھێنانە کایەی قەزای قەرەداغ لەساڵی ٢٠٠٧دا لە کەرتەکانی ناحیەی قەرەداغ سەر بە قەزای سلێمانی و دابڕاندنی لە قەزای سلێمانی و دروستکردنی ناحیەی سێوسێنان و خستنە پاڵ قەزای قەرەداغ.
- دروستکردنی ھەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ٢٠٠٨دا.
- دروستکردنی پارێزگای ھەڵەبجە لە قەزا و ناحیەکانی ھەڵەبجە و دابڕاندنی لە پارێزگای سلێمانی لە ١٣ ئازار ٢٠١٤ بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی کابینەی حەوتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کراوەتە پارێزگا.
کارگێڕی
دەستکاریقەرەداغ ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانییە کەوتۆتە باشوری ڕۆژئاوایەوە. لەڕووی ئیدارییەوە لە قەزای قەرەداغ و ناحیەی ناوەندی قەزای قەرەداغ و ناحیەی سێوسێنان پێکھاتووە، لەگەڵ ٨٠ گوند.[١٦]
ناحیەی ناوەندی قەزای قەرەداغ
دەستکاریلە ٦٣ گوند پێکھاتووە:
- قەرەداغ(ناوەند)
- ئاوایی شێخ مستەفا
- ئەلیاوا
- ئیبراھیم ئاوا، قەرەداغ
- باخان، قەرەداغ
- باخی سەروو
- بانی خێڵان، قەرەداغ
- بلکان
- تازەدێ، قەرەداغ
- تافان
- تلەزەیت
- تەنگیسەر، قەرەداغ
- تیمار، قەرەداغ
- جافەران
- چاڵگە، قەرەداغ
- چەولگ
- حەمەی ھەواس
- خاوێ
- داریزاین
- دەرەویانی خواروو
- دەرەویانی سەروو
- دەلوجە
- دوکان، قەرەداغ
- دوکەرۆ
- دۆڵانی خواروو
- دۆڵانی سەروو
- دێلێژە
- زەیدعومەری خواروو
- زەیدعومەری سەروو
- سەرزەل
- سەرکۆ
- سوێراوە
- سۆڵەی تازە
- سۆڵەی دەربەند
- سۆڵەی شێخ قادر
- سۆڵیاوا
- شیوی قازی
- فەقیرە
- فیکەدەرە
- قارەمان، قەرەداغ
- قازانقایە
- قامیشان
- قەڵاسوورە
- قەڵاقایمس
- کانی ڕۆشنایی
- کانی قەیسەر
- کانی ھەنار
- کەسنەزان، قەرەداغ
- کونەکۆتر
- گەڕەزیل
- گوڕباز
- گوڵەجۆ، قەرەداغ
- گۆشان
- مچەکوێر
- مریەم بەگ
- میریاسی خواروو
- میریاسی سەروو
- میکائیل پاشا
- مێوڵێ
- نەوتێ
- ھاڵدەرە
- ھەرگێنە، قەرەداغ
- ھۆمەرامان
- ولیان
ناحیەی سێوسێنان
دەستکاریلە ١٧ گوند پێکھاتووە:
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ پێشبینی دانیشتوان بۆ ساڵی ٢٠١٩. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی. «سایتی پارێزگای سلێمانی» (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.openstreetmap.org/#map=10/35.2378/45.4202
- ^ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ محەممەد ئەمین زەکی بەگ. «سەرجەمی بەرھەمەکانی ئەمین زەکی بەگ» (PDF) (بە کورد). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ عباس العزاوی. «عشائر العراق» (بە عەرەبی). لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «سالنامة ولایت بغداد» (بە عەرەبی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ محمود فھمی درویش. «الدلیل العراقی الرسمی لسنة ١٩٣٦» (بە عەرەبی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=369
- ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)