ناحیەی سێوسێنان یەکێکە لە دوو ناحیەی قەزای قەرەداغ لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی سێوسێنانە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناوەندی قەزای قەرەداغ لە ساڵی ٢٠١٩دا (٢٬٧٣٨)کەسە.[٣]

ناحیەی سێوسێنان
بە عەرەبی: ناحیة سیوسینان
بە ئینگلیزی: Sewsenan Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی سێوسێنان
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی سێوسێنان لە قەزای قەرەداغ
(شینی تۆخ)
Map
ناحیەی سێوسێنان
پۆتانەکان: 35°13′02″N 45°30′05″E / 35.21722°N 45.50147°E / 35.21722; 45.50147پۆتانەکان: 35°13′02″N 45°30′05″E / 35.21722°N 45.50147°E / 35.21722; 45.50147
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای قەرەداغ
مەڵبەندسێوسێنان
ژمارەی گوندەکان١٧
بوون بە ناحیە٢٠٠٧
ڕووبەر
 • ناحیە١٧٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٨ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٧٩٠ مەتر (٢٬٥٩٠ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٥٥٨ مەتر (٥٬١١٢ پێ)
نزمترین بەرزایی
٥١٥ مەتر (١٬٦٩٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٢٧٣٨
 • چڕی١٥٫٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٦٦٦
 • لادێیی
٢٠٧٢
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

لەگەڵ دروستبوونی قەزای قەرەداغ لە ساڵی ٢٠٠٧دا، ناحیەی سێوسێنان درووستکرا.

ناو دەستکاری

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەی وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی سێوسێنانە.

سێوسێنان ناوەکەی لە سەید حوسەینانە وە ھاتووە واتە دوو سەید حوسەین بوون سەرەتا لە بەکربەو ژیاون دواتر ھاتونەتە قەمەرئاڵی دوای ماوەیەکیش ھاتوونەتە ئەم شوێنەی ئێستەی سێوسێنان و ئاوەدانیان کردوەتەوە.[٤]

جوگرافیا دەستکاری

ناحیەی سێوسێنان ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای قەرەداغ، لە باشوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای قەرەداغ و ناحیەی شێخ تەویل، لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی باوەخۆشێن، لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناوەندی قەزای قەرەداغ.[٥]

مێژوو دەستکاری

ناحیەی سێوسێنان مێژوویەکی کۆنی نییە، تاوەکو ساڵی ٢٠٠٧ گوندی سێوسێنان و کەرتەکانی سەر بە ناحیەی قەرەداغ بوون.

 
نەخشەی کەرتەکانی قەزای قەرەداغ

لە ٢٢/ ٣ / ١٩٨٨ گوندی (سێوسێنان) بەسەختی و بە شێوازی بەعسیانە درایە بەر راکێتی کیمیایی. بووبە ھۆی شەھیدبوونی زیاد لە(٦٦) کەس و بریندار بوونی دەیانی تر لە ناو شەھیدەکاندا (٣٠)یان منداڵ بوون. لەم شاڵاوەدا:

  1. ڕووخانی ٨٠ گوند.
  2. ٢٢٤١ خانوو.
  3. لە کۆی ١٢٢٥٤ کەس ٥٦٣٧ کەس بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن.[٧]

کارگێڕی دەستکاری

ئەم ناحیەیە لە ١٧ گوند پێکھاتووە:[٨]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=12/35.1859/45.5009
  6. ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
  7. ^ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=369
  8. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.