ناحیەی باوەخۆشێن
ناحیەی باوەخۆشێن یەکێکە لە دوو ناحیەی قەزای دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی دەربەندیخانە.[٢] [٣][٤][٥]
ناحیەی باوەخۆشێن | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة باوةخوشین بە ئینگلیزی: Bawakhoshen Sub-District | |
پۆتانەکان: 35°10′23″N 45°36′44″E / 35.17318°N 45.6123°Eپۆتانەکان: 35°10′23″N 45°36′44″E / 35.17318°N 45.6123°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای دەربەندیخان |
مەڵبەند | باوەخۆشێن |
ژمارەی گوندەکان | ١٠ |
بوون بە ناحیە | ٢٠٠٨ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەر | سڵێمان محەممەد سەعید |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٣٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٤ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٦٢٥ مەتر (٢٬٠٥١ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ١١٠١ مەتر (٣٬٦١٢ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٤٥٣ مەتر (١٬٤٨٦ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناو
دەستکاریناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی باوەخۆشێنە، ناوی باوەخۆشێن تا ئێستا یەکلایی نەبوەتەوە کە ئایا ناوەکەی لە چیەوە وەرگیراوە و لەلایەن کێوە ئاوەدان کراوەتەوە.[٦]
جوگرافیا
دەستکاریناحیەی باوەخۆشێن ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە ناحیەی زەڕایەن، لە باشوورەوە ناحیەی شێخ تەویل، لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی دەربەندیخان، لە ڕۆژاواوە ناحیەی سێوسێنان.[٧]
مێژوو
دەستکاری- ناحیەی باوەخۆشێن مێژوویەکی کۆنی نییە، لە ساڵی ٢٠٠٨دا بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کراوەتە ناحیە لە قەزای دەربەندیخان بە دابڕانی ١٠ گوند لە ناحیەی دەربەندیخان(ناوەند).
- شوێنەواری گردی باوەخۆشێن: ئەم گردە کەوتۆتە بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتی گوندی باوەخۆشێن لای بەشی باکووری ڕۆژئاوای شاری دەربەندیخان. ئەم گردە کەوتۆتە ناو دۆڵێکی قوڵی نزیک چەمی دێوانە، لایەکی گردەکەتا ڕادەیەک بە دەستی مرۆڤی ئەو سەردەمە داتاشراوە و ئەو داتاشینەش تا ڕادەیەک بە دیار و ڕوونی ماوەتەوە، بە دوولای گردەکەوە کە ھەر لایەی بە دووری (٣٠ تا ٣٣) مەتر پاشماوەی کەڵەکێکی کۆن دیارە ، بەڵام دیارە کە دواتر بەھۆی ھەندیک جوتیاری ئەو خاوەن زەویانەوە بە ھۆی پاککردنەوەی زەویەکانیان لە بەرد دیسانەوە ڕێژەیەکی تر بەردیان گواستۆتەوە سەر ئەو کەڵەکە بەردەو تا ڕادەیەک شپرزەییەک بەسەر پاشماوەکەوە دروست بووە. لەدوای لیکۆلینەوەی ئەم پاشماوەیە کە کەوتۆتە سەر ئەو ڕێگای کە لە کۆندا ڕێگایەکی سەرەکی ھەبووە لە پەرستگای زەردەشتی سەر ڕۆخی ڕووباری سیروان و دواتر ئەو ڕێگایە ھاتۆتە سەر دەشتی کانی سارد و دواتر ڕێگاکەش لەم جێگایەوە گەشتوەتە سەر پاشماوەی پردی دێوانە و لەوێشەوە ڕێگاکە براوەتەوە سەر پاشماوەی بەناوبانگی (ملەی پەیکوڵی)، بۆیە ئەم دەرکەوتەیە بەڵگەیەکە بۆ ئەوەی کە ئەم پاشماوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانیەکان، بەڵام ڕوون نییە کە ئەم گردە لە کۆندا جێگای چی بووە و بۆچی بەکارھاتووە.[٨]
کارگێڕی
دەستکاری١٠ گوند سەر بە ناحیەی باوەخۆشێنە:[٩]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ https://ckb.wikipedia.org/wiki/
- ^ http://krso.net/Default.aspx?page=article&id=836&l=3
- ^ https://drive.google.com/drive/folders/1QtFtteAJ4P2mEXtpEVWDclTvEJkJdRW5
- ^ ھێمن مەحموود. «کورتەیەک لە مێژووی دەربەندیخان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.openstreetmap.org/#map=12/35.1645/45.5874
- ^ ھێمن مەحموود. «کورتەیەک لە مێژووی دەربەندیخان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)