قەزای دەربەندیخان
قەزای دەربەندیخان یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی دەربەندیخانە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە ٥٢٩٤٥ نەفەر.[٣]
قەزای دەربەندیخان | |
---|---|
بە عەرەبی: قضاء دربندیخان بە ئینگلیزی: Darbandikhan District | |
پۆتانەکان: 35°11′10″N 45°38′01″E / 35.18624°N 45.63371°Eپۆتانەکان: 35°11′10″N 45°38′01″E / 35.18624°N 45.63371°E | |
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
مەڵبەند | دەربەندیخان |
ژمارەی ناحیەکان | ٢ |
بوون بە قەزا | ١٩٧١ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | سڵێمان محەممەد سەعید |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٥٦٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢١٩ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٥١٠ مەتر (١٬٦٧٠ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ١٥٣٥ مەتر (٥٬٠٣٦ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٣١٦ مەتر (١٬٠٣٧ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٧) | |
• سەرجەم | ٣٢٩٤٥ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
قەزای دەربەندیخان لە دوو ناحیە پێکھاتووە:[٤]
- ناحیەی دەربەندیخان(دەربەندیخان)
- ناحیەی باوەخۆشێن(باوەخۆشێن)
- ٥١ گوند.
ناو
دەستکاریقەزای دەربەندیخان ناوەکەی لە ناوەندەکەیەوە وەرگرتووە کە ئەویش شارۆچکەی دەربەندیخانە. سەبارەت بە ناوی دەربەندیخان دوو بۆ چوون ھەیە:-
- بنەرەتی ووشەی (خان)یەکەمیان:- لەسەردەمی عوسمانیەکاندا پیاوێکی دەوڵەمەند و بەدەسەڵات ھەبووە (محمد خان، احمد خان) باج و سەرانەی لە خەڵک سەندوەو لەو دەربەندەدا کە کاروانچیەکان گوزەریان پیادا کردووە، ئەم پیاوە (خان)ێکی ھەبووە وەک (دیوەخان) یا (ئوتێل) بە گوزارشی ئەمرۆ بۆ حەوانەوەی کاروانچیەکان ئەم خانە چەند ژوورێکی گەورە و فراوانی تێدا بووە بە قسڵ دروست کراوە .
- دووەم:- (خان) لەکوردەواریدا بەو شوێنە دەووترێت کە وڵاخ و ئاژەڵی تێدا دەبەسرێتەوە و لە گەوڕ گەورەترە، لە گوێ چەمی سیرواندا ئەم (خان) ە ھەبووە و بۆ کاروانیەکانی ئێڵی جاف کە ووڵاخەکانیان تێدا بەستوەتەوە و خۆشیان لە شوێنە باشەکانی دا پشوویان داوە .
- سەبارەت بەناوی (دەربەند) ئەو تەنگەبەرەی دەکەوێتە نێوان دوو چیا پێی دەووترێت دەربەند، لەنێوان زنجیرە چیای بەرانان و زمناکۆدا رووباری سیروان گوزەری کردووە و گەرمیان و کوێستانیان کردووە، بە نێوان ئەو دوو چیایە وتراوە دەربەند و لە نزیکیشەوە (خان)ێک ھەبووە، ئیتر ناو نراوە، ئەو دەربەندەی خانەکەی تێدایە و پاشان ناسراوە بە دەربەندیخان.[٥]
جوگرافیا
دەستکاری- قەزای دەربەندیخان ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە لەگەڵ قەزای شارەزوور و قەزای ھەڵەبجە، لە باشوورەوە لەگەڵ قەزای کەلار و قەزای خانەقین، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی جوانڕۆ و شارستانی سەلاسی باوەجانی و قەزای خانەقین، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ قەزای قەرەداغ و قەزای کەلار.[٦]
- دەربەندیخان لەنزیک سنوری عێراق و ئێران ھەڵکەوتووە ، لەئاستی عیراقدا دەکەویتە رۆژھەڵاتی شاری بەغدای پایتەخت بەدووری (٢٧٠ کم) ھەروەھا باشووری رۆژھەڵاتیشی شاری سلێمانی بەدووری (٦٧ کم) باکووری رۆژھەڵاتی شاری کەلار بەدووری (٧٧کم).
- لە باکورەوە زنجیرە چیای بەرانان کە لە دەربەندیخاندا بەناوی گوندەکاندا دەناسرێ لەوانە کەژی (قاشتی ، سەلیم پیرک ، ناوتاق ، فەقێ جنە) ناو دەبرێت. لەرۆژھەڵاتەوە چیای (زمناکۆ) کە (١٢٤٧ پێ) بەرزە و پاشان شاخەکانی خۆشک، بەمۆ، داڵەھۆ و رووباری سیروانە. لەرۆژئاوای چەمی دێوانە و گوندی کانی سارد و چیاکانی (گوڵان و زەردە) و لە باشوورەوە کەندەڵانێکی گەورە کە پردێکی لەسەر دروست کراوە و ناسراوە بە پردی (دێوانە) و نزیک تێکرژانی ئاوی چەمی دێوانە بە رووباری سیروان، پاشان گوندەکانی (بانیخێڵان ، بساکان ، پونگڵە) دەوریان داوە.
مێژوو
دەستکاری- ھەر لە کۆنەوە ئەم ھاتوچۆیە بەم ناوچەیەدا بوونی ھەبووە، کە ھەروەکو میجەرسۆن باسی دەکات لە دەوروبەری ساڵانی ١٩٠٥ (ڕێگەی ئەم ناوچەیە بەکاردەھێنرا بۆ ھاتوچۆ و ھێنانی کەلوپەل لە خانەقینەوە بۆ شارەزوور، ھەورامان، پێنجوێن لەگەڵ بەغدا و سلێمانی). وەک سۆن دەڵێت : لە کۆندا ئەم ناوچەیە ڕێگایەکی زۆر کورت بڕ بووە لە ھەڵەبجەوە بۆ ڕووباری سیروان لە (چەمی دەربەند) لەسەر کەنارەکەیان دەربەند پشوو دەدرێت ، ڕێگەکە بەردەڵانە بەلام سەخت نیە. ھەروەک دیارە لە راپۆرتەکەی مێجەرسۆندا ھاتوە و ئەوە روون دەکاتەوە کە ئەم ناوچەیە زیاتر لە سەدەیەکە رێگای ھاتوچۆ بووە و ھەروەھا لە دەوروبەری شارەکە زەوی بە پیتو لەبار ھەیە بۆ پیشەی باخداری و سەوزەو میوە کە جوتیارانو خەڵکی ناوچەکە کردویانە بە پێشەی داھاتی ڕۆژانەیان.
- پێش ئەوەی دەربەندیخان ببێتە ناحیە و قەزا. ناوچەیەکی بەرفراوانی ئەم دەڤەرە کە زیاتر لە (٥٥) گوند دەگرێتەوە وە پێ ی ووتراوە (وارماوا)، وارماوا لە گوندی کانی میلی زەڕایەنەوە دەست پێ دەکات و گوندەکانی (شەمە، وێلەکەی سەروو، ئەحمەدبڕنە، وازۆڵ، میرەدێ، چنارە، بیرکێ و لەبەشی ئەم دیوی تونیلەکە و خۆرئاواوە دێوانە، زەلەڕەش، سۆفی وەن، فەقێ جنە، چەمەرگە و پاشان لەباشوورەوە دارەدۆین. پونگڵە، بانی خێڵان.. ھتد) لە خۆ دەگرێت سەرەتا ئەم ناحیە (چەمەرگە) بووە و پاشان گوازرایەوە چنارە و پاشان ھێنرایە دەربەندیخان ئەو بەرێوەبەری ناحیانە ناویان ماوە و لە گوندی چەمەرگە دەست بەکاتربوون بریتین لە (پاشا شێت. حسین بەگ. عارفە فەنی. شەوکەت بەگ).
سەردەمی عوسمانی
دەستکاریلە سەردەمی عوسمانیدا ناوی ئەم ناوچەیەی کە لە ئێستادا قەزای دەربەندیخانە، بە وارماوا ناودەبرا.
- لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩)دا؛ سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، ناوی ھەر قەزایەک فرە ناوەند بووە و لەم سەردەمەدا ناحیە نەبووە لە سیتەمی کارگێڕیدا، بۆیە وارماوا لە تەک ئەم ناوانەدا ھاتووە؛ قەزای (گوڵعەنبەر و ھەڵەبجە و وارماوا).
- لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)دا؛ قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا. ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان، بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا. گوڵعەنبەر لە جیاتی (گوڵعەنبەر، ھەڵەبجە و وارماوا). ئیتر لەم بەروارە بەدواوە ناوی وارماوا وندەبێت.
سەردەمی پاشایەتی
دەستکاری- لە نێوان ساڵانی(١٩١٨ - ١٩٣٦)دا؛ لەم بەروارەوە ناوی وارماوا دەردەکەوێتەوە کە ئەویش بە ناوی (ناحیەی وارماوا)یە و گوندی قلیجە ناوەندی بووە، کە ناحیەیەکە سەر بە قەزای ھەڵەبجە بووە.
- لە نێوان ساڵان(١٩٤٧ - ١٩٥٨)دا؛ ناوەندی ناحیەی وارماوا گواسترایەوە بۆ دەربەندیخان و ھەر سەر بە قەزای ھەڵەبجە مایەوە.
سەردەمی کۆماری
دەستکاری- لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)دا؛ ناوی ناحیەی وارماوا گۆڕدرا بە ناحیەی دەربەندیخان و سەر بە قەزای ھەڵەبجە بوو.
- لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥ - ١٩٧٧)دا؛ ھێنانە کایەی قەزای دەربەندیخان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ناوەندەکەشی لە جێکەوتی بەنداوی دەربەندیخانە، و ناحیەی دەربەندیخانی پێوە بەسترایەوە، بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤١٩) لە ١١\١٠\١٩٧١دا. واتا لەم بەروارەدا قەزای شارەزووری ئێستا سەر بە قەزای دەربەندیخان بوو.
- لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا؛ دابڕانی (٣٤) کەرت لە ناحیەی دەربەندیخان و لکاندنیان بە ناوەندی قەزای دەربەندیخان و گۆڕینی ناوی ناحیەی دەربەندیخان بۆ ناحیەی زەڕایەن و گواستنەوەی ناوەندەکەی لە شارۆچکەی دەربەندیخانەوە بۆ گوندی زەڕایەن و مانەوەی (٢٣) کەرت لە سنووری ئەم ناحیەیە بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی ژمارە(٢٧٣٦٨)ی ساڵی ١٩٧٩.[٧]
دوای ڕاپەڕین
دەستکاری- دوای ڕاپەڕین و لە سەردەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا لە ساڵی ١٩٩٢دا دەربەندیخان بووە ناوەندی ئیدارەی(پارێزگای کەرکووک)ی ئازادکراو، کە ئیدارەیەک بووە سەرپەرشتی قەزا، ناحیە و گوندە ئازادکراوەکانی پارێزگای کەرکووک و ناوچەی گەرمیانی کردووە.
- لە ساڵی ٢٠٠٨دا ئەم پارێزگایە ھەڵوەشایەوە و دامودەزگا کارگێڕییەکانی برایە قەزای کەلار و دواتر ئیدارەی گەرمیانی لێدرووستکرا، قەزای دەربەندیخانیش سەر بە ئیدارەی گەرمیان بوو دواتر خرایەوە سەر پارێزگای سلێمانی.
- لە ساڵی ٢٠٠٥دا ناحیەی باوەخۆشێن درووستکرا لە قەزای دەربەندیخان و ١٠گوندی لەخۆ گرتووە. [٨]
مێژووی قەزاکە لە نەخشەدا
دەستکاری-
نەخشەی کەرتەکانی قەزای دەربەندیخان لە ساڵی ١٩٧٩دا
-
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی دەربەندیخان لە ساڵی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٠
-
نەخشەی کەرتەکانی قەزای دەربەندیخان لە ساڵی ۱۹۷۹دا
-
نەخشەی کەرتەکانی قەزای دەربەندیخان لە ساڵی ۱۹۷٨دا
-
نەخشەی کەرتەکانی قەزای دەربەندیخان لە ساڵی ۱۹۷۱دا
تونێل
دەستکاری- ساڵی ١٩٥٤ بەسەرەتای دامەزراندن و ئاوەدان بوونەوەی شاری دەربەندیخان دادەنرێت ھەر لەو ساڵەدا دەست کراوە بە دروست کردنی تونێلی یەکەم لەگەڵ دروستکردنی بەنداوەکەدا لە لایەن شەریکەیەکی ئەمریکیەوە بەناوی (d.k.c) ئەم تونێلەی خوارەوە تیرەکەی ٩م و درێژیەکەی ٤٠٠ م لەساڵی ١٩٥٩ دەست کراوە بە کۆنکریت کردنی لە شوباتی ١٩٥٩ تەواو بووە٠ لەم تونەیلەدا (٢٢٧٦٢٦ م) خۆڵ و بەرد دەرکراوە و (١١١٥٥) م٣ کۆنکرێت کراوە و (٦١١) تەن شیشی تێدا سەرف کراوە٠
- سەبارەت بە تونێلی سەرەوەی رێگای دەربەندیخان- سلێمانی لە کۆتایی پەنجاکاندا ئەویش دەست کراوە بە دروست کردنی لە لایەن کۆمپانیایەکی فەرەنسیەوە، ئەم تونێلە درێژیەکەی (٧٢٠م) لە شێوەی نیوە بازنەدایە و تیرەکەی (٩)م مەترە٠ دەوترێت لە دروستکردتی ئەو تونێلانەدا چوار کریکار گیانیان لە دەستداوە شایانی باسە لە و کاتەدا (عەبدولکەریم قاسم) سەرەک کۆمار و(عبدالحلیم الراوی) وەزیری ئاودێری عێراق بووە.
بەنداو
دەستکاری- بەنداوی دەربەندیخان یەکێکە لە پرۆژە ئاودێرییە جوانەکانی ھەرێمی کوردستان کە دیمەنێکی ئەفسوناوی و کەڤاڵێکی نەخشینی دەشتی شارەزوورە، مرۆڤ لە نزیکی ئەم پرۆژەیەدا زیاتر ھەست بە جوانی و رِازاوەیی ھەرێمی کوردستان دەکات، ئەم بەنداوە رِازاوەیە دەکەوێتە باشووری رِۆژھەلاتی شاری سلێمانی و رِۆژھەڵاتی شاری دەربەندیخان و نزیکەی (٥) کم لەم شارەوە دوورە، لەنێوان دوو چیای سەرکەشدا، شاخی زمناکۆ لە بەشی باشووری رِۆژھەڵات و شاخی قاشتی لە باکووری رِۆژئاواوە کە ھەردووکیان دەکەونە زنجیرە شاخی بەرانان.
- ئەم بەنداوە لە سەرەتای پەنجاکانەوە نەخشەی بۆ دارِێژراوە، لە ساڵی ١٩٥٤ دروستکرا بە دروست کردنی تونیلی ژێرەوە بۆ گۆاستنەوەی ئاوی سیروان، لە ساڵی ١٩٥٦ بە رِەسمی دەستکراوە بە دروستکردنی و پلان و نەخشەکێشانی لەلایەن کۆمپانیای رِاوێژکاری (ھارزا)ی ئەمریکی کە لەلایەن عێراقەوە بە رِاوێژکاری پرِۆژەکە ناسراوە، لە رِۆژی ٢٣-١١-١٩٦١ لە ئاھەنگێکی گەورەدا بەنداوی دەربەندیخان لەلایەن سەرۆکی ئەو کاتەی عێراق (عەبدولکەریم قاسم) کرایەوە.
- (ڕەفیق چالاک) لە رِۆژنامەی (بڕوا) ژمارە(٦٠) کۆتایی مانگی ١١/١٩٦١ راپۆرتێکی لەسەر ئەو ئاھەنگە بڵاوکردووتەوەو تیدا ھاتووە: «لە رِۆژی ٢٣-١١-١٩٦١ ئاھەنگێکی گەورەکرا لە دەربەندیخان لە ژیر چاودێری سیادەتی سەرۆک وەزیران و سەرکردەی بەرزی سوپا (عەبدولکەریم قاسم). بە فرِۆکەیەکی تایبەتی لە بەغداوە گەیشتە فرِۆکەخانەی شیرکەت و لەپاش کەمێک حەسانەوە بە ئۆتۆمبیل ڕووی کردە جێگای ئاھەنگەکە لە سەر بەستی پرۆژەکە و لەلایەن قوتابیانی کە شافەو سەرباز و میوانە بەرِێزەکان و دانیشتوانی دەربەندیخان و دەورو پشتەکەیەوە پیشوازییەکی گەرمی کراو چەپڵەی بۆلێدرا ھەتا چووە ژێر ئەو چادرەی بۆی تەرخان کرابوو. ئینجا سەلامی جمھوری لێدرا لەلایەن تیپی مۆسیقای فیرقەی سێیەمەوە دوای ئەو سیادەتی مدیری گشتی رِەی وەسیادەتی موتەسەڕیفی سلێمانی وتاریان داو لەلایەن سیادەتی متێرفەوە دیاریەک پێشکەش بەسیادەتیان کرا. دوای ئەمە لەلایەن سیادەتی قازی سلێمانییەوە ووتارێک و دوابەدوای ئەم سیادەتی زەعیم عەبدولکەریم قاسم ووتارێکی زۆر بەنرخی جوانی دەست پێ کرد.
- بەنداوی دەربەندیخان پێکھاتووە لە جۆری(رِوکامی) و کرۆکی قورِە ، خۆڵ و چەو و لم و بەرد و کۆنکریتی تێدا بەکارھێنراوە و لە دوو بەشی سەرەکی پیکھاتووە:-
- بەشی یەکەم(جزء رکامی) بەشی گەورەی بەربەستەو ئەکەوێتە لای رِۆژھەلاتەوە و درێژیەکەی ٤٤٥م.
- بەشی دووەم:- کە کۆنکریتی یە و (٨٥م) درێژە پێی دەوترێت (spill way) واتە کەناڵی زیاداو ئەم کەناڵە بۆ خۆ رِزگارکردنی لەو ئاوە زیادەی دێتە ناو بەربەستەکە لە کاتی لافاودا و سێ دەرگای شەلالاتی لەسەرە ە پێوانەی ١٥ م × ١٥ م و لەکاتی زیادبوونی ئاودا بەربەردەدێنەوە و بەنداوەکە لە زیان دەپارێزێت. بەنداوی دەربەندیخان لە کاتی پرِبوون لە ئاو تا ئاستی دەرگاکان ٤٨٥م بەرزترە لە ئاستی رِووی دەریا (٣ ملیار مەتر سێ جا) ئاو دەگرێت.
- بەنداوەکە لە سێ سەرچاوەی سەرەکییەوە ئاوی تێ دەرِژێت، ئەوانیش رِووباری سیروان و ھەردوو چەمی تانجەرۆ و زەڵمن و ھەروەھا چەمی ”ڕیشێن” و ”سەراو”یش دوو سەرچاوەی لاوەکین، پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت بەشێکی زۆری حەوزی ئاوتێزانی بەنداوی دەربەندیخان دەکەوێتە ناو خاکی ئێران.
- کۆمەڵێک گوندی رازاوە دەوروبەری ئەم بەنداو و دەریاچەیەیان داوەو بە دیمەنی جوانی ئەم بەربەستە ئاشنا بوون و ژیانیان لە گەڵیدا ئاوێتەیە. گوندەکان بریتین لە : گوندەکانی ناوچەی شەمێران و زمناکۆ لەبەشی رۆژھەڵاتەوە، گوندەکانی ناوچەی شارەزوور لە باکووری رۆژھەڵات، گوندەکانی ژاڵەناو کوێرەک لە باشوورەوە، شاری دەربەندیخان و کۆنە گوندی سەلیم پیرک لە رۆژ ئاواوە.
کارگێڕی
دەستکاریقەزایڤدەربەندیخان قەزایەکی پارێزگای سلێمانییە کەوتۆتە باشووریەوە. لەڕووی ئیدارییەوە لە قەزای دەربەندیخان و ناحیەکانی دەربەندیخان (ناوەند) و باوەخۆشێن پێکھاتووە، لەگەڵ ٥١ گوند.[٩]
ناحیەی دەربەندیخان(ناوەند)
دەستکاری٤١ گوند سەر بە ناحیەی دەربەندیخانە:
- دەربەندیخان(ناوەند)
- بێمارۆک
- ئەحمەدبڕنە
- بانی بۆڵان
- بانی خێڵان، دەربەندیخان
- بەشی عەلی
- بیرکێ
- پشتقەڵا
- پونگەڵە
- تازەدێی حاجی حەسەن
- توڵەبی
- تۆپخانە، دەربەندیخان
- چنارە، دەربەندیخان
- چەمەڕەش
- حەسەنەکارە
- دارەدۆین
- دەڵف
- دەنگەوەرە
- دۆڵی ناوحەد
- دێ سوتک
- زارێن
- زمناکۆ
- سەرشاتەی خواروو
- سەرشاتەی سەروو
- سیارە
- شەمێران
- عازەبان، دەربەندیخان
- قاشتی
- کارێزە، دەربەندیخان
- کانی ژەنان
- کانی سارد، دەربەندیخان
- کانی کەوە
- کۆکۆیی شەمێران
- گەڕاو
- گوڵانی حاجی فەرەج
- لالیخان حەمەی فەرەج
- لالیخان عبدولقادر
- لاوەڕان
- مۆرتکە، دەربەندیخان
- وازۆڵ
- وڵوەر
- وەرمن
ناحیەی باوەخۆشێن
دەستکاری١٠ گوند سەر بە ناحیەی باوەخۆشێنە:
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ https://ckb.wikipedia.org/wiki/
- ^ http://krso.net/Default.aspx?page=article&id=836&l=3
- ^ https://slemani.gov.krd/so/newsDetail.php?newsID=1093&secID=5
- ^ https://www.openstreetmap.org/#map=13/35.1057/45.6887
- ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ھێمن مەحموود. «کورتەیەک لە مێژووی دەربەندیخان» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)