ئێڵ یان ئێل یان عێل لە کۆمەڵگای ڕەوەندی کوردستاندا بریتییە لە یەکێتی ڕامیاریانەی پێکھاتوو لە تیرە و ھۆزەکان، کە پەیوەندی باشی خزمایەتی (خوێنی و ژن و ژنخوازی) یان زمانێکی تایبەت بەپێی بەرژەوەندی و نیازی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی یەکگرتوون و لە ئێڵێکدا دروست بوون. بەشێوەی سروشتی ئێڵەکان سەرمایەی وڵاتن، ھەر ئێڵێک دەسەڵاتی تایبەتی خۆی ھەیە و لەژێر فەرمان و بەڕێوەبەری تایبەتی خۆیدایە کە بە (سەرۆک ئێڵ) ناودەبرێت. ئێڵە گەورەکانی کوردستان وەک(کەڵھوڕ و جاف و زێباری و خۆشناو و باجەلانی و لەک و شێخانی و فەیلییەکان و لوڕ و زەنگەنە و ھەکاری و گەردی و مەلیکشاھی و بڵباس و ھەرکی و گۆران و بەختیاری و زەعفەرانلو و … ھتد).[١]

سوارانی بەختیاری لە سەردەمی پاشایەتیی دەستووریدا

کەواتە پلەبەندی چینەکانی ڕەگەز و نەژاد و ڕەچەڵەکی ھۆز و تیرەکانی کورد دابەشی دەکەینە سەر حەوت بەش:

بەڵام لای کورد دابەشکردنی چینەکانی ڕەگەز و نەژاد و ڕەچڵەک بەو شێوە نییە کەلای عەرەبە، تەنانەت ھیچ سەرچاوەیەکی نووسراومان بەر دەست نەکەوتووە کە پلە بەندی چینەکانی ڕێکخسبێت، تەنانەت ئەو سەرۆک ھۆز و تیرە بەڕێزانەی کە بە فەرمی خۆیان ناساندووە وەک (سەرۆک ھۆز) لە لای دەسەڵاتداران و خەڵکەکانییەوە ھیچ بەرھەمێک وەھایان دانەھێناوە چینەکانی ڕەگەز و نەژاد و ڕەچڵەک ڕێکخستبێت و دەریانخستبێ وەک زانستێی سەربەخۆ، تەنانەت ھەندێ ھۆز ھەیە جارێک بە عەشیرەت ناو خۆی دەێنێت و جارێک بە تایفە وجارێک بە ھۆز وجارێک بە تیرە یان خێڵ و ئێل.[٢]

ناساندن دەستکاری

پێناسەی ڕوون و ورد و ڕێک لە چەمکی ئێڵدا بوونی نییە کە بتوانێ بەشێوەیەکی جوان ئێڵەکان گشتگیر بکات. جوانترین چەشنی پێناسەی ھەموو ئێڵەکان بەگشتی ئەوەیەکە کۆمەڵێک لە ھۆزەکان دەژین لە ناوچەیەکی دیاریکراو لەو زەویانەی کە تایبەتە بە ئێڵەکە. ئێڵەکان زۆر جار پەیوەست نین بە ئێڵەکانی ترەوە لەبەرئەوەی ھەر ئێڵە شێوەی ژیان و داب و نەریتی جیاوازە لە ئێڵێکی تر، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجار خزمایەتی و لێکچوونی داب و نەریتتیان لەیەکە.[٣]

شوێنەوارەکانی نووسینی ڕونیکی ئیمپراتۆریەتەکانی ئاسیای ناوەڕاستی گەلانی تورک پێناسەی کۆی کۆمەڵایەتی، یەکێتی کۆمەڵایەتی بەم زاراوەیە دەکەن. جگە لەوەش لێکۆڵینەوە لە دەقەکانی تورکی و ئویغور دەریدەخات کە بۆ کۆکەرەوەکانیان مانای وشەی “ئێل” سێبەری جیاوازی ھەبووە.

زاراوەی "ئێڵ" لەڕادەبەدەر فرەمانایە. ئەم پۆلە کۆمەڵایەتییە لە نێوان زۆرێک لە گەلانی تورک زماندا بە ماناکانی ‘کۆمەڵگا’، ‘کۆمەڵێک مرۆڤ، بابەت’ بۆ ئێمە ناسراوە. بە گوێرەی ل.ن.گومیلیۆڤ، ئێڵ ئاماژەیە بۆ ژێردەستەکردنی زۆرەملێی ھۆزەکانی دیکە، وەک "ئیمپریۆم"ی لاتینی یان "دەوڵەت"ی ڕووسی.[٤]

ڕوونکردنەوە دەستکاری

بۆ چینەکانی جینالۆجی لای گەلی کوردی ڕەسەن وەک (تایفە، عەشیرەت، خێڵ)، لەبەرئەوەی دوو وشەکەی یەکەم عەرەبین، یەکەمیان لە وشەی (طائفة)ەوە ھاتووە کە لە زمانی عەرەبی بە مانای (میللەت، تیرە sect, cult)دێت و بە مانای (توێژ، کۆمەڵێک faction, group) ھاتووە، کە پێمان باشە وەک چینێکی جینالۆجی دانانرێت، بەڵکو بۆ گرووپێکی خێزانی یان کۆمەڵە خەڵکانێک یان وەک چینێکی ئاینی یان مەزھەبی بەکار بێت باشترە. وشەی عەشیرەت لە (عشیرة)ی عەرەبییەوە ھاتووە و بەمانای تیرە یان بنەماڵە دێت کە لە زمانی عەرەبیدا دەگەڕێتەوە سەر وشەی (العیشرة) کە پێک ھاتوون لە باپیر و کوڕ و مام و برا و ھەموویان لە یەک خێزان دەرچوون، لە قورئانی پیرۆزدا ھاتووە کە دەفەرمووێت:(ۆأَنذِرْ عَشِیرَتَکَ الأَقْرَبِینَ)، واتە بانگەواز لە کەسە نزیکەکانتەوە دەست پێبکە. وشەی (خێڵ)یش بۆ بنەماڵەیەک یان تیرەیەک یان ھۆزێکی کۆچەر بەکار بھێنرێت یان وەک وشە واتایەک (مرادف) بۆ ئەو نازناوانە بەکاربھێنرێت باشترە وەک چینێکی ڕەگەزی یان چینێکی جینالۆجی.[٥]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ fa:ایل
  2. ^ فصلنامه ذخایر انقلاب ناشر سازمان امور عشایر ایران شماره ۳ سال ۱۳۶۹
  3. ^ اسکندرینیا، ۱۳۶۶: ص ۱۴-۱۳.
  4. ^ куки Wikimedia FoundationPowered by MediaWiki Васютин С. А. Образ правителя в ментальный представлениях кочевников Центральной Азии в период раннего средневековья (по письменным и эпическим памятникам) // Тюркологический сборник 2009-2010: Тюркские народы Евразии в древности и средневековье / Институт восточных рукописей РАН. — М.: Издательская фирма «Восточная литература» РАН, 2011. С. 79-108. стр. 81.
  5. ^ https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q