زارێن (‌Zaren) گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی دەربەندیخان(ناوەند)، قەزای دەربەندیخان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]

زارێن
Zaren
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای دەربەندیخان
ناحیەناحیەی دەربەندیخان(ناوەند)
بەرزایی
٨٠٠ مەتر (٢٬٦٠٠ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

(گوندی زارین) زارێن كۆنترين گوندى تاوگوزى باشوره،،، ناوجەیەکی شاخاویەو هاوسنورە لەگەڵ کوردستانی ڕۆژهەڵات. لەروى ئيداريەوە لە سەرەتادا سەر بە شارى هەڵەبجه بووه،،چونكه تاكه شاريك بووه كه لێ يەوه نزيك بووه،،ئیستا لەڕوی ئیداریەوە سەربەقەزای دەربەندیخانە، (زارێن) دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەوقەزایەوە,, ميژووى ئاوەدانكردنەوەی(گوندی زارین) دەگەڕێتەوه بۆ نزيكى سالى ١٦٠٠ ز ، هاوتا له گه ل گوندى (رەجەوى)لەتاوگۆزی ڕۆژهەڵاتدا،،چەند ساڵيك پيش و دوا ئاوه دان بونه ته وه،، وه سەرەتا بەگوندى (دەرويێشان)بەناوبانگ بووه،ئەم گونده (حەوت)سەيد ئاوەدانيان كردوەتەوه كە هەميشه لەترسى خوا دەگريان بە (دەروێش)به ناويانگ بون،هه رله به رئەوه به گوندى (ده روێشان) ناوى دەركردووه ،دواى به هۆى زورى زارینيانەوە(واتەزۆری زکرکردنیانە)وه پيان گووتون ئه وانه هەر خەريکى ,زارينن,له ترسى خوا دواتر ناوەكه بووه به گوندى (زارێنەكان) پاشان بۆ ئاسانى له سەر زمان بووه بە گوندی (زارێن) ئەم گوندە لەسالى ١٩٣٨ز، سوتاوه، سالى ١٩٢٢ز لەلایەن فڕۆكه جەنگیەكانى بەريتانيا بوردومان کراوەو بەو هۆیەوە ئافرەتێک بریندار بووە و زەرەرو زیانێکی زۆری بە مەڕو ماڵاتی دانیشتوانی ئەوکاتەی گوند گەیاندووە، هەروەها له سالى ١٩٣٨ز به هۆى هاتنى گرانيەوه كومەڵێك خەڵكى گوند كۆچ دەكه ن بۆ گەرميان و شارەزور و سليمانى[٣] ،، له سالى ١٩٦٣ز،رژيمى بەعس به فڕۆكه بوردومانى كردووه ، كۆمەڵێك مەڕوماڵاتى كوشتووه كه نزيكه ى ٧٠ سه ربووه ، له ١٩٧٨/٨/١٥ز له لايه ن رژيمى به عسەوه بەر شالاوى راگواستن دەكه وێت و خانوەكانی گوند بە تەواوی خاپور دەکرێن، هەروەها بەهۆی ئەوەی کە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی ئێران لەجەنگی جەن ساڵەی عیراق ئێران لە 80 کانی سەدەی ڕابردوودا زەرەروو زیانێکی زۆر بەر ئەم گوندە کەوتووەو ڕووبەرێکی زۆری ئەم ناوچە مین ڕێژ کراوە،،بەداخەوە بەوهۆی زۆری مینەکانەوە زیانی گیانی زۆری بەدانیشتوانی ئەم گوندە گەیاندووە، تائیستاش ناوجەیەکی بەرفراوانی بەمین ڕێژکراوی ماوەتەوە،لەداوی ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991 ز و له 90 دەکانی سەدی ڕابردوو جارێکیتر ئاوەدان کراوە تەوە.ئەم نوسینە لە کتێبەکانی شاعیر سه يد عبدالرحمن موصه نيفزاده وەرگیراوە.

گوندی زارێن


8 tawgozy Zaren village

گوندی زارێن

جوگرافیا دەستکاری

 

زارێن لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی پشتقەڵا و لە باشوور لەگەڵ شارۆچکەی بانی بۆڵان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ بێمارۆک و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی مۆرتکە.[٤][٥]








سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG.
  2. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. پێڕستی گوندەکانی باشوور(کوردی).
  3. ^ {{cite web}}: Empty citation (help)
  4. ^ http://wikimapia.org/
  5. ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
 
گوندی زارێن لە بەهاردا