کەلار
کەلار شارێکی باشووری کوردستانە، لەسەر کەناری ڕووباری سیروان ھەڵکەوتووە. شارێکی نوێییە، تا سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو گوزارشت بوو لە دێیەک بەناوی کەلاری کۆن کە ئێستا یەکێکە لەگەڕەکانی شارەکە، ھەرچەندە لەسەرەتای سییەکانی سەدەی مەرکەزی ناحیەی قەڵای شێروانە بووە. شاری کەلار، کە سەنتەری قەزای کەلارەو ئێستا بە ناوەندی ئیدارەی گەرمیان (پارێزگای گەرمیان) دەناسرێت، لە ماوەیەکی کورتدا گەشەکردنێکی زۆری بەخۆیەوە دیوە، بەتایبەت لەماوەی ساڵانی ١٩٧٧ ھەتا ١٩٨٧ کە بەرزترین ڕێژەی گەشەکردنی ساڵانەی دانیشتووانی تۆمارکردووە، بەپێی ئامارە ناڕەسمییەکان ئێستا ژمارەی دانیشتووانی شاری کەلار بە زیاتر لە٢٥٠٬٠٠٠ کەس دەخەمڵێنرێت.[٣]
کەلار | |
---|---|
بە عەرەبی: کلار بە ئینگلیزی: Kalar | |
پۆتانەکان: 34°37′41″N 45°19′07″E / 34.62805°N 45.31852°Eپۆتانەکان: 34°37′41″N 45°19′07″E / 34.62805°N 45.31852°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[١] |
پارێزگا | پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی گەرمیان |
قەزا | کەلار |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢١٦ مەتر (٧٠٩ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١) | |
• سەرجەم | ٢٢٦،٥٠٠ |
سەرناوی دانیشتوو | کەلاری |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی، کەلھوڕی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٢] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
مێژوو
دەستکاریمێژووی کۆن
دەستکاریئێمە دەتوانین مێژووی دروستبوونی شاری کەلار ببەستینەوە بە گوندی کەلارەوە کە تاوەکو ئێستا یەکێکە لە گەڕەکانی باکووری ڕۆژئاوای شارەکە، چونکە ھەر ئەو گوندە بوو بە بناغەی دامەزراندنی ئەو شارەی کە ئێستا ھەیە و ناوەکەشی ھەر بەناوی ئەو گوندەوە نراوە. شوێنەوارە مێژووییەکانی شاری کەلار و دەوروبەری، گەواھی ئەوە دەدەن کە ئەم ناوچەیە لە دێڕزەمانەوە ئاوەدانی و ژیان تێیدا ھەبووە. دیارترین شوێنەوار کە تاوەکو ئێستا وەک خۆی مابێتەوە گردی قەڵای شێروانەیە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان و پێش ھاتنی ئیسلام بۆ ناوچەکە. نموویەکی تری ئاوەدانی ئەم ناوچەیە، جۆگە گاوریەکەیە، کە پڕۆژەیەکی ئاودێری سەرداپۆشراوە ئاوی لە ڕووباری سیروانەوە ھەڵگرتووە بۆ زەوییە کشتوکاڵیەکانی دەشتی شێروانە (کەلار) تا ئێستا ئاسەوارەکەی بەدیدەکرێت. ئەوەی تایبەت بێت بەدەشتی کەلار، چەند ھۆکارێک یارمەتیدەربووە، کەئەم ناوچەیە لانکەی ئاسەواری مێژووی کۆن بێت و ھەرلەدێڕ زمانەوە ئاوەدانی و ژیان تێیدا بێت، گرنگترین ئەو ھۆکارانە پێگە جوگرافیەکەیەتی لەنێوان ھەردوو شاری مێژووی کۆندا کە ئەوانیش کفری و خانەقینن.
ناوی کەلار
دەستکاریسەبارەت بەناوی کەلار، بە ڕاستی و بە ووردی ڕوون نییە لە چییەوە ھاتووە، ئەو ڕانەیانەش کە دەخرێنەڕوو، مەزەندەو بۆچوونن، لەم بارەیەوە مامۆستا جەماڵ بابان چەند بۆچوونێکی خستۆتەڕوو، لەوانە کەلار لە "کەلا ـ ڕێ" وە ھاتبێت واتە گوندێکی دوورە دەست، چونکە ئەو ڕێگاوبانەی ئێستا ھەیە لە کۆندا نەبووە. لەلایەکی ترەوە دەڵێ لەوانەیە "کەڵ ـ یار" ەوە ھاتبێ، واتە وڵات یان نیشتیمانی ئاسک، چونکە تاوەکو ئێستا ئاسکێکی زۆر لەناوچەکە دەژین. ھەروەھا بابان ڕایەکی دیکەدێنێت و دەڵێت "لەوانەیە وشەی کەلار لە بنەڕەتدا لە "کەڵات یان قەڵات" ەوە گۆڕابێت بۆ کەلار یان لەوانەیە لە "کەلاوە" وە ھاتبێت، چونکە پێش ئاوەدانکردنەوەی کەلاوە بووە، یاخود دەکرێ لە کەلەڕەقەوە هاتبێت و ادغام کرابێت بۆ ئەوەی کەلار درووستبێت. ڕایەکی دیکە ھەیە دەڵێت کەوا ئەو بنەماڵەییەی کە کەلار یان ئاوەدانکردۆتەوە، لە عەشیرەتی زەڕایەنی و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە کۆچیان کردووە بۆ گەرمیان، بەتایبەت لەناوچەکانی دەروربەری کرماشان و تاوەکو ئێستا بەشێوەزاری کەڵوڕی ئاخاوتن دەکەن و سەدان ساڵە تێکەڵی خێڵەکانی گەرمیان بوون. ئەم بنەماڵەیە لەزێدی ڕەسەنیدا، نیشتەجێی گوندی "کەلار دەشت بوون" یان لێوەی نزیک بوون، بۆیە ئەم ناوەیان بەسەر ئەم گوندەدا دابڕیوە. ئەم ڕایەی دواییان لە ڕاستیەوە نزیکە، چونکە ھەمووان لەسەر ئەوەکۆکن، کە ئەو بنەماڵەییەی کەلاری ئاوەدانکردۆتەوە. کەواتە ھەر ئەوانیش ناوێکی لێدەنێن، گوندێکیش ھەیە بەناوی "کەلار" ەوە لە دەوروبەری کرماشان، کە زێدی پێشووی ئەو بنەماڵەیە بووە.[٤][٥][٦]
کەلار لە لادێوە بۆ شار
دەستکاریلەکاتی راگەیاندنی بەیاننامەی یانزەی ئازارو ڕێکنەوتنی حکومەتی ناوەندی عێراق و شۆڕشی کورد بەسەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی لەسەر سنوری ناوچەی ئۆتۆنۆمی، سەرۆکایەتی کۆماری ئەوکاتی عێراق، بەخێرای چەند بڕیارێکی دەکرد بۆ دابڕینی شارۆچکە کوردنشینەکان لە پارێزگای کەرکووک، لەو پێناوەشدا کەلار بە مەرسومی کۆماری ژماری ١٣٧ لە ٢٨/٢/١٩٧٠ کرا بە قەزاو سەر بە پارێزگای کەرکووک بوو، بەشێکی زۆری کوردە راگوێزراوەکانی پارێزگای کەرکووک و شاری خانەقین لەشارەکە نیشتەجێ بوون. لەدوای ھەرەسی شۆڕشی کورد لە ساڵی ١٩٧٥ و زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی کەلار، جارێکی تر ڕژێمی بەعس بە مەرسومی کۆماری ژمارە ٦٠٨ لە ٦/١١/١٩٧٥ لەڕووی ئیدارییەوە خستیە سەر پارێزگای سلێمانی، لەکۆتایی حەفتاکاندا ژمارەی دانیشتوانی شارەکە نزیکەی ١٠٠٠٠ کەس بووە، لە کۆتایی ھەشتاکاندا بەھۆی شاڵاوەکانی ئەنفال و وێرانکردنی گوندەکانی کوردستان و راگوێزرانی دانیشتوانەکەی ژمارەی دانیشتوانی کەلار زیادبوو بۆ ٢٠ تا ٢٥ ھەزار کەس. ئێستا ژمارەی دانیشتوانی کەلار بەزیاتر لە ١٧٦ ھەزار کەس دەخەمڵێنرێت و بەیەکێک لە قەزا گەورەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرێت، ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە، واتە ئەو قەزا دابڕاوانەی لە لەدوای ھەرەسی شۆڕش لە کەرکووک دابڕان، وەک کەلار، کفری و چەمچەماڵ. کە پێکەوە ژمارەی دانیشتوانیان زیاترە لە ٦٠٠ ھەزار کەس. نزیکەی ٩٨٪ دانیشتوانی کەلار کوردن، زۆرینەی ئەوانەش موسڵمانی سوننی مەزھەبن، بەشێکیشیان شیعە مەزھەب، بەشێک لەدانیشووانەکەی لەسەر ئاینی کاکەیین.
جوگرافیا
دەستکاریئەکەوێتە نێوان بازنەی پانی ٣٥–٣٤ بۆ ٣٨–٣٤ باکوور، ٢١–٤٥ بۆ ١٥–٤٥ پلەی خۆرھەڵات و ٣٠٠ تا ٣٥٥ مەتر لە ئاستی ڕووی زەریاوە بەرزە. ناوچەیەکی بیابانییە و زستانی سارد و وشکەو ھاوینی گەرمە، لەھاویندا ھەندێک رۆژ پلەی گەرمای دەگاتە سەرو ٥٠ پلەی سەدییەوە.
شاری کەلار بەدووری ١٤٠ کم دەکەوێتە باشووری شاری سلێمانیەوە، بەدووری ٩٠ باشووری رۆژھەڵاتی شاری کەرکووکەوە، ١٨٠ کم دوورە لەباکووری شاری بەغداد پایتەختی عێراق. ٣٥ کم لە سنووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان دوورە و لەو دیوە لەگەڵ قەسری شیرین ھاوسنوورە.
گەڕەکەکان
دەستکاری
|
|
|
ناحیەکان
دەستکاری- ڕزگاری (سموود)
- پێباز (باوەنوور)
- شێخ تەویل
- گردەگۆزینە
پەروەردە و خوێندن
دەستکاری١٤/٤/٢٠١٠ لە ڕۆژی کارەساتی ئەنفالدا بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردی بناغەی زانکۆی گەرمیان-[١]ی دانا، کە لەئێستا لە کۆلێژەکانی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەتی لەکەلار کۆلێژی ئاداب لە خانەقین پێکھاتووە. جگە لەوەش لە کەلار پەیمانگایەکی تەکنیکی و پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر ھەیە، پێشتریش پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی ھەبووە دواتر گۆڕدرا بۆ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، پەیمانگای مامۆستایانی کەلار ساڵی ١٩٩٥ یەکەمین پەیمانگا بوو کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بیکاتەوە، تا ساڵی ٢٠٠٧ یازدە خولی خوێندکارانی دەرچواندووە.
وەرزش
دەستکاریلەشاری کەلار یانەی وەرزشی شێروانە ھەیە کە لەچەند بوارێکدا تیپی ھەیە، لەوانە تۆپی پێ، تۆپی دەست، بالە، باسکە، گۆڕەپان و مەیدان و کاراتی. یانەی وەرزشی شێروانە لە ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن کۆمەڵێک وەرزشەوانی شاری کەلارەوە دامەزرێندا، بەھۆی ئەوەی پێش راپەڕین حکومەت مۆڵەتی دامەزراندنی یانەکەی نەدابوو بە وەرزشەوانانی شارەکە. تیپی تۆپی پێی یانەی شێروانە لەساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، یەکێک بوو لەیان ھەرەبەھێزەکانی ھەرێمی کوردستان و دواتریش لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ھەرچەندە ھیچ ساڵێک یانەکە نەبوو بە پالەوانی خولی یانە نایابەکان، بەڵام ھەمیشە یانەیەکی ڕکابەری بەھێزبووەو ھەمیشە لەڕیزبەندی سەرەوەی خولەکاندا بووە. دوای ئەنجامدانی خولی سەرتاسەری یانەکانی ھەرێمی کوردستان، یانەی شێروانە بەھۆی کەمی و نەبوونی بودجەوە دابەزی بۆ خولی پلە یەکەکان، پێشتریش زۆربەی یاریزانانەکانی روویان لەیانەکانی شاری سلێمانی کردبوو، بەڵام دوای ساڵێک بە پلەی یەکەمی خولی یانە پلەیەکەکان سەرکەوتەوە بۆ خولی نایاب، کەچی دیسانەوە دابەزیەوە بۆ خولی پەلە یەکەکان. لەوەرزی ٢٠١٠–٢٠١١بووە پالەوانی خولی پلە یەکی کوردستان و جاریکی تر گھڕایەوە خولی نایابی کوردستان.
تیپی بالەی یانەکەو گۆڕەپان و مەیدان و کارتی یانەکە، لە ساڵانی نەوەدکان تا پێش ساڵی ٢٠٠٣ یەکێک بوون لە تیپە ڕکابەرە بەھێزەکان لەسەرجەم نازناوەکاندا. بەڵام بەھۆی ئاەڕنەدانەوەی حکومەت لەیانەکە و کێشەی کارگێڕی یانەکەوە، زۆربەی یاریزانانی ئەو تیپانەش پەرتەوازە بوون، بەجۆرێک تپیی نایابی بالەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کە توانی ببێتە یەکەمی عێراق لە کۆی شەش یایزانی سەرەکی پێنجیان خەڵکی کەلار بوون.
شوێنەوار
دەستکاریقەڵای شێروانە
دەستکاریقەڵای شێروانە قەڵایەکی کۆنی مێژووییە، لەسەر تەپۆڵکەیەکی دەستکرد لەسەر ڕووباری سیروان لەشاری کەلار لەشێوەی چوار گۆشەدا بتیاتنراوە، لەباری مێژووی دروستکردنی قەڵاکەوە زانیاری ووردو ساغکراوە نییە. ھەندێک دەڵێن لەلایەن ئەنەوشیروانی ساسانییەوە بنیاتنراوە، ھەندێکیش رایانوایە محەممەد پاشای جاف دروستیکردووە. لایەنگرانی رای یەکەم دەڵێن عەشیرەتی جاف کۆچەر بوون و محەممەد پاشای جاف لەقەڵادا نەژیاوە، دەڵێن بوونی تونێلکی ژێر زەوی بووە لە قەڵاکەوە بۆ سەر ڕووباری سیروان، دەلالەتە لەوەی کە بۆ حاڵەتی شەڕوو گەمارۆدان سوودی لێوەرگیراوەو ئاوی لێوە ھێنراوە بۆ ناو قەڵاکە، کەواتە قەڵاکە تەنھا ھەوارگەیەکی زستانە نەبووە. رایەکی دیکەش ھەیە دەڵێت تەپۆڵکە خۆڵەکە لەلایەن ئەنەوشیروانی ساسانییەوە بنیاتنراوەو کۆشکەکە لەلایەن حەمە پاشاوە دروستکراوە و کۆشکی زستانەی ئەو بووە.
جۆگەی گاور
دەستکاریسەرەڕای قەڵای شێروانە چەند شوێنەوارێکی رتی مێژووی لەکەلار دۆزراونەتەوە، لەوانە شوێنەوارێکی کۆن لەشارەدێی گردەگۆزینەی تەنیشت کەلار. ھەروەھا جۆگەی گاور. جۆگە گاوریەکە، کەپڕۆژەیەکی ئاودێری سەرداپۆشراوە ئاوی لە ڕووباری سیروانەوە ھەڵگرتووە بۆ زەوییە کشتوکاڵیەکانی دەشتی شێروانە کەلار تا ئێستا ئاسەوارەکەی بەدیدەکرێت. ئەوەی تایبەت بێت بەدەشتی کەلار.
مۆزەخانەی کەلار
دەستکاریمۆزەخانەی کەلار لەناوی قەڵای شێروانەدایە و سەر بەبەڕێوەبەرێتی شوێنەواری گەرمیانە، مۆزەخانەکە لەو پارچە کەلوپەل و شتومەکە کۆن و شێوێنەوارییانە پێکھاتووە کە خەڵکی ناوچەی گەرمیان لەکۆندا بەکاریان ھێناوە.
ناوداران
دەستکاریسیاسەت و رۆژنامەوانی
دەستکاری- شێروان شێرەوەندی پێشمەرگەی هەردوو شۆرشی ئەیلول و شۆڕشی نوێ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی مەکتەبی عەسکەری ئەو حزبە.پاشان بووە بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەرپرسی مەکتەبی عەسکەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دواین پلەی یاریدەدەری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (جەلال تاڵەبانی)بووە.
- عەبدوڵای مەلا نووری سیاسی و ڕۆژنامەوان
- جەوھەر نامیق، سیاسەتمەدار
٭خەلیفە حەمەئەمین بەردخۆری شاتری، کەسایەتی کۆمەڵایەتی
- عەدنان عوسمان، سیاسی و رۆژنامەوان
- سەردار عەبدوڵڵا، سیاسی و رۆژنامەوان
- د.عەدالەت عەبدوڵڵا، ئەکادیمی و رۆژنامەوان
- هەڵۆ محەممەد ڕاگەیاندکار
- دڵشاد گەرمیانی. ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی
- شەھیدکاوە گەرمیانی، رۆژنامەوان
- دلێر گەرمیاسەرجەم موختارەكانی گەرمیاننی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
- کەلار لە لادێوە بۆ شار، دەرباز محەممەد، چاپی دووەم ٢٠١٠، سلێمانی.
موختارەكان
دەستکاریناو | ژمارەی مۆبایل | ژمارەی گەڕەك | ناوی گەڕەك |
---|---|---|---|
مستەفا محەمەد سەعید | ٠٧٧٠١٢١٠٧١٠ | ٤٠٦ - ٤٠٢ | جوتیاران + شارەوانی یەک |
قادر محەممەد ڕۆستەم | ٠٧٧١٩٤٧٥٢٧٨ | ۲۰۵ + ۱۰۲ | شارەوانی ۲ + ئاوارەکان
ئەندازیاران + ڕزگاری |
جەبار مەحمود عەلی | ٠٧٧١٩٩٢٣٣٢٨ | ٢٠٦ | سیروان |
ڕەمەزان محەممەد موراد | ٠٧٧٠٥٠٢٨٨٣٩ | قاطع ٥ | گردەگوگۆزینه |
ڕەحمان سەعید کاکە خاس | ٠٧٧١٩٩٢٣٢٧٨ | ٢٠٤ + ٢٠٢ | سه رکه وتن + شه هیدان |
محەمەد محەمەد موراد | ٠٧٧١٩٩٢٥١١٦ | ٤٠٨ | کەلاری کۆن + کەلاری نوێ |
ئومێد باقی حەسەن | ٠٧٧١٩٩٢٣٨١١ | ٣٠٥ + ٣٠٧ | شێروانه + حەمرين |
ئاکۆ نەسرەدین حەمه خان | ٠٧٧٣٦٩٩٢٨٦ | ٣٠١ | فەرمانبەران |
عەدنان محەمەد عەلى | ٠٧٧٢٨٥٢٦٠٦٣ | ٣٠٢ | ڕاپەڕین |
سلێمان وەيس موراد | ٠٧٧٢١٠٤٤١٥٩ | ٣٠٤ + ٣٠٢ | بنگرد + شۆڕش |
كەريم حەسن محەمەد | ٠٧٧٠٣٥٦٠٦١٤ | ٣٠٣ + ٣٠١ | شەهیدان + مامۆستايان + خەبات |
تەحسين حیسامەدين | ٠٧٧١٩٧١١٢٠٤ | ٤٠٧ | پیشەسازی |
سەربەس مەحمود عەلى | ٠٧٧٢٢٢٥٩٣٦٤ | ٢١٢ | بەردەسور - نەورۆز - گوندی ئەڵمانی |
كەماڵ جیهان بەخش | ٠٧٧١٠١٣٠٣٣٢ | ٢١٠ + ٢٠٨ | ئازادی - گۆران |
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە 2012-08-09 ھێنراوە.
- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە 2018-09-13 ھێنراوە.
- ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترsێکی نەناسراوی ھەیە:|قاڵب=
و|نووسەرەکانیتر=
(یارمەتی)
سەرچاوەکان
دەستکاری- ماڵپەری کوردپیدیا ٢٠ی تەممووزی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەلار تێدایە. |