لم[١] مادەیەکی سروشتییە و لە تەنۆلکەی بەردی نەرم و بەردی کڕمی و بەردە کانزایییەکان پێکھاتووە، بە قەبارەی ئەو ماددەیە ناسراوە کە دەنکە کانی لە چەو بچووکترە و گەورەترە لە ئاڵڤێال (سیلت) . .[٢]

نمونەی لم لە بیابانی گۆبی، مەنگۆلیا

لم بەشێوەی سروشتی لە چەند ناوچەی جیھان ھەیە. وەک کەناراوەکان، کەنداوەکان، ئەشکەوتەکان، و بیابانەکان.

پێکھاتەی لمی بەپێی سەرچاوە و مەرجە پێکھێنەرانی بەردی خۆماڵی جیاواز دەبێت، بەڵام باوترین پێکھاتەیان لە ناوچە کەناراوییەکانی ناو زەوییە کیشوەری و لاوەکییەکانە، سیلیکە (دیئۆکسیدی سلیکۆن، یان SiO2)ە، کە بە زۆری لە شێوەی کوارتز مێتاڵ (کوارتز) دایە، ھەروەھا کاربۆناتی کالیسیۆم دووەم جۆری باوی پێکھاتەی لمن وەک ئارۆگۆنیت، کە لە ماوەی نیو ملیار ساڵی ڕابردوودا لمیان پێک ھێناوە.

لم بە ماددەیەکی سروشتی کۆن ھەژمار دەکرێت کە بەھیچ شێوەیەک خۆی ناگۆڕێت و نوێ نابێتەوە بۆیە لە پیشەسازی چیمەنتۆ سوودی لێ دەبینن.[٣]

پێکھاتەدەستکاری

 
کانزای پەستێوراو لە چینای، ھیندستان .
 
تەنۆچکەی لمی لە پارکی نیشتمانی یوتا.
 
نمونەی لمی بیسمۆ بیچ لە کالیفۆرنیا.

زیاتر لە پێناسەیەکی وردی لم ھەیە و بەپێی سیستمی پۆلێنکردنی یەکگرتووی خاک، کە لە ئەندازیاری و جیۆلۆجیدا بەکارھاتووە و ئەو سیانەی پێوانەیی ئەمریکی بەکار دەھێنێت، لمیش بە شێوەی دنک ھەژمار دەکرێت بە تیرەی نێوان ٠٧٤ / ٠ ملم و ٤. ٧٥ ملم پێناسە دەکرێت بۆ ھەر دەنکێک.

بە گوێرەی جیۆلۆجیستەکانیش، لمی بە دەنک ھەژمار دەکرێت بە تیرەی نێوان ٠ .٠٦٢٥ ملم (یان ١٦ / ١ ملم) تا ٢ ملم.

گرووپی لم دەکەوێتە نێوان گرووپی چەوەوە (تیرەی دەنکە چەوێڵەکان لە ٢ ملم ەوە بۆ ٦٤ ملم بەپێی سیستمی جیۆلۆجیستەکان، و لە ٤٫٧٥ ملم تا ٧٥ ملم بەپێی سیستەمی پۆلێنکردنی باوی خاک) و لمیش (تیرەی دەنکە کانی لە ٠٫٠٠٤ ملم تا ٠٫٠٦٢٥ ملم) و ٠٫٠٦٢ ملم لە دەنکە لمی بەپێی سیستەمی پۆلێنکردنی باوی خاک) و دەست ئەلبێرت ئەیتەر بێرگ لە سەرەتای سەدەی بیستەم دا ڕەچاو کراوە.

 
دەنکۆلەکانی لم لەژێر مایکرۆسکۆبی ئەلیکترۆنی

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "LDLP – Librairie Du Liban Publishers". Retrieved 2019-06-30.
  2. ^ Glossary of terms in soil science (PDF). Ottawa: Agriculture Canada. 1976. ISBN 0-662-01533-9.
  3. ^ Constable, Harriet (3 September 2017). "How the demand for sand is killing rivers". Retrieved 9 September 2017.