سونە مەزهەبن

گۆمەتە
Gomata
دیمەنی گوندی گۆمەتە
دیمەنی گوندی گۆمەتە
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای قەرەداغ
ناحیەناحیەی سێوسێنان
ساڵیادی دروستبوونیگوندی گومەتە لە ناحییەی سێوسێنان جیابوەتەوە و دروستبووە سەرەتای دروستبونی گوندەکە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 600 ساڵ پێش ئێستا
دامەزرێنەرشێخ ئەحمەد حەمە ئەمین بەرزنجەیی دامەزرێنەری گوندی گومەتەیە، شێخ ئەحمەد لە شێخانی بەرزنجەیە لە گوندی سێوسێنان فەقێ بووە مەحمود پاشایی جاف وەک مامۆستایی مزگەوتی سێو سێنان دایناوە و دواتر ژنی بۆ هێناوە لە گوندی تەکیە و گوندی گومەتەی پێبەخشیوە کە تێیدا بژی و ئاوەدانی کردوەتەوە، دواتر کوێخاکانی سێوسێنان ناڕازی بوون ئەو موڵک و ئاوانە بدرێت بەشێخ ئەحمەد و پاشان شێخ ئەحمەد و کوڕەکانی گوندەکە دەکڕنەوە ، بەڵام کوێخاکانی سێو سێنان هەر ناڕازی دەبن و لە ئەنجامدا شەڕ لەنێوان کوڕانی شێخ ئەحمەد و کوێخاکانی سێوسێنان دروست دەبێت و کوڕەزایەکی شێخ ئەحمەد بەناوی حەسەن دەکوژرێت ، دواتر سولحی دەکرێت و گوندی گومەتە دادەمەزرێت
ھاوناوهۆکاری ناونانی ئەو گوندە دەگەڕێتەوە بۆ بونی گومەزی مێژووی (گومەزی سەری مزگەوت) کە لەو شوێنەدا هەبووە کە نیشانەی ئەوەیە پێشتریش لەو ناوچەیە ژیان هەبوو ، وەچەندین ئاسەواری کۆن لەو سنورە ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە مێژووی گوندی گومەتە دەگەڕێتەوە بۆ پێش زاین و کەپێشتریش ژیان لەو گوندەدا بووە
بەرزایی
٦٥٥ مەتر (٢٬١٤٩ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (دانیشتوانی گوندی کومەتە بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریەوە خەریکن و زەویەکی بەپیتی هەیە ، هەروەها دوو سەرچاوەی کانیاوی ئاوی هەیە کە ڕوبەرێکی زۆر زەوی تێر ئاو دەکات ، بەڵام لەم ساڵانەی دوایدا و بەهۆی کەم بارانیەوە ئەو دووسەرچاوە ئاوییە وشک بوون)
 • سەرجەمژمارەی دانیشتوانی گوندی گومەتە لە ئێستادا کەمە بەڵام خەڵکی گوندەکە کە لە شارو شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن بەهۆی ئەو گۆڕانکاریانەی هاتونەتە ئاراوە و کۆچ کردنی لە گوندەوە بۆ شارەکان ، نزیکەی ٢ هەزار کەس دەبن
زمان و ئایین زمانیان کوردیە و ئاینیشیان ئیسلامە
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

گومەتە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سێوسێنان، قەزای قەرەداغ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]

جوگرافیا

دەستکاری

گومەتە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی سێوسێنان و لە باشوور لەگەڵ گوندی بەڵخە و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی مەسۆیی و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی بەردێ.[٣][٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ http://wikimapia.org/
  4. ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.