بەڵخە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سێوسێنان، قەزای قەرەداغ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]

بەڵخە
Balkha
دیمەنی گوندی بەڵخە
دیمەنی گوندی بەڵخە
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای قەرەداغ
ناحیەناحیەی سێوسێنان
بەرزایی
٧٤٤ مەتر (٢٬٤٤١ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

جوگرافیا دەستکاری

بەڵخە یەکێکە لە گوندەکانی سەر بە ناوچەی قەرەداغ، مێژووەکەی لە چوارسەدساڵ دێرینترە، لە سنوری ئێستەی ناوچەکەی خۆیدا سێ جار شوێن گۆڕکێی کردووە. شوێنی یەکەم جاری لەبناری ملەی سیاوچیادابووە لەسەر چەمی حەسار، کەچەمێک بووە هەمیشە ئاودار بوە و کانی و کارێزی تریشی نزیک بووە. شوێنی دووەمی لە ئێستەدا پێیدەگوترێت بەڵخەکۆن، کە دەکەوێتە دیوی پشتەوەی شوێنەکەی ئێستەیەوە. بەڵام ئەم شوێنەی ئێستەی سەختە، بواری بەرفراوان بوونی کەمە، سەرچاوەی ئاوەکانی ڕوویان لە کزبوون کردووە. بەپێی بۆچونی دانیشتوانەکەی ناو گوند، هاتنیان بۆ ئەم شوێنە نوێیەیان دووسەدساڵێکی بەسەردا تێپەڕ بووە. لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی گۆمەتە و لە باشوور لەگەڵ گوندی ئاوەسپی و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی دێوانە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی قۆپی حەمەی ھەواس.[٣][٤] دراوسێی گوندەکانی تەکیێیە.

دانیشتوانی ئەم گوندە دابەش دەبن بەسەر دوو بنەماڵەدا، کە لە چەندسەد ساڵی ڕابوردوودا، هەر ئەم دوو بنەماڵەیە بوون و پێکەوە ماونەتەوە، بەرەیەکیان سەر بە ساداتی جەبارین و لەگەڵ بنەماڵەی تەکیەییەکاندا یەک خێزانی دابەش بوون، بەرەکەی تریان لە خزمانی جافی شمشێرکووڵین و ئەمانیش هەر بەڕەسەن لەوێدا نیشتەجێ بوون و ژن خوازی و زاوایەتی لەنێوانی هەردوولادا هەیە و تێکەڵن.

شێوازی بەرهەمهێنان، لە ئەم گوندەدا سنوردارە. شوێنەکەی بۆ کشتوکاڵ کردن زۆر لەبارنییە، لەبەرئەوەی زەویی بەراویان کەمە، زەوییە دێمییەکانیش زۆربەیان سەخت و بەردەڵانن، ناوچەکەیان هەندێک بۆ ئاژەڵداری لەبارە، بە تایبەتییش بۆ بەخێوکردنی بزن گونجاوە. بۆیە دانیشتوانەکەی دەتوانن ژیان و گوزەرانی خۆیان بەشێوازێکی تێکەڵ و کەم لە جوتیاری و ئاژەڵذاری دابین بکەن. دام و دەزگای حکومەتی لەم گوندەدا بوونی نییە، بینای نەخۆشخانەیەکی بچووکیان هەیە، بەبێ ئەوەی دەوامی تیادا بکرێت، بەڵام قوتابخانەیەکی مێژووییان هەیە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٣ دا کراوەتەوە و هەر ئەو ساڵەش خوێندکاری خەڵکی گوندەکەی خۆیان و دەوروبەری وەرگرتوە بۆ خوێندن. یەکەمین کەس کە شانی داوەتە بەر کردنەوەی قوتابخانەکە بریتی بووە لە ڕەحمەتی بەڕێز: شێخ قادر شێخ محی الدین، خۆی لە قوتابخانەکە وەک کارگوزار دامەزراوە و منداڵەکانی خۆی و برا و کەسوکاریشی هان داوە کە بچن بخوێنن ، بۆیە چوەتە وەزارەتی مەعاریفی ئەوکاتە لە بەغداد و مامۆستای بۆ خوێندنگەکە دابین کردوە، کە کەسێک بووە کوردی کەرکوک بووە. تائێستەش زۆربەی تۆماری خوێندنگەکە لەلای کوڕانی ئەم حاجی شێخ قادرە ماون و پارێزراون.

وەک ڕێگای هاتوچۆش هێڵێکی شەقامی قیرتاوی هاتوچۆ کردن لە گوندی مەسۆییەوە لادەدات و بەناو گوندی بەڵخەی خواروودا(عەلیاوا) دێتەوە ناو بەڵخە و لە پشتی ماڵەکانەوە ئەم شەقامە دەبێت سێڕیان، ڕێگە سەرەکییەکە و دوولق، لقی یەکەمیان بەناو دەربەندی مەڕۆگەدا دەچێتە ناو قۆپیی حەمەی هەواس و لەوێشەوە بەناو دەربەندەکانی قەرەداغدا هەڵدەکشێتەوە بەرەو سەر هەتا دەربەندی سەگرمە، هەرچی لقی دووەمیشە بەرەو گوندەکانی ئاوەسپی و گوڵاندا لادەدات تا دەگات بە نوقتەی پەیکوڵی و بانیخێڵان

سەرچاوەکان دەستکاری