تەکیە، قەرەداغ
تەکیە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سێوسێنان، قەزای قەرەداغ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢] گوندی تەکیە مێژوویەکی ڕۆشنی ھەیە لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینی قەرەداغ و کوردستاندا. لە سەدەی نۆزدە و بیستدا لانکەی پیاوانی ئایینی ناوداری کوردستان بووە، شاعیری ناوداری کورد، نالی، ساڵانێک لەو گوندە خوێندوویەتی. لە بواری سیاسیشدا گوندەکە چەندین سیاسەتمەداری گرنگ و ناوداری تێدا ھەڵکەتووە کە دیارترینیان بەھادین نوری سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی عێراقە، کە لەدایکبووی گوندی تەکیەیە و ئێستا تەمەنی ٩٤ ساڵە و ھەر لەو گوندە دەژی.
تەکیە
Takya | |
---|---|
وڵات | کوردستان[١] عێراق |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای قەرەداغ |
ناحیە | ناحیەی سێوسێنان |
بەرزایی | ٨٤٧ مەتر (٢٬٧٧٩ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | سوننی شافعی |
جوگرافیا
دەستکاریتەکیە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی کۆشکی سەروو و لە باشوور لەگەڵ قۆپی قەرەداغ و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی بەلەکجاڕ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ قۆپی قەرەداغ.[٣][٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.