قەزای سلێمانی یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شاری سلێمانییە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە ٨٢٩،٢٤٥ نەفەر.[٣]

قەزای سلێمانی
بە عەرەبی: قضاء السلیمانیة
بە ئینگلیزی: Sulaymaniyah District
نەخشەی سەرەوە:
نەخشەی قەزای سلێمانی لە پارێزگای سلێمانیدا
نەخشەی خوارەوە:
نەخشەی کارگێڕی قەزای سلێمانی
Map
قەزای سلێمانی
پۆتانەکان: 35°32′09″N 45°21′21″E / 35.53591°N 45.35571°E / 35.53591; 45.35571پۆتانەکان: 35°32′09″N 45°21′21″E / 35.53591°N 45.35571°E / 35.53591; 45.35571
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
مەڵبەندسلێمانی
ژمارەی ناحیەکان٢
ژمارەی گوندەکان١٤٩
بوون بە قەزا١٩٢٠
دامەزرێنەرئیبراھیم پاشای بابان
ھاوناوسڵێمان پاشای بابان
دەسەڵات
حکومەتی خۆجییی
 • جۆرئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
 • قایمقامئاوات محمد
ڕووبەر
 • سەرجەم٩٢٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٥٨ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٤٥٠ مەتر (١٬٤٨٠ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٣٣٧ مەتر (٤٬٣٨٦ پێ)
نزمترین بەرزایی
٦٩٣ مەتر (٢٬٢٧٤ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٠٧،٠٠٠
سەرناوی دانیشتووسلێمانێیی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی و ھەورامی) و سوریانی
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعەمەسیحی و یارسان
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

قەزای سلێمانی لە سێ ناحیە پێکھاتووە:[٤]

جوگرافیا دەستکاری

سنووری قەزای سلێمانی، لەباکوورەوە قەزای شارباژێڕ، لە باکووری ڕۆژاواوە قەزای دووکان، لە باشوورەوە قەزای قەرەداغ، لە باشووری ڕۆژاواوە قەزای چەمچەماڵ لەڕۆژھەڵاتەوە قەزای سەید سادق، لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە قەزای شارەزوور.[٥]

مێژوو دەستکاری

لە سەرەتای ئاواکردنی لیوای سلێمانی ھەرچی گوندەکانی دەورووبەری سلێمانییە لەلایەن ناوەندی لیواوە بەڕێوەدەبرا، بە گوێرەی یەکەمین ژمارەی ساڵنامەی بەغدا، ئەم ناوەندە تەنھا ناحیەی زڕگوێزی لەسەر بووە، زۆری نەخایەند ئەویش ھەڵوەشێنرایەوە. دواتر گوندەکانی دەورووبەری سلێمانی دابەش کران بۆ دوو ناحیە بە ناوەکانی سەرچناری ڕۆژھەڵات و سەرچناری ڕۆژاوا، ناوچەی قەرەداغیش کە پێشتر قەزا بوو ھەڵوەشێنرایەوە و کرا بە ناحیە و بەسترایەوە بە قەزای ناوەندەوە، جگە لەم سێ ناحیەیە کە دەیان گوندیان لە سەربوو، حکومەت ناحیەیەکی بۆ (ئێلی غەوارە) پێک ھێنابوو لە ھەردوو ساڵنامەی بەغدای(٨و٩)دا ھاتووە. ئەم ئێڵە ھاوینان لە کوێستان و زستانان لە قەزای بازیان ژیانیان بە سەر دەبرد، بۆیە ئەم ناحیەیە ھیچ گوندێکی لەسەر نەبوو، ناحیەی سورداش کە پێشتر سەر بە قەزای مەرگە بوو خرایە سەر ناوەندی لیواکە لە کۆتای سەردەمی عوسمانیدا لیواکە لە (٥) ناحیە و (٣٨١) گوند پێکھاتبوو.

لە سەردەمی پاشایەتیدا چەندین گۆڕانکاری ئەنجامدرا، لەوانە ھێنانەکایەی ناحیەی بازیان و بەستنی بەم ناوەندەوە و ھەڵوەشاندنەوەی ناحیەی ئێڵی غەوارە، گۆڕینی ناوی سەرچناری ڕۆژھەڵات بۆ ناحیەی تانجەرۆ و ناوەندەکەشی گواسترایەوە بۆ گوندی عەربەت، ناوی سەرچناری ڕۆژاوا بۆ ناحیەی سەرچنار و ناوەندەکەشی سەرچنار بوو کە لە ئێستادا گەڕەکێکی شاری سلێمانییە. لە ساڵی ١٩٣٥دا قەزای ناوەندی لیوا ھاتەکایەوە ناحیەی سەرچنار ھەڵوەشێنرایەوە و کەرتەکانی خرایە سەر ئەم قەزایە، ڕەوشی ئەم قەزایە جگە لە گۆڕینی ناوەکان یان دابڕاندنی چەند کەرتێک تا ھێنانەکایەی قەزای دووکان لە ساڵی ١٩٧١دا وەک خۆی مایەوە.[٦]

مێژووی قەزاکە لە چەند نەخشەیەکدا دەستکاری

ئەمانە ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 20ی Novemberی 2015. Retrieved 22ی Novemberی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ https://ckb.wikipedia.org/wiki/
  4. ^ http://krso.net/Default.aspx?page=article&id=836&l=3
  5. ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
  6. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.