بەکرەجۆ شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی بەکرەجۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢] ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی بەکرەجۆیە.

بەکرەجۆ
Bakrajo
دیمەنی شارۆچکەی بەکرەجۆ
دیمەنی شارۆچکەی بەکرەجۆ
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای سلێمانی(ناوەند)
ناحیەناحیەی بەکرەجۆ
بەرزایی
٧٤٧ مەتر (٢٬٤٥١ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

ناو دەستکاری

لە جۆگای بەکرەوە کە پاشتر بووە بە بەکرەجۆگا پاشتر بەکرەجۆ، واتە لە بەکر و جۆگاوە ھاتووە.


جوگرافیا دەستکاری

بەکرەجۆ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قلیاسان و لە باشوور لەگەڵ گوندی باڵچوغ و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی کۆسەی چەم و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی ئەحمەدئاوا، بەکرەجۆ.[٣][٤]

مێژوو دەستکاری

  • کۆچکردوو بەکربەگ یاخود بەکرەسوور، کەیەکێک بووە لەمیرە پێش کۆتاکانی میرنشینی بابان، جۆگاکەی لێداوە لە سەرچنارەوە بە قلیاساندا بۆ بەکرەجۆ، کەپێ دەچێت چەند ساڵێک پێش ساڵی ۱۸٥۰ی زاینی بووبێت، لەبەرئەوەی لەم بەروارەدا میرنشینی بابان کۆتایی ھاتووە و عوسمانیەکان حوکمی ناوچەکەیان کردووە.
  • مێژووی مەزرەعەی بەکرجۆ: کۆچکردوو محەممەد ئەمین زەکی بەگ گەورە مێژووناسی کورد، ساڵی ۱۹۳٤ی زاینی مەزرەعەکەی دامەزراندووە، کەئەوکات وەزیر بووە لە شانشینی عێراق، تاکو بەو زەوی و ئاوە شاری سلێمانی بەخێو بکات، لەبەرئەوەی لەوڵاتی بابان و سۆراندا یەکێک بووە لەچوار بەپیتترین خاک و دەشتەکان بۆ کشتوکاڵ کەئەوانیش دەشتی (شارەزوور، بەکرەجۆ، بیتوێن و ھەولێر)ن.

سەرچاوەکان دەستکاری