ئیبراھیم پاشای بابان
ئیبراھیم ئەحمەد سلێمان پاشای بابان ناسراو بە ئیبراھیم پاشای بابان (؟ - ١٨٠٦)[١] یەکێک بوو لە میرە ناسراوەکانی بنەماڵەی بابان و سەرکردەی بنەماڵەی بابان؛ یەکێک لە کارە ھەرە دیارەکانی دامەزراندنی شاری سلێمانی بوو لە ساڵی ١٧٨٤.[٢][٣]
ئیبراھیم پاشای بابان | |
---|---|
لەدایکبوون | ؟ |
مەرگ | ١٨٠٦ سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
چالاکبوون | ١٧٨٣-١٨٠٣ |
سەردەم | شۆڕشی پیشەسازانە |
ناسراوە بە | دامەزرێنەری شاری سلێمانی |
ئایین | ئیسلام |
خێزان | بابان |
سەرچاوە مێژوویییەکان باس لەوە دەکەن، پاش ئەوەی کە لە نیوەی دووەمی سەدەی ھەژدەدا مەحموود پاشای بابان وڵاتی بەجێھێشت، والی بەغدا کە ناوی سلێمان پاشا بوو، ئیبراھیم پاشای برازای مەحموود پاشای کرد بە فەرمانڕەوای بابان. یەکەمین ئیشی ئیبراھیم پاشا دوای دەستبەکاربوونی ئەوەبوو لە نزیک گوندی مەڵکەندی و لە نزیک ئەو سەرایەی کە ساڵی ١٧٧٥ مەحموود پاشا دروستی کرد بوو، بناغەی شارێکی ھاوچەرخی دامەزراند و ساڵی ١٧٨٤ ئەو شارەی کە ناوی نرا سلێمانی بوو بە پایتەختی میرنشینی بابان. ئیبراھیم پاشای بابان، جگە لەو خزمەتە گەورەیەش، ھەمیشە ھەوڵی ئاوەدانکردنەوە و چەسپاندنی ئاسایشی داوە و توانی بە بێ شەڕ و ھەڵا، دەسەڵاتی بابانەکان بگەیەنێتە خانەقین و زەھا و و قەسری شیرین؛ بەڵام ڕووداوە ئاڵۆزەکان و بەرژەوەندی ھێزە دەسەڵاتدارەکان ھەمیشە دژی ئەوە بوون ئاشتی و ئاسایش لە وڵاتی باباندا جێگیرببێت و چەند جارێک ئەم پاشا خێرخوازەیان لەسەر کار لابرد و دووبارە کردیانەوە بە فەرمانڕەوای میرنشینی بابان.
ساڵی ١٧٩٦ کاتێک کە ئیبراھیم پاشا بە خۆی و لەشکرەکەیەوە بۆ یارمەتیدانی والی عوسمانی چووبوونە ناوچەی سنجار، ئیبراھیم پاشا لە نزیک شاری مووسڵ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و لە نزیک مەرقەدی حەزرەتی یوونس بەخاکسپێردرا.
پێشینە
دەستکاریسلێمانی لە سەردەمی ئیبراھیم پاشای بابان دروستکراوە کە لە ساڵی ١٧٨٣ تا ١٨٠٣ حوکمڕانی کرد، و دوا میرنشینی کوردی بوو کە حوکمڕانی بەشێکی زۆریی باشووری کوردستانی کردووە. ئەم میرنشینە بەھێزە لەلایەن بابە سلێمانەوە دامەزراوە کە لە سەدەی حەڤدەھەمدا لە شەڕێکدا دژی سەفەوییەکان خزمەتێکی گرنگی پێشکەش بە عوسمانییەکان کرد و لە بەرامبەر ئەو کارەش پاداشتی پاداشتێکی پێدرا کە دەیتوانی دەستبگرێت بەسەر زۆر شوێنی ناوچەکە و حکومڕانی لێ بکات. لە ساڵی ١٧٨٣ ئیبراھیم پاشا پایتەختی بابانی گواستەوە بۆ سلێمانی،[٤] شارۆچکەیەکی نوێی دروستی کردبوو و بە ناوی باپیرەی، بابە سلێمانەوە ناوی نا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Abdulla، Jamal Jalal (2012-02-07). The Kurds: A Nation on the Way to Statehood (بە ئینگلیزی). AuthorHouse. ISBN 978-1-4678-7972-9.
- ^ https://univsul.edu.iq/en/sulaimani-city/
- ^ https://presidency.iq/EN/Details.aspx?id=4595[بەستەری مردوو]
- ^ Rostami، Mari R. (2019-06-27). Kurdish Nationalism on Stage: Performance, Politics and Resistance in Iraq (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Publishing. ISBN 978-1-78831-869-3.