قەزای سەید سادق
قەزای سەید سادق یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی سەید سادقە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە ٩١٬٥١١ نەفەر.[٣]
قەزای سەید سادق | |
---|---|
بە عەرەبی: قضاء سیدصادق بە ئینگلیزی: Said Sadq District | |
پۆتانەکان: 35°21′10″N 45°52′01″E / 35.35278°N 45.86682°Eپۆتانەکان: 35°21′10″N 45°52′01″E / 35.35278°N 45.86682°E | |
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
مەڵبەند | سەید سادق |
ژمارەی ناحیەکان | ٢ |
بوون بە قەزا | ٢٠٠٧ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | دیاری ڕەفیق |
ڕووبەر | |
• قەزا | ٩٢٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٥٨ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٥٠٩ مەتر (١٬٦٧٠ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٢١٥٩ مەتر (٧٬٠٨٣ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٤٦٨ مەتر (١٬٥٣٥ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٧) | |
• قەزا | ١٢٠٠٠٠ |
• شاری | ٦٥٢٦٧ |
• لادێیی | ٢٦٢٤٥ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
قەزای سەید سادق لە دوو ناحیە پێکھاتووە:[٤]
سەید سادق ناوەندی شارەزوورە و لەسەر بەپیت ترین زەوی ھەرێمی کوردستان ھەڵکەوتووە کە دەشتی شارەزوورە، دەکەوێتە باشوری خۆرھەڵاتی شاری سلێمانی و نێوان شارەکانی ھەڵەبجە و پێنجوێن و ھەڵەبجەی تازە و عەربەت و ھەورامان دەبەستێتەوە بە سلێمانیەوە، نزیکەی ٥٠کم لەناوەندی پارێزگای سلێمانیەوە دوورە، ھەروەھا زۆر نزیکیشە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە.
ناو
دەستکاریسەیدسادق بە ناوی پیاوچاکێک بە ناوی «سەید محەمەدسادق کوڕی شێخ عیسای بەرزنجە کوڕی بابا عەلی ھەمەدانی» ناو نراوە کە گۆڕەکەی بە سەر شاخی سەید سادقەوەیە. سەید سادق برای (شێخ عەباس) بووە کە گەڕەکی شێخ عەباسی شاری سلێمانی بە ناوی ئەوەوە ناو نراوە ھەروەھا برای سوڵتان ئیسحاقە کە کاکەییەکانیش بە ڕێبەرێکی گەورەی خۆیانی دەزانن.[٥]
جوگرافیا
دەستکاریقەزای سەید سادق ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم قەزایانە: لە باکوورەوە قەزای پێنجوێن و قەزای شارباژێڕ، لە باشوورەوە قەزای شارەزوور، لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای ھەڵەبجە، لە ڕۆژاواوە قەزای سلێمانی.[٦]
دانیشتوان
دەستکاریبەپێی ئاماری ٢٠١٧ دانیشتووانی ئەم قەزایە ٩١ھەزار و ٥١١ کەسە، ژمارەی زۆری دانیشتوانەکەی لە ناوەندی قەزاکەدا دەژین کە نزیکەی ٦٥ ھەزار و ٢٦٧ کەسن، ٢٦ ھەزار و ٢٤٥ ھەزار کەسیش لە گوندەکاندا دەژین. بە ھۆی زۆربوونی خێرای ڕیژەی دانیشتووانەکەی لە ٢ی١٢ی٢٠٠٧ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان کرایە قەزا.[٧]
مێژوو
دەستکاری- شارۆچکەی سەید سادق سەرەتا لە ساڵی ١٩٥٥ بووە ناوەندی ناحیە، بەناوی (ناحیەی شارەزوور)، ھۆکاری ھێنانە کایەی دەگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە زەوییە میرییەکانی ناوچەی شارەزوور کە لە کۆتایی ساڵی ١٩٥٠دا دەستیپێکرد. بە درووستکردنی پڕۆژەی شارەزووری کشتوکاڵی بۆ سوود وەرگرتن لە ئاوی ڕووبارەکانی ناوچەکە و ڕێکخستنەوەی ئاودێری. ژمارەی دانیشتوانی گوندی سەید سادق لە پەنجاکاندا ١٠٠٠کەس بووە، خوێندنگەیەک، نەخۆشخانەیەک، شەست دووکان و چایخانەیەک و چەند چێشتخانەیەک و سێ خانووی ئیدارە محەلی تێدا بووە، ئەم ناحیەیە (٦٠) گوندی لەخۆدەگرت. حکوومەت لە ساڵانی حەفتاکاندا لەو ناوچانەی کە دەوڵەمەند بوون بە ئاوی سەر زەوی، گەشەی بە پڕۆژەکانی ئاودێری دەدا. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٧٠) لە ١٤\٥\١٩٧٨دا پڕۆژەی شارەزووری کشتوکاڵی گۆڕی بۆ ناوی (مصلحة شھرزور الزراعیة)، ئەم دەزگایە بە چەندین فەرمانی کۆماری لەوانە (٤٤٤) لە ٩\٨\١٩٧٨ و (٢٢١) لە ٢٨\٤\١٩٧٩دا فراوانکرا بە شێوەیەک زۆربەی کەرتەکانی دەشتی شارەزووری لە خۆدەگرت. لە کۆتایی پەنجاکاندا لە قەزای ھەڵەبجە دابڕێنرا و بەسترایەوە بە قەزای سلێمانییەوە، لە حەفتاکاندا جارێکیتر بەسترایەوە بە قەزای ھەڵەبجەوە، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(١٤٣٥١)ی ساڵی ١٩٧٧ کەرتی ژمارە(١٤)ی گردەنازێی ناحیەی خورماڵ خرایە سەر ئەم ناحیەیە و ھەروەھا ھەردوو کەرتی (١، ٢)ی ناحیەی سرۆچکی خرایە سەر.[٨]
- سەرەتا سەید سادق وەک گوندێکی بچووک لە ساڵی ١٩٤٦دا دروست کراوە کە سەر بە ناحیەی خورماڵ بووە. لە ٢٢ی ١٠ی ١٩٥٥دا کراوە بە ناوەندی (ناحیەی شارەزوور) کە «سەڵاحەدین ساڵح زەکی» یەکەم بەڕێوەبەری ئەو ناحیەیە بووە. لە ٢٩ی ١٢ی ١٩٥٥دا شارەوانیی سەیدسادق کراوەتەوە و یەکەم ژمێریاری شارەوانی ناوی «فەرەج دەروێش» بووە. تا ساڵانی حەفتاکان شارەوانی سەرۆکی نەبووە و بەڕێوەبەری ناحیە سەرۆکایەتی شارەوانی کردووە بەڵام زۆرترینی کارەکانی ژمێریار ڕایپەڕاندووە. یەکەم سەرۆکی شارەوانی ناوی «سەرتیپ محەمەد ئەمین جاف» بووە لە ساڵی١٩٧٧دا. ھەروەھا ساڵی ١٩٥٥-١٩٥٦ یەکەم قوتابخانەی تێدا کراوەتەوە.
- سەیدسادق و دەڤەرەکەی شارێکی شۆڕشگێڕ و جێگەیەکی گرنگ بووە بۆ خەباتگێڕانی کورد ھەر لە بزووتنەوەکەی شێخ مەحموودی حەفیدەوە تا شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی نوێ، ئەم شارە لە ھەموو سەردەمەکاندا قوربانی زۆری داوە: لە ڕۆژی ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣دا ڕژێم ڕەشەکوژییەکی لە ناو شارەکەدا ئەنجامدا و چەند کەسێکی شەھید کرد و ھەندێکیش برینداربوون بریندارەکان و نزیکەی ٧٥ پیاوی شارەکەیان دەستگیرکرد و بردنیان بۆ حامیەی سلێمانی و ماوەیەکی زۆر زیندانی کران.
- لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا خەڵکی سەید سادق دوو جار ڕاپەڕینی جەماوەرییان بەرپا کردووە، یەکەمیان لە ٣/٥/١٩٨٢ دووەمیش لە ١٣/٥/١٩٨٧کە یادی ئەوشەھیدانە کرایەوەو دووبارە خەڵک دژ بەدامودەزگاکانی رژێمی بەعس راپەرین و بەھۆیەشەوە زیاد لە٥٠ھاوڵاتی شەھیدکران.
- لە کۆتایی مانگی ئازاری ١٩٨٨دا ڕژێمی بەعس ئەم شارەی خاپوور کرد و تەواوی خانووەکانی ڕووخاند و خۆڵ و دارو پەردووی بەشێک لە شارەکەشی گواستەوە بۆ بەرامبەر گوندی کانی سپیکەی پەرخ کە تا ئێستاش شوێنەوارەکەی ماوە.
- پاش ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ سەید سادق ئاوەدانکرایەوە و خەڵکی شار لەسەر ئەرکی خۆیان دووبارە خانووەکانیان دروستکردوەوە و شارەکەیان سەر لە نوێ بونیاد نایەوە بەھۆی خێرایی لە فراوانی شارەکەدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پاش ٩ساڵ کردی بە ناوەندی ناحیە و لە پاش ٦١ساڵ بە ھۆی زۆربوونی خێرای ڕیژەی دانیشتووانەکەی لە ٢ی١٢ی٢٠٠٧ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرایە قەزا.
ناوداران
دەستکاری- گۆڕی شاعیری بەناوبانگی سەدەی ھەژدەھەمی کورد، وەلی دێوانە کەوتووەتە بناری شاخی سەیدسادق، ئەمەش تایبەتمەندییەکی جیاوازی بە شارۆچکەکە داوەو شارۆچکەکە وەک شارۆچکەی ئەو شاعیرە دەناسرێت و پەیکەرێکی گەورەی ئەو شاعیرەش لەنێو شارۆچکەکە دروست کراوە.[٩]
کارگێڕی
دەستکاریناوەندی قەزا شارۆچکەی سەید سادقە.
قەزای سەید سادق قەزایەکی پارێزگای سلێمانییە کەوتۆتە ڕۆژھەڵاتییەوە. لەڕووی ئیدارییەوە لە قەزای سەید سادق و ناحیەکانی ناحیەی سەید سادق(ناوەند) و ناحیەی سرۆچک پێکھاتووە، لەگەڵ ٩٩ گوند.[١٠][١١]
ناحیەی سەیدسادق(ناوەند)
دەستکاریلە ٦٤ گوند پێکھاتووە.
- سەید سادق(ناوەند)
- ئوچ قوبە
- ئوچتەپان
- باوەکوژراو
- بنگردی موان
- بنەجووت
- بەرکەورگان
- بێڕەشکە
- پەلی یەرۆ
- تاسڵوجە، سەیدسادق
- تەپەڕەش، سەید سادق
- تەپی کەرەم
- توتەقاج
- چوالەی ڕەسوڵ
- چوالەی مارف
- حاجی نامیق
- خانەقەویلە
- دۆڵاش
- سەراوی خواروو
- سەراوی سەروو
- سواری
- سۆیلەمیش
- شاتوان
- شاملو
- شانەدەری تازە
- شانەدەری خواروو
- شانەدەری سەروو
- شانەدەری کۆن
- شێرەبەرە
- عەلیاوا
- قالیجۆی خواروو
- قالیجۆی سەروو
- قاینەجە
- قلرخی خواروو
- قلرخی سەروو
- قەدەفەری
- قوماش، شارەزوور
- قوماشی حەمەڕەشیدبەگ
- کانی پانکە
- کانی سپیکەی پەرخ
- کەچەڵی، سەید سادق
- کەڵتەکەی خواروو
- کەڵتەکەی سەروو
- کەڵوڕان
- کەوچکتاش
- کەوڵۆس
- کێلەکەوە
- گامێش تەپە
- گردەنازێ
- گردی شەریف
- گرێزە
- گڵەزەردە، سەید سادق
- ماو
- مزگەوتە
- مەستەکانی خواروو
- مەستەکانی سەروو
- موانەکۆن
- موانی حەمەحەسەن
- موانی ڕۆستەم
- موانی محەممەد عەبدوڵڵا
- موانی مەلاتاھیر
- موانی میرزا
- ناوگردان، سەید سادق
- ھەیاس
- وەڵەسمت
ناحیەی سرۆچک
دەستکاریلە ١٢-٠٢-٢٠٠٧ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەم ناحییە خراوەتە سەر قەزای سەید سادق. لە ٣٥ گوند پێکھاتووە و ناوەندی ناحیەکە بەرزنجەیە.
- بەرزنجە(ناوەند)
- ئەشکەوتان
- باراو
- باساک
- بەردبەرد، سرۆچک
- بەردەڕەش
- بەرقەڵا، سرۆچک
- بیوەک
- پەرخ
- چنارەی شێخ تەھا
- حاجی مامەند
- داربەڕولە، سرۆچک
- دەرەتەت
- دێکوێر
- زڵزڵە
- زیندانە
- سڵێمانە
- سیانزار
- شاری کۆن
- شوکێ
- قەویلە
- کاژاو
- کانی دڕکە
- کۆترمەڕ
- گەرمەدەرە
- گوێزەکوێر
- گێڵدەرە
- لەک لەک
- مایاوا
- مایندۆڵ
- مۆریاس
- میرمام
- ھەنارە
- ھەنارو
- ھۆزخواجە
- وەندەرێنە
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ https://ckb.wikipedia.org/wiki/
- ^ http://krso.net/Default.aspx?page=article&id=836&l=3
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: نرخی|ناونیشان=
بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ https://www.openstreetmap.org/#map=11/35.4439/45.7972
- ^ https://slemani.gov.krd/so/newsDetail.php?newsID=859&secID=5
- ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://books.vejin.net/ck/author/79
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)