سڵێمانە یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی سرۆچک، قەزای سەید سادق و پارێزگای سلێمانیە لە باشووری کوردستان. سڵێمانە دەکەویتە باکوری رۆژھەڵاتی شاری سلیمانی لەناوچەی شارباژێر،لە چەمی گەڵاڵ. ئەم گوندە لە ١٢-٠٢-٢٠٠٧ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ناحییەی سرۆچک خراوەتە سەر قەزای سەید سادق. لە ئێستادا ئەم گوندە چۆڵەو هیج ئاوەدانی تیانییە.[٢]

سڵێمانە
Slemana
گوند
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
بەرزایی
٨٥٤ مەتر (٢٬٨٠٢ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

شوێن دەستکاری

ئەم گوندە لە باکورەوە گوندی پەرخ و لە باشورەوە گوندی مۆریاس و لە ڕۆژهەڵاتەوە گوندی میرمام و بەردبەرد لە ڕۆژاواوە گوندی کۆترمەڕە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
  2. ^ پەرتوکی کوردستان، پێڕستی گوندەکانی باشور-د. عەبدوڵا غەفور

پەراوێزەکان دەستکاری