بەردەڕەش
بەردەڕەش یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. بەردەڕەش ناوەندی قەزای بەردەڕەشە.[٤][٥][٦][٧][٨]
بەردەڕەش | |
---|---|
بە عەرەبی: بردرش بە ئینگلیزی: Bardarash | |
پۆتانەکان: 36°30′11″N 43°35′27″E / 36.50311°N 43.5907°Eپۆتانەکان: 36°30′11″N 43°35′27″E / 36.50311°N 43.5907°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[١] |
پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
قەزا | قەزای بەردەڕەش |
ناحیە | ناحیەی ناوەندی قەزای بەردەڕەش |
بوون بە شارۆچکە | ٢٠١٦ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | ئیسماعیل مستەفا |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٥٫٨١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٫٢٤ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٣٧٧ مەتر (١٬٢٣٧ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٨) | |
• سەرجەم | ٣٠،٠٠٠[٢] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(گۆرانی) و سریانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) و مەسیحییەت و ئێزیدی |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٣] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
شارۆچکەی بەردەڕەش لە شاری دھۆک (٨٤)کم و (٧٢)کم لە شاری ھەولێر دوورە.[٩] شوێنێکی ستراتیژی ھەیە کە دەکەوێتە نێوان ھەر سێ شاری مووسڵ و دھۆک و ھەولێر، بەردەڕەش لە سەردەمی عوسمانییەکاندا لە ساڵی ١٨٩٠ بووەتە ناوەندی ناحیە و لە ساڵی (٢٠١٦)دا بە بڕیارێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە ناوەندی قەزا.[١٠]
ناو
دەستکاریبەردەڕەش وشەیەکی لێکدراوە لە دوو وشەی(بەرد + ڕەش):
- زۆر بۆچوون ھەن لەسەر ناوی بەردەڕەش لەوانەیە لەوەوە ھاتبێت کە خاکەکەی خاکێکی رەشە و زۆر بەپیتە بۆ کشتوکاڵ، یانیش لە شاخی ڕەشەوە ھاتووە کە شوێنێکە دەکەوێتە نزیک بەردەڕەش و کاتی خۆی ئەو شوێنە شوێنی گوند بووە.[١١]
- بۆچوونێکی دیکە ھەیە دەڵێت کە ناوی بەردەڕەش لە چیای بەردەڕەش ھاتووە کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لەبەر وشکە ساڵی و بێ بارانییەوە خەڵکەکەی لە دەڤەری گەرمیان و شەقڵاوە و ڕەواندز ھاتوونەتە ئەم دەڤەرە و ناوەکەیان لەگەڵ خۆیاندا ھێناوە.[١١]
مێژوو
دەستکاریبەردەڕەش لە سەردەمی عوسمانییەکاندا لە ساڵی ١٨٩٠ بووەتە ناوەندی ناحیە و لە ساڵی (٢٠١٦)دا بە بڕیارێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە ناوەندی قەزا.
لە دوای جەنگی جیھانیی یەکەم، (ئیسماعیل ئاغا و حاجی ئاغا) لە سەرەتای ئیدارەی بەریتانیا لە عێراق لەلایەن ھەواڵگری بەریتانیاوە وەک سەرکردەی ھۆزەکانی (عەشایری سەبعە) ناوزەد کران.[١٢] ئیسماعیل ئاغا سەرۆکی شێخ بزەینی عەشایری سەبعە بووە و بە لایەنگری بەریتانیا ناسراوە. بەھۆی نزیکیی کەمپی پەنابەرانی ئاشووری لە مەندان لە ساڵی ١٩٢٠دا زیانێکی زۆری بەرکەوت و ڕکابەرییەکەی لەگەڵ (حاجی عەبدوڵڵای کوڕی ڕەحمانی جوجار) لە قەزای ئاکرێ لە ساڵی ١٩٢٣ لە ڕاپۆرتێکی ھەواڵگری بەریتانیادا بینرا.
لە ساڵی ١٩٩٧دا ٧٩ گوند وەک بەشێک لە ناحیەی بەردەڕەش تۆمارکراون کە کۆی ژمارەی دانیشتووانی ٤٧ ھەزار و ٥٦٤ کەس بووە.[١٣] لە بەردەڕەش کەمپێک بۆ ئەو عێراقیانەی کە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ئاوارە بوون دامەزرا و دواتر لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧ نیمچە لەکارخرا.[١٤] کەمپەکە لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ بۆ پەنابەران کرایەوە و لە ماوەی ھەفتەیەکدا زیاتر لە ٧٠٠٠ کورد لە باکووری سوریا کە لە ھێرشی ٢٠١٩ی تورکیا بۆ باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ھەڵھاتبوون، گەیشتنە ئەو وڵاتە.[١٥] ژمارەی دانیشتوانی کەمپەکە تا مانگی نۆڤەمبەر بۆ ١١ ھەزار پەنابەر زیادی کردووە، کە نزیکەی ٧٥٪یان ژن و منداڵ بوون و تا مانگی تەمموزی ٢٠٢٠ گەیشتووەتە ١٤ ھەزار و ٣١ پەنابەر.[١٦] تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١، ١٣ ھەزار و ٩٨٦ پەنابەر دوای وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوە لە ھەرێمی کوردستان ڕۆیشتن و ١٤٨٨ پەنابەر گەڕاونەتەوە سووریا و ٣٥٤١ پەنابەر لە کەمپەکەدا ماونەتەوە.[١٧]
جوگرافیا
دەستکاریشارۆچکەی بەردەڕەش ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە گوندی ئامیان.
- لە باشوورەوە گوندی قادسیەی بچووک.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی زمزمۆک.
- لە ڕۆژاواوە گوندی شواری.[١٨]
دانیشتوان
دەستکاریدانیشتوانی قەزای بەردەڕەش ٩٠٪ گۆرانن و گۆرانیش لە زۆر تیرە و بەرەباب پێکھاتوون لەوانە رەشگەری، چۆپانی، گێژ، بۆت، زەنگەنە، شێخ بزەینی، ڕۆژبیانی ، ئۆمەربل، مووسەیی، شاسواری و ھتد. بەشێوەیەکی گشتی دەڤەری بەردەڕەش لە سێ ناوچەی سەرەکی پێکھاتووە کە بریتین لە ناوچەکانی ناوکوڕ، بەربنی ، بۆتان و ھەر شوێنێک لەمانە تایبەتمەندی خۆی ھەیە.[١١]
عەشیرەتی گۆران، کە زۆرینەی دانیشتوانی قەزای بەردەڕەش پێکدەھێنن، بە شێوەزاری تایبەتی خۆیان قسان دەکەن کە شێوەزارێکی نزیکە لەکوردیی ناوەندی نزیکەی ٩٠٪ی وەک شێوەزاری کوردی ناوەندیە. ئێڵی گۆرانن وەکو لەسەرەوە باس کراوە لە چەندین تیرە و بەرەباب و ھۆز پێکھاتووە کە بریتین لە: ڕەشگەری ٥٥٪ ، چۆپانی ٨٨٪ ، گێژ ٢٣٪ ، بۆت ١١٪ ، شێخ بزەینی ٢٪ ، خدری ١٪ ، زەنگەنە ١٪ ، ئەوانی دیکەش ٧٪. [١٩]
جگە لە گۆرانن ھۆزی تری لێیە لە ناوچەکە کە دیارترینیان سوورچی و زێبارین. ھەروەھا لە حەفتاکانی سەدەی بیستەم ڕژێمی بەعسی رووخاو ھاوکات لەگەڵ ئەو سیاسەتە رەگەزپەرستانەییەی دژی کوردی باشووری کوردستان دەھێنا لە ڕاگواستن و تەعریب و ھتد... ژمارەیەکی زۆری خێزانی کوردی لە ناوچەکانی (ناحیەی زوممار، ناحیەی ئەترویش، قەزای شێخان، ناحیەی ڕەبیعە ، ناحیەی قەسرۆک) گواستەوە بۆ ئەم ناوچەیە و زۆربەی زۆریان تاوەکو ئێستا لە قەزای بەردەڕەش ماونەتەوە.
سەردەمی رژێمی بەعسدا
دەستکاریلەبەر ئەوەی خەلکی ئەم دەڤەرە کورد پەروەر بوون و ڕۆلێکی ھەبوو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورددا، دەبووایە خەلکی سنووری بەردەرەش لە ساڵی ١٩٧٩ – ١٩٨٠ کە ئەوسا ناحیەیەک بوو سەر بە قەزای ئاکرێ، و لەگەڵ خەڵکی قەزای ئاکرێ بکەونە سنووری ئۆتۆنۆمی، بەڵام بۆ ئەوەی ئامانجی خەڵکی ئەم دەڤەرە بەجێ نەگەیەنرێت ڕژێمی بەعس لەگەڵ دارودەستەکانی خۆیدا ھەستا بە ئەنجامدانی راپرسییەکی شەکلی لەسەر ئەم بابەتە و لە کۆتاییدا وای راگەیاند کە دەبێت سەر بە پارێزگای نەینەوا بێت.
ناحیەی بەردەڕەش لە ساڵی ١٩٣٢ تاوەکو راپەرینی بەھاری ١٩٩١ی گەلی کوردستان ، ٢٩ کەس وەکو بەرێوەبەری ناحیە دەست بەکاربوون. ھەروەھا دوای ڕاپەڕینیش واتە لەساڵی ١٩٩١ تاوەکو ١٦/٧/١٩٩٥ کە رژێمی بەعس دامودەزگاکانی خۆی لە ھەموو شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان کێشایەوە، بەردەڕەش بێ بەرێوەبەری ناحییە بوو. ھەروەھا پرۆسەی پەروەردە بەردەوام بوو لە دەڤەرەکە تاوەکو ساڵی ١٩٩٥ کە بەرێوەبەری ناحیە کەوتەوە کار.[١١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ناوەندی زانیارییە مرۆییە ھاوبەشەکان. «نەخشەی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ IOM. «رووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان 2017» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=18419&Jor=4
- ^ شڤان گۆران. «قایمقامی بەردەڕەش : پێویستمان بە پڕۆژەی زیاتر ھەیە» (بە کوردی). مالپەڕی Kurdistan TV.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر). - ^ ئ ا ب پ «مێژوویا بەردەرەش» (بە کوردی). ماڵپەڕی پارێزگای دھۆک.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) . - ^ Zaken, Mordechai (2007). Jewish Subjects and Their Tribal Chieftains in Kurdistan: A Study in Survival. Brill.
- ^ Stansfield, Gareth R. V. (2003). Iraqi Kurdistan: Political Development and Emergent Democracy. Routledge.
- ^ https://www.middleeasteye.net/news/inside-refugee-camp-where-syrias-kurds-await-their-fates
- ^ https://news.sky.com/story/syrian-refugees-being-charged-hundreds-of-dollars-each-to-cross-border-into-iraq-11842120
- ^ https://reliefweb.int/report/iraq/covid-19-impact-assessment-bardarash-refugee-camp-iraq-july-2020
- ^ https://syriadirect.org/bardarash-camp-in-iraqi-kurdistan-those-who-remain-behind/
- ^ https://www.openstreetmap.org/node/1418004700
- ^ یاسین حەسەن گۆران، (گۆران لەنێوان زێی بادینان و رووباری خازر)، گۆڤاری خازر ژ. ٢ - ١٦
کتێبی گۆرانەکان نووسینی ئەحمەد گۆران-۲۰۱۷
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەردەڕەش تێدایە. |