سوورچی

ھۆزێکی کوردی باشووری کوردستان

سوورچی ھۆزێکی کوردیی نیشتەجێی باشووری کوردستانە. سورچییەکان بەزۆری لە قەزاکانی سۆران، ئاکرێ و شەقڵاوە نیشتەجێن.

جوگرافیا و تیرەکان دەستکاری

عەشیرەتی سوورچی بەسەر دوو ناوچە دابەشبووە، سورچیی بادینان و سورچیی سۆران. سورچیی بادینان لە ئاکرێ و بجیل و ڕۆڤیان و گوندەکانی دەوروبەریان نیشتەجێن، بەشێکی کەمیش لە بەردەڕەش نیشتەجێن. سورچیی سۆران لە ھەریر، خەلیفان، کەورگۆسک و سۆران ھەندێک لە گوندەکانی چۆمان

سوورچییەکان زمانێکی تاڕادەیێک جیایان ھەیە لە سۆرانی و بادینی بەڵام زیاتر بادینی بەکار دێنن، بەتایبەتی سورچیی بادینان کە زیاتر دەچێتەوە سەر بادینی، بەڵام شێوازی قسەکردنیان جیایە. زێی گەورە (زێی بادینان) سورچیی بادینی و سۆرانی لەیەکتر جیادەکاتەوە، شوێنی جوگرافیای ئەم عەشیرەتە لە ڕۆژھەڵاتەوە سیدەکان و قەزای سۆران و ھەریر، لە باکوورەوە چیای پیرس و ئاکرێ لە ڕۆژاواوە ڕۆڤیان و بەردەڕەش، و لە باشوورەوە ھەولێر و مەخموور.

سەرچاوەکان دەستکاری