قەزای سۆران

(لە سۆران (قەزا)ەوە ڕەوانە کراوە)

[٣] قەزای سۆران ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە کە یەکێکە لە ئیدارە سەربەخۆکانی پارێزگای ھەولێر کە لە شارەکانی سۆران و ڕەواندز و چۆمان و سیدەکان و خەلیفان و مێرگەسۆر پێکدێت. تەنھا قەزای سۆران ٥٧ گەڕەک و چەندین ناحیە و ٣٤٦ گوند دەگرێتەوە.[٤][٥][٦] سۆران دەکەوێتە دەشتێکەوە کە بە چیاکانی زۆزک لە باکوور (١٨٢)م و کۆڕەک لە باشوور (٢١٢٧) م ھەندرێن لە ڕۆژھەڵات (٢٩٢٥ م) و برادۆست لە ڕۆژاوا (٢٠٧٦)م دەورە دراوە.[٧][٨]

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
Map
سۆران is located in ھەرێمی کوردستان
سۆران
سۆران
جێگەی سۆران لە حکوومەتی کوردستان
پۆتانەکان: 36°39′20″N 44°32′32″E / 36.65547°N 44.54220°E / 36.65547; 44.54220پۆتانەکان: 36°39′20″N 44°32′32″E / 36.65547°N 44.54220°E / 36.65547; 44.54220
وڵات کوردستان[١]
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ ھەرێمی کوردستان[٢]
پارێزگاھەولێر
قەزاقەزای سۆران
دەسەڵات
 • شەرپەرشتیارھەڵگورد شێخ نەجیب
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٠)
 • سەرجەم١٥٩٬٩٦٩
زمان و ئایین
 • زمانکوردی
 • ئایینزۆرینە: ئیسلام (سوننە)
کەمینە: مەسیحییەت
ناوچەی کاتیUTCتێبینی نەکراوە (+٣)
 • ھاوین (DST)
کۆدی تەلەفۆن٠٦٦
وێبگەhttps://soran.gov.krd/

ھەروەھا سێ ڕووبار لە ناوچەی سۆراندا ھەن ئەوانیش ڕووباری باڵەک، باڵەکیان و بێخاڵە. لە زستاندا سۆران ساردە و لە ھاوینیشدا گەرمە، بەڵام لە ھەردوو وەرزی پاییز و بەھاردا ئاوھەوایەکی خۆشی ھەیە. ئەو شارۆچکەیە خاوەن دیارترین سێ ناوچەی گەشتیارییە لە ھەرێمی کوردستان ئەوانیش جوندیان و بێخاڵ و گەلی عەلی بەگە.

بنەڕەتی ئێستای شاری سۆران دەگەڕێتەوە بۆ ناحیەی دیانا کە ئێستا گەڕەکێکە لە سۆران و مێژوویەکی دێرینی هەیە ، بەڵام دروستبوونی قەزای سۆران وەک یەکەی کارگێڕی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٠ و دوای ڕاگواستنی گوندەکانی دەوروبەر لەلایەن ڕژێمی بەعس ناوچەکە زیاتر ئاوەدان کرایەوە. ڕژێم بە مەبەستی مۆڵگەی سەربازی دژی کوردی بەکارھێنا بوو، کە ئێستاش پاشماوەی سەربازی لێ دەدۆزرێتەوە. لە ماوەی ١٠ ساڵ ئەو شارۆچکەیە تا دوای ڕاپەرین ژمارەی دانیشتووانی لە (٥٠٠٠) کەس تێپەڕی نەدەکرد، بەڵام لەو ١٩ ساڵەی ئاوەدانی ھەرێم و ئازادی ڕاپەرینی ١٩٩١ ئێستا ژمارەی دانیشتووانی گەیشتووەتە ١٢٥ ھەزار کەس.[٩][١٠][١١][١٢]

پێکھاتەی شارۆچکەی سۆران فرە کەلتورە و لە ھەموو ناوچەکانی کوردستان بەھۆی شوێنی جوگرافی و ئاو و ھەوا و شوێنی ستراتیژی بازرگانی خەڵک ڕووی تێ دەکەن و بە مەبەستی حەوانەوە لێی نیشتەجێ دەبن. ھەر بەم ھۆیەشەوە بەردەوام لە فراوان بوون دایە. لەو شارۆچکەیە ھەردوو ئایینی ئیسلام و مەسیحییەتی لێیە، وەک برا بەشدارن لەپێشوەچوونی شارۆچکەی سۆران و وڵاتدا.[١٣][١٤]

جوگرافیا

دەستکاری

هەڵکەوتەی جوگرافیایی

دەستکاری

جوگرافی ناوەندی شارۆچکەی سۆران لە پانتایەکی ڕووتەختی و بانەکاندا پێھاتووە، دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ھەولێری پایتەخت و تەنیا ١٢٠ کلیۆمەتر لە پایتەختەوە دوورە. ھەروەھا دەکەوێتە نێوان کێوە بەرزەکانی کۆڕەک لە ڕۆژھەڵات و گۆرەز و حەسەن بەگ لە باکوور و برادۆست لە ڕۆژاوا و لە باشووریش کێوی هەندرێنە. ڕێگای گشتی ھاملتۆن لە ھەولێرەوە بۆ حاجی ئۆمەران کە لە ساڵانی ١٩٢٨ تا ١٩٣٠ لەلایەن ئەندازیار ھاملتۆن درێژکرایەوە بەنێو شارۆچکەی سۆران تێدەپەڕێت.[ژێدەر پێویستە][١٥]

سەقا و سروشت

دەستکاری

شارۆچکەی سۆران ئاووھەوایەکی شێداری ھەیە و لە زستاناندا بارانی زۆری لێدەبارێت و ھاوینانی گەرمە. ئاستی بارینی بەفر لەو ناوچەیە لە زستانان مام ناوەندییە و وەرزی بەھاریش باراناوییە و سروشتیش سەوزە. سۆران دوو ڕووباری گەورەی پێدا ڕەت دەبێت و دەڕژێنە زێی بچووک، ڕووباری شێخی کە لە وڵاتی ئێران و کوێستانەکانی باڵەکایەتی لە شارۆچکەی چۆمان ھەڵدەقوڵێن و بە شارۆچکەی سۆراندا تێدەپەڕێت و دەڕژێتە زێی بچووک. ھەروەھا ڕووباری برادۆست کە لەکوێستانەکانی برادۆست و خاکی تورکیا ھەڵدەقوڵێت، ئەویش بە ھەمان شێوە لە شارەدێی سیدەکان و دیانان دەچێتەوە زێی بچووک.

ڕووبەر و داچاندن و ئاژەڵ

دەستکاری

ڕووبەری گشتی شارۆچکەی سۆران ٨٠٩٦١٦ دۆنمە، کە ٧٣٧٥٤٤ دۆنم بە کەڵکی داچاندن و کشتوکاڵی دێت. ئەوەی تریش نیشتەجێی و شاخاوییە. ئەو بەروبومە خۆرسکیانەی لەناوچەکە دەروێن و سودبەخشن (قەزوان، بەڕوو، بڵالوک، کرۆسک، گێوژ، ڕێواس، کوارگ) ھەروەھا دار مازی بەرەکەی وەک بەروبوومە و چڵوەکەشی کە بە گەلایەکی دەگوترێ بۆ ئاژەڵ سودی لێ دەبینن، بەڵام ئەو ڕووەکەی کە زۆر بە شێوەی کشتوکاڵی بەرھەم دێت، بریتییە لە (دانەوێڵە بەتێکڕایی و گوێز و سپیندار و سێو ھەرمێ و ھەڵوژە و ھەنار و ھەنجیر و مێو و چەندین سەوزەی تریش).[١٦] ئەو ئاژەڵانەی کە کێوین و لە ناوچە شاخاوییەکاندا ھەن (گورگ و ورچ و کەمتیار و کوڕەبەشە و سیخوڕ و سمۆرە و مار و پشیلەی کێوی و سەگی ئاوی و ماسی و بزنەکێوی و بەراز)ی لێیە، بەڵام ئەو ئاژەڵانەی بەخێو دەکرێن بریتین لە (مانگا و بزن و مەڕ و سەگ و کەر و ئەسپ و ئێستر و پەلەور).

گەشتوگوزار

دەستکاری

سۆران بەناوبانگە بە ھەوارگەکانی جوندیان و بێخاڵ و تاڤگەی گەلی عەلی بەگ کە لەسەر دراوی عێراقی فیدڕاڵیشدا کێشراوە بەناوبانگن، ھەروەھا ھەوارگەکانی بناری حەسەن بەگ و بێرمە سارد و بێرۆیان و چەندین شوێنی تر. ساڵانە بە ھەزاران گەشتیار لە ناوەڕاستی عێراق و زۆر لە وڵاتانی دراوسێش ڕووی تێ دەکەن، ئەمەش زیاتر بەھۆی دڵڕفێنی ئەو ھاوینە ھەوارانەوەیە.[١٧]

هاوینەهەوارەکان

دەستکاری
  • جوندیان
  • بناری حەسەن بەگ
  • بێرمە سارد
  • بێرۆیان

سنوور و ئاوەدانی

دەستکاری

سنوورەکانی شارۆچکەی سۆران لە باکوورەوە بەندە بە وڵاتی تورکیا و شارۆچکەی مێرگەسۆر، لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ شارۆچکەی چۆمان. لە باشووریشەوە لەگەڵ شارۆچکەی ڕواندز و پشدەر، بەڵام لە خۆراواوە لەگەڵ شارۆچکەی شەقڵاوە ھاوسنوورن. لە ڕووی کارگێڕییەوە شارۆچکەی سۆران ھەر سێ شارەدێ سیدەکان و دیانای ھەیە، تێکڕای زیاتر لە ٤٠٠ گوند لەخۆ دەگرێت و ١٧٥٠٠٠ کەسیش دابەش بوونە بەسەر ئەو گوندانەدا. ناوەندی شارۆچکەی سۆران ٣٦ گەڕەکەی ئاوەدانن.

ئاوەدانی

دەستکاری

لە ناوەندی شارۆچکەی سۆران ٦٥ فەرمانگەی حکوومی ھەیە و کە ٤٥ فەرمانگە ئیش و کارەکانی ھەر چوار شارۆچکەی (سۆران و مێرگەسۆر و چۆمان و ڕواندز) بەڕێوە دەبەن. ھەروەھا ١٤ بارەگای پارتە سیاسییەکانی لێیە و لەگەڵ ١٠ بارەگای پێگەیاندن کۆمەڵگە مەدەنییەکان وەک ناوەند و فەرھەنگ و خانە و بنکە چالاکییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان چالاکییەکانی خۆیان لێ ئەنجام دەدەن.[١٨] ئاستی ڕۆشنبیری لەو شارەدا بەرزە و ژمارەیەکی زۆری ڕۆژنامەنووس و نووسەر و ھونەرمەندی لێیە و ڕۆژانە چالاکی ھونەری و ڕۆشنبیری لێ ئەنجام دەدرێت.[١٩] ھەر بەم ھۆیەشەوە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی کەمن و بەشێوەی ڕۆشنبیری و مۆدێرنانە بیر لە کێشەکان دەکرێتەوە. بەھۆی ئاستی ڕۆشنبیری ناوچەکە و جێبەجێکردنی ڕیزبەندی ئەرکەکانی حکوومەت ساڵانە بە بڕی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لێ ئەنجام دەدرێت، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری کردووەتە سەر ئاوەدانی بەردەوام لەو قەزایەدا.

خوێندن

دەستکاری

لە ناوەندی شارۆچکە قوتابخانەی مۆدیرن و گەورە ھەن کە نزیکەی (٥٠٠٠٠) قوتابی لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١٢ ئامادەیی لێ دەخوێنن، باخچەی ساوایانیش ھەیە و منداڵە چاوگەشەکانی لێ پەروەردە دەکرێت. ھەروەھا نەخۆشخانەیەکی گەورەی لێیە. بە ڕادەیەکی زۆر چاودێری تەندروستی لە ئارادایە و تا ئێستا ھیچ لەو نەخۆشییە کوشندانەی لێ بەدی نەکراوە، بەکارھێنانی ئاوی خواردنەوەی سروشتی و زۆر پاکە. ھەروەھا زیاتر لە ٥ بنکەی تەندروستیش لەگەڕەکەکاندا ھەیە. ھەر لە ناوەندی شارۆچکە دوو پەیمانگای لێیە و لەگەڵ چوار کۆلێژ و سەرۆکایەتی زانکۆ.[٢٠]

بازاڕ و بازرگانی

دەستکاری

قەزای سۆران ناوچەیەکی دڵڕفێن و دڵگرە لە ھەموو ڕوێکەوە، بازاڕ و کوچە و کۆڵانەکانیش پاکن و ھاووڵاتیان ھەماھەنگن، واتە ھاووڵاتیان بەشێکی گرنگن لە بەرەوپێش چوونی وڵات و ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری ئاوەدانی و چارەسەری کێشە و گرفتەکان. بۆ کات بەسەر بردن چەندین پارکی بچووک ھەن لە گەڕەکەکاندا، ھەروەھا لە بەشی ڕۆژھەڵاتی ئەو شارۆچکەیەشدا پارکێکی گەورەی لێیە و شەو و ڕۆژ ھاووڵاتیان کاتی خۆش لێی بەسەر دەبەن.

لە ڕووی بژێویەوە وێڕای ژمارەیەکی زۆری ناوچەکە فەرمانبەری حکوومەتن، بەشێکی زۆریش بە بازرگانی سەرقاڵن، چونکە ناوچەکە دەکەوێتە سێگۆشەیەکی گرنگی ھەر سێ وڵاتی تورکیا و ئێران و کوردستان و عێراقی فیدراڵ.[٢١] لەو ناوچەیەدا بازاڕی گشتی لێیە و ڕۆژانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی زۆری لێ دەکرێت و بەھۆی جەنجاڵی و سەردانی خەڵکێکی زۆر بۆ بازاڕەکانی ناوەندی شارۆچکەی سۆران کڕین و فرۆشتن زۆری تێدایە. ئەو کەلوپەلانەی لەو بازاڕەدا مامەڵەی پێدەکرێت بریتین لە جلوبەرگ و پێداویستی ماڵ و کەلوپەلی ڕۆژانە و خواردن و ئۆتۆمبیل و زۆر شتی تر. بەھۆی بچووکی ناوچەکە و کەمی مێژووی ئاوەدانی ئەو ناوچەیە کارگەی گەورەی نییە و ئەو کارگانەی ھەن بچووکن و بەرھەمیان کەمە.

شارەدێیەکان

دەستکاری
  • دیانا: ناوچەیەکی شاخاوییە و کەوتووەتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ناوەندی شآرۆچکەی سۆران بەدووری ٢ کم. لە وەرزی زستاندا ئاووھەواکەی ساردە و لە ھاویندا گەرمە.

ڕووبەر: ١٦٢٫٨ کم دووجا. گوند: ٢١ ھیلی پانی و درێژی ناوەندی ناحیە: باشوور ٣٦٫٦٦٢٨ پلە. باکوور ٤٤٫٥٥٠٣ پلە. باری ڕووی زەوی: دەشت: ٢٥٪ گرد: ٤٠٪ چیا:٣٥٪

  • خەلیفان: ناوچەیەکی شاخاوییەو بەدووری ٢١ کم کەوتووەتە باشووری ڕۆژاوای ناوەندی شارۆچکەی سۆرانەوە. لە وەرزی زستاندا ئاووھەواکەی ساردە و لە ھاویندا مامناوەندییە.

ڕووبەر: ٤١٧٫٧کم دووجا. گوند: ٥٤ ھیلی پانی و درێژی ناوەندی ناحیە: باشوور ٣٦٫٦١٠٤ پلە. باکوور ٤٤٫٤٠٦٤ پلە. باری ڕووی زەوی: دەشت: ٢٠٪ گرد:٢٥٪ چیا: ٥٥٪ ناسراوتین شوێن:تاڤگەی گەلیی عەلی بەگ.

  • سیدەکان: ناوچەیەکی شاخاوییە و کەوتووەتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ناوەندی شارۆچکەی سۆران بە دووری ٣٣ کم. لە ڕۆژھەڵات و باکووری شارەدێیە سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران. ئاووھەوای شارەدێیەکە ل ەوەرزی زستاندا ساردە و لە ھاویندا تا ڕادەیەک فێنکە.

ڕووبەر: ١٥٤٤ کم دووجا. ھێڵی پانی m و درێژی ناوەندی ناحیە: باشوور ٣٦٫٧٩٤٨ پلە. باکوور ٤٤٫٦٧٤٥ پلە. گوند: ٢٥١ باری ڕووی زەوی: دەشت: ١٠٪ گرد: ٦٠٪ چیا: ٣٠٪.[٢٢]

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  3. ^ «بەیانی ژمارە ٢٦ی ساڵی ٢٠٢١ ھێنانە کایەی ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆی (سۆران و زاخۆ)» (PDF). حکوومەتی ھەرێمی کوردستان: 1 – via حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
  4. ^ «بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو». حکومەتی ھەرێمی کوردستان. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. ^ «ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راگەیەندرا». www.aa.com.tr. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ «سۆران و زاخۆ دەکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ». 2021-01-31. لە 2023-09-14 ھێنراوە. {{cite news}}: |first= missing |last= (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە |first= (یارمەتی)
  7. ^ «قەزای سۆران». www.hawlergov.org. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  8. ^ «گرافیک... ئیدارەی سەربەخۆی سۆران». 15-09-2021. لە 14-09-2023 ھێنراوە. {{cite news}}: |first= missing |last= (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە |first= (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  9. ^ krdai (2023-07-06). «مێژووی دەڤەری سۆران». Soran Gov. لە 2023-09-14 ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  10. ^ «سۆران». raprsi.com. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  11. ^ «دابەشبوونی شوێنی نشینگە لادێیەکانی شارۆچکەی سۆران بە بەکارهێنانی سیستەمی زانیارییە جوگرافییەکان (GIS)» (PDF). زانکۆی سۆران. 85: 10.
  12. ^ «سۆران». www.kurdzhin.net. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  13. ^ krdai (2023-07-06). «قه‌زای سۆران». Soran Gov. لە 2023-09-14 ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  14. ^ «قەزای سۆران». Erbil Life. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]
  15. ^ krdai (2023-07-06). «قه‌زای سۆران». Soran Gov. لە 2023-09-14 ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  16. ^ «كەس نازانێ بەرهەمی خۆرسكی دارستانەكانی ئیدارەی سۆران چەندە». دەزگای زاری كرمانجی. ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  17. ^ شیکردنەوەی شوێنی ناوچە گەشتوگوزارییەکانی قەزای سۆران و ڕەواندز و کاریگەرییان لەسەر ئاڕاستەی جووڵەی گەشتیاران. هەرێمی کوردستان: زانکۆی سۆران. 2022. p. pages= 12,16,17,19. {{cite book}}: |first= missing |last= (یارمەتی); |nopp=62 نادروستە (یارمەتی); |page= دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی); line feed character لە |first= لە 32 (یارمەتی); ستوون لە |page= ونە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |nopp= چاوپۆشیی لێ کرا (|no-pp= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  18. ^ krdai (2023-07-06). «گەشەسەندن». Soran Gov. لە 2023-09-14 ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  19. ^ «لە سۆران ئەو ڕێكخراو و كۆمەڵانەی كۆنفرانسیان ئەنجام نەداوە هەڵدەوەشێنرێنەوە». دەزگای زاری كرمانجی. ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  20. ^ krdai (2023-07-06). «گەشەسەندن». Soran Gov. لە 2023-09-14 ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  21. ^ krdai (2023-07-06). «سۆران». Soran Gov. لە 2023-09-14 ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  22. ^ krdai (2023-07-06). «شارەدێیەکان». Soran Gov. لە 2023-09-14 ھێنراوە.[بەستەری مردوو]