کرۆسک یان ھەرمێ کێویلە میوەیەکی شاخاوی تایبەتە و تەنیا لە کوردستاندا دەڕوێت، کە شێوەکەی لە ھەرمێ دەچێت بەڵام لە ھەرمێ بچووکترە و ڕەنگەکەشی لاسوورە کە ھەر لەبەر ئەم لێکچوونەی نێوانیشان زۆرجار پێی دەڵێن "ھەرمێ کرۆسکە" ھەرچەندە لە ڕاستیدا یەک جۆر نین بەڵکوو لەیەک دەچن ئەویش لەبەر ئەوەی سەر بە یەک ڕەگەزن.

سوودەکانی دەستکاری

  • سوودی زۆری ھەیە کە تا ئێستا ئاشکرا نەکراون بەڵام پێشینان وتوویانە کە بۆ بەھێز کردنی چاو و گەروو و زەین و بیرتیژی باشە.

زیانەکانی دەستکاری

  • لەبەر ئەوەی میوەیەکی شاخاوییە زیانێکی وای نییە بەڵام زۆر خواردنی دەبێتە ھۆی با کردنی سک و قەبزی.