باڵەکایەتی دەڤەر یاخود ناوچەیەکی ئیدارەی سۆرانە لە پارێزگای هەولێر لە باشوری کوردستان کە قەزای چۆمان ناوەندی ئەو دەڤەرەیە ، باڵەکایەتی سنورێکی بەرفراوانی هەیە و ناسراوە بە شاخ و بەرزایی و دیمەنی دڵڕفێن و ناوازە کە ناوەندێکی گەشتیاری گرینگی کوردستانە و لە هەر چوار وەرزی ساڵ گەشتیارێکی زۆری ناوخۆیی و بیانی لە شار و وڵاتە جیاوازەکان ڕووی تێدەکەن، هەروەها پێویستە بیرمان نەچێت کە باڵەکایەتی ناوەندێکی گرینگی شۆڕشەکانی کوردایەتی بوە و بەردەوام شوێن و لانکەی پێشمەرگە و خەباتی کوردایەتی گەلی کورد بوە، هەروەها باڵەکایەتی گرینگی ئابوری و بازرگانیشی هەیە بەهۆی بونی دەروازەی نێودەوڵەتی حا[١]جی ئۆمەران و ڕێگای نێودەوڵەتی هامڵتۆن کە حاجی ئۆمەران بە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران دەبەستێتەوە، جوگرافیای باڵەکایەتی [١]لە ڕۆژھەڵاتەوە بریتییە لە شارستانی پیرانشار کە بە زنجیرەچیای قەندیل درێژ دەبێتەوە بۆ سنووری شارەدێی سەنگەسەر سەر بە پارێزگای سلێمانی، ھەروەھا لووتکەی ھەڵگۆرد بەرزایییەکەی ٣٦٠٧ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوەیە و سنووری ڕۆژاوای بە شارۆچکەی سۆران دەبەستێتەوە، ھەروەھا باکووری بە سنووری شارەدێی سیدەکان سەر بە قەزای سۆران کۆتایی دێت.[١]


سەرچاوەکان

دەستکاری

ناحیەی قەسرێ