گۆیژ، گۆیژ یان بلچ بەری دارگۆیژە. دارگۆیژ دارێکی خۆڕسکە لە تیرەی گوڵ سوورەکان و بە پاییزاندا بەرەکەی پێ دەگات. لە کوردستاندا دوو جۆری هەیە، گۆیژە سوورە (بلچە سوور) و گۆیژە زەردە (بلچە زەرد) بوونیان ھەیە. دارگۆیژ دارێکی دڕکنە و گوڵەکانی چەرموون و لق و پۆشی دڕکنە. بەرێک دەگرێت تۆزێک لە نۆک گەورەترە. پاییز درەنگان پێ دەگا و بە ڕەنگی زەرد و سوور و ڕەشیش ھەیە. لە نێو بەرەکەشیدا چەند دانە ناوکی ڕەق ھەیە. لە وەرزی پاییزاندا بلچ یەکێک لە بەرخۆشەکانە کە خەڵکی حەزی لێ دەکەن و منداڵن دەڕۆن دیھێنەوە.

جۆرەکانی گوێژ
داری گۆیژە زەردە
گوڵی داری گۆیژە زەردە لە بەهاردا

سەرچاوەکان

دەستکاری