ھەڵەبجەی تازە
ھەڵەبجەی تازە شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە قەزای شارەزوور، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]
ھەڵەبجەی تازە
Halabjay Taza | |
---|---|
وڵات | کوردستان[١] عێراق |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای شارەزوور |
بەرزایی | ٥٣٩ مەتر (١٬٧٦٨ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | سوننی شافعی |
ئەم شارۆچکەیە ناوەندی قەزای شارەزوورە.
جوگرافیا
دەستکاریھەڵەبجەی تازە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی زێڕینجۆی خواروو و لە باشوور لەگەڵ گوندی یەخشی خواروو و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی مالوانی حەمەعەزیز و لە ڕۆژاوا لەگەڵ شارۆچکەی زەڕایەن.[٣][٤]
مێژوو
دەستکاریشارۆچکەی ھەڵەبجەی تازە یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی لەساڵی ١٩٨٨ لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق وەکو جێگرەوەی شاری ھەڵەبجە دروستیکرد ئەوەش پاش ئەوەی کە شاری ھەڵەبجە لەڕۆژی ١٦-٣-١٩٨٨ کیمیابارانکرا، لەساڵی ١٩٨٩ بەبڕیاری سەدام کرایە قەزا بەناوی شارۆچکەی سەدامیە ھەڵەبجە، دوای ڕاپەڕین لەمانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٥ بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کرایە شارۆچکەی شارەزوور یەکەم قایمقامیش ناوی (فەرھاد محەمەد ڕەسول) لە سەر حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بوو.[٥]
قوتابخانە و خوێندنگاکانی ھەڵەبجەی تازە
دەستکاری- ئامادەیی چوارچرای ئێوارانی کچان
- ئامادەیی زانای کوڕان
- ئامادەیی شەمێرانی کچان
- ئامادەیی شەھید دانای کوڕان (پێشتر بەناوی ئامادەیی ئالانی کوڕان) بوو
- ئامادەیی شەھید سیروانی کچان (پێشتر بەناوی ئامادەیی زەڵمی کچان) بوو
- ئامادەیی مەولەوی ئێوارانی کوڕان
- باخچەی منداڵانی پەپولە
- باخچەی منداڵانی چرۆ
- باخچەی منداڵانی سارا
- خوێندنگای ئاینی شێخ مەعروفی نێرگزەجاڕ
- قوتابخانەی ئاڵای بنەڕەتی کچان (٧-٩)
- قوتابخانەی ئەحمەد موختار جافی بنەڕەتی
- قوتابخانەی بێریڤانی بنەڕەتی کچان (٧-٩)
- قوتابخانەی بێسارانی بنەڕەتی
- قوتابخانەی پێشکەوتنی ئێوارانی بنەڕەتی کوڕان (٧-٩)
- قوتابخانەی خوێندنی خێرای شارەزووی تێکەڵاو (٧-٩)
- قوتابخانەی دەرسیمی بنەڕەتی
- قوتابخانەی سرودی بنەڕەتی
- قوتابخانەی سەردەمی بنەڕەتی (١-٩)
- قوتابخانەی سەرکەوتنی بنەڕەتی کوڕان (٧-٩)
- قوتابخانەی شارەزووری بنەڕەتی
- قوتابخانەی شەھیدانی بنەڕەتی کوڕان (٧-٩)
- قوتابخانەی شوڕشی بنەڕەتی
- قوتابخانەی مەشخەڵانی بنەڕەتی کچان (٧-٩)
- قوتابخانەی نالی بنەڕەتی
- قوتابخانەی ھەتاوی بنەڕەتی
- قوتابخانەی ھەورامانی بنەڕەتی کوڕان (٧-٩)
- قوتابخانەی ھیوای بنەڕەتی
مزگەوتەکانی ھەڵەبجەی تازە
دەستکاری- مزگەوتی ئەبوبەکری سدیق[٦]
- مزگەوتی شافعی
- مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران
- مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفان
- مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب
- مزگەوتی قازی محەمەد
- مزگەوتی نالی
- مزگەوتی ئیبن سەلاح شارەزووری
- مزگەوتی ڕاشیدین
- مزگەوتی سیراجەدین
- مزگەوتی شەھیدان
- مزگەوتی شێخ عەلادینی نەقشبەندی
- مزگەوتی شێخ عومەری بیارە
- مزگەوتی شێخ محمودی حەفید
- مزگەوتی شێخ معروفی نێرگزەجاڕ
- مزگەوتی غوفران
- مزگەوتی فیردەوس
- مزگەوتی گەورە
- مزگەوتی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس
- مزگەوتی نـوور
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://kurdipedia.org/default.aspx?q=20170831221817102054&lng=17 ٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%82%DB%95%D8%B2%D8%A7%DB%8C_%D8%B4%D8%A7%D8%B1%DB%95%D8%B2%D9%88%D9%88%D8%B1