سەددام حوسێن

سەرۆکی پێشووی عێراق
(ڕەوانەکراوە لە سەدامەوە)

سەددام حوسێن عەبدولمەجید ئەلتکریتی[a] (لەدایکبووی ٢٨ی نیسانی ١٩٣٧ [b] - مردووی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦) لە ١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ تا ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ پێنجەمین سەرۆک کۆماری عێراق بوو.[٧] سەددام ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی بەعس بوو، کە لقی عێراقی لێ جیاکرایەوە، بیرووباوەڕی ئەو حیزبە تێکەڵەیەک بوو لە عەرەبی قەومی و سۆسیالیزم. سەددام ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە کودەتای ١٩٦٨ی عێراق (دواتر ناوی نا شۆڕشی ١٧ی تەمموز)، کەبەهۆی ئەم کودەتایەوە حیزبی بەعس دەسەڵاتی گرتەدەست، و حکوومەتی عەبدولسەلام عارفی هێنایە خوارەوە.

سەددام حوسێن
صدام حسين
سەددام حوسێن
پێنجەمین سەرۆککۆماری عێراق
لە پۆستدا بووە
١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ – ٩ی نیسانی ٢٠٠٣
سەرۆک وەزیران خۆی (١٩٧٩–١٩٩١)
سەعدوون حەممادی (١٩٩١)
محەممەد حەمزە زوبەیدی (١٩٩١–١٩٩٣)
ئەحمەد حوسێن خوزەیر (١٩٩٣–١٩٩٤)
خۆی (١٩٩٤–٢٠٠٣)
پێشینە ئەحمەد حەسەن بەکر
پاشینە جای گارنر (وەک ھاوپەیمانی دەسەڵاتی کاتی لە عێراق)
فەرماندەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە حیزبی بەعس
لە پۆستدا بووە
١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ – ٩ی نیسانی ٢٠٠٣
پێشینە ئەحمەد حەسەن بەکر
پاشینە پۆستەکە نەما
سەرۆکوەزیرانی عێراق
لە پۆستدا بووە
٢٩ی ئایاری ١٩٩٤ – ٩ی نیسانی ٢٠٠٣
سەرۆک کۆمار خۆی
پێشینە ئەحمەد حوسێن خوزەیر
پاشینە محەممەد بەحرولعلوم وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران
لە پۆستدا بووە
١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ – ٢٣ی ئازاری ١٩٩١
سەرۆک کۆمار خۆی
پێشینە ئەحمەد حەسەن بەکر
پاشینە سەعدوون حەممادی
سکرتێری گشتی و فەرماندە لە حیزبی بەعس
لە پۆستدا بووە
کانوونی دووەمی ١٩٩٢ – ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦
پێشینە میشیل عەفلەق
پاشینە عیزەت دووری
سکرتێری گشتی لە سەرکردایەتی ناوخۆیی حیزبی بەعسی سۆسیالیستی لە عێراق
لە پۆستدا بووە
١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ – ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦
National Secretary میشیل عەفلەق (تاکوو ١٩٨٩)
خۆی (لە ١٩٨٩)
پێشینە ئەحمەد حەسەن بەکر
پاشینە عیزەت دووری
لە پۆستدا بووە
شووباتی ١٩٦٤ – تشرینی یەکەمی ١٩٦٦
پێشینە ئەحمەد حەسەن بەکرد
پاشینە ئەحمەد حەسەن بەکرد
ئەندامی سەرکردایەتی ناوخۆیی حیزبی بەعسی سۆسیالیستی لە عێراق
لە پۆستدا بووە
شوباتی ١٩٦٤ – ٩ی نیسانی ٢٠٠٣
جێگری سەرۆککۆماری عێراق
لە پۆستدا بووە
١٧ی تەممووزی ١٩٦٨ – ١٦ی تەممووزی ١٩٧٩
سەرۆک کۆمار ئەحمەد حەسەن بەکر
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون سەددام حوسێن عەبدولمەجید تکریتی
(١٩٣٧-0٤-٢٨) ٢٨ی نیسانی ١٩٣٧
عەوجە، پارێزگای سەلاحەددین،  عێراق
مردن ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦(٢٠٠٦-12-٣٠) (٦٩ ساڵ ژیاوە)
[Camp Justice (Iraq)
حیزبی سیاسی
ھاوسەر(ەکان)
منداڵەکان
واژۆ
خزمەتی سەربازی
Allegiance داڕێژە:Country data Ba'athist Iraq
Service/branch ھێزەکانی سوپای عێراق
پلە موشیر
شەڕەکان جەنگی ئێران-ئێراق
جەنگی کەنداو
شەڕی کورد-عێراق
جەنگی عێراق
داگیرکردنی کوێت

سەددام وەک جێگری سەرۆک و ژەنەڕاڵ ئەحمەد حەسەن بەکر کاری دەکرد، لەوکاتەدا چەندین گرووپ وایان دانابوو کە دەست بەسەر حکوومەتدا بگرن، بەڵام سەددام هێزێکی ئەمنی درووستکرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەت و هێزەکانی سوپا. لە سەرەتای حەفتاکان، سەددام نەوتی عێراقی بەنەتەوەیی کرد و بانکە جیهانییەکان لە عێراق دەرچوون، ئەمەش دوابەدوای ڕووداوەکانی جەنگی ئێران و عێراق، شەڕی کەنداو و گەمارۆی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر عێراق.[٨] سەددام لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی سیستمی نەوتی عێراق، ئەوکاتە ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی گەشەکردنی ئابووری عێراق بەماوەیەکی خێرا. لەوکاتەد پلە و پۆستەکانی وڵات بە سوننەی عەرەب پڕکرانەو.[٩]

دوای ئەوەی چەندین ساڵ بەشێوەی دی فاکتۆ حوکمی عێراقی دەکرد، ئەوا لە ساڵی ١٩٧٩ بەفەرمی سەددام بووە سەرۆک کۆماری عێراق. ئەو چەندین بزووتنەوەی کوردی و شیعەی سەرکوت کرد کە هەوڵی خۆبەڕێوبردن و سەربەخۆییان دەدا.[١٠] سەدام عێراقی ڕووبەڕووی جەنگی ئێران و عێراق و شەڕی کەنداو کردەوە، شێوازی بەڕێوەبردنەکەی سەددام بە دیکتاتۆری دادەنرێت.[١١] ژمارەی ئەو عێراقییە کوژراوانەی کە لەکاتی خزمەتی سەربازی بۆ حکوومەتەکەی سەددام، جینۆسایدەکان و زەبر و زۆردارییەکانی سەددام بە نزیکەی ٢٥٠ هەزار کەس دادەنرێت.[١٢] داگیرکاری سەددام بۆ سەر ئێران و کوێت، بەهەمان شێوە بووە هۆی مردنی سەدان هەزار کەس. سەدام لە ١٦ ئازاری ١٩٨٨ دا، لە ھەڵەبجە کۆمەڵکوژییەکی مەزنی پێک ھانی و بە بۆمبی کیمیاوی ٥ ھەزار کوردی کوشت.

لە ساڵی ٢٠٠٣، هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرکردایەتی جۆرج دەبلیوو بوش، سەرۆککۆماری ئەمریکا وە تۆنی بلێر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پڕۆسەی ڕزگارکردنی عێراقیان ڕاگەیاند، وە تۆمەتی هەبوونی چەکی کۆمەڵکووژ و هەبوونی هاوپەیمانیێتی لەنێوان سەددام و چەکدارانی قاعیدە خستە پاڵ سەددام حوسێن.[١٣] لە ئەنجامدا، دەسەڵاتی سەددام حوسێن ڕووخێندرا و دواتریش یەکەم هەڵبژاردنی دیموکراسی لە عێراق بەڕێوەچوو. دوای دەستگیرکردنی سەددام، ڕۆژی ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣ یەکەم دادگایی سەددام لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی کاتیی عێراقی بەڕێوەچوو. لە ڕۆژی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦، سەددام لەلایەن دادگای تاوانەکانی عێراق بەهۆی بەشداریکردنی ناوبراو لە کوشتنی ١٤٨ شیعە لە کۆمەڵەکوژیی دوجەیل بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو بە هەڵواسین تاکوو مردن. ڕۆژی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦، سەددام لەسێدارەدرا.[١٤]

ژیاندەستکاری

ژیانی سەرەتایی و لاویدەستکاری

 
سەددام لە تەمەنی گەنجیدا.

لە ساڵی ١٩٣٧، سەدام لە گوندی عوجە لە شاری تکریت دایک بوو. پێش ئەوەشی لەدایکبێت ئەوا باوک (حسێن عەبدولمەجید) و براکەی بەنەخۆشی شێرپەنجە مردبوون. بەپێی هەندێک سەرچاوە دایکی سەددام (سوبحە تەلفاح) کاتێک کە سەددامی لە سکدا بووە ئەوا هەوڵی لەباربردنی داوە لەگەڵ خۆکوشتن، بەڵام دواتر کە سەددامی بوو ئەوا هیچی نەبوو تا بۆی بکات، هەربۆیە سەددام لەلایەن خاڵییەوە هەڵگیرایەوە.[١٥]

دایکی سەددام جارێکی دیکە شووی کردەوە، لە ئەنجامدا سەددام سێ زڕبرای بۆ پەیدابوو. کاتێک سەددام گەڕاوەتەوە ماڵی دایکی ئەوا لەلایەن زڕباوکییەوە بەخراپی مامەڵەی لەگەڵ کراوە. دواتر کە سەددام تەمەنی دەبێتە دە ساڵان، لە دەست خێزانەکەی ڕادەکات و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بەغدا لای خاڵی (خەیروڵڵا تەلفاح)، کە ناوبراو بۆ سەددام وەک باوکێک وابوو.[١٦] خەیروڵڵا کە دواتر بوو بە خەزووری سەددام، ئەوا عەرەبێکی سوونی دیندار بوو، هەروەها یەکێکبووە لە چەکدارەکانی ناسیۆنالیزمی عەرەبی دژ بە ئینگلیزەکان و بەشداریکردبوو لە شەڕی ئەنگلۆ-عێراقی لەساڵی ١٩٤١.[١٧] لە سەدەمی دەسەڵاتی سەددام ئەوا خەیروڵڵا کرایە پارێزگاری بەغدا بەڵام دواتر بەهۆی ئاشکرابوونی گەندەڵییەکانی، سەددام ناچاربوو لە کارەکەی دەری بکات.[١٦]

دوای بەدەستهێنانی پلە و پۆست، خزم و ناسیاوەکانی سەددام بوونە پاڵپشت و ڕاوێژکاری نزیک لەخۆی. لە ژێر سەرپەرشتی خاڵی، سەددام چووە خوێندنی ئامادەیی لە قوتابخانەیەکی قەومی. دوای تەواوکردنی قۆناغی ئامادەیی، سەددام بۆ ماوەی سێ ساڵان لە بەشی یاسا دەیخوێند بەڵام لەساڵی ١٩٥٧ وازی لێهێنا و پەیوەندیکرد بەشۆڕشی سەرتاسەری عەرەبی لە حیزبی بەعس، کە خاڵیشی پشتگیری دەکرد. بۆ ماوەیەکیش سەددام بووە مامۆستای قۆناغی ئامادەیی.[١٨] بیرووباوەڕی بەعسی لە سووریا سەریهەڵدا و لەوێ حیزبی بەعس خاوەن پێگە و جەماوەرێکی زۆربوو، لە ساڵی ١٩٥٥ کەمتر لە ٣٠٠ ئەندامی حیزبەکە خەڵکی عێراق بوون، وابڕوادەکرێ ئەمە هۆکاری سەرەکی بێت کە سەددام لەگەڵ کەسە نزیکەکانی لەوانەش ئەحمەد حەسەن بەکر چوونەتە پاڵ ئەو حیزبە لەبڕی حیزبە نەتەوەییەکانی دیکەی عێراق.[١٦]

لەو سەردەمە هەستی شۆڕشگێری لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوین سەری هەڵدابوو. لە عێراق پێشکەوتووخوازەکان و سۆسیالیستەکان نەریتی سیاسەتی کۆن و خانەدانەکانیان ڕووخاند کە لەلایەن کەسانی بیۆکرات، سەردەمی کۆلۆنیالیزم، ئاغا و سەرمایەدارەکان بەڕێوەدەبردرا.[١٩] زیاتر لەوەش، کەسایەتی ناسیۆنالیستی عەرەبی جەمال عەبدولناسڕ، سەرۆکی میسڕ زۆر کاریگەربوو لەسەر بەعسییە گەنجەکان و بەتایبەتیش سەددام. لە ساڵانی پەنجا و شەستەکان ڕکێفی جەماوەری ناسڕ بەرزبوویەوە، ناوبراو داوای لە شەپۆڵی شۆڕشگێری عەرەبەکان دەکرد کە دژی دەسەڵاتی شاهانەی ئینگلیز لە عێراق، میسڕ و لیبیا بجەنگن. جگە لەوانەش ناسڕ ڕۆڵی هەبوو لەسەر جەنگانی عەرەبە ناسیۆنالیستەکان لە جەنگی سینای ساڵی ١٩٥٦.[٢٠]

لە ساڵی ١٩٥٨، دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر هاتنی سەددام بۆ ناو حیزبی بەعس ئەوا عەبدولکەریم قاسم کودەتایەکی سەربازی ڕێکخست و دەسەڵاتی شاهانەی مەلیک فەیسەڵی دووەمی هێنایە خوارەوە و ناوی نا شۆڕشی ١٤ی تەمموز.

گەیشتن بە دەسەڵاتدەستکاری

لە کۆی ١٦ ئەندام لە کابینەی حکوومەتی عەبدولکەریم قاسم، ١٢یان ئەندامی حیزبی بەعس بوون؛ سەرباری ئەوەش حیزبەکە لە دژی قاسم بوون، ئەمەش لەبەر ئەوەی قاسم ڕەتیکردەوە عێراق بلکێنێت بە کۆماری عەرەبی یەکگرتوو کە جەمال عەبدولناسڕ سەرۆکایەتی دەکرد.[٢١] بۆ بەهێزکردنی دەسەڵات و پێگەکەی، قاسم هەڵسا بە درووستکردنی هاوپەیمانییەک لەگەڵ حیزبی شیوعی عێراق، کە ئەم حیزبە دژی هەموو بۆچوونێک بوون لەسەر یەکگرتنی وڵاتەکان لەسەربنەمای نەتەوەی عەرەبی.[٢٢] دواتر حیزبی بەعس پلانی تیرۆرکردنی قاسمیان داڕشت، سەددام سەرکردایەتی ئەو بەرنامەی دەکرد. لەوکاتەدا حیزبی بەعس زیاتر وەک ئایدلۆژیایەک بوو، لەوەی ببێتە ئامرازێک کە بتوانێت بەبەهێزی جەنگی حکوومەت بکات. زۆربەی ئەندامانی حیزبەکە کەسانی ئەکادیمی و خوێندکاربوون.[٢٣] قسەی ڕۆژنامەنووس کۆن کۆفلین لەسەر هەڵبژاردنی سەددام و پلانەکە، "ئەوەی جێی سەرسووڕمانە، بیرۆکەی تیرۆرکی قاسم لەلایەن ناسڕەوە درووستبووبێت، وە هەندێک قسە هەیە کە دەگوترێت بەشێک لەو کەسانەی ڕاسپێدراون بۆ ئەو کارە لە دیمەشق مەشقیان پێدەکرا لەلایەن دەوڵەتی کۆماری عەرەبی یەکگرتوو، سەرباری ئەوانەش هیچ بەڵگەیەک نییە کە ڕاستەوخۆی بیسەلمێنێت کە ناسڕ لەم بابەتە تێوەگلابێت."[٢٤] وابڕواناکرێت کە سەددام لە دەرەوەی عێراق هیچ مەشقێکی پێکرابێت، ئەمەش جگە لەوەی کە ناوبراو لەکۆتا کەس و کاتەکان هاتە ناو تیمەکەوە.[٢٥]

پلانی تیرۆرکردنێکی لەناکاو بۆ قاسم دانرا، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٩ لە شەقامی ڕەشید پلانی هێرشکردنەکە دەستیپێکرد، یەکێک لە پیاوە چەکدارەکان توانی هەموو ئەوانە بکووژێت کە لەدواوەی ئوتومبێلەکەی قاسم دانیشتبوون، ئەوانی تریش توانیان ئەوانە بکووژن کە لەپێشەوەی ئوتومبێلەکە بوون. لەکاتی هێرشەکە سەددام بەر لەوادەی پلانەکە تەقەی کردبوو، ئەمەش وایکرد کە تەواوی پلانەکە کێشەی بۆ درووستبێت. شوفێرەکەی قاسم کوژرا وە قاسمیش لە شان و ئەنیشی بە گولە بریندارکرا. چەکدارەکان پێیان وابوو کە لە پلانەکەیان سەرکەوتووبوون بۆیە زوو گەڕانەوە بۆ بنکەی سەرەکی خۆیان، بەڵام قاسم ڕزگاری بوو. لەکاتی ئەو هێرشەدا، حیزبی بەعس کەمتر لە ١٠٠٠ ئەندامی هەبوو. شکستەکەی سەددام لەم ڕووداوە وایکرد بۆ ماوەی دە ساڵێک کەسایەتی ناوبراو لەبەردەم ڕای گشتی لاوازبێت.

 
سەددام لەگەڵ پۆلێک لە خانەی قوتابییە بەعسییەکان، قاهیرە، لە ساڵانی ١٩٥٩-١٩٦٣.

دواتر هەندێک لە پلانگێڕانی ڕووداوەکە لەناویاندا سەددام توانیان دەربازیان ببێت بۆ سوریا، کە شوێنی لەدایکبوونی فیکری بەعس بوو. لەوێ سەددام ئەندامییەتی تەواوی حیزبی بەعسی پێدرا لەلایەن میشیل عەفلەق.[٢٦] بەشێکی دیکەش لە پلانگێڕەکان دەستگیرکران و لەلایەن حکوومەتی عێراقی دەستبەسەرکران. لەدوای دادگایی کردنێکی ڕووکەشانە ئەوا شەشیان حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو؛ بەڵام دوایی بەهۆکاری نەزانراو ئەو حوکمە بەسەریاندا جێبەجێ نەکرا. لەوکاتەدا عەفلەق چەند ئەندامێکی باڵای حیزبی بەعس لە عێراق دوورخستەوە لە ناویاندا فوئاد ئەل ڕکابی، لەبەرامبەریشدا ئەو کەسانەشی هێشتەوە کە پشتگیری ئەویان دەکرد وەک سەددام.[٢٧] دواتر لە شووباتی ١٩٦٠، سەددام لە سوریاوە چووە میسر، سەددام لەوێ مایەوە تاکوو ساڵی ١٩٦٣ لەوێ خوێندنی ئامادەیی لەساڵی ١٩٦١ تەواوکرد بەڵام نەیتوانی خوێندنی بەشی یاسا تەواوبکات.[٢٨]

ئەو ئەفسەرە سەربازییانەی کە پەیوەندیان لەگەڵ حیزبی بەعس هەبوو ئەوا توانیان لە کودەتای شۆڕشی ڕەمەزان لە شووباتی ١٩٦٣، حکوومەتەکەی قاسم بڕووخێنن، لە ئەنجامدا سەرکردە بەعسییەکان هاتنە سەر حوکم و عەبدولسەلام عارف کرایە سەرۆکی عێراق. دوایی لە کودەتای تشرینی دووەمی ١٩٦٣، عەبدولسەلام سەرکردەکانی حیزبی بەعسی دەستگیرکرد و حکوومەتە بەعسییەکەی هەڵوەشاندەوە و لەبڕی ئەوە حکوومەتێکی نوێی بەسەرکردایەتی خودی خۆی ڕاگەیاند. لەو دەمە سەددام لە میسر بوو و هیچ شوێن دەستێکی لەو کودەتایانەی ١٩٦٣ نەبوو، دوای گەڕانەوەشی بۆ عێراق، ئەوا لە حیزبی بەعس خۆی لە پۆستێکی بچووکدا دۆزییەوە.[٢٩] دواتر سەددام لە تشرینی یەکەمی ١٩٦٤ دەستگیرکرا و ماوەی دوو ساڵان لە زیندان مایەوە تاکوو لە ساڵی ١٩٦٦ توانی خۆی دەرباز بکات.[٣٠] لە ساڵی ١٩٦٦، ئەحمەد حەسەن بەکر سەددامی کردە جێگری سکرتێری فەرماندەی سەرکردایەتی ناوخۆیی حیزبی بەعس، لەوێ سەددام لەڕووی جێبەجێکردن و بەڕێوبەریکردنی حیزب سەرکەوتووبوو وە تواناکانی خۆی سەلماند.[٣١] هەڵبژاردنی سەددام لە پۆستەکانی فەرماندەی ناوخۆیی حیزب بۆ پەیوەندییەکانی ناوبراو دەگەڕێتەوە لەگەڵ میشیل عەفلەق، کە دامەزرێنەری بیری بەعسی بوو.[٣٢] لە ئەیلوولی ١٩٦٦، سەددام ڕوبووبەڕووی ئالنگارییەکی نوێ بوویەوە لەناوخۆی حیزبەکەی، بەوەی لە سووریا ئەو کەسانەی بیری مارکسیزمیان هەبوو توانیان زۆربەی جومگەکانی حیزب کۆنتڕۆڵ بکەن، سەددام ناکۆک بووە لەگەڵ ئەو بابەتە، ئەمانەش وایکرد کە حیزبی بەعسی عێراقی جیابێتەوە لە حیزبەکەی سووریا.[٣٣] دواتر سەددام دەزگای ئەمنی بەعسی دامەزراند، کە تەنیا خۆی کۆنتڕۆڵی بەسەریدا هەبوو.[٣٤]

لە تەمموزی ١٩٦٨، سەددام بەشداریکرد لە کودەتایەکی خوێناوی کە لەلایەن ئەحمەد حەسەن بەکر سەرکردایەتی دەکرا بۆ هێنانەخوارەوەی دەسەڵاتی عەبدولڕەحمان عارف، برای عەبدولسەلام عارف و لە ئەنجامدا سەرکەوتووبوون. دوای کودەتاکە، عەبدولسەلام عارف وەک پەنابەر چووە لەندەن و پاشان ئەستەمبول، لە ساڵی ١٩٧٩ دوای هاتنە دەسەڵاتی سەددام ئەوا عارف ڕێگای پێدرا کە بگەڕێتەوە عێراق. لە ئەنجامی کودەتاکەش، ئەحمەد حەسەن بەکر بوو بە سەرۆکی عێراق وە سەددام کرایە جێگری سەرۆکی عێراق و جێگری سەرۆکی سەرکردایەتی شۆڕشی عێراق. ئەحمەد حەسەن بەکر لەوکاتە بەتەمەنتر و ڕێزدارتربوو لە سەددام. لە دوای ساڵی ١٩٦٩، سەددام بووە هێزێکی ڕوون لەناو حیزبی بەعس.

پەیڕەوی سیاسیدەستکاری

لە کۆتایی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکان، وەک جێگری فەرماندەی ئەنجوومەنی شۆڕش، سەددام وەک کەسایەتییەکی سیاسی ناوبانگێکی بۆخۆی درووستکرد.[٣٥] لەوکاتەدا، سەددام پلە و دەسەڵاتی لەناو حکوومەت بەرزدەبوویەوە و بەهێزتر دەردەکەوت بەتایبەت لەدوای هەوڵەکانی بۆ سەرکردایەتیکردنی حیزب، هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی وڵات و بەرزکردنەوەی ئاستی جەماوەری حیزبەکە.

لە ساڵی ١٩٦٨، دوای گرتنە دەسەڵاتی عێراق لەلایەن حیزبی بەعس، سەددام هەوڵەکانی چڕکردەوە بۆ جێگیرکردنی وڵات لەو ململانێیانەی کە ماوەیەکی زۆر بەر لە خودی خۆی عێراقی تەنی بوو. ململانێیەکانی عێراق لە ئاستی کۆمەڵایەتی، نەتەوەیی، ئایینی و ئابووری بوو لەوانەش کێشەکانی سوننە بەرامبەر شیعە وە عەرەب بەرامبەر کورد، سەرۆک عەشیرەت بەرامبەر بازرگانێک.[٣٦]

سەددام بە چالاکییەکی زۆرەوە کاری لەسەر بەهاوچەرخکردنی سیستمی ئابووری عێراق کرد لەگەڵ ئەوەش لایەنی ئاسیشی وڵاتی بەهێزترکرد ئەمەش لەوەی هیچ کودەتایەک لەدژی دەسەڵاتەکانی حیزبی بەعس ئەنجام نەدرێت. ناوەندی ستیراتیژی کارەکانی سەددامیش لە پرسی نەوتی عێراقدا بوو. لە ١ی حوزەیرانی ١٩٧٢، سەددام کەرتی نەوتی بە ناوخۆیی کرد. ساڵی دواتر نرخی نەوت بەرزبوویەوە بەهۆی ڕووداوەکانی قەیرانی وزەی ١٩٧٣، هەموو ئەوانەش یارمەتیدەربوون کە پلانەکانی سەددام سەربگرن.

دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک ئەوا سەددام چەند خزمەتگوزارییەکی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند کە نموونەی کەمبوو لەناو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین. سەددام کەمپەینی نەهێشتنی نەخوێندەواری ڕاگەیاند، ئەمەش جگە لە پێشکەشکردنی خوێندن بە خۆڕایی تا بەرزترین ئاستی خوێندن لە عێراق. دوای تێپەڕبوونی ساڵێک لە کەمپەینی نەهێشتنی نەخوێندەواری ئەوا سەدان هەزار کەس فێری خوێندنەوە بوون.

لەوکاتەدا حکوومەت پشتگیری تایبەتی لە خێزانی سەربازەکان دەکرد، هەروەها شوێنی مانەوە بۆ قوتابیان بەخۆڕایی دابین دەکرا. سەددام سیستمێکی هاوچەرخی تەندرووستی ڕاگەیاند کە بووە یەکێک لە هاوچەرخترین سیستمەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئەمەش وایکرد لەلایەن یوونێسکۆ خەڵاتبکرێت.[٣٧][٣٨]

دوابەدوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، سەددام توانی ئابووری عێراق لەڕێگای پشتبەستن بە نەوت بەرزبکاتەوە. سەددام کەمپەینێکی نەتەوەیی ڕاگەیاند بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی وڵات لەڕێگای درووستکردنی ڕێگا و پەرەپێدانی پیشەسازییەکانی دیکە. بەهۆی ئەم کەمپەینەوە توانرا کارەبا بگەیێندرێتە نزیکەی تەواوی عێراق بەتایبەت شوێنە دوورەدەستەکان. پێش ساڵانی حەفتاکاان، زۆربەی خەڵکی عێراق لە گوندەکان دەژیان وە نزیکەی دوو لەسەر سێی خەڵکی هەژاربوون و خەریکی کشتوکاڵ بوون. دواتر ئەو ژمارەیە لەساڵانی حەفتاکان کەم بوویەوە ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کەوایکرد داهاتی وڵات لە نیو ملیار دۆلار بەرزبێتەوە بۆ دەیان ملیۆن دۆلار، وە وڵات کارەکانی لەبوارە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان چڕکردەوە.

 
سەددام لەگەڵ میشیل عەفلەق، دامەزرێنەری فیکری بەعس، ساڵی ١٩٨٨.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەتایبەت لە سوودی سەددام شکایەوە.[٣٩] بەگوێرەی ئێکۆنۆمیست، سەددام هاوشێوەی سەرەتاکانی ئەدۆلف هیتلەر ستایش وەبرگریت کە ناوبراو پیشەسازی ئەڵمانی بووژاندەوە، چەندین ئۆتۆبانی درووستکرد لەگەڵ پێدانی کارێکی زۆر بە بێکارەکان. سەددام شارەزا و لێزان بووە لەبارەی ئەوەی کە شەقامی عەرەبی چی دەوێت بەتایبەت لەدوای شکانی قەوارەی عەرەبی لە جەنگی شەش ڕۆژە لە بەرامبەر ئیسرائیل، لە ساڵی ١٩٦٧ وە مردنی سەرکردەی عەرەبی میسڕ، جەمال عەبدول ناسڕ لە ساڵی ١٩٧٠، کە جێگرەکەی ئەنوەر سادات هەوڵی بەئاشتیکردنی پەیوەندییەکانی میسڕ و ئیسرائیلی دا. لەبەرامبەردا سەددام پڕووپاگەندەی خۆی دەکرد کە ئەو لەدژی دەسەڵاتی جوو و فارسەکانە. سەددام لەوکاتەدا لەڕێگای دەزگای هەوڵگری (موخابەرات) عێراقی نەیارەکانی دەستگیردەکرد بەتایبەتیش سەرنووسەرانی ڕۆژنامە عەرەبییەکان و هونەرمەندان.[٣٩]

لە ساڵی ١٩٧٢، سەددام هاوپەیمەناییەکی دۆستانەی بۆ ١٥ ساڵ لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت واژوو کرد. بەپێی قسەی مێژوونووس چاڕڵز تریپ ئەوا دەزگای ئەمنی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەم هاوپەیمانییە دڵخۆش نەبوون، ئەو دەزگایە لەکاتی شەڕی سارد دامەزرابوو. هەربۆیە هەر دوژمنێکی ڕژێمی بەغدا لەوکاتە وەک دۆستی ئەمریکا تەماشا دەکرا.[٤٠] هاوکات ئەمریکا لەوکاتەدا پشتگیری دارایی لە کورد دەکرد لەدژی دەسەڵاتی ناوەند کە بەسەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی شۆڕشێکیان دەستپێکردبوو، شۆڕشەکەی مەلا مستەفا لە ساڵی ١٩٧٥ شکستی هێنا، ئەمەش وایکرد سەدان هەزار کوردی سڤیل ئاوارەبن لە ماڵ و حاڵی خۆیان.[٤١]

سەددام کاری بۆ دڵسۆزانی حیزبی بەعس دەکرد لە ناوچە گوندییەکان. لەدوای بە عێراقیکردنی نەوت، سەددام هەڵسا بە پەرەپێدان و هاوچەرخکردنی کەرتی کشتووکاڵی لە گوندەکان وە دابەشکردنی زەوی بەسەر جوتیارەکان.[٤٢] لەماوەی ساڵانی ١٩٧٤-١٩٧٥ بەرهەمە کشتووکاڵییەکان دوو هێندەی جاران بەرهەم بهێنرێت. لەم ڕێگایەوە سەددام پشتگیری خەڵکی بۆخۆی زیاتر کرد.

گرتنە دەسەڵاتدەستکاری

لە ساڵی ١٩٧٦، سەددام پۆستی ژەنەڕالی گشتی لە سوپای عێراقی وەرگرت، بەمەش دەسەڵاتێکی باڵای هەبوو لە ناو حکوومەت. دوای بەتەمن چوونی ئەحمەد حەسەن بەکر کە نەیدەتوانی کارەکان بەباشی ڕایی بکات، ئەوا بەبەردەوامی دەسەڵاتەکانی سەددام زیادیان دەکرد لە بەڕێوەبردنی حکوومەت لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی. بەزوویی سەددام بووە ئەندازیاری پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق لە پرسە دیپلۆماتییەکان. سەددام بەشێوەی نافەرمی و حوکمی زاتی دەسەڵاتی خۆی لە عێراق بەگەڕخستبوو تاکوو ساڵی ١٩٧٩ بەفەرمی بووە سەرۆکی عێراق. سەددام بەهێواشی دەسەڵاتی خۆی ببەسەر حکوومەتی عێڕاقی و حیزبی بەعس پتەوترکرد.

لە ساڵی ١٩٧٩، ئەحمەد حەسەن بەکر هەوڵیدا لەگەڵ بەعسییەکانی سووریا و حافز ئەسەد ڕێکبکەون بۆ ئەوەی هەردوو وڵات لەژێر دەسەڵاتی حیزبی بەعس بەڕێوە بببەن. ئەمەش دەسەڵاتەکانی سەددامی دەخستە ژێر پرسیارەوە، هەربۆیە سەددام لەژێر فشار وایکرد ئەحمەد حەسەن بەکر دەست لە کارەکانی بکێشێتەوە، بەمەش ببەفەرمی لە ١٦ی تەمموزی ١٩٧٩ سەددام شوێنی گرتەوە وەک سەرۆکی عێراق.

وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتووردەستکاری

 
وێنەیەک بۆ دەربڕینی خۆشەویستی و ستایشکردنی سەددام، دوای جەنگی ئێران-عێراق.

وەک نیشانەی بەهێزی دەسەڵاتی سەددام ئەوا وێنە و ناوی سەددام کۆمەڵگای عێراقی تەنی بوو. بە هەزاران وێنە، پۆستەر، پەیکەر و وێنەی سەر دیوار لە سەرتاسەری عێراق بۆ سەددام دروستکرابوون. وێنەی ڕووخساری لە ئۆفیسەکان، ژووری باڵەخانەکان، قوتابخانەکان، نەخشخانە و دوکانەکان هەڵواسرا ئەمەو جگە لەوەی وێنەی سەددام خرایە سەر دراوی دیناری عێراقی. کاریگەری وێنەی سەددام لەناو کۆمەڵگا جیاوازەکانی ناوخۆی عێراق ڕەنگدانەوەی هەبوو، سەددام بە جلووبەرگی کوردی وە جلووبەرگی تیرەی بدووەکانیش دەردەکەوت. سەددام زۆرکات بە قات و جلووبەرگی ڕۆژاوایی و جلی ئیسلامیش دەرکەوتووە.

لە ساڵانی ١٩٩٥ و ٢٠٠٢، سەددام دوو هەڵبژاردنی شانۆگەریانەی بەڕێوەبرد، بەوەی سەددام لە ڕێفراندۆمی ١٩٩٥ توانی ٩٩.٩٦٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا. ئەو تەنیا ٣،٠٥٢ دەنگی نەخێری وەرگرت لە کۆی بەشداری ٨.٤ ملیۆن کەس.[٤٣][٤٤] لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی عێراق کە لە ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢ بەڕێوەچوو، سەددام ڕێژەی ١٠٠٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا، ڕۆژی دوای هەڵبژاردنەکە ئەوا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقی ڕایگەیاند کە ١١،٤٤٥،٦٣٨ کەس بە بەڵێ دەنگیان داوەتە سەددام لە ڕێفراندۆمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی عێراق.[٤٥]

لە ساڵی ٢٠٠٣، لەکاتی ڕووخانی ڕژێمی بەعس ئەوا پەیکەری سەددام شکێنرا و وێنەکانی دڕێندران.[٤٦][٤٧]

پەیوەندییەکانی دەرەوەدەستکاری

پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هەمەچەشن بوو. عێراق و میسڕ لەساڵی ١٩٧٧، ئاڵۆزی کەوتە نێوانیان بەتایبەت کاتێک عێراق ڕەخنەی لە ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان میسڕ و ئیسرائیل گرت کە بەبەشداری سەرەکی سەرۆکی میسر ئەنوەر سادات ڕێکخرا. لە ساڵی ١٩٧٨، بەغدا میوانداریی لووتکەی عەرەبی ڕێکخرا بۆ ئیدانەکردنی میسڕ لەسەر ڕازیبوونیان بە ڕێککەوتننامەی کامپ دەیڤد. لەبەرامبەردا دواتر میسر پشتگیرییەکی گەورەی عێراقی کرد لەکاتی شەڕی ئێران و عێراق، کە ئەمەش وایکرد گەرمییەک بداتەوە پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە، ئەمەش وێڕای نەبوونی باڵیۆزخانەی یەکتری لە هەردوو وڵات. دوایی لە ساڵی ١٩٨٣، عێراق داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی کرد لەگەڵ میسڕ.

سەددام پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەواڵگری ڕووسی یڤگینی پریماکۆڤ هەبوو، سەرەتای دیدارەکانیشان بۆ ساڵانی شەستەکان دەگەڕێتەوە. لەوانەیە پریماکۆڤ یەکێکبێت لە پاڵپشتییەکانی مانەوەی سەددام لەسەر دەسەڵات لە ساڵی ١٩٩١.[٤٨]

لەماوەی دەسەڵاتیدا، سەددام تەنیا سەردانی دوو وڵاتی ڕۆژاوایی کرد. یەکەمیان لە کانوونی یەکەمی ١٩٧٤، کاتێک فرانسیسکۆ فڕانکۆ بانگێشتی کرد بۆ ئیسپانیا و مەدریدی پایتەخت، سەددام لەو گەشتەیدا سەردانی شارەکانی گرانادا، کۆردۆبا و تۆلیدۆی کرد.[٤٩] لە ئەیلوولی ١٩٧٥، سەددام چاوی کەوت بە سەرۆکوەزیران جاک شیراک لە پاریس، فەڕەنسا.[٥٠]

چەند سەرکردەیەکی عێراق، هەروەها بازرگانی لوبنانی تایبەت بە چەک، سارکیس سۆغانالیان ئەوەیان ڕاگەیاند کە سەددام هاوکاری دارایی حیزبەکەی جاک شیراکی کردووە. لە ساڵی ١٩٩١، سەددام هەڕەشەی لەو کەسانەکرد کە یارمەتی دارایی پێدابوون "لە بەڕێز شیراک بۆ بەڕێز چێڤنەمێنت، هەروەها سەرکردە سیاسیی و ئابوورییەکان کە لە پێشبڕکێدابوون بۆئەوەی کاتی زیاتر لەگەڵ ئێمە بەسەر بەرن و کاتێکی خۆش بەسەربەرن. ئێمە دەبێت پەردە لەسەر ڕاستییەکانی ئەم باروودۆخە هەڵبدەینەوە. ئەگەر فێڵکردنە بەردەوامبێت، ئەوا فشار لەسەر ئێمە درووستدەبێت کە ماسکەکانیان لەسەر لابدەین، هەموویان ئاشکرابکەین لەبەردەم ڕای گشتی فەڕەنسا."[٥١] فەڕەنسا چەکی بە سەددام فرۆشت، فەڕەنسا بووە گەورەترین هاوکاری دابینکردنی چەک لەسەردەمی حوکمڕانی سەددام. ئەو بەڵگەنامانەی کە سەددام هەڕەشەی پێدەکردن دەری دەخت کە چۆن جاک شیراک و بازرگانە نزیکەکان لەو لە ناویاندا چاڕڵز پاسکوا، کە وەزیری پێشووی ناوخۆی فەڕەنسا چەندە لەو مامەڵانە لەگەڵ سەددام سودمەند بوون.[٥٢]

لەبەر ئەوەی سەددام بەدەگمەن گەشتی دەکرد، ئەوا تارق عەزیز بووە پاڵپشتێکی سەددام و ئەو بەردەوام گەشتی دەکرد و چەندین جار وەک نوێنەری دیپلۆماتی سەددام لە دیدارەکان دەرکەوت.[٥٣] لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان سەدام بەدوای ئەوەدا وێڵ بوو کە عێراق ڕۆڵی سەرەکی هەبێت لە ناو ڕۆژهەڵاتی ناوین. لە ساڵی ١٩٧٢، عێراق لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت ڕێککەوتنێکی هاریکارییان ئەنجامدا کە تێیدا هێزی سەربازی و هەزاران ڕاوێژکاریش بەم هۆیەوە هاتنە عێراق. بەڵام، دواتر لە ساڵی ١٩٧٨ بەهۆی ناکۆکییەکان لەسەر حیزبی شیوعی عێراق، سەددام ئاراستەی بازرگانییەکانی بەرەو وڵاتانی ڕۆژاوا جوڵاند و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ سۆڤیەت هەڵپەسارد؛ عێراق تا ساڵی ١٩٩١ لە شەڕی کەنداو پەیوەندییە دیپلۆماتییەکان و بازرگانییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژاوا بەردەوام بوو.[٥٤]

لەدوای قەیرانی نەوت لە ساڵی ١٩٧٣، فەڕەنسا هاوپەیمانییەتی و دۆستایەتی لەگەڵ وڵاتانی عەرەب فراوانتر کرد و لەگەڵ عێراق بوونە دۆستێکی نزیک، هەر ئەمەش وایکرد کە سەددام لە ساڵی ١٩٧٥ سەردانی پاریس بکات، لەوێ سەددام چاوی کەوت بە کەسایەتییە سیاسیی و بازرگانەکان. لە ساڵی ١٩٧٥، سەددام هاوپەیمانییەکی لەگەڵ ئێران بەست کە تێیدا لەسەر کێشەکانی سەر سنوور ڕێککەوتن. لەبەرامبەردا ئێران لە پشتگیرکردن لە کوردەکانی عێراق کشایەوە. سەددام سەرکردایەتی بەرەی دژ بە ڕێککەوتنی میسر و ئیسرائیل بوو لە ساڵی ١٩٧٩.

لە هەشتاکان سەددام پڕۆژەی چەکی ناوەکی ڕاگەیاند بە هاوکاری فەڕەنسا. یەکەم کارتیاکەری ناوکی ناوی ئۆسیراکی لێنرا لەلایەن فەڕەنسییەکانەوە. دواتر لە ٧ی حوزەیرانی ١٩٨١، لە هێرشێکی ئاسمانیی هێزەکانی ئیسرائیل تێکشکێنرا.[٥٥] ئەم هێرشەی ئیسرائیل ناونرا ئۆپەراسیۆنی ئۆپێرا یان ئۆپەراسیۆنی بابیلۆن.

هەر لە بیستەکانی سەددەمی بیستەم، کوردەکانی عێراق هەوڵی جوداخوازیان لە عێراقدا دەدا، هەربۆیە حکوومەتەکانی عێراق دەبوو لەگەڵ کوردەکان دانووستاندن بکەن.[٥٦] سەددام لە ساڵی ١٩٧٠، لەگەڵ کورد ڕێککەوت و ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازاری واژووکرد کە مافی ئۆتۆنۆمی بە کورد بەخشی، بەڵام دواتر ڕێککەوتناممەکەی هەڵوەشاندەوە. لە ئەنجامدا پێکدادنی قورس کەوتە نێوان عێراق و کوردەکان. سەددام گوندە کوردییەکانی بۆمباران دەکرد بەوانەی ئێرانیشەوە. ئەمەش وایکرد کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران تێکبچێت، دواتر سەددام لە ساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ شای ئێران ڕێککەوت و ئەوانیش لە پشتگیریکردنی کورد وەستان.

شەڕی ئێران و عێراقدەستکاری

 
سەددام لەکاتی بەخێرهاتنکردنی کارلۆس کاردیۆن، بازرگانی چیلی کە لەکاتی جەنگی هەشتاکان چەکی بە سەددام دەفرۆشت.

لە دەستپێکی ١٩٧٩، شۆڕشی ئیسلامی بەسەر دەسەڵاتی شا محەممەد ڕەزا پەهلەوی سەرکەوت، لە ئەندامدا ئێران کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئایەتوڵڵا خومەینی. دوابەدوای ئەوەش دەنگی شیعەکان لەو وڵاتانەی کە شیعە مەزهەبیان زۆربوو لە ناویاندا عێراق بڵدنتر دەبیسترا. سەددام ترسی لەوە نیشت کە هزری چەکدار و ڕادیکاڵە شیعەییەکان دەستبگرێت بەسەر حوکمڕانە سێکولارەکەی خۆی.

لە حەفتاکانیش ناکۆکی هەبوو لەنێوان سەددام و خومەینی، خومەینی لە ساڵی ١٩٦٤ لە ئێران دوورخرابوویەوە و لە شاری نەجەف لە عێراق دەژیا، لە عێراق خومەینی کاریگەرێکی زۆری درووستکردبوو لە ناو خەڵکی شیعەی عێراقی و شیعەی وڵاتانی دیکەش بۆ دژایەتیکردنی حکوومەتی ئەوکاتەی ئێران کە هاوکات سەددام ڕێگای پێدابوو بۆ ئەو کارە. بەڵام دواتر بەهۆی هاندانی شیعەکانی عێراق لە دژی دەسەڵاتی سەددام هەروەها درووستبوونی لێکتێگەیشتن لەنێوان سەددام و دەسەڵاتی شاهانەی ئێران ئەوا سەددام  لە ساڵی ١٩٧٨، بەوە ڕازی بوو کە خومەینی دووربخاتەوە بۆ فەڕەنسا. ئەم کارە دواتر بە زیان شکایەوە بەوەی خومەینی گرنگیپێدانی زیاتری میدایی وەرگرت و هەروەها توانی ڕابەرایەتی ژمارەیەکی زیاتر لە شیعەکانی جیهان بکات.

دوای گرتنە دەسەڵاتی ئێران لەلایەن خومەینی ئەوا ناکۆکی کەوتە نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر دەسەڵاتگرتن بەسەر شەتەلعەرەب، کە لەو خاڵەدا سنووری ئێران و عێراق دابەشدەبن. لەوکاتەدا سەددام بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند کە ئەوە عێراقە دەیەوێت ناکۆکی نەکەوێتە نێوان ئەو دوو وڵاتە، وە ئاشتی بۆ هەردوو وڵات گرنگە. بەڵام دواتر سەددام کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ سەڵاح عومەر عەلی، نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ناوبراو ڕایگەیاند کە سەددام دەیەوێت لە چەند مانگێکدا بەشێکی گەورە لە ئێران داگیربکات.[٥٧]

دواتر عێراق توانی ئێران داگیربکات، یەکەم هێرشی عێراق بۆ سەر فڕۆکاخانەی نێودەوڵەتیی مێهرئاباد بوو لە تاران وە دواتر توانی بچێتە ناو ناوچەی خووزستان کە ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت هەروەها کەمایەتی عەرەب تێیدا دەژین، سەددام لە ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠ ئەو پارێزگایەکی خستەسەر پارێزگاکانی عێراق. سەددام ئەم جەنگەی بە پاڵپشتییەکی گەورەی وڵاتانی عەرەب، ئەمریکا و ئەورووپا دەستپێکرد، هەروەها لەڕووی داراییەوە وڵاتانی خەلیج پاڵپشتییەکی گەورەیان لە عێراق کرد. سەددام وەک پارێزەری وڵاتانی عەرەب لەدژی شۆڕشی ئێران تەماشا دەکرا. تاکە دژایەتی ئەوا یەکێتیی سۆڤیەت بوون کە ڕەتیانکردەوە پاڵپشتی عێراق بکەن لەو جەنگەدا، سەرکردایەتی سۆڤیەت هۆکاری ئەوەیان بۆ مامەڵە خراپەکانی سەددام گەڕاندەوە لەگەڵ کۆمۆنیستەکانی عێراق. لەکاتی جەنگەکە، شکاندنی یاسا نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ خرا لەسەر سنوور و دەسەڵاتەکان. هاوکات عێراق لەڕووی ئابووری و سەربازییەوە یارمەتی دەدرا لەلایەن هاوپەیمانەکانییەوە، کەدواتر بوونە هۆکارێکیش کە سەددام چەکی کیمیایی لەدژی کورد و ئێرانییەکان بەکاربهێنێت، هاوکات پاڵپشتی عێراقیش بوون لە درووستکردن و گەشەپێدانی چەکی ئەتۆمی.[٥٨]

لە ڕۆژانی یەکەمی جەنگەکە، شەڕێکی گەورە لەسەر بەندەرەکان درووستبوو ئەمەش دوای ئەوەی عێراق هێرشی کردە سەر ناوچەی خووزستان. دوای ئەوەی سەرەتا عێراق توانی چەند ناوچەیەک کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام دواتر تووشی لەدەستدانی چەندەها سەربازی بوویەوە کاتێک ڕووبەڕووی ھێرشی شەپۆلی بوویەوە لەلایەن ئێرانییەکانەوە. لە ساڵی ١٩٨٢، عێراق تووشی شكست بوویەوە و لەدوای چەند ڕێگایەک دەگەڕا بۆ ئەوەی کۆتایی بەو جەنگە بهێنێت.

لەوکاتەدا، سەددام داوای لە وەزیرەکانی کرد کە بۆچوون و ڕاوێژکارییەکەیان پێشکەش بکەن. وەزیری تەندرووستی، دکتۆر ڕیاز ئیبراهیم پێشنیاری بۆ کابینەکەی سەددام کرد کە ئاشتی ڕابگەیەنێت و داوای دانووستاندنێکی ئاشتیانە بکات. لەسەرەتادا وا دەرکەوت کە سەددام ئەو پێشنیارەی قبووڵ کردووە، بەوەی سەددام کابینەکەی خۆی بە دیموکراسی دەزانی. دوای چەند حەفتەیەک، دکتۆر ئیبراهیم لە کارەکەی دوورخرایەوە ئەمەش دوای ئەوەی کە بەرپرسیارێتی خۆی هەڵگرت لە ڕووداوێکی هەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانەیەکی عێراقی کە تێیدا نەخۆشێک مرد بەهۆی پێدانی دەرمانی هەڵەوە.

دوای چەند ڕۆژێک دکتۆر ئیبراهیم دەستگیرکرا ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو لە کارەکەی وەک وەزیر دوورخرابوویەوە. بەرلەوەی دەستگیربکرێت ئەوا بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند کە دڵخۆشە بەوەی کە زیندووە. ڕۆژی دوای دەستگیرکردنی ئەوا پارچەیەک لە جەستەی دکتۆر ناردرا بۆ ژنەکەی.[٥٩]

دواتر عێراق خۆی لە جەنگێکی درێژخایەن دۆزییەوە کە لە سەدەی بیستەم وێنەی نەبوو لەڕووی درێژی ماوەکەی. عێراق لەکاتی جەنگەکە چەکی کیمیایی بەکارهێنا لە دژی ئێران هەروەها کوردەکانی عێراق کە دەیانویست هەرێمی خۆیان لە باکووری عێراق بە یارمەتی ئێران درووستبکەن. بەشێکی زۆر لەو چەکانەی عێراق لەلایەن وڵاتانی ڕۆژاوا بەتایبەتیش کۆمپانیاکانی ئەڵمانیای ڕۆژاوا دابیندەکرا.[٦٠] دوای ئەوەی حکوومەتەکەی ڕۆناڵد ڕیگان ڕێکارەکانی سنووردارکردنی هەناردەکردنی هەڵگرت، ئەوا ئەمریکا هاریکاری عێراقی کرد لەدابینکردنی وێنەی سەتەلایتی بۆ پشاندانی بنکە سەربازییەکانی ئێران.[٦١] بۆ ئەوەشی کە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق فراوانتربن، ئەمریکا ناوی عێراقی لە لیستی ئەو وڵاتانەی پشتگیری لە تیرۆر دەکەن لابرد. دواتر یاریدەدەری سکرتێری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، نۆیل کۆچ وتی "هیچ کەسێک گومانی نییە کە ئەوان [عێراق] لە هاوکاریکردنی تیرۆریزم بەردەوامن... هۆکاری ڕاستەقینەی ئەم کارەی ئەمریکا لەوکارە تەنیا بۆ یارمەتیدانی عێراق بووە بۆئەوەی لە جەنگی ئێران سەرکەوتووبێت."[٦٢] یەکێتیی سۆڤیەت، فەڕەنسا و چین بەیەکەوە ڕێژەی ٩٠٪ چەکی عێراقیان دابین دەکرد لەماوەی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٨.[٦٣]

سەددام داوای لە حکوومەت وڵاتانی عەرەبی دەکرد کە بە کاش و پشتگیری سیاسیی لەکاتی جەنگەکە پاڵپشتی بکەن، ئەمەش بەدیاریکراوی دوای ئەوەبوو کە کەرتی نەوتی عێراق تووشی زەرەرێکی گەورە بوویەوە کاتێک کە هێزی دەریاوانی ئێرانی کۆنتڕۆڵی کەنداوی فارس کردبوو. عێراق لەڕێگای هەنگاوە دیپلۆماتیکییەکانی توانی سەرچاوە داراییەکانی بەهێز بکات بەتایبەت لەلایەن چین، یەکێتیی سۆڤیەت، فەڕەنسا و ئەمریکا کە ترسیان لە گەشەسەندنی ڕەوتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەبوو کە باڵبکێشێتە تەواوی ناوچەکە. ئێرانییەکان داوایان دەکرد کە عێراق دەبێت باجی زیانەکانی جەنگەکەیان پێبداتەوە، بەڵام ئەو هەنگاوانە بێسوود بوون بەوەی پشتگیرییە نێودەوڵەتییەکان بۆ عێراق تا ٢٠ی ئابی ١٩٨٨ بەردەوام بوو.

لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨، عێراق بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر هەڵەبجە، لە ئەنجامدا ٥٠٠٠ هاوڵاتی سڤیلی بەماوەیەکی کورت کووشت، ئەمەش جگە لەوەی کە کاریگەری گازەکە لەسەر ژیانی دە هەزار کەس مایەوە.[٦٤] هێرشکردنە سەر هەڵەبجە هاوکات بوو لەگەڵ پڕۆسەی ئەنفال لە کوردستان کە بەمەبەستی لەناوبردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی و پێشمەرگە دەستیپێکردبوو. ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێرشکردنە سەر هەڵەبجە لەسەر فەرمانی سەددام حوسێن بووە،[٦٥] بەڵام ڕژێمی سەددام ئێرانی بە بەرپرسیاری هێرشەکە دانا.[٦٦]

جەنگە هەشت ساڵییە خوێناوییەکە بەکۆتایی هات. لەئەنجامی ئەو جەنگە هەردوو وڵات بە سەددان هەزار سەربازیان لەدەستدا، هەروەها بە نزیکەی ملیۆنێک کەس کوژران. ئێران و عێراق هیچیان بەو دەستکەوتانە نەگەیشتن کە لە سەرەتای جەنگەکە پلانیان بۆی دانابوو، سنووری هەردوو وڵاتیش بەنزیکی هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهات. لە باشوور، ناوچەکانی دەوڵەمەند بە نەوت وەک خووزستان و بەسڕە کە ملمانێی سەرەکی و ئابووری لەسەریدا بوون ئەوا بەتەواوی خاپوور بوون و سنووری هەردوو وڵاتیش گەڕایەوە بۆ سنووری پێش جەنگەکە واتە ساڵی ١٩٧٩، هاوکات ئێران چەند ناوچەیەکی کۆنتڕۆڵکرد لە باکووری عێراق (کوردستان)، هەردوو وڵات ئەو ئابوورییە گەورەی کە پێشتر هەیان بوو تووشی داڕمان هات.

لەماوەی هەشتاکان سەددام دەیان ملیار دۆلاری لە وڵاتانی عەرەبی وەرگرت، وە چەند ملیارێکی دیکەش لە شوێنی دیکە، هەموو ئەمانەش بۆ جەنگان بوو لە دژی ئێران لەپێناو ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ڕەوتی تووندڕەوی شیعە لەناوچەکە. بەڵام شتەکان بەپێچەوانە ڕوویاندا، خومەینی بەهۆی جەنگەکە بووە پاڵەوان بەهۆی ئەو بەرگرییەی بۆ ئێران کردی لەکاتی جەنگەکە کە لایەنی بەرامبەر پشتگیرییەکی گەورەی جیهانی هەبوو. خومەینی لەو جەنگە توانی ڕەوتی ڕادیکالیزمی شیعە نەک لە وڵاتانی عەرەبی بەڵکوو لەناو خودی عێراقیش بەرفراوانتر بکات.

هەڵمەتی ئەنفالدەستکاری

  وتاری سەرەکیکارەساتی ئەنفال

ئەنفال هەڵمەتێکی کۆمەڵکووژی بوو لە دژی کورد و ئەو کەمایەتییانەی لە کوردستان دەژین لە نێویاندا ئیزدی، تورکمان و ئاشوورییەکان.[٦٧] ئەو هەڵمەتە بە فەرمانی سەددام حوسێن لەلایەن عەلی حەسەن مەجید جێبەجێکرا.[٦٨] ناوی ئەو هەڵمەتە لە سورەتی ئەنفال لە قورئان وەرگیرا، هەڵمەتەکە لە دژی پێشمەرگە و کوردەکان جێبەجێکرا لەماوەی ساڵانی ١٩٨٦ بۆ ١٩٨٩. لەماوەی ئەو هەڵمەتەدا ٥٠ هەزار بۆ ١٠٠ هەزار کەس کوژران،[٦٩] بەپێی سەرچاوە کوردییەکان ئەوا ژمارەکە زیاترە و نزیکەی ١٨٢ هەزار کەس دەیخەملێنن.[٧٠][٦٨]

فشارەکان بۆسەر کوێتدەستکاری

دوای کۆتایی هاتنی جەنگی ئێران-عێراق، ئەوا عێراق چاوی کەوتە سەر کوێتی هاوسنووری. سەددام داوای لە کوێت کرد کە لە قەرزی جەنگەکە خۆشبێت کە دەیکردە نزیکەی ٣٠ ملیار دۆلار، بەڵام کوێت ڕەتی کردەوە.[٧١] سەددام هەناردەی نەوتی کەمکردەوە بۆ ئەوەی نرخی نەوت بەرزبێتەوە، بەڵام کوێت ڕەتی کردەوە هەمان کار بکات.

سەددام هەنداردەکردنی نەوتی بۆ وڵاتانی دەرەوە کەمکردەوە لەپێناو بەرزکردنەوەی نرخی نەوت بۆ گەڕاندنەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی؛ لەبەرامبەردا کوێت داواکاری سەددامی بۆ کەمکردنەوەی هەناردەکردن ڕەتکردەوە و نەوتێکی زۆری هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە کرد، بەمەش نرخی نەوت بە نزمی مایەوە. سەددام بەردەوامی جەختی لەوە دەکردەوە کە لەڕوانگەی مێژووەوە کوێت بەشێک بووە لە عێراق، وە کوێت بووکەڵەیەکی دەستی ئیمپریالیزمی بەریتانییە؛ ئەم بۆچوونەی سەددام ماوەی ٥٠ ساڵ لەناوخۆی عێراقدا دەبیسترایەوە.[٧٢] هاوردەکردنی زیاتری کوێت وایکرد چاوی زیاتری لەسەربێت. کوێت و عێراق بەیەکەوە ٢٠٪ نەوتی جیهانیان دابین دەکرد بەراورد بە سعودیە کە ٢٥٪ بوو.[٧٣] عێراق هێشتا کەرەستەی جەنگی لا مابوویەوە، سەددام فەرمانی ئەوەی کرد کە تۆپهاوێژەکان ببەنە سەر سنووری عێراق-کوێت.

لەدوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی عێراق و کوێت، ئەوا سەددام حوسێن پەیامی ئەمریکای پێگەیشت کە ئەمریکا چ وەڵامدانەوەیەکی دەبێت ئەگەر باسەکە ببێتە سەر داگیرکردنی کوێت. لەوکاتەدا ئەمریکا بۆ ماوەی دەیەک (دە ساڵ) پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ عێراقدا هەبوو، حکوومەتەکەی ڕۆناڵد ڕیگان بڕی ٤ ملیار دۆلاری بەخشیبووە عێراق لەپێناو بووژاندانەوەی کەرتی کشتووکاڵی وڵاتەکە لەبەرامبەر شکاندنی کەرتی کشتووکاڵی ئێران.[٧٤] عێراق سێیەم سودمەندترین وڵاتی دەست ئەمریکا بوو.[٧٥]

 
سەددام لەکاتی دیدارێکی بەپەلەی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، تەمموزی ١٩٩٠.

لە نیسانی ١٩٩٠، لەبەرامبەر کاردانەوە نەرێنییەکان لەدژی ئەودا، سەددام هەڕەشەی ڕووخاندنی نیوەی ئیسرائیلی کرد بە چەکی ئەتۆمی ئەگەر شتێک لەدژی عێراق بکرێت.[٧٦] لە ئایاری ١٩٩٠، سەددام ڕەخنەی لە پشتگیرییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل گرت، ڕایگەیاند ئەمریکا ناتوانێت بەمشێوەیە پەیوەندی دۆستایەتی لەگەڵ عەرەب پەرەپێبدات.[٧٧] لە تەمموزی ١٩٩٠، سەددام هەڕەشەی سەربازی لەدژی کوێت و ئیمارات ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە سیاسەتی هەندێ وڵاتی عەرەبی لەلایەن ئەمریکاوە بەڕێوەدەبردرێت، ئەوان بەهۆی ئەمریکاوە ئامانج و ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی دەخەنە ژێر مەترسییەوە.[٧٨] لەکاردانەوەی ئەم هەڕەشانە، ئەمریکا کەشتی و فڕۆکەی جەنگی بردە کەنداوی فارس.[٧٩]

سەددام بانگێشتی باڵیۆزی ئەمریکای لە عێراق کرد بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر بابەتی کوەیت. دواتر سەددام ڕایگەیاند کە دوایین هەل بە کوەیت دەدات بۆ دانووستاندن لەگەڵ کوەیتییەکان، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە عێراق مردن هەڵنابژێرێت.[٨٠] دوای ئەوەی دوایین کۆبوونەوەی عێراق-کوەیت بەڕێوەچوو، دانووستاندنی ئەم کۆبوونەوەیە شکستی هێنا ئەمەش بووە هۆی ئەوەی سەددام هێزەکانی ڕەوانەی کوەیت بکات بۆ داگیرکردنی ئەو وڵاتە. لەوکاتەدا ناکۆکەی لەنێوان سەددام و ئەمریکا پەرەی سەند، ئەمەش بەتایبەت دوای ئەوەی سەددام پەیوەندییەکانی لەگەڵ سۆڤیەت پتەوکرد هەروەها میخایل گۆرباچۆڤ ڕایگەیاند کە ئەوان وەک لایەنی ڕاوژێکاری سەربازیی و پێویستییەکانی ئەوا هاوکاری عێراق دەکەن.[٨١]

شەڕی کەنداودەستکاری

لە ٢ی ئابی ١٩٩٠، سەددام کوەیتی داگیرکرد، سەرەتا سەددام وا خۆی دەرخست کە یارمەتی لایەنی شۆڕشگێڕی کوەیتی دەدات. لە ٨ی ئاب، 'حکوومەتی کاتیی کوەیتی ئازاد'ی ڕاگەیاند بەڵام ئەم حکوومەتە بێ پشتگیری و پاڵپشت بوو. دواتر لە ٢٨ی ئاب، بەفەرمی عێراق کوەیتی وەک ١٩ەمین پارێزگای عێراق ناساند. هەموو ئەوانەش دوای تەنیا دوو ساڵ لە جەنگی ئێران و عێراق ڕوویاند، کە سەددام ئەوکاتە داوای هاوکاری لەوڵاتانی کەنداو دەکرد تاکوو عێراق ڕێگری بکات لە داگیرکردنیان، بەڵام خۆی هەمان شتی کردەوە لە داگیرکردنی کوەیت.[٨٢]

دواتر لە سەددامیان پرسی کە بۆچی کوەیتی داگیرکرد، سەددام لە وەڵامدا وتوویەتی کە کوەیت وەک ١٩ەمین پارێزگا مافی عێراق بووە، هەروەها هەرکاتێک شتێک بێتە مێشکمەوە ئەوا دەیکەم.[٨٣] لە شووباتی ١٩٩١، هاوپەیمانییەکی نەتەوەیەکگرتووەکان بەسەرۆکایەتی ئەمریکا، کوەیتی لە سەربازە عێراقییەکان ڕاماڵی. بەهێزیی ئەوکاتەی عێراق بەهۆی هاوکاریییە دەیان ملیار دۆلارییەکانی پێشووی کوەیت و وڵاتانی کەنداو بوو هەروەها کڕینی چەک و ئامێری قورس لە یەکێتیی سۆڤیەت، فەڕەنسا و ئەڵمانیا.[٨٤]

بەماوەیەکی کورت پێش داگیرکردنی کوەیت، سەددام ١٠٠ ئوتومبێلی مارسیدێسی نوێی لە زنجیرەی ٢٠٠ گەیاندە میسر و ئەردەن وەک دیارییەک بۆ دیارترین سەرنووسەرەکانی ئەو وڵاتانە. دوو ڕۆژ پێش هێرشەکەش، هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە سەددام ٥٠ ملیۆن دۆلاری بەکاش بەدیاری داوەتە حوسنی موبارەک، سەرۆکی میسر.[٨٥]

لە سەرەتای حەفتەی یەکەمدا، جۆرج دەبیلیوو بۆش لەدوورەوە قسەی لەسەر جەنگی کەنداو کرد. بۆ ئەمریکا لەلایەک کوەیت دوژمنێکی سەرسەختی ئیسرائیل بوو هەروەها لەپەیوەندییەکی باشدا بوون لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت،[٨٦] لەلایەکی دیکەشەوە ئاسایشی ناوچەکە بۆ ئەمریکییەکان گرنگ بوو لەبەرئەوەی وەبەرهەمهێنانی زۆریان لەو ناوچەیەدا هەبوو.[٨٧] داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە، زەنگی مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی لێدا. بەریتانیا لەوکاتەدا ملیاران دۆلاری لەڕێگای وەبەرهەمهێنان و کەرتی بانقی کوەیت قازانج کردبوو.

لەوکاتەدا هاریکارییەک لەنێوان ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەت درووست بوو بۆ ئەوەی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرفەتی کۆتایی بدەن بە عێراق تاکوو لە کوەیت بکشێتەوە، هەروەها ئەگەر سەددام بەر لەو وادەیە نەکشێتەوە ئەوا ڕەزامەندی بەکارهێنانی هێز دەرکرا. ئەمریکییەکان ترسیان لە سعودیە بوو هەبوو کە بکەوێتە بەر دژایەتی عێراق، ئەمەش لەبەر ئەوەی سعودیە وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە نەوت، لە ساڵانی چلەکانەوە بەردەوام بوو بەیەکێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا هەروەها لەبەرئەوەشی کە سعودیە دژی داگیرکاری عێراق بۆسەر کوەیت هەڵوێستی دەرکردبوو. ئەمریکا لەگەڵ گرووپێک لە هاوپەیمانەکانی لە نێویاندا میسڕ، سووریا و چیکۆسلۆڤاکیا، بەیەکەوە ژمارەیەکی زۆر لە چەک و هێزیان گەیاندە سەر سنووری سعودیە بەرامبەر بە سنووری عێراق و کوەیت، ئەمەش بۆ دەورەدانی سووپای عێراقی بوو.

لەماوەی دانووستاندنەکاندا، سەددام دۆزی فەڵەستینی زیندوو کردەوە بە بەڵێندان بەوەی کە هێزەکانی لە کوەیت دەکشێنێتەوە، بەو مەرجەی ئیسرائیل واز لە کەناری ڕۆژاوا، بەرزاییەکانی جۆلان و کەرتی غەززە بهێنێت. داواکارییەکەی سەددام وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەسەر دۆسیەی فەلەستین دابەشکرد. پاشان، سەددام دواکات و دەرفەتی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکانی پشتگوێ خست. ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر عێراق لەڕێگای ڕۆکێت و فڕۆکەوە. وێڕای ئەوەی ئیسرائیل لەلایەن عێراقەوە بە ئامانج گیرابوون، بەڵام لەم شەڕەدا بێدەنگیان نواند ئەمەش بۆ ئەوەی وڵاتە عەرەبییەکان لە هاوپەیمانیکردن لەگەڵ ئەمریکا نەکشێنەوە. لە شووباتی ١٩٩١، ئەمریکا و بەریتانیا توانیان کوەیت تاکوو ڕووباری فورات لە هێزە عێراقییەکان پاک بکەنەوە.[٨٨]

لە کۆتایی جەنگەکە هێزە عێراقییەکان نەیانتوانی بەرگەی هێرشەکانی ئەو هاوپەیمانییە بگرن کە لەدژیان پێکهاتبوو، لە ئەنجامدا ١٧٥ هەزار عێراقی دەستگیرکران و ٨٥ هەزاریش بوونە قوربانی جەنگەکە. دواتر لەکاتی پڕۆسەی ئاگربەستدا، سەددام ڕازی بوو بەوەی کە چەکە بایلۆژییەکانی پارچە بکات هەروەها ڕێگەی بەنوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە لێکۆڵینەوە لەو ناوچانە بکەن کە چەکی لێبووە. گەمارۆی بازرگانی لەسەر عێراق وەک خۆی مایەوە، لەدوای تەواوبوونی جەنگەکە، سەددام سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند لەو جەنگە لەبەردەمی گەلی عێراق.

دوای شەڕی کەنداودەستکاری

لەدوای جەنگەکە، ڕێگە بۆ گرووپە نەتەوەیی و ئاینییەکانی عێراق کرایەوە کە لەژێر ئەو کۆت و بەندەی دەسەڵاتی سەددام جوڵە بکەن. کورد و شیعەکانی عێراق بوونە هەڕەشە لەسەر جێگیریی دەسەڵاتی حکوومەتەکی سەددام حوسێن. ڕاپەڕینی کوردەکان لە باکووری عێراق و شیعەکانیش لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەستیپێکرد. ڕاپەڕینەکانی بەهاری ١٩٩١، وایکرد ١٠٠ هەزار بۆ ١٨٠ هەزار کەس ببنە قوربانی، کە زۆربەیان کەسانی سڤیل بوون.[٨٩]

وێڕای ئەوەی ئەمریکا هانی ڕاپەڕینی دژی سەددامی دەکرد، بەڵام هیچ یارمەتییەکی گرووپە یاخییەکانی نەدەدا. ئێران کە هاوسۆزی گرووپە یاخیبووە شیعەییەکان بوو، بەڵام لە هەمان کاتدا حەزی بە هەڵگیرساندنی جەنگێکی دیکە نەبوو لەگەڵ عێراق. تورکیا دژایەتی خۆی بۆ هەر سەربەخۆبوونێکی کورد دەربڕی، سعودیە و وڵاتانی دیکەی عەرەبی لە شۆڕشێکی دیکەی شیعەکان دەترسان. دواتر سەددام لە سەرکوتکردنی گرووپە یاخییبوەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام نەیتوانی وڵات بگەڕێنێتەوە دۆخی خۆی لە بواری ئابووری و سەربازی لە قۆناغی دوای جەنگی کەنداو.[٩٠] سەددام ئەو سەرکەوتنەی بەبردنەوە دانا لەبەرامبەر هێزەکانی ئەمریکا، ئەمەش وایکرد وێنەی سەددام خۆشەویست بێت لەناو جیهانیی عەرەبی، بەتایبەت ئەوانەی نەیاری ئەمریکا بوون.[٩١]

سەددام لەوکاتەدا وەک کەسێکی ئیسلامیی و دڵسۆزی ئایینیش دەرکەوت. دوابەدوای ئەوە، بەشێک لە یاساکانی شەریعە لەناو وڵاتدا کاریان پێکرا هەروەها درووشمی خودا گەورەیە (اللە اکبر)، بە دەستنووسی سەددامەوە خرایە سەر ئاڵای عێراق. سەددام قورئانێکیشی بە خوێنی خۆیەوە درووستکرد، قورئانەکە بە ٢٧ لیتر لە خوێنی سەددام نووسرا، سەددام ئەوکارەی بۆ سوپاسکردنی خودا کرد لە بەرامبەر پاراستنی لە چەند ڕووداو و پلانێکی مەترسیدار.[٩٢]

لەسێدارەداندەستکاری

دوای ئەوەی لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە دەستگیرکرا لە ساڵی(٢٠٠٣) دا دوای ماوەی چەند ساڵێ لە بەردەوامی دادگایی کردنی لە شاری بەغدا لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ لەسێدارەدرا.

هاوسەرگیری و پەیوەندی خێزانییەکاندەستکاری

 
وێنەی خێزانی سەددام، ناوەڕاستی ساڵانی هەشتاکان.
  • سەددام لە ساڵی ١٩٦٣، هاوسەرگیری لەگەڵ ساجیدە تەلفاح کرد.[٩٣] ساجیدە کچە خاڵی سەددام، واتە خەیروڵڵا تەلفاحە، کە هەر خاڵی سەددامی گەورەکرد. هاوسەرگیرییەکەیان هەر لەمنداڵییەوە ڕێکخرا، ئەوکاتە سەددام تەمەنی پێنج ساڵان هەروەها ساجیدەش حەوت ساڵان بوو. سەددام و ساجیدە لە میسڕ لەیەکتری مارەبڕان ئەمەش لەوکاتەی لە عێراق دوورخرابوویەوە، دواتر لە ساڵی ١٩٦٣ کە گەڕانەوە ئەوا هاوسەرگیرییەکەیان کرد.[٩٤]
    • عودەی حوسێن (١٩٦٤-٢٠٠٣)، کوڕە گەورەی سەددام و ساجیدە بوو، ئەو هەریەکە لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراقی، کۆمەڵەی فیداییانی سەددام حوسێن، لەگەڵ چەند دەزگایەکی میدیایی لە ناویاندا تەلەفزیۆنی عێراق و ڕۆژناممەی بابلی بەڕێوەدەبرد. عودەی کوڕە دڵخوازەکەی سەددام بوو، وادانرابوو کە ببێتە شوێنگرەوەی ئەو، بەڵام بەهۆی ڕەفتارەکانییەوە ئەوا ئەو هەستەی سەددام بۆ عودەی نەما. عودەی بەرپرسیاربوو لە تەقینەوەی چەندین ئوتومبێل و دەستدرێژی سێکسی لە بەغدا، هەروەها ئەوەی لە ئاهەنگێکی خانمی یەکەمی میسڕ سوزان موبارەک، هەڵسا بە کووشتنی خزمەتکارە نزیککەیەی سەددام و تامکەری خواردن، کەمال حەننا جیجۆ. عودەی لە جیهانی ڕۆژاوا ناوبانگی دەرکرد، کاتێک لە شەڕی کەنداو تاڵانی و دزییەکی گەورەی لە کوەیت ئەنجامدا، لەوێ بەبەهای ملیۆنان دۆلار زێڕ، ئوتومبێل و پێداویستی پزیشکی دزی بۆ خۆی و لایەنگرانی. عودەی بەوەش ناسراوبوو کە دڵڕەقانە ڕەفتاری دەکرد لەگەڵ ئەو کەسانەی بێدڵی ئەویان دەکرد لە ناویشاندا کچە خۆشەویستەکەی، هاوڕێکانی ئەگەر بێدڵی ئەویان کردبایە، هەروەها بەخراپی لەگەڵ وەرزشوانەکان دەجووڵایەوە کاتێک ئەنجامی خراپیان تۆماردەکرد، لەنموونەش دوای دەرکرانی هەڵبژاردەی عێراق لە جامی جیهانیی فیفای ١٩٨٦ ئەوا سەری یاریزانەکانی سفر کرد. عودەی لەگەڵ کچی عیزەت دووری هاوسەرگیری کرد بەڵام دوای ماوەیەکی کورت لەیەکتری جیابوونەوە، عودەی هیچ منداڵێکی نەبوو لەو ژنە.
    • قوسەی حوسێن (١٩٦٦-٢٠٠٣) دووەم کوڕی سەددام بوو، لە دوای ناوەڕاستی نەوەدەکان ئەوا بووە کوڕی دڵخوازی سەددام، بەگوێرەی سەرچاوەکان لەوە نزیکبوو ببێتە شوێنگرەوەی سەددام بەوەی دڵی باوکی بەدەستهێنابوو وە هەڵەی کەمتری دەکرد بەراورد بە برا گەورەکەی. قوسەی گاردی کۆماری عێراقی و هێزەکانی ئەمن خاسی بەڕێوەدەبرد. وابڕوا دەکرێت کە بەفرمانەکانی ئەو هەزاران کەس لە شیعە یاخیبووەکانی کوشتبێت. قوسەی جارێک هاوسەرگیری کرد و سێ منداڵیشی هەبوو.
    • ڕەغد حوسێن (لەدایکبووی ١٩٦٨) کچە گەورەی سەددام حوسێنە، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، عێراقی بەرەو ئەردەن جێهێشت، ئەمەش دوای ئەوەبوو لەلایەن بنەماڵەی شا لە ئەردەن پارێزبەندی بۆ مسۆگەرکرا، هاوکات چەند جارێک لەلایەن حکوومەتی عێراقی داواکراوە لەبەرامبەر چالاکییەکانی لە حیزبی بەعسی قەدەغەکراو.[٩٥][٩٦] خێزانی شاهانەی ئەردەن ڕەتیان کردۆتەوە کە ڕەغد ڕادەستی عێراق بکەنەوە.
    • ڕەنا حوسێن (لەدایکبووی ١٩٦٩) دووەم کچی سەددامە، وەک خوشکەکەی ڕەغد لە ئەردەن دەژی. ڕەنا لەگەڵ سەددام کامل هاوسەرگیری کرد و چوار منداڵی هەیە.
    • حەلا حوسێن (لەدایکبووی ١٩٧٢) سێیەم و بچووکترین کچی سەددامە. زانیاری لەبارەی حەلا زۆر کەمە، لە ساڵی ١٩٩٨ هاوسەرگیری لەگەڵ ژەنەڕال کەمال مستەفا عەبدوڵڵا سوڵتان تکریتی کرد. لەدوای ٢٠٠٣، لەگەڵ منداڵ و خووشکەکانی ڕوویانکردە ئەردەن.
  • سەمیرە شابەندەر (لەدایکبووی ١٩٤٦) دووەم ژنی سەددامە و لە ساڵی ١٩٨٦ هاوسەرگیریان کرد، بەر لەوەش سەمیرە ژنی بەڕێوبەری ئەوکاتی ھێڵە ئاسمانیەکانی عێراق بوو، بەڵام دواتر بووە هاوسەری سەددام، هاوکات سەددام بە زۆر سەمیرە و هاوسەرەکەی لەیەکتری جیاکردەوە.[٩٧] دوای ساڵی ٢٠٠٣، سەمیرە چووە لوبنان، هەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بەوەدەکرد کە شەشەمین منداڵی سەددامی لە سەمیرە بووە، بەڵام دواتر ئەوە لەلایەن ئەندامانی خێزانی سەددام ڕەتکرایەوە.[٩٧]

دەگوترا سەددام لەگەڵ هەریەکە لە نیزال حەمدانی و ئیمان حویش هاوسەرگیری کردووە، بەتایبەت ئەوەی دووەمیان لە ساڵی ٢٠٠٢ بەنهێنی بووە .[٩٨][٩٩]

لە ئابی ١٩٩٥. ڕەغد و هاوسەرەکەی حوسێن کامل مەجید وە ڕەنا و هاوسەرەکەی، سەددام کامل مەجید لەگەڵ منداڵەکانیان چوونە ئەردەن، ئەمەش بەهۆی چالاکی هاوسەرەکانیان لەدژی سەددام و یارمەتیدانی هێزەکانی هاوپەیمانان، دواتر گەڕانەوە عێراق ئەمەش کاتێک سەددام لێخۆشبوونی بۆ دەکردن، دوای سێ ڕۆژ لە گەڕانەوەیان ئەوا هاوسەری دوو کچەکەی سەددام بەتۆمەتی خیانەت بە گولە کوژران.

لە ئابی  ٢٠٠٣ و دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، ئەردەن مافی پەنابەرێتی و پارێزبەندی بە ڕەغد و ڕەنا بەخشی، تاکوو ئەمڕۆش دوو كچەکەی سەددام لەگەڵ منداڵەکانیان لەوێ دەژین. هەر لەو مانگەدا، چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ تۆڕی سی ئێن ئێن و کەناڵی عەرەبییە ئەنجامدا، ڕەغد لەبارەی باوکییەوە وتی، "ئەو باوکێکی زۆر باشبوو، ئەو دڵێکی گەورەی هەبوو." وە داوای لێکرا ئەگەر پەیامێکی بۆ باوکی هەبێت ئەوا بیڵێت، ڕەغد وتی "خۆشم دەوێی و بیرت دەکەم."[١٠٠]

بەر لەوەی لە ٢٠٠٣ هێرشبکەنە سەر عێراق، بەمەبەستی جیاکردنەوەی سەددام لە لایەنگرانی ئەوا سی ئای ئەی ڤیدیۆیەکی درووستکراوی بڵاوکردەوە کە سەددام سێکس لەگەڵ کوڕی هەرزەکار دەکات.[١٠١][١٠٢]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "National Progressive Front". Encyclopædia Britannica. 
  2. ^ Eur (2002). The Middle East and North Africa 2003. Psychology Press. پەڕە 494. ISBN 978-1-85743-132-2. 
  3. ^ Burns، John F. (2 July 2004). "Defiant Hussein Rebukes Iraqi Court for Trying Him". The New York Times. لە ڕێکەوتی ٠٢ی تەممووزی ٢٠٠٤ ھێنراوە. 
  4. ^ "Saddam Hussein". Encyclopædia Britannica. 
  5. ^ Shewchuk، Blair (February 2003). "Saddam or Mr. Hussein?". CBC News Online. 
  6. ^ Con Coughlin, Saddam: The Secret Life Pan Books, 2003 (ISBN 0-330-39310-3).
  7. ^ "Online NewsHour Update: Coalition Says Iraqi Regime Has Lost Control of Baghdad — 9 April 2003". Pbs.org. 9 April 2003. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 1 December 2010. لە ڕێکەوتی ١٣ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە. 
  8. ^ "Banking in Iraq – A tricky operation". The Economist. 24 June 2004. 
  9. ^ Karsh، Efraim؛ Rautsi، Inari (2002). Saddam Hussein: A Political Biography. Grove Press. پەڕە 38. ISBN 978-0-8021-3978-8. 
  10. ^ "U.S. Relations With Anti-Saddam Groups" (PDF). Congressional Research Service. لە ڕێکەوتی ١٥ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  11. ^ Blaydes، Lisa (2018). State of Repression : Iraq under Saddam Hussein. Princeton University Press. ISBN 978-1-4008-9032-3. OCLC 1104855351. 
  12. ^ "War in Iraq: Not a Humanitarian Intervention". Human Rights Watch. 25 January 2004. لە ڕێکەوتی ٣١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە. Having devoted extensive time and effort to documenting [Saddam's] atrocities, we estimate that in the last twenty-five years of Ba'ath Party rule the Iraqi government murdered or 'disappeared' some quarter of a million Iraqis, if not more. 
  13. ^ "Iraq War | 2003–2011". Encyclopedia Britannica (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ١٨ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  14. ^ "Saddam Hussein executed in Iraq". BBC News. 30 December 2006. 
  15. ^ Bumiller، Elisabeth (15 May 2004). "Was a Tyrant Prefigured by Baby Saddam?". The New York Times. ISSN 1553-8095. OCLC 1645522. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 11 September 2016. لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  16. ^ ی ا ب Karsh، Efraim؛ Rautsi، Inari (2002). Saddam Hussein: A Political Biography. Grove Press. پەڕەکان 13–15. ISBN 978-0-8021-3978-8. 
  17. ^ Eric Davis, Memories of State: Politics, History, and Collective Identity in Modern Iraq, University of California Press, 2005.
  18. ^ Batatu، Hanna (1979). The Old Social Classes & The Revolutionary Movement in Iraq. Princeton University Press. ISBN 0-691-05241-7. 
  19. ^ R. Stephen Humphreys, Between Memory and Desire: The Middle East in a Troubled Age, University of California Press, 1999, p. 68.
  20. ^ Humphreys, 68
  21. ^ Coughlin, Con (2005). Saddam: His Rise and Fall. Harper Perennial. پەڕەکان 24–25. ISBN 0-06-050543-5. 
  22. ^ Coughlin, Con (2005). Saddam: His Rise and Fall. Harper Perennial. پەڕەکان 25–26. ISBN 0-06-050543-5. 
  23. ^ Coughlin, Con (2005). Saddam: His Rise and Fall. Harper Perennial. پەڕە 26. ISBN 0-06-050543-5. 
  24. ^ Coughlin, Con (2005). Saddam: His Rise and Fall. Harper Perennial. پەڕە 27. ISBN 0-06-050543-5. 
  25. ^ Osgood، Kenneth (2009). "Eisenhower and regime change in Iraq: the United States and the Iraqi Revolution of 1958". America and Iraq: Policy-making, Intervention and Regional Politics. Routledge. پەڕە 22. ISBN 9781134036721. 
  26. ^ Coughlin, Con (2005). Saddam: His Rise and Fall. Harper Perennial. پەڕە 33. ISBN 0-06-050543-5. 
  27. ^ Coughlin, Con (2005). Saddam: His Rise and Fall. Harper Perennial. پەڕە 34. ISBN 0-06-050543-5. 
  28. ^ Coughlin, Con (2005). Saddam: His Rise and Fall. Harper Perennial. پەڕە 34. ISBN 0-06-050543-5. 
  29. ^ Karsh، Efraim؛ Rautsi، Inari (2002). Saddam Hussein: A Political Biography. Grove Press. پەڕەکان 22–23. ISBN 978-0-8021-3978-8. 
  30. ^ Karsh، Efraim؛ Rautsi، Inari (2002). Saddam Hussein: A Political Biography. Grove Press. پەڕەکان 25–26. ISBN 978-0-8021-3978-8. 
  31. ^ Tripp, Charles (2010). A History of Iraq. Cambridge University Press. پەڕە 183. ISBN 978-0-521-87823-4. 
  32. ^ The Old Social Classes and the Revolutionary Movements of Iraq (Princeton 1978).
  33. ^ Karsh، Efraim؛ Rautsi، Inari (2002). Saddam Hussein: A Political Biography. Grove Press. پەڕەکان 26–27. ISBN 978-0-8021-3978-8. 
  34. ^ Karsh، Efraim؛ Rautsi، Inari (2002). Saddam Hussein: A Political Biography. Grove Press. پەڕە 27. ISBN 978-0-8021-3978-8. 
  35. ^ CNN, "Hussein was symbol of autocracy, cruelty in Iraq," 30 December 2003. [١]
  36. ^ Humphreys, 78
  37. ^ Saddam Hussein, CBC News, 29 December 2006
  38. ^ Jessica Moore, The Iraq War player profile: Saddam Hussein's Rise to Power, PBS Online Newshour Archived 15 November 2013 لە وەیبەک مەشین.
  39. ^ ی ا "Saddam Hussein – The blundering dictator". ئێکۆنۆمیست. 4 January 2007. 
  40. ^ Tripp, Charles (2002). A History of Iraq. Cambridge University Press. پەڕەکان xii, 211–214. ISBN 978-0-521-87823-4. 
  41. ^ Tripp, Charles (2002). A History of Iraq. Cambridge University Press. پەڕەکان xii, 211–214. ISBN 978-0-521-87823-4. 
  42. ^ Khadduri, Majid. Socialist Iraq. The Middle East Institute, Washington, D.C., 1978.
  43. ^ "No surprise in Iraqi vote". The New York Times. 17 October 1995. لە ڕێکەوتی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  44. ^ "Iraq – July 22 – Saddam Plans Referendum". FindArticles. 2002. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 15 July 2012. لە ڕێکەوتی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  45. ^ "Saddam 'wins 100% of vote'". BBC. 16 October 2002. لە ڕێکەوتی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  46. ^ The Iraqi Guy Who Toppled Saddam Hussein's Statue in 2003 Wants Saddam Back، ماڵپەڕی گۆڤاری تایم، ٦ی تەمموزی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
  47. ^ The Fate of a Leg of a Statue of Saddam Hussein، نیویۆرکەر، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  48. ^ "Saving Saddam – the sequel?". The Jamestown Foundation. 4 March 2003. 
  49. ^ País، Ediciones El (2 March 2003). "Reportaje | El obsequio de Sadam a Franco". El País – بە elpais.com. 
  50. ^ Guitta، Olivier (Fall 2005). "The Chirac Doctrine". The Middle East Quarterly. 
  51. ^ Guitta، Olivier (Fall 2005). "The Chirac Doctrine". The Middle East Quarterly. 
  52. ^ Guitta، Olivier (Fall 2005). "The Chirac Doctrine". The Middle East Quarterly. 
  53. ^ Healy, Jack. "Iraq Court Sentences Tariq Aziz to Death." The New York Times. 26 October 2010. Retrieved on 26 October 2010.
  54. ^ Helen Chapin Metz (ed) Iraq: A Country Study: "The West", Library of Congress Country Studies, 1988
  55. ^ BBC, 1981: Israel bombs Baghdad nuclear reactor, BBC On This Day 7 June 1981 referenced 6 January 2007
  56. ^ Humphreys, 120
  57. ^ Esposito, John, "Political Islam Revolution, Radicalism, or Reform", Political Islam and Gulf Security, Lynne Rienner Publishers, ISBN 1-55587-262-X, pp. 56–58
  58. ^ Esposito, John, "Political Islam Revolution, Radicalism, or Reform", Political Islam and Gulf Security, Lynne Rienner Publishers, ISBN 1-55587-262-X, pp. 56–58
  59. ^ Kevin Woods, James Lacey, and Williamson Murray, "Saddam's Delusions: The View From the Inside", Foreign Affairs, May/June 2006.
  60. ^ Dr. Khalil Ibrahim Al Isa, Iraqi Scientist Reports on German, Other Help for Iraq Chemical Weapons Program, Al Zaman (London), 1 December 2003.
  61. ^ Dickey, Christopher، Thomas, Evan (22 September 2002). "How Saddam Happened". Newsweek. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 13 December 2011. لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە. 
  62. ^ Douglas A. Borer (2003). "Inverse Engagement: Lessons from U.S.-Iraq Relations, 1982–1990". U.S. Army Professional Writing Collection. U.S. Army. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 11 October 2006. لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە. 
  63. ^ SIPRI Database Indicates that of $29,079 million of arms exported to Iraq from 1980 to 1988 the Soviet Union accounted for $16,808 million, France $4,591 million, and China $5,004 million (Info must be entered)
  64. ^ Saddam's Chemical Weapons Campaign: Halabja, 16 March 1988 – Bureau of Public Affairs
  65. ^ Saddam's Chemical Weapons Campaign: Halabja, 16 March 1988 – Bureau of Public Affairs
  66. ^ Pelletiere، Stephen C. (31 January 2003). "A War Crime or an Act of War?". New York Times. 
  67. ^ [٢] The Anfal Campaign Against the Kurds. A Middle East Watch Report: Human Rights Watch 1993.
  68. ^ ی ا هەڵمەتەکانى ئەنفال و جینۆساید بەرامبەر گەلى کوردستان Archived ١١ی تەممووزی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین.، ماڵپەڕی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، ١١ی تەمموزی ٢٠٢٠ هێنراوە.
  69. ^ "Iraqi Anfal, Human Rights Watch, 1993". Hrw.org. لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە. 
  70. ^ "Ethnic Cleansing and the Kurds". Jafi.org.il. 15 May 2005. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2 December 2008. لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە. 
  71. ^ Humphreys, 105
  72. ^ Humphreys, 105
  73. ^ Humphreys, 105
  74. ^ A free-access on-line archive relating to U.S.–Iraq relations in the 1980s is offered by The National Security Archive of the George Washington University. It can be read on line at [٣]. The Mount Holyoke International Relations Program also provides a free-access document briefing on U.S.–Iraq relations (1904–present); this can be accessed on line at [٤].
  75. ^ Peter W. Galbraith؛ 2006 (31 August 2006). "The true Iraq appeasers". The Boston Globe. لە ڕێکەوتی ١٦ی تەممووزی ٢٠٠٨ ھێنراوە. 
  76. ^ Alan Cowell, "Iraq Chief, Boasting of Poison Gas, Warns of Disaster if Israelis Strike", New York Times, 3 April 1990
  77. ^ Alan Cowell (29 May 1990). "Iraqi Takes Harsh Line at Meeting". The New York Times. لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە. 
  78. ^ Youssef M. Ibrahim, "Iraq Threatens Emirates And Kuwait on Oil Glut", New York Times, 18 July 1990
  79. ^ Michael R. Gordon, "U.S. Deploys Air and Sea Forces After Iraq Threatens 2 Neighbors", The New York Times, 25 July 1990
  80. ^ "CONFRONTATION IN THE GULF; Excerpts From Iraqi Document on Meeting With U.S. Envoy", New York Times, 23 September 1990
  81. ^ ""Bush to Gorbachev: Choose Between Saddam and the West," by Jay P. Kosminsky and Michael Johns, Heritage Foundation Executive Memorandum #280, 30 August 1990." (PDF). لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە 23 September 2013. 
  82. ^ Esposito, John, "Political Islam Revolution, Radicalism, or Reform", Political Islam and Gulf Security, Lynne Rienner Publishers, ISBN 1-55587-262-X, pp. 56–58
  83. ^ "Saddam Hussein – The blundering dictator". The Economist. 4 January 2007. 
  84. ^ Esposito, John, "Political Islam Revolution, Radicalism, or Reform", Political Islam and Gulf Security, Lynne Rienner Publishers, ISBN 1-55587-262-X, pp. 56–58
  85. ^ Stephen F. Hayes (5 May 2003). "Saddam's Cash". The Weekly Standard. 
  86. ^ Walter LaFeber, Russia, America, and the Cold War, McGraw-Hill, 2002, p. 358.
  87. ^ For a statement asserting the overriding importance of oil to U.S. national security and the U.S. economy, see, e.g., the declassified document, "Responding to Iraqi Aggression in the Gulf," The White House, National Security Directive (NSD 54), top secret, 15 January 1991. This document can be read on line in George Washington University's National Security Archive Electronic Briefing Book No. 21 at [٥].
  88. ^ http://milmag.com/2011/02/battle-at-rumaila/ Archived ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣, لە وەیبەک مەشین. Retrieved 9 January 2017
  89. ^ Moore، Solomon (5 June 2006). "2 Mass Graves in Iraq Unearthed". Los Angeles Times. لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  90. ^ Esposito, John, "Political Islam Revolution, Radicalism, or Reform", Political Islam and Gulf Security, Lynne Rienner Publishers, ISBN 1-55587-262-X, pp. 56–58
  91. ^ Esposito, John, "Political Islam Revolution, Radicalism, or Reform", Political Islam and Gulf Security, Lynne Rienner Publishers, ISBN 1-55587-262-X, pp. 56–58
  92. ^ "Iraqi leader's Koran 'written in blood'". BBC News, 25 September 2000
  93. ^ Sheri & Bob Stritof (1 January 2004). "Marriages of Saddam Hussein". About.com. لە ڕێکەوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠١٠ ھێنراوە. 
  94. ^ Karsh، Efraim؛ Rautsi، Inari (2002). Saddam Hussein: A Political Biography. Grove Press. پەڕە 20. ISBN 978-0-8021-3978-8. 
  95. ^ [٦] Archived 5 December 2007 لە وەیبەک مەشین.
  96. ^ [٧] Archived 30 September 2007 لە وەیبەک مەشین.
  97. ^ ی ا Sheri & Bob Stritof (1 January 2004). "Marriages of Saddam Hussein". About.com. لە ڕێکەوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠١٠ ھێنراوە. 
  98. ^ Michael Harvey (2 January 2007). "Saddam's billions" (PDF). The Herald Sun. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە 11 August 2017. لە ڕێکەوتی ٠٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە. 
  99. ^ شقراء تدعى "منسية" في الخامسة عشر تروي لـ CNN حكاية الزوجة السرية لصدام من المدرسة إلى الاستخبارات، ماڵپەڕی ئیلاف، ١٤ی ئابی ٢٠٠٣ بڵاوکراوەتەوە.
  100. ^ "Saddam's daughters express love for dad". USA Today. 1 August 2003. لە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە. 
  101. ^ Stein، Jeff (25 May 2010). "SpyTalk – CIA unit's wacky idea: Depict Saddam as gay". Voices.washingtonpost.com. لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  102. ^ CIA's secret Iraq weapon revealed: a Saddam gay sex tape، ماڵپەڕی گاردیان، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ هێنراوە.

تێبینییەکاندەستکاری

  1. ^ Saddam, pronounced [sˤɑdˈdæːm], is his personal name, and means the stubborn one or he who confronts in Arabic. Hussein (Sometimes also transliterated as Hussayn or Hussain) is not a surname in the Western sense, but a patronymic, his father's given personal name; Abid al-Majid his grandfather's; al-Tikriti means he was born and raised in (or near) Tikrit. He was commonly referred to as Saddam Hussein, or Saddam for short. The observation that referring to the deposed Iraqi president as only Saddam is derogatory or inappropriate may be based on the assumption that Hussein is a family name: thus, The New York Times refers to him as "Mr. Hussein",[٣] while Encyclopædia Britannica uses just Saddam.[٤] A full discussion can be found here.[٥]
  2. ^ Under his government, this date was his official date of birth. His real date of birth was never recorded, but it is believed to be between 1935 and 1939.[٦]


Political offices
پێشوو
ئەحمەد حەسەن بەکر
سەرۆک کۆماری عێراق
١٦ی تەممووزی ١٩٧٩–٩ی نیسانی ٢٠٠٣
جێگر
جەی گارنەر
وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی بنیادنانەوە و ھاوکاریی مرۆیی عێراق
سەرۆک وەزیرانی عێراق
١٦ی تەممووزی ١٩٧٩–٢٣ی ئازاری ١٩٩١
جێگر
سەعدوون حەممادی
پێشوو
ئەحمەد حوسێن خوزەیر
سەرۆک وەزیرانی عێراق
٢٩ی ئایاری ١٩٩٤–٩ی نیسانی ٢٠٠٣
جێگر
محەممەد بەحرولعلوم
وەک سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنی حوکمی عێراق
لایەنگری حیزبی سیاسیی
پێشوو
ئەحمەد حەسەن بەکر
سکرتێری حیزبی بەعسی عێراق
١٦ی تەممووزی ١٩٧٩–٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦
جێگر
عیزەت دووری