سەمیرە شابەندەر
سەمیرە شابەندەر (لە دایکبووی ١٩٤٦ لە خێزانێکی خانەدان،[١][٢] بەغداد[٣]) کارمەندی پێشووی فڕۆکەوانی و دووەم ژنی سەددام حوسێن، سەرۆکی پێشووی عێراق بووە. سەمیرە پێشتر لە ھێڵی ئاسمانیی عێراقی کاری دەکرد.[٤] لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق، سەمیرە لە بەیرووت دەژی.[٢][٥]
ژیاندەستکاری
ژیانی کەسیدەستکاری
سەمیرە بەر لەوەی ھاوسەرگیری لەگەڵ سەددام بکات، ئەوا ھاوسەری نوردین ئەلسافی بوو، فڕۆکەوانی عێراقی و بەڕێوبەری ھێڵی ئاسمانیی عێراقی.[٢][٦] سەمیرە و نورەددین، بەیەکەوە خاوەنی دوو منداڵ بوون.[٢][٧][٨] لە ساڵی ١٩٨٣، سەددام چاوی بە سەمیرە دەکەوێت.[٩] سەددام بە زۆر سەمیرە لە نوردەین جیادەکاتەوە.[٦] دواتر لە ساڵی ١٩٨٦، بەنھێنی ھاوسەرگیری لەگەڵدا دەکات.[٤][٦] لە کۆتایی ھەشتاکان، سەمیرە بە ئاشکرا لەگەڵ سەددام دەردەکەوت.
کامل حەنا جیجۆ پیاوی سەددام، ھاوڕێ و تامکەری خواردنەکانی، ئەوا ئەو سەمیرەی بە سەددام ناساند. سەددام کە ھاوسەرگیری لەگەڵ سەمیرە کرد بەنھێنی، ئەوا ھێشتا ھاوسەری ساجیدە بوو.[١٠] دواتر ساجیدە کە بەم ھاوسەرگیرییەی زانی، ئەوا زۆر تووڕەبوو لەھەمان کاتدا ئیرەیی دەبرد، ھەروەھا لەڕێگای براکەیەوە عەدنان خەیرولڵا گلەیی گەیاندە سەددام.[١١] عودەی کوڕی سەددام و ساجیدە، بەھەمان شێوەی تووڕەبوو و ئەم ھاوسەرگیرییەی بە ھەڕەشە بۆ خێزانەکەیانی دەزانی. لە تشرینی یەکەمی ١٩٨٨، لەکاتی ئاھەنگیکدا لەبەردەم خەڵکیدا، کامل حەنای کووشت. سەددام بڕیاریدا کە دادگایی بکات بەھۆی کووشتن، بەڵام دایک و باوکی کامل حەنا لەگەڵ ساجیدە داوای لێخۆشبوونیان بۆی کرد.[١٢]
لە زنجیرەی تؤڕی بی بی سی، ماڵی سەددام ئەوا کارەکتەری سەمیرە تیشکی گەورەی خرابوویە سەر، ھەروەھا خانمەئەکتەری ئوسترالی کریستینە ستیفن دالی ڕۆڵی سەمیرەی گێڕا لە زنجیرەکە.
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ Colvin، Marie (15 December 2003). "Saddam's wife in gold … and exile". breakfornews.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 30 June 2013. لە ڕێکەوتی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ ی ا ب پ "Wife No2 – and only surviving son – are alive and wealthy in Lebanon". The Scotsman. 15 December 2003. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 13 November 2017. لە ڕێکەوتی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ "United Nations ...IQi.060". United Nations. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ ی ا "Report: Saddam "second wife" lives in Beirut". albawaba.com. 28 July 2003. لە ڕێکەوتی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ زوجة صدام الثانية سميرة الشاهبندر إلى أين بعد اختفاء أثرها من لبنان؟ Archived ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨, لە وەیبەک مەشین.
- ^ ی ا ب Sudakov، Dmitry (16 July 2013). "Will Saddam Hussein's children have to answer for their father?". pravdareport.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 19 June 2017. لە ڕێکەوتی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ "Saddam's Stepson detained in Miami". BBC. 4 July 2002. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 14 January 2009. لە ڕێکەوتی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ "Stepson's arrest sheds light on Saddam's love life". billingsgazette.com. 5 July 2002. لە ڕێکەوتی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Sherrill، Martha (25 January 1991). "Bride of Saddam, Matched Since Childhood". The Washington Post. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 13 October 2008. لە ڕێکەوتی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ "Saddam's Minister of Mass Destruction?". ABC News. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 10 September 2009. لە ڕێکەوتی ٠٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ Khairallah was killed in a helicopter crash, caused by "mechanical failure." Hussein's bodyguard said that he was told to place a bomb on the helicopter
- ^ "Bride of Saddam, Matched Since Childhood". The Washington Post. 10 April 1998. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 11 October 2017. لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.