دادگاییکردنی سەددام حوسێن

دادگاییکردنی سەددام حوسێن دادگاییکردنی سەرۆکی عێراق (١٩٧٩ تاکوو ٢٠٠٣) سەددام حوسێن بوو، دادگایەکە لەلایەن پێنج دادوەری عێراقی بەڕێوە چوو لەسەر پرسی جینۆساید و تاوانی شەڕ لەوێنەی ڕووداوەکانی دوجەیل، دادگاییکردنی سەددام لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ دەستیپێکرد و لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ کۆتایی ھات بە بڕیاری لەسێدارەدانی سەددام حوسێن گەرچی بەشێک لەکۆمەڵگای مەدەنی لەوێنەی ئەمنیستی نێودەوڵەتی داوای ڕەتکردنەوە و پێداچوونەوەی ئەو بڕیارەیان کردبوو.

سەددام لەبەردەم دادوەرێک ١ی تەممووزی ٢٠٠٤